ئا ئه‌مه‌یه رێگا
(وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)
الا‌نعام/153
به ته‌ئكید ئا ئه‌مه‌یه رێبازی راسته‌وڕاستی من، ده بیگرنه به‌رو شوێن رێچكانی دیكه مه‌كه‌ون، كه به په‌رته‌وازه‌یی له رێی من تهرهتان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و راسپارده‌یه كه خوا پێتان راده‌گه‌ێنێ، تا پارێزكار بن.
ئه‌م ئایه‌ته پـیرۆزه دوای كۆمه‌ڵێك ئاڕاسته‌ی یاسایی دێت كه له دوو ئایه‌تی پێشتریدا هاتوون: (قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ()وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ) واته: بـڵێ: وه‌رن با ئه‌وه‌تان به‌سه‌ردا بخوێنمه‌وه كه خوای خاوه‌نتان، په‌روه‌ردگارتان لێی یاساغ كردوون:
شه‌ریك به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن .
ره‌فتارتان له‌گه‌ڵ دایك و باوكاندا چاكه‌خوازانه بێت.
له‌به‌ر برسێتی و هه‌ژاریی زارۆكانی خۆتان مه‌كوژن، ئێمه رۆزی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ده‌ین.
توختی به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه چ ئه‌وانه‌ی دیارن چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن.
كه‌س به ناهه‌ق مه‌كوژن، چونكه خوای گه‌وره له‌ناوبردنی نه‌فسی هه‌موو كه‌سێكی حه‌رام كردووه.
ئائه‌مه ئه‌و راسپارده‌یه كه پێتان راده‌گه‌ێنێت تا په‌ی به شت ببه‌ن و ئه‌قڵتان پێ بشكێت..
توخنی ماڵی هه‌تیویش "به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان نه‌بێت" مه‌كه‌ونه‌وه تا خۆیان گه‌وره ده‌بن.
پێوان و كێشان دادپه‌روه‌رانه راگرن. ئێمه ئه‌رك به گوێره‌ی توانا نه‌بێت ناخه‌ینه سه‌ر كه‌س.
ئه‌گه‌ر قسه‌تان كرد دادپه‌روه‌ریی تێدا ره‌چاو كه‌ن، با له به‌رژه‌وه‌ندی خزمیش نه‌بێت.
له‌و په‌یمانه‌ی به خوای گه‌وره‌شتان داوه سه‌رڕاست بن.
ئا ئه‌مه ئه‌و راسپارده‌یه كه خوای گه‌وره پێی داون تا هه‌میشه له یادتاندا بێت..
ئایه‌تی یه‌كه‌م كه پێنج راسپارده‌ی تێدایه‌و ئایه‌تی دووه‌م كه چواری تێدایه پاشان ئایه‌تی سێیه‌میان كه گشتگیریی هه‌موویانه له كۆتاییه‌كه‌یدا فه‌رمووی: ( ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) ئایه‌ته‌كان به سه‌رجه‌میان باسه‌كانی عه‌قیده‌ت و عیبادهت و شه‌ریعه‌تن، ره‌فتارو ره‌وشتن، بۆ چه‌سپاندنی نه‌ریتن، مه‌به‌ست له پابه‌ندبوون و راپه‌ڕاندنی هه‌مووشیان به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ پله‌ی ته‌قواو پارێزكاریی.. ئه‌مه‌ش داواكراوی سه‌ره‌كی دینه‌كه‌یه..
پاش ئه‌م راسپاردانه دێته‌وه سه‌ر رێبازه‌كه‌ی، دوای ئه‌مانه فه‌رمووی: (به ته‌ئكید ئا ئه‌مه‌یه رێبازی راسته‌وڕاستی من، ده بیگرنه به‌رو شوێن رێچكانی دیكه مه‌كه‌ون، كه به په‌رته‌وازه‌یی له رێی من تهرهتان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و راسپارده‌یه كه خوا پێتان راده‌گه‌ێنێ، تا پارێزكار بن).
عه‌لی كوڕی ئیبنو ئه‌بوته‌ڵحه ده‌گێڕێته‌وه كه ئیبنوعه‌بباس فه‌رمووی: (وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِیلِهِ) یان: (أَنْ أَقِیمُوا الدِّینَ وَلا تَتَفَرَّقُوا فِیهِ) شوری / 13 به مانای دینه‌كه پیاده كه‌ن و تهفهرهقهتان تێ نه‌كه‌وێت له‌سه‌ری، هاتووه. ئه‌و ئایه‌تانه‌ی تر كه له‌م ته‌وه‌ره باسانهدان هه‌مووی جه‌خت كردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه خوای گه‌وره به موسوڵمانانی ده‌دات كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆتان بگرن و راجوێیی و ناكۆكیتان تێ نه‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه میلله‌ته‌كانی پێشووتر به‌وه فه‌وتان كه حه‌زیان به‌و ناكۆكیانه‌یان دهكردو ریابازبوون تێیداو هه‌ر لایه‌نه‌و ده‌یوویست كۆمه‌ڵی خۆی ـ له‌سه‌ر ناهه‌قیش بێت ـ هه‌ر سه‌رخات..
ئیمامی ئهحمهدو نه‌سائی ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت له ئیبنومه‌سعووده‌وه به سهنهدیهوه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمووی: (خَطَّ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَطًّا ثُمَّ قَالَ هَذَا سَبِيلُ اللَّهِ ثُمَّ خَطَّ خُطُوطًا عَنْ يَمِينِهِ وَعَنْ شِمَالِهِ ثُمَّ قَالَ هَذِهِ سُبُلٌ. قَالَ يَزِيدُ مُتَفَرِّقَةٌ عَلَى كُلِّ سَبِيلٍ مِنْهَا شَيْطَانٌ يَدْعُو إِلَيْهِ ثُمَّ قَرَأَ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ) پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به ده‌ستی خۆی هێڵێكی له سه‌ر زه‌وی كێشا‌و پاشان فه‌رمووی: (هَذَا سَبِيلُ اللَّهِ) {مه‌به‌ست لـێی ئه‌م ئایه‌ته‌یه: (وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ)} ئینجا چه‌ندین هێـڵی تری له لای راست و چه‌پیه‌وه كێشا‌و فه‌رمووی: ئه‌مانه رێچكهكانن، له‌سه‌ر هه‌ر رێچكهیهكیان شه‌یتانێكی لێیه‌و خه‌ڵكی بانگ ده‌كات، ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه:( وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ.(.
ریوایاتی راست كه ترمزی (به حه‌سه‌نی داناوه) و حاكم ( به سه‌حیحی داناوه) و ته‌به‌رانی و ئیبنولمونزیریش له ئه‌بو ئیدریسی خه‌ولانی له عوباده‌ی كوڕی سامیته‌وه خوا لـێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه فه‌رمووی: (أيُّكُمْ يُبَايعُنِي عَلَى هؤلاءِ الآياتِ الثَّلاث، فمن وفى به‌ن فأجره على الله، وَمَنْ انْتقَيَ مِنهنَّ شيئاً فَأدْرَكَهُ اللهُ في الدُّنيا كانتْ عقوبَتُهُ، وَمَنْ أخَّرَهُ إلى الآخِرَةِ كانَ أمْرُهُ إلى اللهِ إنْ شَاءَ أخَذَهُ وإنْ شاءَ عَفَا عَنهُ) واته: كێ به‌یعه‌تم له‌سه‌ر ئه‌و سێ ئایه‌ته پێ ده‌دات؟! هه‌ر كه‌سێك سه‌رڕاستانه به‌یعه‌ته‌كه‌ی برده سه‌ر ئه‌وه پاداشتی خۆی له خوای گه‌وره وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش شتێكی لێ كه‌م كرده‌وه‌و له دنیادا شتێكی لێ به‌سه‌ر هات، ئه‌وه سزا‌و كهفارهتێتی، هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره بۆی خسته رۆژی دوایی ئه‌وه ئیـتر ئه‌وو ره‌حمه‌تی خوا خۆی، ئه‌گه‌ر وویستی سزای ده‌دات و ئه‌گه‌ر وویستیشی لـێی خۆش ده‌بێت..
ئیبنوعه‌بباس ده‌رهه‌ق ئه‌م سێ ئایه‌ته ده‌یفه‌رموو: هیچ ئایه‌تێكی تر ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ی نهیسڕیونهتهوهو حوكمی لا نه‌بردوون. له هه‌موو كتێبه ئاسمانیه‌كانیشدا هه‌ن، بۆیه هه‌ر كه‌س كاریان پێ بكات ده‌چێته به‌هه‌شت و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچیان تێدا بكات له‌سه‌ریان ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه..
كهعبولئهحباریش ده‌رباره‌یان ده‌یفه‌رموو: ئه‌م ته‌علیماتانه یه‌كه‌مین داواكاری ته‌وراتیش بوون، بۆیه ده‌بینیت به دوایاندا باسی سه‌یدنا موسا‌و تهوراتهكهی هاتووه.. هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی بفه‌رموێت له كۆن و نوێ‌دا هه‌ر ئه‌مانه‌ی پێ راسپاردوون كه بیگرنه به‌رو لێی لانه‌ده‌ن..
ئیمامی قورتوبی ده‌فه‌رموێ:كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (مُسْتَقِیمَاً) ئه‌مه حاڵه، یه‌عنی حاڵی رێبازه‌كه‌م ئاوایه كه راسته‌و پێچاو پێچی تێدا نیه.. ئیمامی ئیبنولقه‌ییمیش ده‌فه‌رموێ: هێڵی راست نزیكترین رێگای نێوان دوو خاڵه‌و له‌مسه‌ره‌وه چاوت له‌و سه‌رێتی!!
سه‌یری ئه‌م شێوازه جوانه له باسی رێبازهكهدا فه‌رمووی: (وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي) ئا ئه‌مه رێبازی منه، رێبازی خۆم و ئه‌وی له‌گه‌ڵمدا هاوڕێیه، ئه‌وی بۆ خۆم وویستووه بۆ ئێوه‌شم وویستووه، رێبازێكم بۆ دیاری نه‌كردوون خۆم نهمگرتبێته به‌ر.. دواتر بۆ خوای گه‌وره فه‌رمووی (فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِیلِهِ) له رێی ئه‌و تهرهتان ده‌كه‌ن و رێبزرتان ده‌كه‌ن.. ئه‌وه‌ش رێزگرتنه له نێرراوانی تری خوای گه‌وره كه ئه‌وانیش رێبازه‌كانیان هه‌ر به‌ره‌و خوای گه‌وره چۆته‌وه.. به‌ڵام ئێوه نازانن كه رێباز ماون یان نا.؟! كه‌وابوو خۆتان ماندوو مه‌كه‌ن و وه‌رنه سه‌ر رێی من.. راسته‌و راست و نزیك و مسۆگه‌ره.. ئه‌مه دیدو رێی رهوتهوانانه.. با سه‌رڕاستانه پێوه‌ی پابه‌ند بین..
ئه‌وه‌ی داواكراوه كه نابێت له‌سه‌ری راجوێ بین، ئه‌و ئایه‌ت و ئهحكامانهن كه راجوێیی هه‌ڵناگرن، ئه‌مما ئه‌وی راجوێیی هه‌ڵده‌گرن هیچ ئیشكالێك له راجوێیی له‌سه‌ری نیه.. به‌ڵام هه‌واوهه‌وه‌س نه‌كه‌وێته ناوی.