X

گەڕان




باوه‌ڕناسی

"ئـیستیخـلاف ژیانبینی و جیھانبینییە" نووسین و ڤیدیۆ

2/11/2024 8:38:26 PM   |   3453 :بینراو
وێنه‌ی مامۆستا كرێكار له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی ده‌رسه‌كه‌دا

"ئـیستیخـلاف ژیانبینۍ و جیھانبینییە"

نووسینۍ: مامۆستا کرێکار

بریكاریی مرۆڤ بۆ خواۍ پەروەردەگار لەسەر زەوۍ، ڪە ڕوونڪردنەوەیەڪۍ زۆر دوورودرێژیۍ (خوایەتیۍ) و (عەبدێتیۍ)یە، ئەم تەوەرە دوولقە:

تیۆریۍ (نظرې) و •ڪردەوەیۍ (عملې)تیۆرییەڪە سێ ڕوڪنۍ سەرەڪۍ ھەیە:

خواناسیۍ (الربوبیة): ڪە باسەڪانۍ خاوەنێتیۍ و خەلقڪردن و رۆزیییدان و سوودپێدان و زیان لێلادان و ژیاندن و مراندن و دەیان سیفات و بواریترۍ سەرپەرشتیارێتۍ هەموو بوون و سرەوت و بزاوتۍ مەخلووقات دەگرێتەوە.. زۆرینەۍ ئایەتەڪانۍ قورئان بەتایبەتۍ ڪۆتایۍ ئایەتەڪانیان باس لەم سیفاتە •(زاتییۍ)• و •(ڪردەوەیی)•انەی خواۍ تاڪوپاڪ دەڪەن.

ئەمە ھەر ئەو دوو بەشەۍ {پەروەردگارێتیۍ (الربوبیة)} و {ناووسیفات ( الاسماء والصفات)ە}، ڪە سەلەفیەکان لە ئیبنوتەیمیە رحمە اللە وەریانگرتووە ڪە لە لای ئیبنولقەیم رحمە اللە پێۍ دەوترێت (توحید المعرفە والاثبات).

خواپەرستیۍ (الالوهیة): ڪە بریتییە لە سەلماندن و چەسپاندنۍ پەرستن بۆ خواۍ تاڪوپاڪ، بێ ئەوەۍ لە هیچ رادو بڕو چۆنییەتیۍ و شێوازێڪدا هاوبەشۍ بۆ بڕیاربدرێت، جا خواپەرستییەکە بە دڵ بڪرێت وەڪو خواوویستیی (الاخلاص)، ڪە پێچەوانەڪەۍ ڕیایە. یان بە زمان بڪرێت وەڪو شوڪرانەبژێریۍ ڪە پێچەوانەڪەۍ ڪوفرانەڪردنە. یان بە ڪردەوە بڪرێت وەڪو سوجدەبردن بۆ خوای گەورە، ڪە پێچەوانەڪەۍ چەمانەوەۍ مەزنێتیۍ و گەورەیۍ دانانە بۆ غەیرۍ خوای گەورە. ئەمەش لە دەیان و سەدان رەفتاردا دەنوێنرێت.

ئەمەشیان ھەر (الالوهیة)ەکەۍ لای ئیمامۍ ئیبنوتەیمیە و (توحید القصد والارادة) ەڪەۍ لای ئیمامۍ ئیبنولقەیمە، ڪە بەگشتۍ ڪەس لەمەدا راجوێ نییە، مەگەر فەیلەسوفە سەربەتاڵەڪان.

حاڪمێتیۍ (الحاڪمیة): ڪه شاهیدیدان و بڕیاردان و ئەنجامدانۍ سەروەرێتییە (دەسەڵاتی باڵای وڵات) ڪە دەبێ بۆ شەریعەتۍ خوای گەورە بێت و بەس. سەروەرێتیۍ لە بوارەڪانۍ: (یاساداڕشتن: التشریع) و (حوڪمڕانیۍ: الحڪم)و (داوەریی بردنە لاۍ شەریعەتەکە: التحاڪم)دایە.. ئەمە لە بازنەی سیاسەتۍ شەرعییدا نییە، تا بوارۍ ئیجتیهادۍ تێدا بێت، بەڵڪو وەڪو دوو جۆرەڪەیترۍ تەوحیدەڪەیە (خواناسیی و خواپەرستیی)، چونکە حاڪمێتییەڪەش هەر ئیعتیرافڪردنە بەوەی ڪە ئەم مافە (لە هەرسێ بوارەڪانییدا) مافی خواۍ گەورەیە و (وَلَا يُشْرِكُ فِي حُڪمِهِ أَحَدًا)الڪهف/٢٦.

ھەندێ زاناو بیرمەند لەم سەردەمەدا بەم جۆرەۍ تەوحیدییان ووتووە: (توحید الحاڪمیة).. سەرانۍ سەلەفۍ سەردەم لەم جۆرە تەوحیدەدا راجوێبوون. ھەیانە دەفەرموێ بەشێڪە لە (الربوبیة) و ھەیانە دەفەرموێ بەشێڪە لە (الالوھیة) وە ھەشیانە دەفەرموێ بەشێڪە لە (الاسماء والصفات) .. ئێمەش لاریمان لەوە نییە بەشێڪۍ سەربەخۆۍ (تەوحید)ە ڪەبێت، تا زیاتر بایەخۍ پێبدرێت.

ڪۆۍ ئەم دیدو تێڕوانین و پێناسانەۍ سەرەوە دەبنە تیۆرێڪۍ ژیانبینییۍ.

ژیانبینیۍ سەلماندن و چەسپاندنۍ ڪردەوەیۍ (عملي: پراڪتیزەڪردن) دەخوازێت، ئەمەش تیۆرێڪۍ ترە ڪه (جیهانبینیۍ)ەڪە بۆ گۆڕانڪاریۍ و ئاڕاستەۍ کۆمەڵگە و پێڪھێنان و ئیدارەۍ دەسەڵاتۍ سیاسۍ دێتە پێشەوە، ڪە ئەمیش سێ روکنۍ هەیە: (بەرنامە) و (ڪۆمەڵ) و (بزاڤ):

بەرنامە (المنهج): واتە ئەو بەرنامەیەۍ شوێنڪەوتووانۍ دینەڪە دەیڪەنە پڕۆگرامۍ ڪۆمەڵڪاریی عەقائیدیی ئەندامان و ئەو تەوحیدەی دەبێتە مایەۍ بەستنیۍ پەیوەندیۍ نێوان ئەندامانۍ تاڪوڪۆۍ ڪۆمەڵ و ڪۆمەڵگە و دەوڵەتۍ موسوڵمانان. ئەمە هەمووۍ دەبێتە مەنهەجۍ بانگەواز و جیهاد و بزاوتۍ گۆڕانڪاریۍ ڪۆمەڵگەڪەیان.

ڪۆمەڵ (الجماعة): ڪە لە قورئاندا بە (ئوممەت) ناویهاتووە، دیارە ئەمەشیان مەبەست لێۍ (الأمة المسلمة)ەڪەیە، ڪە لە قورئاندا هاتووە و واتای ڪۆمەڵڪاریۍ عەقیدەیۍ دەگەێنێت، نەڪ (الأمة الاسلامیة) ڪە واتای جوگرافیایۍ گشتۍ موسوڵمانان دەگەێنێت، ڪە لە دواۍ هاتنی هێزە ئیستیعمارییەڪانەوە ڪرایە زاراوەی بەدیل بۆ (ئوممەتی موسوڵمان)ەڪە! ئەم ڪۆمەڵە ئەو مەنهەجە خواییە وەردەگرن، خۆی پێ پەروەردەدەڪەن و سەرڪردایەتییەڪەیان ڪه هەر لە خۆیانە ڪۆمەڵڪارییەڪە بەو مەنهەجە ئاڕاستەدەڪات، ئینجا بە هەمووانیان بزاوتێڪۍ شایستە و شیاو پێڪدەهێنن بۆ گۆڕانڪارییە داواڪراوە.

بزاڤ: (الحرڪة): واتە ئەو بزاوت و هەڵوێستەۍ تاڪوڪۆۍ ڪۆمەڵڪارییە عەقیدەتییە مەنهەجییەڪە لە واقیعۍ ژیانۍ خۆیان و ڪۆمەڵگەڪەیاندا پێڪیدەهێنن، ئەمە ئەو ئالییەتەیە ڪه ڪۆمەڵڪارە ئوممەتییە عەقائیدییەڪە دەیڪاتە هۆڪاریۍ گۆڕینۍ ڪۆمەڵگە جاهیلییەڪە بۆ ڪۆمەڵگەیەڪۍ ئیسلامیۍ و دەستوورۍ وڵات و سیستمۍ حوڪمەڪەشۍ دەگۆڕێت، تا دەیڪاته دارولئیسلام. ئاوا دەوڵەتۍ ئیسلامیۍ دروستدەبێت، ئاوا سەروەرێتیۍ (دەسەڵاتی باڵای وڵات) بۆ شەریعەتەڪەۍ خوا دەبێت. ڪە ئەم ڪۆمەڵگە و دەوڵەتە دادەمەزرێت، ئیتر هەوڵۍ ئەوە دەدات ڪە خیروبێرۍ سەرزەمین بۆ بەختیاریۍ و ڪامەرانیی دانیشتوانەڪەی ڪه مەرج نییە هەموویان موسوڵمان بن دەخاتەگەڕ، ئەو ڪاتە هەر یەڪە لە تاڪ و ڪۆۍ ڪۆمەڵگە و دەوڵەتەڪه (ماف) و (ئەرڪ) و(دەسەڵات)یان دیاریدەڪرێت و هەر هەموویان بەقەدەر پێداوویستۍ خۆیان و خێزانەڪانیان پشڪیان لە بەیتولمال ڪە موڵڪۍ هەموویانە بەردەڪەوێت..

ڪۆۍ ئەم رەنجەۍ تاڪ و ڪۆۍ ئوممەتە عەقائیدییەڪە ڪە بۆتە دامەزراندنۍ دارولئیسلام بریتییە لە هێنانەدیې بریڪاریۍ (ئیستیخلاف)ەڪەۍ خواۍ گەورە لەسەر زەمین، ئەمەشە ئەو ئەرڪەۍ مرۆڤۍ بۆ خەلقبووە و بۆی هێنراوەتە سەرزەمین..

پوختەۍ ئەمە، بریتییە لە:

١ـ خواناسین.

٢ـ خواپەرستن.

٣ـ وەرگرتنۍ شەریعەتەڪەۍ و دینداریۍ پێۍ.

٤ـ هەڵگرتنۍ بانگەوازەڪە و گەیاندنۍ بە خەڵڪۍ تر.

٥ـ ئوممەتییانە بۆ گەیشتنە دەسەڵات.

٦ـ داڕشتنۍ دەستوورۍ ئیسلامیۍ بە شەریعەتە خواییەڪە.

٧ـ دەرهێنانۍ خێروبێر و داهاتی وڵاتەڪە و خەرجڪردنەوەۍ دادپەروەرانەۍ بەپێۍ شەریعەتۍ ئیسلام بۆ دابینڪردنۍ نان و ئەمان بۆ هەمووان.

ئەمەیە ئەرڪۍ هەر یەڪێڪمان، ڪە دەبێ یەڪتریۍ بیربخەینەوە و یەڪتریۍ تێبگەێنین و بە برایەتۍ دینیۍ ڪۆمەڵڪارییە ئوممەتییەڪە پێڪ بهێنین و بڪەوینە ڪار، تا بە پشتیوانی خوای گەورە "ڪوردستان" دەڪەینەوە بە دارولئیسلام.


به‌شێوه‌ی بیستراو- بینراو

باوه‌ڕناسی