برگه‌ی دووه‌م
حه‌تمێتی لێك جیاوازیی و ململانێ
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ، إِلاَّ مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُم) هود/118-119 واته: ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرده یه‌ك ئوممه‌ت (به‌وه‌ی یه‌ك په‌یامیان بۆ بچێت و هه‌موویان پێوه‌ی پابه‌ندبن) به‌ڵام هه‌ر وا به‌رده‌وام راجوێن و لێك جیاوازن، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار به هیدایه‌تی خۆی كردوونی به یه‌ك ئوممه‌ت.. بۆ ئه‌وه‌شی دروست كردوون.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ، وَلَوْ جَاءَتْهُمْ كُلُّ آيَةٍ حَـتَّى يَرَوُاْ الْعَذَابَ الأَلِيمَ، فَلَوْلاَ كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلاَّ قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُواْ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فـِي الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ،وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَـتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ) یونس/96-99 واته: ئه‌وانه‌ی كه شایانی سزای خوای په‌روه‌ردگارت بوون، له‌به‌ر بێیاوهڕیی وسه‌رپێچی وتاوانكارییان بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی خوای گه‌وره‌شیان بۆ بچوایه هه‌ڵوێستیان هه‌ر وا ده‌بوو، نه‌یانده‌گۆڕی تا سزا بهژانهكهیان ده‌هاته رێ، دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌وه هه‌ڵوێستیان بوو بێت، تۆبه‌ی سه‌ره‌مه‌رگیان لێ قبوڵ نه‌كراوه، جگه له قه‌ومه‌كه‌ی یونس (خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا) كه‌پێش ئه‌وه‌ی سزایان بۆ بێت و یونسیان لا نه‌ما بوو، له هه‌ڵوێستیان په‌شیمان بوونه‌وه و سه‌ر ڕاستانه وێڵی دووی بوون و سوور بوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌و باوه‌ڕپێهێنان و سه‌رخستنی، ئێمه‌ش دووچاری سزا بهژانهكهمان نه‌كردن كه له دنیادا زه‌لیل و زه‌بوون و چاوشۆڕ بژین، به‌ڵكو بواری ژیانی خۆیانمان بۆ كردونه‌وه تا كاتی خۆیان ته‌واو بوو، ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی هیدایه‌ت ده‌دا، چما تۆ ده‌ته‌وێت ناچاریان كه‌یت تا باوه‌ڕ بهێنن؟ به‌ڵێ تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت، به‌ڵام باوه‌ڕ هێنانی هه‌مووان ئه‌سته‌مه. (چونكه له‌گه‌ڵ ئازاد كردنه قهدهرییهكهی خوای گه‌وره‌دا نایاته‌وه).
دابه‌شبوونی خه‌ڵكی به سه‌ر دوو به‌ره‌ی كوفر‌و ئیمان (كافران و موسوڵمانان)دا قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه و حه‌تمه‌ن تا كۆتایی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت.. ده‌نا خوای گه‌وره هه‌موویانی به كفلهیهكونیك ده‌كرده موسوڵمان. وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ) يس/82 واته: فه‌رمانی خوا وایه كه ئه‌گه‌ر وویستی شتێك ببێت پـێی ده‌فه‌رموێ: ببه، ئیـتر یه‌كسه‌ر ده‌بێت.. هه‌روه‌ها: (وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا) الاحزاب/38 فه‌رمانی قه‌رده‌ری خوایی له‌گه‌ڵ دهرچوونییدا، ئه‌نجامدراوه.
كه‌وابوو به‌پێی وویستی خوای گه‌وره خه‌ڵكی دابه‌شبوون بۆ كافرو موسوڵمان: (هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ) التغابن/2 خوای گه‌وره‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه، هه‌تانه كافره‌و هه‌شتانه موسوڵمانه. ئه‌مه دوای ئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تادا هه‌موو موسوڵمان بوون پاشان كه‌وتنه شیرك و كوفره‌وه. وه‌كو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلاَّ أُمَّةً وَاحِدَةً فَاخْتَلَفُواْ) یونس/19 واته: هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی یه‌ك ئوممه‌ت بوون (یه‌ك په‌یامیان هه‌بوو) پاشان راجوێ و ناكۆك ده‌رچوون.. ئیبنوكهتیر ده‌فه‌رموێ: (ئیبنوعه‌بباس خوالێیان رازی بێت فه‌رموویه‌تی: له ماوه‌ی نێوان ئاده‌م و نوح‌دا ده سه‌ده هه‌بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌مووی موسوڵمان بوون پاشان راجوێیی و ناكۆكی كه‌وته نێوانیان) كه بت و دار‌و به‌رد په‌رسترا، ئیتر خوای گه‌وره به‌رده‌وام نێرراوانی خۆی به به‌ڵگه‌و نیشانه‌و په‌یامی ره‌وا سه‌لمێنراوه‌وه بۆ ناردن تا كه‌س هه‌نجه‌ت و به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه گومڕایی وبێدینیهكهی به ده‌ست خۆی نه‌بووه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْـيَى مَنْ حـَيَّ عَن بَيِّنَةٍ) الانفال/42 واته: تا هه‌ر كه‌سێك فه‌وتا (به گومڕایی سه‌ری نایه‌وه) بزانێت كه دوای روونبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی حهقناسین گومڕایی هه‌ڵبژاردووه‌و گومڕابووه. هه‌روه‌ها ئه‌وی ده‌یه‌وێت بژی (واته موسوڵمان و دیندارو خواناس) با به‌پێی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ر دیدو رێی ئیسلامه‌كه بێت.
كه‌وابوو دوای ئه‌وه‌ی كافر بوون ده‌ركه‌وت و بوو به دیارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، هاتنی نێرراوێكی خوایی بۆ مژده‌دان و هۆشدایی خه‌ڵكه‌كه زه‌رووره‌ت ده‌بوو، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ) البقرة/213 خه‌ڵكی هه‌موو یه‌ك ئوممه‌ت بوون، پاشان خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی وه‌كو مژده‌ده‌رو هۆشده‌ر نارده ناو خهڵكیهوهوپهیامی خۆی كه حه‌قه بۆ ناردن، تا حوكمی نێوان خهڵكهكهیانی پێبكه‌ن و هه‌موو ناوكۆییه‌كی نێوانیانی پێ یه‌كلا بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه خوای گه‌وره ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ی به به‌ڵگه‌ی رۆشن و نیشانه‌ی ئاشكرا‌و موعجیزه‌ی دهسهوسانییهوه نارد، به‌ڵام به‌پێی قه‌رده‌ری خوایی ناكۆكی و را جوێیی هه‌ر كه‌وته نێوان خه‌ڵكی و بوونه به‌ره‌ی كوفر‌و به‌ره‌ی ئیمان. ئیتر ململانێ و جه‌نگ له نێوانیاندا دروست بوو. وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللَّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأيَدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ وَلَوْ شَاء اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَكِنِ اخْتَلَفُواْ فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ وَلَوْ شَاء اللَّهُ مَا اقْتَتَلُواْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ) البقرة/253: واته: هه‌ر هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه[1] سه‌لامی خوایان لێ بێ _كه هه‌ندێكیان پله‌یان به‌رزتره له هه‌ندێكی تریان_ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌مان داونه‌تێ. به‌ڵگه‌و موعجیزه‌مان دا به عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و به جوبره‌ئیل پشتیوانیمان لێده‌كرد، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیویستایه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆك ده‌بوون، كه بكه‌ونه كوشتاریی یه‌كتریی له‌سه‌ریی، خۆ به لای خۆی وا بێت ئه‌وانه په‌یامه‌كه‌ی خوایان پێگه‌یشتبوو و وه‌ریانگرتبوو، كه‌چی دوای ئه‌وه راجوێ وناكۆك بوون تا ئاوایان لێهات! جا هه‌یانه به موسوڵمانێتی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌شیانه هه‌ر وا كافر بۆته‌وه! ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیویستایه (ته‌ده‌خول بكات) نه‌یده‌هێشت بگه‌نه كوشتاری یه‌كتریی، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌وه ده‌كات كه‌خۆی مه‌به‌ستێتی.
هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێ كه هاتوون له سه‌ره‌تادا قه‌ومه‌كانیان گوێڕایه‌ڵییان نه‌كردوون و دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (عُرِضَتْ عَلَىَّ الأُمَمُ فَجَعَلَ يَمُرُّ النّـَبِىُّ مَعَهُ الرَّجُلُ وَالنَّـبِىُّ مَعَهُ الرَّجُلاَنِ ، وَالنَّـبِىُّ مَعَهُ الرَّهْطُ ، وَالنَّـبِىُّ لَيْسَ مَعَهُ أَحَدٌ )[2]واته: ئوممه‌تانم نیشاندرا، پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو كه تێده‌په‌ڕی هه‌ر یه‌ك كه‌سی له‌گه‌ڵدابوو! یه‌ك كه‌س باوه‌ڕی پێی هێنابوو! پێغه‌مبه‌ری وا هه‌بوو كه تێده‌په‌ڕی هه‌ر دوو كه‌سی له‌گه‌ڵدابوو! پێغه‌مبه‌ری وا هه‌بوو چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدابوو! پێغه‌مبه‌ری وا هه‌بوو كه تێده‌په‌ڕی یه‌ك كه‌سیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو!..
خوای گه‌وره نموونه‌ی زۆرمان له قورئاندا له‌حاڵی پێغه‌مبه‌ره‌كانی سه‌لامی خوایان لێ بێ بۆ باس ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ) النمل/45 واته: بۆ قه‌ومی هود (ساڵح)ی برایانمان بۆ ناردن كه خوابپه‌رستن، كه‌چی بوون به دوو ده‌سته‌ی ململانـێی دژ به یه‌ك.. ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ بانگه‌وازی خواوویستی بانگ كرد، هه‌ندێكیان وه‌ده‌نگیه‌وه هاتن و له به‌ره‌ی ئیماندا جێگیربوون، ئه‌وانی تریشیان له به‌ره‌ی كوفردا. ئیتر شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌رپا بوو.. ئاوا باسی ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموێ، تا ده‌گاته محمد صلی الله علیه وسلم كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌ویش دیسان بوونه‌وه به هه‌مان دوو به‌ره‌ی كافران و موسوڵمانان. وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (ومحمدٌ فَرَّقَ بَینَ النَّاسِ) [3] واته: محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده دوو به‌ره‌ی جیاواز. ئه‌مه‌ش تا رۆژی دوایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خوای گه‌وره وویستی وا بوو خه‌ڵكه‌كه به‌پێی قه‌ده‌ری خۆی بكاته دوو به‌ره‌ی كوفر‌و ئیمان _ئه‌مه‌ش حه‌تمییه‌و هه‌ر ده‌بێت رووبدات_ به‌ڵام باوه‌ڕیشمان وایه كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی كوفر‌و ئیمانیان موحاسه‌به ده‌كرێن.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا تُجْزَوْنَ إِلاَّ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ) الصافات/39 واته: هه‌ر پاداشتی ئه‌وه وه‌رده‌گرنه‌وه كه ده‌تانكرد.. باوه‌ڕیشمان وایه كه خوای گه‌وره سته‌م له كه‌س ناكات.. وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ لاَ يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ) یونس/44 واته: خوای گه‌وره سته‌م له خه‌ڵكی ـ به هیچ شێوه‌یه‌ك ـ ناكات. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه خۆیان له ناو خۆیاندا سته‌م ده‌كه‌ن. له فه‌رمووده‌ی قودسیشدا هاتووه: (يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا فَلَا تَظَالَمُوا) [4]واته: خۆ عه‌بده‌كانم، من ستهمكارییم له خۆ حه‌رام كردووه،بڕیاریشم داوه كه له ناو ئێوه‌شدا حه‌رام بێت، ده‌ی ده سته‌مكاریی له یه‌كتریی مه‌كه‌ن.
[1] . (ئهلف ولامی (الرُّسُلُ) بۆ ئیستیغراقه) واته گشتگیریی هه‌موو ئاستێكی پێغه‌مبه‌ره‌كان سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، كه هه‌ندێكیان فه‌زڵیان زیاتره چونكه ئاستیان باڵاتره (سێ ئاستن: اُولُو العُزْم : واته خاوه‌ن هیمه‌ته به‌رزه‌كان. كه نووح و ئیبراهیم و مووسا عیسا‌و محمدن سه‌لامی خوایان لێ بێت، پاشان الرُّسُل: ئه‌وانه‌ی په‌یامی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه، پاشان الانبیا‌ء: ئه‌وانه‌ی كه‌په‌یامی تایبه‌تی خۆیان نه‌بووه و له‌سه‌ر په‌یامی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێشووی خۆیان بوون.
[2] . متفق علیه. بوخاریی (1/163ژ5705)، موسلیم (1/137ژ447). له ئیبنو عه‌بباسه‌وه خوالێیان رازی بێت.
[3] . بوخاری له جایرهوه خوا لێی رازی بێت.
[4] . موسلیم له ئه‌بوهوره‌یره‌وه خوا لێی رازی بێت