دیدو تێڕوانینی سەیید قوتب(رحمە اللە) سێ ڕووکنی سەرەکیی ھەیە: (المنهج: بەرنامە)، (الجماعة: کۆمەڵ) و (الحرکة: بزاڤ).
واتە: ھەبوونی بەرنامە خواییەکە بە ڕوونی لەبەردەست نوخبەیەکی پێشڕەوی موسوڵماناندایە، کە سەرڕاستانە و خۆڕاگرانە پێی دەکەونە بزاوتێکی گۆڕانکاریی کۆمەڵگە جاھیلییەتەکە تا بەرەو ئیسلامەکەیان بھێنن.
ش
مەنهەجی دیدوتێڕوانین لای سەیید قوتب(تەوحید)ەکەیە، کە لە دیدی ئەودا سێ ڕووکنی پێکهاتەیین، بە هەرسێکیان پێکەوە دەوترێت: باوەڕ(الایمان)، کە بریتین لە(خواناسی)، (خواپەرستی) و (حاکمێتیـ)ـی خوای گەورە:
ـ ناسینی خوای گەورە: بریتییە لە ھەردوو بەشی پەروەردگارێتی(الربوبیة) و ناو و سیفات(الأسماء والصفات)ەکەی لای ئیمامی ئیبنوتەیمیە(رحمە اللە)، لە لای ئیبنولقەییم(رحمە اللە) بەهەردووکیان دەوترێت(توحید المعرفە والإثبات).
ـ پەرستنی خوای گەورە: ھەر(الألوھیة)ەکەی لای ئیبنوتەیمییە و، ( توحید القصد والإرادة)ەکەی لای ئیبنولقەییمە.
_ حاکمێتی خوای گەورە: کە سەیید قوتب پێی دەفەرموێت( التشریع والسلطان)، ھەندێکی تر لەم سەردەمە پێی دەڵێن(توحید الحاکمیة).. سەرانی سەلەفی سەردەم زۆر لەسەر ئەمە راجوێن، ھەیانە دەفەرموێ بەشێکە لە(الربوبیة)، ھەیانە دەفەرموێ بەشێکە(الألوھیة) و ھەشیانە دەفەرموێ بەشێکە لە(الأسماء والصفات).. غەیری ئەوانیش دەفەرموون لاریمان لەوە نییە بەشێکی سەربەخۆی(تەوحید)ەکە بێت تا زیاتر بایەخی پێ بدرێت.
ـ لە دیدی سەیید قوتبدا ئەم سێ بەشە پێکهاتەیە: (خواناسی)، (خواپەرستی) و (حاکمێتی). بە ھەرسێکیان "تەوحید" پێکدەھێنن و دەبنە ئەو بەرنامە(منھجـ)ـەی کۆمەڵ(ئوممەتـ)ـی موسوڵمانانی لەسەر کۆدەبێتەوە و بزاوتێکی واقیعی(بانگەواز و جیھاد) لە کۆمەڵگەی جاھیلییدا دەهێننە کایەوە، تا بەلاغی دینەکەیان بە تەواوی پێدەگەێنن، تەوحیدەکەیان بە تەواویی تێدەگەێنن، ئینجا بە وزەی هەموان دەسەڵاتی وڵات دەگرنە دەست و شەریعەتی خوای گەورە دەکەنە دەستووری دەوڵەت و ئاڕاستەی کۆمەڵگە.
نوسینی: مامۆستا کرێکار