X

گەڕان




باوه‌ڕناسی

قەزا و قەدەر

12/24/2022 7:30:21 PM   |   296 :بینراو
١ـ  باوەڕبوون بەوەی خێرو شەڕی قەزاوقەدەر لەلای خوای گەورەوە دێن، یەکێکە لە روکنەکانی باوەڕهێنان. کە بریتییە لە باوەڕبوون بە هەموو ئەو دەقانەی باس لە قەدەرو ئاستەکانی دەکەن: (زانین، نوسین، ویست، خەلقکردن). هەروەها باوەڕبوون بەوەی کە بڕیاری خوای گەورە رەتکردنەوەی نییەو کەسیش بۆی نییە دەسکاری بڕیارەکانی بە هیچ شێوەیەک بکات.
٢ـ ویست و فەرمانی خوای گەورە _کە لە قورئان و سوننەتدا هاتوون_ دوو جۆرن:
أـ ویستی گەردوونیی قەدەرییانە (کە بە مانای حەزکردنە)، هەروەها فەرمانی گەردوونی قەدەرییانە.
ب ـ ویستی شەرعییانە (کە بە خۆشەویستی خوای گەورەوە پەیوەستە)، هەروەها فەرمانی شەرعییانە.
   مەخلووقەکانیش ویست و حەزیان هەیە، بەڵام سەربە ویست و حەزی خوای کردگاریانە. 
٣ـ رێنماییکردن و گومڕاییکردنی خەڵکی بە دەست خوای گەورەیە. هەیانە خوای گەورە هەر لە فەزڵ و گەورەیی خۆیەوە هیدایەتی داوەو هەشیانە _بەدادی خواوویستی_گومڕاییەکەی لەسەر فەرزبووە.
٤ـ مرۆڤ و کردەوەکانیان مەخلووقاتی خوان، چونکە خوایەکی تری کردگار نییە. خوای گەورە کردگاری کردەوەی مەخلووقەکانە، بەڵام مەخلووقەکان لە راستییدا خۆیان بکەری کردەوەکانیانن. 
٥ـ کردارەکانی خوای گەورە هەموویان بە دانایی دەکرێن، هۆکارەکانیش هەر بە ویست و ئیرادەی خوای گەورە کاریگەرییان دەبێت.
٦ـ ئاکامی مردن (ئەجەل) نوسراوە. رۆزی دیاریکراوە. کامەرانی و کوێرەوەریی پێش خەلقبوونی کەسەکان لەسەریان نوسراوە.
٧ـ بەڵگەهێنانەوە بە قەزاوقەدەری خوایی لە بەڵاو موسیبەت و ئازاردا شیاوە، بەڵام لە گوناحکارییدا نەشیاوە، هەر کەسێک گوناحی کردو ووتی قەزاوقەدەرە، لۆمەکراوەو دەبێت تۆبە لە قسەکەشی بکات.
٨ـ ئیعتیمادکردنە سەر هۆکار (بەتەنها) هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە. وازهێنانی تەواویش لە هۆکار تانەدانە لە شەرع. نکووڵیکردن لە کاریگەریی هۆکار پێچەوانەی شەرع و ئەقڵە. پشتبەستن بەخوای گەورە رێ لە گرتنەبەریی هۆکار ناگرێت.
 


باوه‌ڕناسی