X

گەڕان




ڕێبەری

په‌یامی رێبه‌ریی

1/1/2019 8:39:44 PM   |   1516 :بینراو


بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

(إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّهَ يَدُ اللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ. فَمَنْ نَكَثَ فَإِنَّمَا يَنْكُثُ عَلَى نَفْسِهِ. وَمَنْ أَوْفَى بِمَا عَاهَدَ عَلَيْهُ اللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا) الفتح/10

 موسوڵمانانی عەزیز .. السلام علیکم

  ساڵی ١٩٥٤رێکخستنەکانی ئیخوانولموسلیمین گەیشتە کوردستان و سەر لە نوێ باوەڕی موسوڵمانانی بە ئیسلام ـ بەو سیفەتەی کە دین و دەوڵەتە ـ بە خەڵکی ناساندەوە.. ماوەی (٣٠ سی) ساڵ زیاتر تێپەڕیی، ئینجا بزوتنەوەی ئیسلامی ـ کە بزاڤێکی سیاسی جیهادیی بوو ـ هاتە مەیدان.. بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر زەمینەی فیکریی ئیخوان دامەزرا.. لە ساڵی ١٩٩٤ دا یەکگرتوو بە رەسمی راگەێنرا، بەمەش سیفەتە ئیخوانێتیەکە لە بزوتنەوە سەندرایەوەو بێ زەمینە کەوت!

   من لە ساڵی ١٩٨٨ دا هاتمە ریزی بزوتنەوەی ئیسلامی، هەر لەو کاتەوە باوەڕم وابوو کە دیدو هەڵوێستی ئیخوان وەک زەمینەی بزاوتێکی جیهادیی شیاو نەماوە. ـ کە شازدە ساڵ بوو ئیخوان بووم ـ بۆیە هاتمە سەر ئەو قەناعەتە کە بزاوتی جیهادیی دەبێت لەسەر زەمینەیەکی عەقائیدیی ئوصولی دابمەزرێت، کە وەلاء و بەرائی تێدا رۆشن بێت، تاکەکانی سەرڕاستانە بۆ خوا لێبڕا بن، ووریاو چاوکراوە بن و واقیعەکەی خۆیان باش بناسن.. بۆ ئەمە هەر لە یەکەم رۆژمەوە لە ناو بزوتنەوەدا هەوڵی رەسەنکردنەوەی دیدو تێڕوانین و پێناسەو هەڵوێستەکانمدا، تا رەسەنکردنەوەی شەرعییان پێوە دیار بێت.. ئاوا ـ وویستبێتم یان نا ـ بووم بە خاوەنی خەتێک لە ناو بزوتنەوەدا، کە دواتر بە ناوی سەلەفی جیهادییەوە ناساندیانین..

   بۆ دامەزراندنی ئەو زەمینە عەقایدییە ئوصولییە واقیعناسە هەوڵمدا ئەو کەسانەی کەم قەناعەتیان بە دیدو راو هەڵوێست و بزاوتم هەبوو، لە بازنەیەکی تایبەتی ئاڕاستەکردندا کۆبکەمەوە، بۆ ئەمەش لە 14/1/1995 دا کۆمەڵی ئیصلاحمان دامەزراندو تەحەممولی هەموو تین و فشارێکی سەرکردایەتی و خەتی مامۆستا عەلی باپیرمان کرد ـ  کە سەر بە ئێران بوون و زۆر جار بە فیتی ئەوان بەربەستیان لە ڕێماندا دادەنا ـ  بەڵام رێمان هەر بڕیی و بەردەوامبووین.. لە 10/12/2001 دا بووین بە بەشێک لە پشتیوانانی ئیسلام (ئەنسارولئیسلام) بەو ئومێدەی برایانی عەزیزی جوندولئیسلامیش زۆرینەی ئەو قەناعەتەنەیان لە دروس ببێت کە لای ئێمە رێسا بوون.. مروونەتێکی زۆریشمان نواند، تا زیاتر لێک نزیک ببینەوە، چونکە ئەوانیش خاوەن دیدو راو بزاوت و هەڵوێستی سەربەخۆی خۆیان بوون.. بەرنامەم وابوو کە ئەگەر چەندین ساڵ پێکەوە بژین زیاتر یەکتریی دەناسین و دیدو تێڕوانین و پێناسەمان بۆ دەق و واقیعەکە دەبێتە یەک. بەڵام روداوەکان زۆر خێراترو زۆر لە ئێمە گەورەتر بوون..

لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٢ ـ ٢٠٠٩ خەریکی داڕشتنی رێساکانی دیدو ڕێمان بووم، هەوڵی رەسەنکردنەوەو نوێ کردنەوە (التأصيل والتجديد‌) ی ئوصولیانەی بەرنامەکەی ئیصلاح بووم.. دەرسەکانی پاڵتۆک و چاوپێکەوتنی میدیایی و نوسینەکانم لە خزمەتی ئەم پرۆژەمدا بوون، کە لە ١٩٨٨ ەوە لە لایەنی تیۆرو پراکتیزەکارییەوە دیدی دینی و هزرو ئەزمونم بەرفراوانتر دەبوو و پرۆژە ئیصلاحیەکەم لە هەردوو لایەنی چەندێتی و چۆنێتیدا کامڵتر دەبوو.. تا زەمان گەیشتە زەروورەتی دامەزراندنی رەوت، کە وەکو مەدرەسەیەکی سەربەخۆی ئیسلامیی ناو کورد، بێتە کایەوە..

لە 30/1/2015 دا پەیڕەوو پڕۆگرامی رەوتم راگەیاند تا بزانرێت کە ئەوەی من لە ماوەی تەمەنمدا (ئێستا تەمەنم ٦٠ ساڵە) پێی گەیشتووم لە تێگەیشتنی ئیسلام و واقیعی کوردو کوردستان ئەوەیە کە رامگەیاندووە..

   بەرنامەی رەوت: بەرهەمی (٢٨ بیستوهەشت) ساڵی رابوردوومە، لە: دیدی عەقائیدیی و بنەمای فیکری سیاسیی و تێگەیشتنی زانستی شەرعی و ناسینی کۆمەڵگەو هێزە دەبەڕێک راچووەکانی جیهان و ناوچەو ناسینی خۆم و حەجمی کاریگەریی کەسایەتیم.. هەرچیشم بەسەر هاتووەو بەسەرم دێت، هەر ئەمانە هۆکارن و بەس.. هەرچییەکیشم دێتە ڕی لە قەدەری خوای خاومنم دەرناچێت و پێی رازیم.. بە پشتیوانی خواە پەروەردگارم نە ماندوو دەبم و نە کۆڵدەدەم..

ئەمە منم .. ئەوەش دیدو ڕێمە.. خۆشحاڵم کە کەسانێکی زۆر زۆر متمانەیان پێم هەیە.. گومانم لەوەدا نییە کە لە باشووری کوردستان لە پەنجا بۆ شەست هەزار زیاترن و لە رۆژهەڵاتیش لە بیست هەزار زیاترن، وە خۆیان بە رەوتەوان دەزانن، ئەگەرچی هێشتا رەوت رێکخراو نییە، چ جای حزب و حەرەکەت.. سوپاسی خوای لەسەر دەکەم و ئەمەش وام لێدەکات زیاتر خۆ بۆ خوای گەورە ساغ بکەمەوەو بۆ دینەکەی لێبڕێم تا شایانی ئەو گومان باشییەی خەڵکەکەمان بم.

   چیم لە ئێوە دەوێت؟

خوای گەورە کە بە وەحی خۆی و چاودێریی و ئاودێریی خۆی وەل پێغەمبەرە بەڕێزەکەیدا بوو علیە الصلاة والسلام پێی فەرموو: (هُوَ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ) الانفال/62 واتە: ئەوە خوای گەورەیە کە جەنابتی بە سەرخستنی خۆی و بە موسوڵمانان سەرخست.. کەوابوو سەرکەوتنی دینەکەو سەرکەوتنی پەیام هەڵگرانی، پێویستیان بە کۆمەڵە کەسێکی مەنهەجیی خاوەن گوێڕایەڵیی هەیە..

   لەم روانگەوە داوا لەو موسوڵمانانە دەکەم کە متمانەیان بە دیندارییم هەیە، بە ئیسلامناسییم هەیە، بە ئەزموونی ژیان و چاوکراوەییم هەیە، بە سەرڕاستی ئینتیماو خۆ نەدۆڕاندنم هەیە، دەست خەنە ناو دەستم و بەیعەتی سەرخستنی ئەم دینەم پێ بدەن.. ناچار نیت دەستت بگەێنیتە دەستم، بەڵام دەتوانی لە شوێنی خۆتەوە دەستی راستت بخەیتە ناو دەستی چەپتەوەو بڵێیت خوایە وا بەیعەتم بە مامۆستا کرێکار دا لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو پەیڕەوو پڕۆگرامەی کە بڵاوی کردۆتەوەو رازیم بە هەر بڕیارێک کە ئەو دەریدەکات مادام شەرعیی بێت .. بشزانە ئەوە بەیعەتێکە کە بە خوای گەورەی دەدەیت.. خوای گەورەش لەسەر ئیمانداریی رامانگرێت و شیاوترمان کات بۆ هەڵگرتنی پەیامەکەی ئامین..

وصلى الله على سيدنا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما..

30/6/2016


ڕێبەری