چۆنیه‌تی پاک‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پیسییان به‌رکه‌وتووه
شێوازی پاک‌کردنه‌وه‌ی هه‌موو پیسییه‌ک یه‌کسان و به یه‌ک شێواز نیه. بۆیه له‌م باسه‌دا چۆنیه‌تی پاک‌کردنه‌وه‌ی پیسییه جۆراوجۆره‌کان روون ده‌که‌ینه‌وه:
١- پاک‌کردنه‌وه‌ی پۆشاک له خوێنی حه‌یز:
ده‌ستپێداھێنان و گوشینی به سه‌ری په‌نجه‌کان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌که‌ی لێ بێته ده‌ره‌وه، پاشان ئاوی پێدا ده‌کرێت و حوکمی پاکبوونه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر به پۆشاک و جێگاوه بوو ده‌کرێت بکڕێنرێت، یان به په‌نجه رادرێت. چونکه ئه‌سمائی کچی ئه‌بوبه‌کری سددیق - خوا لێیان رازی بێت- فه‌رمووی: ئافره‌تێک ھاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه‌ی ئافره‌تان ھی وامان ھه‌یه خوێنی حه‌یزه‌که‌ی به‌ر پۆشاکه‌کانی ده‌که‌وێت، چی بکات؟! پێغه‌مبه‌ر - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: «تَحُتُّهُ ثُمَّ تَقْرُصُهُ بِالْمَاءِ وَتَنْضَحُهُ وَتُصَلِّي فِيهِ»[1]؛ «ده‌یپروێنێت، پاشان ئاوی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت و ھه‌ڵیده‌گڵۆفێت، پاشان نوێژی پێوه ده‌کات». دیاره که یه‌که‌مجار ده‌یپروێنێت زۆرینه‌ی پیسیه‌که ده‌ڕوات به تایبه‌تی که ووشک بووبێته‌وه. پاشان که ئاوی به‌سه‌ردا ده‌کات و جوان ھه‌ڵیده‌گڵۆفێت بۆ ئه‌وه‌یه که ئاسه‌واری پیسیه‌که‌شی لێکاته‌وه. ئاوا لێی دڵنیا ده‌بێته‌وه نه‌ک ھه‌ر به ئاوپێداکردنی. ئه‌گه‌ر پیسیه‌که ھێشتا ته‌ڕ بوو ده‌شێت به چیلکه‌یه‌ک یان شتێکی وه‌کو ئه‌و بیکڕێنێت و پیسیه‌که لادات پاشان بیشوات. مه‌رجه ئاسه‌واری پیسیه‌که ئه‌وه‌نده‌ی بۆی ده‌کرێت لابدات. بێگومان بۆ لابردنی پیسی سێ جار شتن یان به‌کارھێنانی سابوون زیاتر دڵنیایی ده‌به‌خشێت. چونکه ئوممه قه‌یسی کچی میحسه‌ن فه‌رمووی: «سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ دَمِ الْحَيْضِ يُصِيبُ الثَّوْبَ قَالَ: اغْسِلِيهِ بِالْمَاءِ وَالسِّدْرِ وَحُكِّيهِ وَلَوْ بِضِلَعٍ»[2]؛ «ده‌رباره‌ی خوێنی حه‌یز که به‌پۆشاکه‌وه بێت پرسیارم له پێغه‌مبه‌ری خوا کرد - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ-، فه‌رمووی: به ئاو و سیدر[3] بیشۆ پاشان به شتێک رایده».
٢-پاک‌کردنه‌وه‌ی پۆشاک له میزی منداڵ:
پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «بَوْلُ الْغُلاَمِ يُنْضَحُ وَبَوْلُ الْجَارِيَةِ يُغْسَلُ»[4]؛ «بۆ پاک‌کردنه‌وه‌ی شت له میزی کوڕی بچکۆله ئاو رژاندنی به‌سه‌ردا به‌سه‌و له میزی کچی بچکۆله‌ش ده‌شۆرێته‌وه». ئه‌مه بۆ ئه‌و کۆرپانه‌ن که شیره‌خۆره‌ن، که گه‌یشتنه خۆراک خواردن (واته غه‌یری شیر) ئه‌وه وه‌کو قه‌تاده ده‌فه‌رموێ: شوێن میزی ھه‌ردووکیان ده‌شۆرێته‌وه. ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه رای زۆرێک له یاوه‌ران و تابعین و زانای گه‌وره‌ی وه‌کو ئیمامی ئه‌حمه‌دو ئیسحاقه. شه‌وکانی له «نَيِلُ الْأَوْطَار»دا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه رای ئه‌وزاعی و مالیک و شافیعیشه. ئیبنو عوسێمین - رحمه‌الله- ده‌فه‌رموێ: ئاوپڕژاندن که له فه‌رموده‌که‌دا ھاتووه بریتی نیه له به‌سه‌ردا پڕژاندنی به‌ڵکو به‌سه‌ردا کردنی، ته‌نھا ئه‌وه‌نده ھه‌یه که شتن و ھه‌ڵگڵۆفتنی مه‌رج نیه».[5]
٣- پاک‌کردنه‌وه‌ی پۆشاک له مه‌زی:
مه‌زی (که پێشتر باسمان کرد و بریتییه له شله‌مه‌نیه‌کی لینج که له ھۆرمۆنی کۆپه‌رز دروست ده‌بێت و له یادی جنس و خرۆشانیدا له عه‌وره‌ت دێته ده‌ره‌وه) زۆرجار که دێته خوارێ خاوه‌نه‌که‌ی ھه‌ستی پێ ناکات. خه‌ڵکانێک زۆریش به‌مه‌وه موبته‌لا ده‌بن، بۆیه حوکمی پاک‌کردنه‌وه‌که‌ی له شه‌رعدا ئاسان کراوه. بۆ پاک‌کردنه‌وه له مه‌زی لوێچێک ئاوی به سه‌ردا ده‌کرێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه. سه‌ھلی کوڕی حه‌نیف ده‌فه‌رموێ له‌وانه بووم که زۆر له ھاتنه خواره‌وه‌ی مه‌زیم ناڕه‌حه‌ت بووبووم، له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وام (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی: چۆن پۆشاکه‌که‌م له مه‌زی پاک که‌مه‌وه که به‌ری ده‌که‌وێت؟ فه‌رمووی: «يَكْفِيكَ أَنْ تَأْخُذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَتَنْضَحَ بِهِ ثَوْبَكَ حَيْثُ تَرَى أَنَّهُ أَصَابَ مِنْهُ»[6]؛ «لوێچێک ئاوت به‌سه بیڕژێنیت به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا که واده‌زانیت به‌ری که‌وتووه».
٤-پاک‌کردنه‌وه‌ی دامێنی پۆشاک:
دامێنی پۆشاک به تایبه‌تی جبه‌و دشداشه‌ی پیاوان و کراس و که‌وای ژنان جاری وا ھه‌یه له‌به‌ر زۆر درێژییان یان له چه‌مانه‌وه‌دا به‌ر زه‌وی ده‌که‌وێت و ئیحتیمالی ئه‌وه زۆره پیسی به‌ر بکه‌وێت و خاوه‌نه‌که‌ی نه‌زانێت، بۆیه شه‌رع وای داناوه که ئه‌گه‌ر پیسیش بووبێت به‌ر زه‌وی که‌وتنه‌وه‌ی دواتری بۆته مایه‌ی پاک‌کردنه‌وه‌ی. ئافره‌تێک له ئوممه سه‌له‌مه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی - خوا لێی رازی بێت-، ووتی: من ئافره‌تێکم دایمه کراسه‌که‌م درێژه‌و ده‌چمه شوێنی پیسه‌وه! خاتوو ئوممه سه‌له‌مه فه‌رمووی: «يُطَهِّرُهُ مَا بَعْدَهُ»[7] ؛ «ھه‌ر زه‌ویه‌که پاشتر پاکی ده‌کاته‌وه».
٥-پاک‌کردنه‌وه‌ی بنی پێڵاو:
ئه‌بوسه‌عیدی خودری - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إذَا جَاءَ أَحَدُكُمْ الْمَسْجِدَ فَلْيَقْلِبْ نَعْلَيْهِ، ثُمَّ لِيَنْظُر فِيهِمَا فَإِنْ رَأَى خَبَثًا فَلْيَمْسَحْهُ بِالْأَرْضِ، ثُمَّ لِيُصَلِّ فِيهِمَا»[8]؛ «که دێن بۆ مزگه‌وت ھه‌ر که‌سه‌تان با نه‌عله‌کانی ھه‌ڵگێڕێته‌وه‌و سه‌یری بنی بکات، ئه‌گه‌ر پیسایی پێوه بوو با به زه‌ویه‌که‌ی بسڕێت، پاشان نوێژی پێوه بکات».
٦-پاک‌کردنه‌وه‌ی قاپێک که سه‌گ ده‌می تێنابێت:
ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إِذَا وَلَغَ
الْكَلْبُ فِي إِنَاءِ أَحَدِكُمْ فَلْيُرِقْهُ ثُمَّ لْيَغْسِلْهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولَاهُنَّ بِالتُّرَابِ»[9]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌می خسته ناو ده‌فری که‌سێکتانه‌وه با ئه‌وی تێیدایه بیڕێژێت و پاشان حه‌وت جاری بشواته‌وه، یه‌که‌مین جار با به گڵ بێت». ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) چونکه زانستی پزیشکی سه‌لماندی که میکرۆبی ناو لیکی سه‌گ به شێوه‌ی ده‌زوو به قاپه‌که‌وه ده‌نووسێت و گڵیش باشترین پاک‌که‌ره‌وه‌ی خۆی و فه‌وتێنه‌ری ھێلکه‌کانێتی چونکه دوو ماده‌ی «تیتراکسلین» و «ته‌تارالێت»ی تێدایه که ئێستا بۆ ته‌عقیم له نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌رھه‌م ده‌ھێنرێن.
٧-پاک‌کردنه‌وه‌ی پێسته به خۆشکردنی:
پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «إِذَا دُبِغَ الْإِهَابُ فَقَدْ طَهُرَ»؛ «که پێسته خۆش کرا پاک ده‌بێته‌وه». له ریوایه‌تی ھه‌ر چوار ئیمامانی خاوه‌ن سونه‌نه‌کاندا ھاتووه که: «أَيُّمَا إِهَابٍ دُبِغَ فَقَدْ طَهُرَ»[10]؛
«پێسته‌ی ھه‌ر ئاژه‌ڵێک خۆش کرا ئه‌وه پاک بۆته‌وه».
به‌شێک له زانایانی فه‌رمووده رایان وایه ئه‌م حوکمه ته‌نھا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که گۆشتیان ده‌خورێت، چونکه پێیان وایه وشه‌ی « إِهَابٍ» بۆ ئه‌وانه‌یه![11] ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه رای وایه ته‌نھا پێسته‌ی به‌رازه که به خۆش کردنیش پاک نابێته‌وه. ئیمامی ئه‌بو یوسفی قوتابی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه پێی وایه پێسته‌ی ھه‌موو گیانله‌به‌رێک ته‌نانه‌ت به‌رازیش به خۆش کردن پاک ده‌بێته‌وه.[12] ئیمامی شافیعی پێی وایه پێسته‌ی سه‌گیش ھه‌ر ئه‌و حوکمه‌ی پێسته‌ی به‌رازی ھه‌یه‌و به خۆشکردنی پاک نابێته‌وه،[13] ئه‌وه رای مالیکیه‌کانیشه.[14] ئیبنوعه‌بدولبه‌ڕ ده‌فه‌رموێ: زۆرینه‌ی سه‌له‌ف رایان وایه که پێسته‌ی به‌راز به خۆشکردنیش پاک نابێته‌وه چونکه حوکمی پیسێتیه‌که‌ی گشتیه‌و ھه‌موو به‌شێکی به زیندوویی ده‌گرێته‌وه. که‌وابوو به مردوویش ھه‌ر ئه‌و حوکمه‌ی ده‌بێت.[15] به‌ڵام بۆچوونی ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی دیکه‌ش جێی سه‌رنجه که فه‌رموویانه به خۆشکردن پاک ده‌بێته‌وه وه‌کو ئیمامی شه‌عبی و ئه‌بویوسف و سه‌حنون و زاھیریه‌کان.[16] وا دیاره ئه‌م رایه‌ش به‌ھێز بێت، چونکه فه‌رمووده‌که ده‌فه‌رموێ «أَيُّمَا» واته «ھه‌ر ئاژه‌ڵێک».
من له دوای توێژینه‌وه‌ی باسه‌که ئه‌م بۆچوونه‌ی دواییم پێ په‌سه‌نده که په‌سه‌ندکراوی زۆرێک له شه‌رعناسانه له ووڵاتانی ئه‌وروپا که پێیان وایه خۆشکردن پێسته‌ی به‌راز پاکی ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش واقیعی موسوڵمانانی رۆژئاوایه که رۆژانه ده‌ست له پێسته‌ی خۆشکراوی به‌راز ده‌ده‌ن که کراوه به قه‌مسه‌ڵه‌و ئێله‌گ و پاڵتۆ. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و حوکمه‌یان له‌سه‌ر لانابات که به‌کار ھێنانیان شیاو نیه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٨- پاک‌کردنه‌وه‌ی زه‌وی له میزو شتی وا:
ئه‌میش به ئاو رشتن ده‌بێت به‌سه‌ریدا. سه‌یدنا ئه‌نه‌س - خوا لێی رازی بێت- گێڕایه‌وه: «جَاءَ أَعْرَابِيٌّ فَبَالَ فِي
طَائِفَةِ اَلْمَسْجِدِ فَزَجَرَهُ اَلنَّاسُ، فَنَهَاهُمْ اَلنَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمَّا قَضَى بَوْلَهُ أَمَرَ اَلنَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِذَنُوبٍ مِنْ مَاءٍ فَأُهْرِيقَ عَلَيْهِ»[17]؛ «ده‌شته‌کییه‌ک ھاته ناو مزگه‌وت و له که‌نارێکه‌وه میزی کرد! خه‌ڵکه‌که لێی راست بوونه‌وه‌و سه‌رزه‌نشتیان کرد. پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی لێکردن. که کابرا ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمانی به یاوه‌ران دا که دۆلکه ئاوێک بھێنن، ھێنانیان و کرا به‌سه‌ر میزه‌که‌دا!».
٩-پاک‌کردنه‌وه‌ی بیر‌و ته‌نه‌که‌ڕۆن و دۆشاو و شتی وا که‌پیسی تێکه‌وتبێت:
پاک‌کردنه‌وه‌ی ئه‌مانه به لابردنی خودی پیسییه‌که‌و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، ئیتر ئه‌وه‌ی دیکه‌ی پاکه. چونکه فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: له پێغه‌مبه‌ری خوایان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی که ئه‌گه‌ر مشکێک که‌وته رۆنه‌وه چی بکه‌ن؟ فه‌رمووی: «ألْقُوهَا وَمَا حَوْلَهَا فَاطْرَحُوهُ وَكُلُوا سَمْنَكُمْ»[18]؛ «مشکه‌که فڕێده‌ن و ئه‌وی ده‌وروبه‌ریشی راماڵن و راده‌ن، ئه‌وجا رۆنی خۆتان بخۆن».
[1]. بُخَاري: ٢٢٧؛ مُسْلِم: ٢٩١.
[2]. أَبُودَاوُد: ٣٦٣؛ النَّسَائِيّ: ١/١٩٥؛ ابن مَاجَه: ٦٢٨؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُنَةَ) ده‌فه‌رموێ: «حَدِيثٌ حَسَن».
[3]. سیدر: گه‌ڵایه‌کی بۆنداره‌و که‌ف ده‌کات، له یه‌مه‌ن زۆره.
[4]. ئیمامی ئه‌حمه‌د گێڕاوێتییه‌وه‌و شێخی ئه‌لبانی به سه‌حيحی ناساندووه. فه‌رمووده‌ی دیکه له‌م بابه‌ته‌دا زۆرن، له‌وانه «يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ اَلْجَارِيَةِ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ اَلْغُلَامِ».
[5]. ابن دَقِيق العید، شَرحُ عُمْدَةِ الأَحْکَامْ: ٣٧.
[6]. أَبُودَاوُد: ٢١٠؛ ابن مَاجَه: ٥٠٦؛ حه‌سه‌نه.
[7]. أَبُودَاوُد: ٣٨٣؛ التِّرْمِذِيّ: ١٤٣؛ ابن مَاجَه: ٥٣١.
[8]. أَبُودَاوُد: ٦٤٦؛ الحاکم: ٩٩٤؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهِ السُنَة) ده‌فه‌رموێ: سه‌حيحه.
[9]. مُسْلِم: ٢٧٩؛ أَبُودَاوُد: ٧١.
[10]. ئیمامی ئه‌حمه‌د و ترمزی و نه‌سائی و ئیبنو ماجه له ئیبنوعه‌بباسیان گێڕاوه‌ته‌وه، شێخی ئه‌لبانی به سه‌حيحی داناوه: (غَايَةُ المَرَامِ ٢٨؛ هه‌روه‌ها له چه‌ند کتێبی تریشدا).
[11]. ئیمامانێکی دیکه ئه‌وه‌یان ره‌ت کردۆته‌وه چونکه له لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه به‌ڵگه‌ی نییه؛ بڕوانه: الخَطَّابِی، مَعَالِمُ السُّنَن: ٤/ ٢٧٤ و ابن عَبدالبَرّ، التَّمْهِيدُ: ٤/١٧٠.
[12]. السَّرَخْسِيُّ، المَبْسُوطُ: ١/٢٠٣؛ الکَاسَانِي، بَدَائِعُ الصَّنَائِع: ١/٨٦؛ ابن نجيم، البَحْرُ الرَائِق: ١/١٠٥؛ داماد ئه‌فه‌ندی، مَجْمَعُ الأَنْهُرِ: ١/٣٢.
[13]. السيوطي، الحَاوی لِلفَتَاوَى: ١/٥٧؛ النَّوَوِيّ، المَجْمُوع: ١/٢٦٧؛ زَکَريَا الأَنْصَاري، أسني المَطَالِب: ١/١٨.
[14]. ابن الْمُنْذِرِ، لإشْرَافْ: ١/١١٢؛ ابن عَبدُالبَر، الکَافِي: ١/١٦٣؛ ابن الجزي، القَوَانِينُ الفِقْھِیَة: ٣٣؛ القَرَّافِي، الذَّخِيرَةُ: ١/١٦٦.
[15]. ابن عَبدُالبَر، التَّمْهِيدُ: ٤/١٧٨.
[16]. السَّرَخْسِيُّ، المَبْسُوطُ: ١/٢٠٢؛ الکَاسَانِي، بَدَائِعُ الصَّنَائِعِ: ١/٨٦؛ ابن نجيم البَحْرُ الرَائِق: ١/١٠٦؛ حَاشیَة ابن عَابِدِين: ١/٢٠٤؛ ابن حَزْم، المُحَلّىٰ: ١/١٢٨.
[17]. بُخَاري: ٢١٩؛ مُسْلِم: ٢٨٤.
[18]. بُخَاري، الذَّبَائِح، باب: ٣٤.