وه‌ک به‌رده‌وام وه‌بیر ده‌ھێنینه‌وه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ھه‌موو شتێک پاکه, ئه‌وی له پاکێتی ده‌ریده‌ھێنێت به‌ڵگه‌ی راست و دروستی شه‌رعه; به‌ڵگه‌یه‌کی وا که پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت، یان به‌رامبه‌رێکی نه‌بێت ئه‌ویان په‌سه‌ندتر بێت، یان وه‌کو ئه‌م وابێت. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی وامان ده‌سکه‌وت که پشتی پێ ببه‌سترێت ئه‌وه حوکمه‌که رۆشنه، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه بۆمان نیه به بێ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ھێز پاکێتی شتێک بکه‌ین به پیسی و حوکمی پیسێتی بده‌ین به‌سه‌ردا. ئه‌گه‌ر شتێکمان به پیس ناساند، یه‌عنی خوای گه‌وره له‌سه‌ر موسوڵمانانی فه‌رز کردووه خۆی لێ به‌دوور بگرن و ئه‌گه‌ر به‌ریشیان که‌وت ده‌بێ خێرا بیشۆنه‌وه یان پیس بووه‌که لابده‌ن و نوێژی پێوه نه‌که‌ن. بۆ مه‌سه‌له‌ی پاک و پیسێتی رشانه‌وه‌ش ده‌بێت به دووی به‌ڵگه‌یه‌کدا بگه‌ڕێین تا حوکمی پیسێتیهکهیمان بۆ روون کاته‌وه، ئه‌گه‌ر چنگمان نه‌که‌وت یان چنگمان که‌وت به‌ڵام ھێنده لاواز بوو که نابێته حوججه ئه‌وه مانای وایه رشانه‌وه پاکه؛ چونکه ئه‌سڵی ھه‌موو شتێک ئه‌وه‌یه که پاکه، بۆ نموونه ئه‌و فه‌رمووده‌ی عه‌مماری کوڕی یاسر - خوا لێیان رازی بێت- که ده‌فه‌رموێ: «إِنَّمَا تَغْسِلُ ثَوْبَكَ مِنَ الْبَوْلِ وَالْغَائِطِ وَالْقَيْءِ وَالدَّمِ وَالْمَنِيِّ»؛ «پۆشاکه‌که‌ت له میزو پیسایی و رشانه‌وه‌و خوێن و مه‌نی ده‌شۆیته‌وه» له‌به‌ر لاوازێتی نابێته به‌ڵگه‌یه‌کی شه‌رعی حوکمی ئه‌و پێنج ناوبراوه وا بدات که پیسن. چونکه فه‌رمووده‌ی تری سه‌حيح ھه‌یه که له ئهبوددهڕدائهوه - خوا لێی رازی بێت- گێڕراوه‌ته‌وه که فه‌رمووی: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَاءَ فَأَفْطَرَ فَتَوَضَّأَ»[1]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) رشایه‌وه، رۆژوهکهشی شکاند‌و ده‌سنوێژیشی گرته‌وه». ئه‌م فه‌رمووده به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نیه که رشانه‌وه پیسه، به‌ڵگه‌ش نیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت ده‌سنوێژی لێبگیررێتهوه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش نیه که به رشانه‌وه ده‌ستنوێژ ده‌شکێت، به‌ڵکو دهسنوێژگرتنهوه له دوای رشانه‌وه به کارێکی باش داده‌نێت. چونکه کارێک که پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) کردوێتی ئه‌و کاره پێویست ناکات، ئه‌وه‌ش رێسایه له زانستی ئوسولی فیقهدا. لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه بزانین که ھه‌رچی ده‌سنوێژ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه مه‌رج نیه پیسیش بێت، ئه‌مه ئیمامان ئیبنوحه‌زم و ئیبنوته‌یمیه به ته‌فسیل باسیان لێوه کردووه.
که‌وابوو من پێم وایه رشانه‌وه پیس نیه؛ چونکه به‌ڵگه‌یه‌ک له سه‌ر پیسێتییهکهی نیه تا پشتی پێ ببه‌سترێت و پاکێتییه ئه‌سڵییه‌که‌ی لابات؛ واللّه أعلم.
[1]. كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صحِيح فِقْه السُّنَّة) ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه؛ أَبُودَاوُد: ٢٣٨١؛ التِّرْمِذِيّ: ٨٧؛ أَحْمَدُ: ٦/٤٤٣؛ فهرموداهوانی تریش.