X

گەڕان




شاهیدییه‌كان

یاساو سیستەمی ئەوروپاو پانکەیەک!

7/19/2023 12:45:22 AM   |   602 :بینراو

یاساو ڕێساکانی ئەوروپا پانکەیەک ڕەوا نابینن بە موسڵمانێکی بەناحەق زیندانیکراو...!
بێگومان دێمۆکراسی و ماف و ئازادی لای ڕۆژئاوایەکان وەک:(خوا دروستکراوەکەی سەردەمی جاهیلییە لەخورما)هەرکات تێر بونایە دەیانپەرەست و هەرکات برسیان بووایە دەیانخوارد!
کاتێ کوردە گێل و سمنجەکان باسی یاساو سیستەمی ڕۆژئاوایەکان دەکەن لەگوێی گادا خەوتوون و جاروباریش بەئەنقەست خۆیان و هاوئاوازانیان دەگەوجێنن ، ئەگینا خوێڕیترین و درۆترین سیستەم سیستەمی ڕۆژئاوایی و عەلمانیەکانە...!!
بەوە نەخەڵەتێن کەئازادی ڕاستەقینە لەوێدا هەیە ، ئازادی تەنیا بۆ خوێڕی و حیزەکان هەیەو موسڵمانی ڕاستەقینە هەموو ئازادی و مافێکی لێ زەوت دەکرێ....!!!
ئەمە واقیعەو حاشای لێناکرێت ، مەگەر ئەوانەی کە مێشکێکی ڕەشی کلیل دراویان هەیەو دەهۆڵی درۆینەی قەومچێتی و نەتەوەپەرەستی لێدەدەن و هەموو فەشەلێکیان هێناوە!!
ئەوە موسڵمانێکی حەقبێژی مەزڵومی بەناحەق گیراوە کە داوای پانکەیەک دەکات و پێی نادەن!
ئێمەش دەڵێن:
هۆۆۆۆ شێخە ڕاستگۆکەی زیندان
هیچ خەم مەخۆ تاریكتر نییە نیە لە جێگاکەی یونس پێغەمبەر کە لەسكی حوتێکدا بوو، و گەرمتریش نییە لە مەنجەنێق و گڕو بڵێسەی ئاگرەكەی ابراهیم ، دابڕان و زیندان و ئاوارەبونیشت هەر وەكو یوسف پێغەمبەر قورس و پڕ ئێش و ئازارە...
سەربڕینەکەی یەحیا پێغەمبەرو دوولەت کردنی زەکەریا پێغەمبەریش بە مەشاڕ لەیاد مەکە........
هیچ خەم مەخۆ موژدەت لێبێت خۆشی ئەوەیە بە تاقیكردنەوەی پێغەمبەران تاقی بكرێیتەوەو اللە ئیستقامەت پێ ببەخشێت...
ئای چە سەرکەوتنێکی گەورەیە!!!
(فزت و رب الکعبة)
هۆۆۆۆۆۆ موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی ئەوروپا بەتایبەتی ، کوا هێزی ئیمان و غیرەت و عیزەت و شەهامەتان؟
کوا پشتگیری و جۆش و خرۆش و نەعرەتەو چریکەی تۆقێنەرو شێرانەتان؟
مەگەر خۆشەویستمان نافەرموێت:(مثلُ المؤمنين في تَوادِّهم ، وتَرَاحُمِهِم ، وتعاطُفِهِمْ . مثلُ الجسَدِ إذا اشتكَى منْهُ عضوٌ تدَاعَى لَهُ سائِرُ الجسَدِ بالسَّهَرِ والْحُمَّى)
دەی بۆچی دڵ و گیان و جستەی ئێوەش تاولەرزو ئێش و ئازار دایناگرێت و ناخرۆشێن؟!
هۆۆۆۆۆ حیزب و ڕێخراوو گروپە ئیسلامیەکان ، ئەگەر بۆ زوڵمێکی ئاوەها دانەچڵەکێن و نەیەنە سەرخەت ئیتر بۆچی باشن؟
ئیتر چە دڵێکتان بەئیمان و عیبادەتەکانتان خۆشە؟
چۆن دەبێ موسڵمان بەبیستنی هەواڵی جەرگبڕی لەو شێوەیە نەهەژێت و نەخرۆشێت؟
چۆن دەبێ گرنگی پێ نەدەن و لاتان وابێت نە بایەو نەباران؟!
دەی ئەگەر بەڕاستی خۆتان بە نوێنەری موسڵمانان دەزانن چۆن نان و ئاوتان پێدەخورێت و خەوتان لێدەکەوێت؟
ئەگەر بەڕاستی پاڵنەرێکی ئیمانیتان هەیە چۆن ویژدانتان ئازارتان نادات؟!
چۆن دەبێ ئێوە لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا ژیان بەسەر ببەن لە ڤێلاو مەزرەعەو ژیانێکی" های لاڤتان" هەبێت و ئەو مامۆستا ڕاستگۆیە بۆ پانکەیەک هاواری لێ ڕاست ببێتەوەو کەس بەهانایەوە نەچێت؟!
ئەی چۆن وڵامی اللە دەدەنەوە ئێوەش لەکۆشک و تەلارەکانتان لە ژێر باو شنەو شەماڵی سبلێت دا پرخەی لوتتان دێت؟!
چۆن ئیمان و عەقیدەتان ڕێگاتان پێدەدات ئێوە لەسەر سیستەم وفەرش و ڕاخەری فول مەواسەفات بخەون ، ئەویش لە ژوورێکی تەنگ و تاریکی بێ پانکە؟!
چۆن ئیمانەکەتان ئازارتان نادات ئێوە بێ تاقەت بوون لە تکەو کەبابی بەرخ و برنجی بازیان و سەیارەی جام ڕەش و کەیف و سەفاو ڕەفا ، بەڵام ئەو برسی و بێزار بێت؟!
چۆن ناترسن لە توڕەبوونی اللە کە موسڵمانێکی موجاهیدی ڕاستگۆ کۆت و زەنجیر بکرێت و لەژورێکی بێ پانکە ئیهانە بکرێت و ئێوەش مویەکتان نەجوڵێت؟!
هۆۆۆۆۆ موسڵمانان ئەگەر حیزبە ئیسلامیەکانتان بۆ ڕووداوێکی لەوشێوەیە هەڵوێستی نەبێت ، ئێوە چە دڵێکتان پێیان خۆش بێت و دڵنیابن دەبنە هۆی ڕەنگ زەردی و سەرشۆڕی دونیاو قیامەت بۆتان؟!
قەسەم بە اللەی ابراهیم و محمد علیهم الصلاة و السلام  ، اللە لەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیمانە موحاسەبەی توندمان دەکات و کەسمان قوتارمان نابێت.
لەکۆتییدا دەڵێم:
هۆۆۆ شێخەکەی زیندان
ئەگەر تۆش وەک ئەو سەدان داعی و بانگخوازو مەلایانە دینەکەت بفرۆشتایە ،ئێستا داوایی پانکەیەکت نەدەکرد ،بەئازادیی هاتووچۆت دەکردو مزگەوتی گەورە و چەند ژنت بۆخۆت دەهێنا ،خاوەنی ڤێلا و باغ و سەیارەی گران بەها دەبوویت ،مووچەی چەوریی بێ ماندوو بوونت وەردەگرت ،ماوە ماوەش یەک دوو شیش فتوات بەدڵی سوڵتان و کاربەدەستان لێ دەداو ،مولحیدو کافری ناو خۆ ودەرکیت لەخۆ رازیی دەکرد .....هتد ،
بەڵام چیت لەدەست دەدا رەزامەندی اللە و پاشان خۆش ویستنی موسڵمانە ڕاستگۆکان کە حەزیان بەبینینی سەرو سیمات نەدەکردو حاشایان لێ دەکردی ،بەڵام ئێستاش کەوایت و لەژورێکی بێ پانکەی لەوان خۆشەویستر وسەربەرزتری لای اللەو موسڵمانە سەرڕاستەکان....
مەگەر نازانی تۆ لەکاروانی پێغەمبەرانیت و ڕێگاکەی ئەوانیش گوڵ رێژ نەکراوە پڕیەتی لە دڕک و داڵ و زیندان و ئەشکەنجەو ئێش و ئازار؟
ڕووڕەشی بۆ ئەوانەی دینەکەیان دۆڕاند بۆ مەعاشی چەند ملیۆنی و ڤێلاو سەیارەو کچۆڵەی شۆخ و شەنگ ، تف و نفرەتیش لەسەرجەم یاساو ڕێساو دەستوری وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمریکاو بەریتانیا...!!


شاهیدییه‌كان