بسم الله الرحمن الرحيم
انَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ونَسْتَعِينُهُ ونَسْتَغْفًرُهُ ، ونَعوذُ باللهِ مِنْ شُرورِ أنْفُسٍنا ومِنْ سَيِّئاتِ أعْمالِنا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلِ فَلا هادِيَ لَهُ . وأشْهَدُ أنْ لا الهَ إلا اللهُ وأشهَدُ أنَّ محمداً عَبدُهُ ورسُولُهُ .
يا أيُّها الذينَ آمَنوا اتَّقُوا اللهَ حَقَّ تُقاتِهِ ولا تَمُوتُنَّ إلاّ وأنتُمْ مُسلِمونَ
يا أيُّها النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الذي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ واحِدةٍ وخَلَقَ مِنها زَوجَها وبَثَّ مِنهُما رِجَالاً كَثيرَاً ونِساءً واتَّقُوا اللهَ الذي تَساءَلُونَ بِهِ والارْحَامَ إنَّ اللهَ كانَ عليكُمْ رَقيبَاً
يا أيُّها الذينَ آمنوا اتقوا اللهَ وقُولوا قَولاً سَديدَاً ، يُصْلِحْ لَكُمْ أعمالَكُمْ ويَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللهَ ورسولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوزَاً عَظيماً
أمَّا بعدُ : فإنَّ أصْدَقَ الحَديثِ كِتابُ اللهِ ، وخَيرَ الهَدِي هَدْيُ محمدٍ صلىالله عليهوسلم وشَرَّ الامُورِ مُحْدَثاتُها ، وكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ ، وكُلَّ ضَلالةٍ في النَّارِ .
ئەم کتێبە
ساڵی ٢٠٠٤ بوو لە ماڵی برایەکی جەزائیری لە ئۆسلۆ کتێبێکم بە ناوی (کشف الشبھات .. عقیدە السلفین فی میزان ڕھل السنە و الجماعە) بینی، لەو کاتەی من سەیرێکی سەرپێیم دەکرد، خاوەن ماڵەکە ووتی: نوسەری ئەم کتێبە محمد بوننێتە نوسەرێکی ئیسلامی تازە پێگەیشتوو و دەرکەوتووە بەڵام بە داخەوە پار لەژێر ئەشکەنجەی جەللادانی ووڵاتی مەغریبدا شەھید بووە. دواییش کتێبەکەی پێشکەش کردم.. کتێبەکە لە ناوەرۆکیدا بەو ھەموو بەڵگانەی پشتی پێ بەستوون دەوڵەمەند بوو، بەڵام لە رووی رێکخستن و چاپکردنیەوە سەرەتایی و زۆر ناڕێک بوو..
دواتر زانیم کە نوسەرەکە مامۆستای زانکۆیەو دکتۆرای لە (ئیبنوحەزمی زاھیریی)دا ھێناوەو ناسراوێکی رەوتی سەلەفی جیھادییەو ئەم کتێبەش چاپێکی تری جوانتر کراوەتەوەو بە ناوی (عقیدە ڕدعیاء السلفیە فی میزان ڕھل السنە و الجماعە) بڵاو بۆتەوە، بینیم کە ئەبو محمدی مەقدیسی پێشەکیەکی کورتی بۆ نووسیووە..
لە ٢٠٠٤ ـ ٢٠٠٩ کە گۆڤاری دووربینمان لە نەرویج دەر دەکرد، مەلا عومەری مۆکەبەیی ھەندێک بابەتی لەو کتێبە دەرھێناو بە ناوی (گەڕەلاوژێی سەلەفیەکان) کردی بە چەندین مەقالەیەک بۆ دووربین لەوێدا وەکو بابەتێکی موناقەشە بڵاو کرانەوە، بەڵام ئەو لەگەڵ ئەوەشدا کە دەقە ئەسڵی کتێبەکەی ھەموو وەرگێڕابوو، بەڵام تانەو تەشەری خۆی بە شێوازێکی ئەدەبی خستبووە سەر، من نوسینەکەی ئەوم بۆ لێک جوێ نەکرایەوەو بۆیە وەک خۆی بە ناوی (چەند ھەڵوێستەیەک) دامنایەوە ..
دواتر بەداخەوە مەلا عومەر ھەر لە پێشەکیەکەیەوە وازی لە وەرگێڕانی کتێبەکە ھێناو، ئەو ئەرکەش کەوتە سەر من.. منیش پار (٢٠٠٩) کە بیستم وا کۆمەڵێک سەلەفی ناحاڵی لە دین و سیاسەت لە کوردستان کەوتوونەنە شۆق ھەڵدان لە ئەھلی ئیسلام و دیدی مورجیئەێتی خۆیان کردۆتە دینی خوا، گەڕامەوە سەر کتێبەکەی بوننێتی رەحمەتی و ھەموویم کردە کوردی.. بەو ھیوایەی سوودێک بە رەوتەوان و ھاوبیرانمان بگەێنێت بە تایبەتی لەم کاتەدا کە رووەو رووی ئەو سەلەفیە داماوانە بوونەتەوە.
کەوابوو ئەو بابەتەی بە ناوی (چەند ھەڵوێستەیەک) لێرەدا دەبینرێت ھەر نوسینی دانەرەکەیە بەڵام لە داڕشتنەوە کوردیەکەیدا بە شێوازێکی تانەو تەوس نیشاندراوەتەوە.. ئەمما بابەتەکانی دوو بەشی (پێناسەی باوەڕ) و (پێناسەی کوفر) ھەر نوسینەکەی محمد بوننێتی مەراکیشییەو وەکو خۆی کراوە بە کوردی..
لەبەر ئەوەی باسەکانی بووننێتی رەحمەتی دوورودرێژبوون، ناچار بوووم بەش بەشیان کەم و ناونیشانی تریان بۆ دانێم، بۆ نموونە پێشەکیەکەی خۆیکە بە یەک ناونیشان نوسیبووی بۆتە چوار ھەڵوێستە، پێناسەی باوەڕ کە بۆتە بەندی یەکەم، ھەر ھەمووی بە یەک ناونیشان نووسیبوو، خوێنەر لە بەردەوامبوون و تەواو کردنی سارد دەبۆوە بۆیە ئەویشم کردووە بە چوار باس.. ھەروەھا پێناسەی کوفرو وەڵامدانەوەی گومانەکان..
ھەروەھا زۆر لە پەڕاوێزەکان کە نوسەر بۆ رۆشنکردنەوەی ھەندێک بابەت کردبوونی، دووردرێژ بوون، پەڕاوێزی وا ھەبوو پەڕەو نیوەێک بوو، حەتمەن بە کوردیەکەی زیاتر لە سێ لاپەڕە دەردەچوو، دیتم جیاوازیەکی وایان لەگەڵ دەقەکە نیە، لەبەر ئەوەی ھەردووکیشیان بۆچوونی کەسێکن، بە باشم نەزانی وا لێک دوور بن؟ بۆیە زۆرینەیانم لە کوردیەکەدا کردەوە بە دەقی کتێبەکە.
کتێبەکە زیاتر لە سەد زاراوەو ناوی زانایانی سەلەفی تێدایە، نەدەکرا بۆ کتێبێکی وا بچووک ھەموویان بناسێنم، نەشدەکرا وازیان لێ بھێنم بە تایبەتی زاراوەکان، بۆیە ھەوڵمداوە ئەوەی بە زەرووریم زانیووە، پێناسەیەک یان شەرحێکی کورتی بۆ بکەم.
ئەم کتێبە ھەرچەندە ناونیشانەکەی ھەزەلییانەیە، بەڵام ناوەرۆکەکەی زۆر زانستیانەیەو بە پێی دیدو بۆچوونی ئەھلی سووننەت وجەماعەتەو ووردەکارانە پێناسە سەقەتەکەی مورجیئەکان (و مەدخەلی و سەلەفیەکانی بەر سێبەری حاکمەکانی ئەمڕۆ) بۆ باوەڕ رەت دەکاتەوە..
ئەوەی بۆ شێخی ئەلبانی نوسراوە (رەحمەتی) یان (رەحمەتی خوای لێ بێت) ئەوە من نوسیومە چونکە ئەو کاتی نوسەر ئەم کتێبەی نوسیووە ئەلبانی رەحمەتی مەزن لە ژیاندا مابوو ..
خوا پاداشتی نوسەرو وەرگێڕو بڵاوکاری بنوسێت و ھەروەھا ئەو کەسەی کە بە دەرس دەیڵێتەوەو لێی بڵاو دەکاتەوە .. ئامین ..
بۆ خوێندنهوهی كتێبهكه كرته لهسهر وێنهكه بكه
ثصشكةشة
بةو موسولَمانة زيتةي
دين و بةرةو مافي سةلةف لة
ديدو بةرِةو لافي مةدخةليزم
جوص دةكاتةوة
كرصكار
