دیدڕوونی (2)
بڕگه‌ی یه‌كه‌م
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: (مرۆڤ بۆ خواپه‌رستیی خه‌لق بووه)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالأِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ) الذاريات/56
واته : جنۆكه مر‌ۆڤم بۆیه دروست كردووه تا خواپه‌رستیم بكه‌ن.
خواپه‌رستییه‌كه بریتیه له پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و ڕێسا (شه‌ریعه‌ت)ه ی كه خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر زمانی نێرراوانی خۆی سه‌لامیان لێ بێت ڕوونی كردۆته‌وه. هیچ گه‌ل و میلله‌تێكیش نییه نێرراوی خوای گه‌وره‌ی بۆ نه‌چووبێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ) النحل/36 واته: بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك نێرراوێكم ناردووه، كه خوابپه‌رستن و توخنی تاغووت (شه‌یتان و بت و حوكمی جاهیلیی) نه‌كه‌ون.. هه‌روه‌ها (وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ) فاطر/ 24 ئوممه‌ت نییه هۆشدهرێكی خوایی (پێغه‌مبه‌ر)ی بۆ نه‌چوبێت. ناردنی نێرراوانی خوا بۆ خه‌ڵكی زهڕووڕهتێكی بانگه‌وازی خوایی و تۆمار كردنی هه‌ڵوێستی ههنجهتبیڕینی خه‌ڵكه‌كه‌یه، بۆیه له‌سه‌ر ده‌مانی سه‌یدنا ئاده‌مه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌م ههنجهتبڕینهی خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بێت (رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ) النساء /165 واته: نێرراوانێكی مژده‌ده‌رو هۆشدهرمان نارد، تا خه‌ڵكه‌كه به‌هانه‌یان به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌وه نه‌مێنێت، چونكه نێرراوه‌كان هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون كردنه‌وه.
هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك بۆ قه‌ومه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی هات، سه‌ره‌تا ئه‌و قه‌ومه‌ی خۆی بۆ دینه‌كه بانگ ده‌كات، كه له هه‌مان زه‌ماندا له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی، پاشان ئه‌وانه‌ی سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتـنی ڕێبازی خواوویستی و لـێی تێگه‌یشتوون، په‌یامه‌كه به نه‌وه‌كانی دواتر ده‌گه‌ێنن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا) القصص/59 نامومكینه خوای په‌روه‌ردگارت فه‌وتێنه‌ری ناوچه‌یه‌ك بێت پێش ئه‌وه‌ی نێرراوێكیان بۆ بنێریت، خۆ ده‌بێت نیرراوێك په‌یامی خوایان پێبگه‌ێنێت (ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان نیشاندات). دوای كۆچی دوایی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌كان سه‌لامی خوایان لێ بێت شوێنكه‌وتووانیان بانگه‌وازه‌كه‌یان وه‌كو ڕاسپارده‌ی دین به خه‌ڵكی ده‌گه‌ێنن، تا هه‌نجه‌تیان به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت: (وَلْيُبَلِّغْ الشَّاهِدُ الْغَائِبَ) واته: ئه‌و كه‌سه‌تان كه لێره ئاماده‌یه بیگه‌ێنێته‌وه به‌و كه‌سه‌ی لێره‌نییه.. هه‌روه‌ها ده‌یفه‌رموو (بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً ) واته: له‌منه‌وه بیگهێننهوه با ئایهتێكیش بێت، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ده‌یفه‌رموو (إِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الانْبِيَاءِ) واته: زاناكان واریسی پێغه‌مبه‌رانن.. هه‌روه‌ها (لَاتَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي قَائِمَةً بِأَمْرِ اللَّهِ) واته: كۆمه‌ڵێك (ده‌سته‌یه‌ك) لهئوممهتهكهم به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م دینه ده‌مێننه‌وه و به فه‌رمانی خواوه پابه‌ند ده‌بن و دینه‌كه پیاده ده‌كه‌ن.
ـ فه‌رمانكردن به خواپه‌رستی فه‌رمانێكی شه‌رعی و كارێكی ڕه‌وایه. بۆیه پێی ووتراوه شه‌رعی، چونكه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كردوویانه به شه‌ریعه‌ت (یاسا‌و ڕێسا). پێشی ده‌وترێت وویستی دینی. مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك پێوه‌ی پابه‌ندبێت، چونكه خوای گه‌وره‌كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دروست كردووه، كردووشنی به دوو پۆل كه فه‌رمانه‌كانیان به نێرراواندا بۆ هاتووه، به‌ڵام هه‌یانه خواناسه‌و خواپهرستهو هه‌شیانه نایناسێت و نایپهرستێت.