١ـ قورئان ٠بەپیت و مانایەوە- فەرمایشتی خوای گەورەیە. خەلقنەکراوە. لە خوای گەورەوە دابەزییووە، بۆلای ئەویش دەگەڕێتەوە. قورئان موعجیزەیە، بەڵگەیە لەسەر راستگۆیی ئەو کەسەی بۆی هاتۆتە خوارەوە علیه الصلاة والسلام. تا رۆژی دواییش هەروا بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.
٢ـ خوای گەورە دەربارەی هەر شتێک و هەر کاتێک و بە هەر چۆنییەتییەک بیەوێت دەدوێت. قسەکردنی راستییە، بەدەنگ وپیتە، ئێمە چۆنییەتییەکەی نازانین و ناشکەوینە قسەوباسلێکردنییەوە.
٣ـ ئەوەی کە دەوترێت کە قسەکردنەکەی خوای گەورە واتای دەروونییە، یان قورئان گێڕانەوەیە، یان دەستەواژەیە، یان مەجازە یان بۆهاتنە یان وەسفی تری هاوشێوە، ئەمانە هەمووی گومڕایی و لاڕێبوونەو دەشێت بگاتە پلەی کوفر.
٤ـ هەر کەسێک نکووڵی لە شتێکی قورئان بکات، یان لاف وگەزافی ئەوە لێبدات کە گوایە نوقسانە یان زیادەی تێدایە یان لێلادات، کافردەبێت.
٥ـ قورئان دەبێت بە پێی ئەو رێسایانەی لە مەنهەجی سەلەفدا هەن لێکبدرێتەوە، بە راوبۆچوونی خۆ لێکنادرێتەوە، چونکە دەشێت قسە بە ناوی خواوە بکات بێ ئەوەی زانیاری هەبێت. ئەوجۆرە لێکدانەوەی باطنییەکان هەیانە، کوفرە.