ڕه‌نگه زۆرمان بیستبێ كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕ (ئیمان) چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیان ده‌كات، موسوڵمان بنیات ده‌نێته‌وه‌و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری ده‌بات، سته‌م و زۆرلێكردن ده‌سڕێته‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌كاته‌وه..
ئاخۆ مه‌به‌ست له‌و باوه‌ڕه چی بێت؟ له ده‌روون و ناخی موسوڵماندا چی به‌رهه‌م بهێنێت؟
بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه پێویسته پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌م باوه‌ڕه بكرێت و وێنه ته‌واوه‌كه‌ی نیشان بدرێت..
باوه‌ڕ ته‌نها به‌وه ته‌واو نابێت به ده‌م بڵێین موسوڵمانین: چونكه زۆر كه‌س ده‌توانن به زمان بڵێن موسوڵمانین و بەڵام دڵیان باوه‌ڕی تێدا نه‌بێت وه‌ك خوای گه‌وره له باسی دووڕوو (مونافیق)ـەكاندا ده‌فه‌رموێ: (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ * يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ) البقرة/٨-٩ .
واتە:هه‌ندێ كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره‌و ڕۆژی دوایی هێناوه بەڵام له راستیدا ئه‌وانه موسوڵمان نین. وا ده‌زانن خوای گه‌وره و موسوڵمانان ههڵدهخهتێنن! له‌ڕاستیدا خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن بەڵام هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
باوه‌ڕ ته‌نها كۆمه‌ڵه كردارێك و چه‌ند دروشمێك نییه خه‌ڵك ڕاهاتبن له‌سه‌ری و وه‌ك خوونه‌ریتی ڕۆژانه ئه‌نجامی بده‌ن.. زۆر هه‌ن ده‌توانن له ڕووكاری ده‌ره‌وه‌یاندا به‌باش و جوان ده‌ركه‌ون و كرداری چاك ئه‌نجام بده‌ن و دروشمه‌كانی په‌رستن به‌جێ بهێنن و له ناخیشدا دڵ وێران بن و ده‌روونیان له چاكه‌و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره خاڵی بێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلاَّ قَلِيلاً) النساء/١٤٢.
واتە:دوڕوهكان به خه‌یاڵی خۆیان خوای گه‌وره هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن بەڵام خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.. كه بۆ نوێژ هه‌ڵده‌ستن به ته‌مه‌ڵی بۆی هه‌ڵده‌ستن، ڕوپامایی بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، یادی خوا زۆر به كه‌میی ده‌كه‌ن..
باوه‌ڕ بریتی نییه له زانستیه‌كی تاك و ته‌رای عه‌قڵی، نا.. زۆر كه‌س هه‌ن ڕاستییه‌كانی باوه‌ڕ ده‌زانن، كه‌چی باوه‌ڕیشیان نییه (وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ) النمل/١٤ .
واتە:هه‌رچه‌نده له ناخیاندا له ڕاستی (نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی ئێمه) دڵنیا بوون! كه‌چی به‌هۆی سته‌م و خۆبه‌زلزانینیانه‌وه، نكوڵیان لێ ده‌كرد، ده بڕوانه چاره‌نووسی خراپه‌كارو گەندەڵان.
خۆبه‌زلزانین و خۆشه‌ویستی دنیا و ئێره‌یی (حه‌سوودیی) وای لێ كردن كه باوه‌ڕ نه‌هێنن (وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ) البقرة/١٤٦ كۆمه‌ڵێكیان هه‌یه ڕاستییه‌كان ده‌زانن بەڵام ده‌یشارنه‌وه.
كه‌واتە: باوه‌ڕ ته‌نها كاری زمان یا لاشه یا بیر‌و هۆش نییه، به‌ڵكو له ڕاستیدا كارێكی دڵ و ده‌روونییه‌و به ناخی موسوڵماندا ده‌چێته خواره‌وه، هه‌موو قه‌واره‌ی موسوڵمان ده‌گرێته‌وه‌و وویست و توانا‌و لێهاتنه‌كانی ئاڕاسته ده‌كات..
پێویسته له ژیاندا ڕاستییه‌كانی بوونه‌وه‌ر وه‌كو خۆیان كه له واقیعدا هه‌ن بناسرێن. ئه‌م ناسینه‌ش له ڕێگه‌ی سروشی خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت به‌جێ نایه‌ت. كاتێك ئه‌م ناسینه ده‌بێته باوه‌ڕ كه ده‌گاته ئاستی دڵنیایی و یه‌قینی ته‌واوو هیچ گومان و دوو دڵییه‌كی به‌رامبه‌ر دروست نابێت، كه ده‌بێته قه‌ناعه‌تێكی ریشه‌دار به‌ستووی ناخ، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ) الحجرات/.١٥ .
واتە:موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )هێناوه‌و گومانیان لا نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ی دواتر به سه‌روه‌ت و سامان و گیانیانه‌وه جیهادیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده‌كرد.. ئا ئه‌وانه‌ن راستگۆ‌و سه‌رڕاست..
بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ببێته مایه‌ی ئارامی دڵ و مل كه‌چ بوون و گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری و ڕازیبوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ خوای گه‌وره پێویسته زانست و تێگه‌یشتنی بۆ بكرێته زه‌مینه:
- (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا) النساء/٦٥ .
واتە:سوێند بێت به په‌روه‌ردگارت باوه‌ڕه‌كه‌یان ته‌واو نابێت تا له ناكۆكییه‌كانی نێوانیاندا نهتكهن به دادگه‌ر، پاشان نابێت به‌رامبه‌ر بڕیار‌و فه‌رمانه‌كانت هیچ گرێ و گۆڵێك له دڵ و ده‌روونیاندا دروست ببێت و حه‌تمه‌ن ده‌بێت به ته‌واوی ته‌سلیمی بڕیاره‌كانت ببن.
- (إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) النور/٥١ .
واتە:هه‌ڵوێستی موسوڵمانان وایه ئه‌گه‌ر بۆ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )بانگ كرێن تا دادگه‌ریان بكات، ده‌ڵێن به‌ڵێ، به‌سه‌رچاو. بیستمان و گوێڕایه‌ڵیش ده‌بین، ئه‌وانه‌ی كه له‌سزای دنیا‌و قیامه‌ت قوتار ده‌بن و سه‌رفراز ده‌بن، ئا ئه‌وانه‌ن.
- (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا مُّبِينًا) الاحزاب/٣٦ .
واته: هیچ موسوڵمانێكی پیاو یا ژن بۆی نییه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )فه‌رمانێكیان دا‌و بڕاندیانه‌وه ئه‌و ڕای خۆی به‌سه‌ر بڕیاری ئه‌واندا بدات.
دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ دامه‌زراو به زانست و تێگه‌یشتن لێی پته‌و بوو، ئینجا پێویسته دڵ گه‌رمی و ملكه‌چییه‌كی وا له وویست و ئیراده‌دا دروست ببێت، كه ببێته پاڵنه‌ری كاركردن، به پێی بنه‌ماكانی و په‌یوه‌ست بوون به داب و نه‌ریت و ئاكارو ڕهوشتهكانییهوه.. ئاوا ده‌بێته باوه‌ڕی ته‌واو.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین قورئانی پیرۆز به‌م شێوه‌یه وه‌سفی موسوڵمانان ده‌كات: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ * الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ * أُوْلَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) الأنفال/٢-٤
واتە:موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه كاتێك باسی خوای گه‌وره‌یان لا ده‌كرێت، دڵیان داده‌خورپێت و راده‌چه‌نن، كه ئایه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌خوێندرێته‌وه باوه‌ڕیان زیاد ده‌كات و پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن.. ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن كه نوێژ ده‌كه‌ن و له‌و ڕۆزییه‌ی پێمان داون ده‌به‌خشن.. موسوڵمانی ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن.
له قورئانی پیرۆزدا باوه‌ڕ هه‌میشه له قاڵبی كاری جوان و ڕه‌وشتی به‌رزدا نیشان ده‌درێت. هه‌ر به‌وه‌ش موسوڵمانان له دووڕووه‌كان جودا ده‌كرێنه‌وه: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ)المٶمنون/١-٥ .
واته: به‌ڕاستی موسوڵمانان سه‌رفرازن.. ئه‌وانه‌ی له نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چن و خۆیان له قسه‌ی بێ جێ ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی زه‌كات ده‌ده‌ن و داوێنی خۆیان پاك ڕاده‌گرن.
خوای گه‌وره له وه‌سفی موسوڵمانه ڕاسته‌قینه‌كاندا ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ) الحجرات/١٥ .
واتە:موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )هێناوه‌و گومانیان لا نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ی دواتر به سه‌روه‌ت و سامان و گیانیانه‌وه جیهادیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده‌كرد.. ئا ئه‌وانه راستگۆ‌و سه‌ر ڕاستن..
شه‌هید سەید قطب له (في ظلال القرا‌ن)دا، له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ: باوه‌ڕ دڵنیابوونی ڕاسته‌قینه‌یه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، دڵنیابوونێك جێگیر‌و پته‌و بێت، راڕایی و دوودڵیی و په‌شیمانی و خاوبوونه‌وه ڕووی تێنه‌كات و هه‌ست و هۆش و دڵ لێی بێزار نه‌بن..
ئه‌و دڵنیابوونهیه كه تێكۆشانی سه‌رو ماڵیی بۆ خوای گه‌وره لای خاوه‌نه‌كانی دروست ده‌كات.. ئه‌گه‌ر دڵ چێژی باوه‌ڕی چه‌شت و له ئاستیدا ئارام بوو، ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆی و له جیهانی واقیعی ده‌وروبه‌ریدا ده‌چه‌سپێت.
موسوڵمانی خاوه‌ن باوه‌ڕ ده‌یه‌وێت جیهانی ده‌وروبه‌ری و ژیانی خه‌ڵكی وه‌ك ئه‌و هه‌ست و هۆشه ناوه‌كییه‌ی خۆی لێبكات، چونكه جیاوازی له نێوانیاندا له هه‌موو ساتێك‌دا ئازاری ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه..
لێره‌وه‌یه كه بانگه‌وازی جیهاد به سه‌ر و ماڵ له پێناوی خوای گه‌وره‌دا له ناخی موسوڵمانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زۆر لهخۆكردنێكی پێوه دیار بێت.. موسوڵمان ده‌یه‌وێت ئه‌و مانا‌و شێوه پرشنگدارانه‌ی له دڵیدا هه‌ستیان پێده‌كات بێنه ژیانه‌وه‌و ڕۆڵی خۆیان ببینن..
ململانێ و به‌ربه‌ره‌كانێ له نێوان باوه‌ڕو باو‌و نه‌ریته نهفامییهكاندا له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه موسوڵمان ناتوانێت دوو ڕوو بێت، ناخی شتێك بێت و سیما‌و ره‌فتاری ده‌ره‌وه‌شی شتێكی تر، بۆیه نایه‌وێت باوه‌ڕێكی پڕ نووری خواناسی له ناخیدا گه‌شه بكات و له ده‌وروبه‌ریشی باسێكی تر پیاده بكرێت.. ناتوانێت له تێگه‌یشتنه موسوڵمانییه باڵاكانی بێته خواره‌وه‌و بۆ واقیعێكی لار‌و چه‌وت وازیان لێ بهێنێت.. بۆیه به‌رهه‌ڵستكاری له نێوان نه‌فامی و مانا موسوڵمانییهكانیدا دروست ده‌بێت.
ئه‌و توخمانه‌ی له پێشه‌وه باسمان كردن ( قه‌ناعه‌تی ناخ و زانست و كرده‌وه) باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه پێكده‌هێنن به وونبوون یا دیار نه‌مانی هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌و باوه‌ڕه ئه‌وه‌نده كه‌م و كورتی ده‌هێنێت و له باوه‌ڕی ڕاست دوور ده‌كه‌وێته‌وه.. ڕه‌نگه هه‌موو ناوه‌كانی (بیر: فكره) (بیردۆز: نظریة) (ڕا: رأى) لێبنرێت بەڵام هه‌رگیز ناونیشانی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێت.
باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه ده‌بێته نوورو ڕووناكی و ناخی دڵ و ده‌روون ڕۆشن ده‌كاته‌وه، گوڕ‌و تینی پێده‌به‌خشێت و ده‌گاته قه‌ناعه‌ت و ژیری و ئارامی ده‌داتێ، ده‌گاته دڵ دهیخروشێنێت، ده‌گاته ویست و توانا ده‌یانبزوێنێت، ئه‌گه‌ر ژیریی قه‌ناعه‌تی كرد‌و دڵ خرۆشا و ویست و تواناش بزوان ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به ده‌میانه‌وه دێن و كرده‌وه چاكه‌كان سروشتی له دایك ده‌بن.
مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌مین)[1]( له كتێبی (فیض الخاطر/بەرگی یەک) دا چه‌ند جوانه كه ده‌فه‌رموێ: (ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها وه‌ك بۆچوونێك له باسێك تێبگه‌یت، بۆچوونه‌كه‌ت ده‌چێته خانه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ته‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت پێ هێنا تێكه‌ڵی خوێنت ده‌بێت و به ئێسك و مۆخدا ده‌چێته خواره‌وه و قووڵایی دڵ ده‌پێكێت).
ڕه‌نگه ڕاوبۆچوونی فه‌یله‌سوفێك ئه‌مڕۆ ڕاست بن و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هه‌بێت، بەڵام دوور نییه سبه‌ینێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و ناڕاستیی به‌ڵگه‌كانیش ده‌ركه‌ون.. كه‌واتە: قه‌ناعه‌ت و تێگه‌یشتنه‌كان مایه‌ی گۆڕانی به‌رده‌وامن، بەڵام باوه‌ڕ له پاش چه‌سپاندنی به‌و جۆره نامێنێت، ده‌چێته خانه‌ی نه‌گۆڕه‌وه..
ئه‌مڕۆو سبه‌ی و له پاشه‌ڕۆژی دووریشدا هه‌ر ڕاست ده‌بێت و هه‌رگیز هه‌ڵه قبوڵ ناكات، له‌وه به‌رزتر ده‌بێت كه گومان و دوودڵی ده‌ره‌قه‌تی بێن، ئاوا باوه‌ڕ ده‌چێته ڕیزی به‌ڵگه نهویستهكانهوه.
ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ڕا ڕاكه‌ی وه‌رگیراو جێبه‌جێكرا ڕه‌زامه‌ندیی ده‌رده‌بڕێت و دڵخۆش ده‌بێت، بەڵام ئه‌گه‌ر وه‌رنه‌گیراو ڕه‌ت كرایه‌وه سه‌ره‌ڕای دڵگرانی، ڕه‌نگه گومانی به‌رامبه‌ریان دروست ببێت و ئه‌و تاقه‌ت و حه‌زه‌ی جارانی بۆ گه‌یاندنی نه‌مێنێت.. چونكه وه‌ك موسوڵمانێك ده‌گونجێت هه‌ڵه ڕووی تێبكات و ڕاستییه‌كانی لێ تێكبچن. بەڵام موسوڵمان هه‌میشه گه‌رم و به‌تینه و تا چه‌سپاندنی باوه‌ڕه‌كه‌ی نه‌بینێت ئارام نابێت.
خاوه‌نی ڕاو تێگه‌یشتنی دیاریكراو ڕه‌نگه لابدات یان ڕا بگۆڕێت. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان خرانه به‌رده‌ستی، یا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هاته پێشه‌وه، بەڵام موسوڵمانی ڕاسته‌قینه هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )ده‌گرێته به‌ر كه فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ڕۆژ بخه‌نه لای ڕاستم و مانگ بخه‌نه لای چه‌پم بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌م كاره بهێنم وازی لێ ناهێنم.([2])
بیروباوه‌ڕو تێگه‌یشتن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به ناویدا نه‌چێته خواره‌وه لاشه‌یه‌كی بێ گیانی لێ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌شكه‌وتێكی تاریكه‌و چاوه‌ڕێی ڕووناكیی باوه‌ڕ ده‌كات. بیروڕا به ته‌نها دڵه راوكهیه، دیدی وێڵ و گۆمی لێڵه.. بەڵام باوه‌ڕ ده‌ریایه‌كی به‌رفراوانه‌و گومان لێڵی ناكات.
بیروباوه‌ڕی بێ كرده‌وه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه دروست ده‌كات، به‌ربه‌ست ده‌خاته به‌رده‌ست خۆته‌سلیم كردن و ملكه‌چی ده‌ربڕین بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، داواكارییه‌كانی جه‌سته خاوه‌نه‌كه‌یان به‌ره‌و ئینحیراف ده‌به‌ن و گومانی بۆ دێننه پێش.. ئه‌گه‌ر له سنووری خۆیاندا نه‌وه‌ستێنرێن ـ خوا لامانداـ به‌رو پاشگهزبوونهوەی ده‌به‌ن.. بەڵام باوه‌ڕ هه‌موو سنووره‌كانی مه‌ترسیی ده‌بڕێت و گۆڕان له سه‌رده‌مه‌كاندا ده‌هێنێته كایه‌وه و ڕهوڕهوەی مێژوو هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و گومان و دوودڵی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی ده‌روون و جه‌سته‌و گیانیشهوه پارسه‌نگانه ده‌چێت .
([1]) بۆ ناسینی بڕۆ بۆ پاشكۆی پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان.
([2]) ئه‌م ریوایه‌ته هه‌رچه‌نده به‌ناوبانگه‌و بۆ پته‌وی هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌هێنرێته‌وه، به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت له (سلسةالاحادیث الضعیفة ٩٠٩) دا ده‌فه‌رموێ زه‌عیفه.. بەڵام خۆ هه‌ڵوێستی تری پێشه‌وامان صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زۆرن كه وویستی به‌هێزه‌ی ده‌گێڕنه‌وه. وه‌ك: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ لا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ* وَلا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وَلا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ) كه له سه‌رده‌مانێكدا رووه‌و ڕووی قوڕه‌یش فه‌رمووی كه خۆی و یاوه‌رانی له‌و په‌ڕی موستهزعهفیی و بێهێزییدا بوون. داوای ئه‌و هه‌ڵوێستی وه‌لاء و بهرائیان لێ ده‌كات كه وه‌كو ئه‌و خواپهرستیانه عیباده‌تن به تایبه‌ت بۆ خوا ده‌كرێن..