كاتێك كیان و كۆمەڵگەی جاهیلی، بەو سیفەتەی كە قەوارەكەی جەستەیی پشت ئەستوورە بەهـێزی ماددی، هەست بە (وجود)ی دیدو تێڕوانیـنی دەبێت، كاتێك هەست دەكات وا (وجود)ێك لەسەر عەقیدەی ئیسلام دامەزراوە، كە لەم جودایەو پێچەوانەی ئاڕاستەشیەتی, تەحەموولی هەبوون و دیتـنی ناكات.. ئەو كاتە بێ پەردەپۆشی دوژمندارێتی خۆی بۆ ئیسلام دەردەبڕێت و بەهەموو توانایەوە دژی كیانە ئیسلامیەكە دەوەستێتەوە (كە دەشێت هێشتاهەر كۆمەڵێكی گچكەبێت نەك كۆمەڵگەو دەوڵەت). وجوده جاهیلییەكە بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت لەگەڵ كیانە ئیسلامیەكەدا هەڵكات و شەڕە بێ ئامانەكەی بەرامبەر ڕادەگەێنێت، چونكە دوو (وجود)ی پێچەوانەو دژ بەیەك لەیەك كات و شوێندا ناتوانن پێكەوە بژین.. بۆیە حەتمەن ململانێ- بەهەموو چۆنێتیەكانیەوە- لەنێوان ئەو دوو (مەنـهەج)ە دژ بەیەكـترەدا ڕوودەدات.. لە دیدو تـێڕوانین و پێناسەو زاراوەو بزاوت و هەڵوێست و دابونەریت و یاساو ڕێساو دەستورو سیستمی حاكمێتیدا بەرامبەر یەكتریی دەوەستنەوە.. كیانە ئیسلامیەكە كە لەسە (تەوحید) دامەزراوە، كە پەروەردگارێتی و خوایەتی و حوكمێـتی خوای گەورەیەو خەڵكی – بەحاكم و مەحكوومەوە – عەبدێتی بۆ خوای تاك و پاك دەردەبڕن و جاهیلییەتەكەش لەسەر فرە خوایی دامەزراوە كە هەندێك مرۆڤ مافی حاكمێتیان گرتۆتە دەست و حوكمی خوایانە بەسەر خەڵكیدا دەدەن و خەڵكەكەش عەبدانە ملكەچیان دەبن.. ئەم دوو (وجود)ە بەرامبەرە. حەتمەن پێكدەكێشرێن، بەتایبەتی كە جاهیلییەت هەست بكات كە هەموو رۆژێك كیانە ئیسلامیەكە نەفەری جاهیلییەت دەبات و ئەندامی لێ كەم دەكاتەوە، كەئیماندارو پەروەردەشیان دەكات و لەخۆیان دەگرێت، ژمارەی خۆی پێ زیاددەكات.. جاهیللەیت دەبینێت كە (زەمەن) لەبەرژەوەندییدا نییەو هەموو ڕۆژێك لێ ی كەم دەبێتەوە، ئیـتر لەوە دەترسێت كە بەرەی خواوویستەكە لەچەندێتی و چۆنێتیدا ئەوەندە زیادی كردووە كە ناشێت ڕێ ی لەنەگیرێت.. ئاوا دێتە وزەی.. ئاوا خۆی بۆ شەڕی بێ ئامانی ئامادە دەكات تا ئیسلامەكە مەفح دەكاتەوەو موسوڵمانان ڕیشەكێش بكات..
لەبەرئەوەی ئەم ڕەفتارانە هەر هەموویان حەقیقەت و حەتمین بەدڵنیاییەوە مادام بانگەوازی ئیسلامی بەڕێبازو لەسەر بەرنامەی ڕاست و ڕەوا بڕوات هەر دێنە ڕێ ی، هەمووی و زیاتر لەوانیشی بەرامبەر دەكرێت، چونكە جاهیلییەت هەر لەسەرەتاوە توانای قبوڵكردنی بوونی كیانێكی ئیسلامی نییە.. تەحەموولی ئازادیی و بەردەم فراوانی بانگەوازی خواوویستی ناكات، لەم حەقیقەتەوەیە كە دەزانین بۆچی بەرهەڵستیكردنی هەموو پێغەمبەرانی خوا(سەلامی خوایان لێ بێت) هەر یەكبوو، دوژمانانی وەحـی ئاوا سەخت بەرەنگاریی بانگەوازەكەیان دەكرد چونكە هەستیان دەكرد هـێرش هێن و ڕامەڵیرێكی وایە ناوەستێنرێت، دوژمنانی وەحی خۆیە زۆر بە جیددیی و لێـبڕاوانە دژایەتیان دەكرد چونكە بەرامبەران بەرگرییان لە حاكمێتی خوای گەورە دەكردن و سووربوون لەسەر لە دەستدەرهێنانی جاهیلییەت و گـێڕانەوەی بۆ خوای گەورە.. ئەوانیش دەیانزانی كە حاكمێتییەكەیان زەوت كردووە، دەیانزانی حاكمێتی و ئاڕاستەكردنی خەڵكەكەیە (لەیاسادانان و حوكمڕانی و داوەیی كردنیاندا) ئەمەش هەڵسوڕاندنی كاروبارێكی ژیانیانە هەروەكو ژیاندن و مراندن و ڕۆزیدانیان كە ماف و سیفاتی خوان، بەڵام ئەمانی طاغووت حاكمێتییەكەیان بۆ خۆیان زەوت كردبوو.. طاغووتانی دەسەڵاتدارو كۆمەڵگە جاهیلییەكەیان هەستیان بە قووڵیی دژوارێـتی ئەم بانگەوازە خواوویستیە كردبوو بۆیە واسەر سەختانە و دڵڕەقانە دژی ئەم خواوویستە پاك و سەر ڕاستانە بوون.. كێشەی ململانێكە پەیوەندی بە بانگەوازەكەوە هەبوو (نەك بە تاك تاكی شوێنكەوانیەوە).. بۆیە ئوممەتە خواوویستەكە ڕووبەڕووی جەنگێكی مان و نەمان دەبۆوە.. شەڕێكی بەرپادەكرا، سەخت و بی ئامان، بەردەوامی بێ (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا..) الاعراف/٨٨: ئەوانەی كافربوون و باوەڕیان بە پەیامی وەحیەكە نەهێنابوو بەپێغەمبەرە بۆ نێرراوەكانی خۆیان دەووت: سوێند بێت كە لە وولاتی خۆمان شاربەدەرتان بكەین، یان بەتەئكید دەبێت بگەڕینەوە ناو میللەتەكەی خۆمان (بۆ پەیام و دابو دەستورو ناو ڕیزی كەسانی خۆمان)..
ئاوا طاغووتان و سەرانی جاهیلییەت هەموو ڕق و قین و بوغزی ناخیان وەكو ئاگر پژین (بوركان) بەسەر خواوویستاندا دەتەقێننەوە. نە ئامادەی گوێگرتنە نە(دایالۆگ!)، نە بیركردنەوە نە (موناقەشەی هێدیی!) نە توێژینەوەو نە (لێكۆڵینەوە)، چونكە دەزانێت بەم شێوەیە دەیدۆڕێنێت.. دڵنیابە خۆی بەرامبەر لافاوی بەگوژمی عەقیدەی خواناسان ناگرێت، بۆیە دانەجیڕەیان لێدەكات و لێویان لێدەكرۆژێت و لەهەڕەشەدا كەف لەلا لغاوەی دەپەڕێت! ئینجا دواتر دڕندانەو سەرسەختانەو زۆر بی ڕوحمانە پەلاماری موسوڵمانان دەدات، ئەوانەی ئاڵای خواوویستیان پێیەو ئەوانەش كە لەژێر ئالاَكەدان، ئەوانەی دروشمی ئیسلامەكەیان هەڵگرتووەو ئەوانەش كە هەر لەوبەرەی ئیماندەرەدان. (تەنانەت شاڵاوی ڕیشەكێشكردن دێنێتە سەر ئەو داماوو نەزان و غافڵانەی كە ناشزانن دینەكە چیەو موسوڵمانێتی چۆنە، تەنها ناویان موسوڵمانانەیە) :- (لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا).. ئەمە حەقیقەتی جەنگەكە نیشان دەدات.. ئامانجی بەرەی شەڕخوازیی ڕۆشنانە ڕوون دەكاتەوە.. سروشتی ململانـێی نێوان جاهیلییەت و ئیسلام ڕوون دەكاتەوە.. جاهیلییەت بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكات ئیسلام قەوارەیەكی سەربەخۆی بۆخۆی هەبێت، تەحەموولی ئەوە ناكات ئیسلام لە ژێر دەستی خۆیدا نەمێنێت و لەبەرامبەردا بووەستێت و شتێكی تر ڕاگەێنێت. بۆیە جاهیلییەت – بەهەموو جۆریكییەوە- لەگەڵ ئیسلامدا ڕێناكەوێت، تەنانەت ئەگەر موسوڵمانانیش ئامادەی ڕێكەوتن بن.. بۆیە حەتمەن دەبێت ئیسلام لەكیانی ئوممەتێكی سەربەخۆی خاوەن بزاڤ و هەڵوێستی سەربەخۆو خاوەن سەركردایەتی و ئاڕاستەوانی سەربەخۆی خۆدا دەربكەوێت، كە هەموو ئەندامەكانی بە عەقیدەكە پێكەوە پەیوەست بوون و وەكو ئوممەتیش لەجاهیلییەت دابڕاون و جودا بوونەتەوە.. ئەمەش شتێك نییە جاهیلییەت توانای پێشبینی هەبێت چا جای ڕەفتاری لاشەڕانە لەگەڵییدا.. ئەمە وجودێكە ئەستەمە سەرانی جاهیلییەت و طاغووتانی زەوقكاری حاكمێتی خوایەتی تەحهموولی بكەن و بهیڵن ئاوا قوت و قیت بێتەوە لێیان! لەبەرئەمەیە كە كافرەكان داوا لە پێغەمبەرە بەڕێزەكان ناكەن كە بانگەوازتان بوەستێنن و بابەس بێت، بەڵكو (بەشێوەی سوێندو تەئكید) داوایان لێدەكەن كە دەبێ بگەڕێنەوە ناو میللەتی كافرەكان (میللەتیش بریتییە لە پەیام شوێنكەوتووانی كە لـێرەدا كۆمەڵگەو دابونەریت و دەستوری حاكمێتیەكەیانە).. داوایان لێدەكەن بێنەوە ناو جاهیلییەتەكەوەو وەكو جاران ببنەوە تاكو كۆی ئەو.. پێغەمبەرە بەڕێزەكانیش سەلامی خوایان لێ بێت ڕەفزی دەكەنەوەو موناقەشەشی ناكەن، چونكە مەحاڵە موسوڵمان لە جاهیلییەت قوتاری بووبێت و بە مەحزی سەر پشكی خۆی بگەرێتەوە ناوی! ئەستەمە لێ ی قبوڵ بكرێت. قەوارەی جاهیلییەت (كۆمەڵ و كۆمەڵگەو دەوڵەت) بەپێ ی سروشتی پێكهاتەی خۆی بوار بۆ موسوڵمانێك ناكاتەوە لەناواخنییدا بێت و چالاكانە ببزوێت. تەنها لەو حاڵەتەدا جاهیلییەت ڕێ بە موسوڵمان دەدات لەژێر چاودێریی ووردییدا لەناو تەوارەكەیدا كاربكات كە ڕەنجەكەی بۆ جاهیلییەت بێت، كە هەوڵدانەكەی یارمەتیدەری بەهێزكردنی بنەما جاهیلییەكان بێت. ئەمما كار بۆ خۆی و گەشەو نەشونمای خۆی بكات، ئەستەمە بواری بۆ بكاتەوە.. ئەو كەسانەی وا دەزانن دەتوانن هێواش هێواش بخزێنە دەزگاكانی كۆمەڵگەی جاهیلییەت و ئاشكرا لەناویدا كاربكەن و بانگەوازی خواوویستی ڕاشكاوانە ڕاگەینن و خزمەتی دینەكەیان بكەن، دوای ئەوەی لەكۆمەڵگە جاهیلییەكەو دەزگاو ڕیكخراوەكانییدا دەتوێنەوە لەخەون و خەیاڵدان، ئەوانە شارەزای سروشتی پێـكهاتەو بزاوتی كۆمەڵگەنین.. كۆمەڵگەی جاهیلیی هەموو تاكیك بۆ خۆی هەڵدەسوڕێنێت، بۆ خزمەتی دیدو ڕێ و مەنهەج و دەستوری خۆییان دەخاتە گەڕ..
دابڕانی موسوڵمان لەكۆمەڵگەی جاهیلیی و جودا بوونەوەی كەحەتمیەو عەقیدەكەی پێویستی دەكات لەسەری.. هەر دەبێت هەنگاوی دووەمیشی بەدوادابێت كە دەركەوتنێتی لە كیانێكی ئیسلامی سەربەخۆدا، كە وەلائیان بەپێ ی عەقیدەكە بۆ خوای گەورەو پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و موسوڵمانانی خۆیانە و سەركردایەتی و ئاڕاستەوانی سەربەخۆی خۆیان هەیە.. ئەم كیانە بەم سەركردایەتیەوە بزاوت و هەڵوێستی بانگەوازی خواوویستی ئیدامە پێدەدات.. ئەمە قۆناغی كاركردنە.. ئەمە پێویستە .. موسوڵمان تێیدا سەرپشك نییە، تا بتوانێت دەستبەرداری هیچ هەنگاوو ڕەفتارێكی ببێت، چونكە سروشتی كۆمەڵكاریی و گۆڕانكاریی و پێكهاتەی جەستەییانەی كۆمەڵگەكان وادەخوازن.. ئەمەش لایەنێكە لە ڕوانگەی جاهیلییەتەكەوە ڕوونە كە ئاوا دەڕوانێتە بانگەوازی ئیسلامی و دژوارێتی وەلاَمدانەوەو هاتنەكایەی ئوممەتە عەقائیدییەكەی..
جاهیلیەت زۆر چاك لەوە حاڵییە كە ئەم قۆناغ و ڕەفتارانە ئازادكردنی كۆمەڵگە جاهیلییەكەیە لە حاكمێتی گاغووتەكانی.. دەزانن ئەمە ڕزگاركردنی خەڵكەكەی بەردەستیانە كە عەبدایەتیان بۆ نواندوون، بۆ ئازادییەك، بۆ دیدو بزاوت و كۆمەڵگەیەكی خواوویستی كە كەس نابێتە عەبدی كەس و هەموو ملكەچی حێكمێتی خوادەبن و بەس.. جاهیلییەت زۆر چاك ئەمە دەزانێت، لەهەموو بزاوت و هەڵووێستێكی دینەكە دەگات و حساباتی خۆیی بۆ سنور بۆدانان و وەستاندن و گێڕانەوەی دەكات.. جاهیلییەت دەزانێت كە بانگەوازی ئیسلامی لادان و ڕادانی گاغووتان و حاشیەو پێوەندەكانی مەبەستە كە دەبێت لەهەموو لێبەندێكی سەركردایەتی و ئاڕاستەو بڕیار بیانهێنێتە خوارەوەو تووڕیان هەڵدات! مانەوەی تاكو كۆی موسوڵمانان لەناو كۆمەڵگەی جاهیلییەتدا دەیانكاتە خزمەتكاری كۆمەڵگەو دەسەلاَتدارە جاهیلییەتەكە نەك خزمەتكاری ئیسلام، وەكو هەندیك موسوڵمان سادەو سەتحی لی ی تێگەیشتوون..