١- پابه‌ندبوون به سییره‌و سووننه‌ته‌وه: موسوڵمانی دیندار سه‌رڕاست پێی خۆشه شاره‌زای ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) و مێژووی ژیانی یاوه‌رانی بێت، نه‌ك بۆ زێده‌زانین و رۆشنبیریی، به‌ڵكو بۆ پێوه پابه‌ندبوون، بۆ راپه‌راندنی فه‌رمان، بۆ خۆلادان له‌و به‌رهه‌ڵستی لێكراوانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دیاریكردوون..
له‌وانه‌ش: هه‌وڵدان و داواكردنی ئه‌میرێتیی و به‌رپرسێتیی،كه ناشێت دڵ و هه‌ست و یژدانی موسوڵمانیان پێوه په‌یوه‌ست ببێت، چ جای كومه‌ڵكاری ئیسلامیی.. شاره‌زابوون له سیره‌و سووننه‌ت ده‌تباته سه‌ر ئه‌و هه‌موو فەرموودانه‌ی هۆشداریی ده‌ده‌نه موسوڵمان، كه ئاگات له‌خۆت بێت، ره‌نجدانت بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌میرێتی و دەسەڵاتداریی و ده‌ركه‌وتن نه‌بێت، چونكه چاره‌نووسی خاوه‌ن نییه‌تی وا پیس كه (فاسق)ـە زۆر ڕه‌شه.
٢- به‌رده‌وام بیرخستنه‌وه‌ی ئاسه‌وارو چاره‌نووسی گیانی كوێخایەتیی: بیرخستنه‌وه‌ی یه‌كتریی یارمه‌تیدانه له خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه دژواره‌ی دینداریی، چونكه مرۆڤ به‌پێی سروشتی پێكهاته‌ی خۆی شتی زۆر‌و زوو بیرده‌چێته‌وه، هێنانه‌وه یادیی زه‌رورییه، چونكه چاره‌سه‌ری بیرچوونه‌وه بیرهێنانه‌وه‌یه..
بۆیه خوای گه‌وره جه‌ختی لێده‌كاته‌وه،تا به‌رده‌وام موسوڵمانان یه‌كتریی بیربخه‌نه‌وه، دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱠ الذاريات: ٥٥.
واته: بیربخه‌ره‌وه، چونكه بیرخستنه‌وه‌و یادكه‌وتنه‌وه بۆ موسوڵمانان به‌سووده.
٣- گۆشكردن له‌سه‌ر جڵه‌وگرتنی نه‌فس و راهێنان له‌سه‌ر گویرایه‌ڵی: ئه‌ركی باوكودایكانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌ولادیان فێری ئه‌وه بكه‌ن، كه گوێڕایه‌ڵێتی ئامۆژگارانی دڵسوز، ملكه‌چی ده‌ربڕینه بۆ خوا‌و بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) .
ئه‌وه‌ش پابه‌ندیی دینداریی و پارسه‌نگێتی كه‌سایه‌تی له منداڵه‌كاندا درووستده‌كات و فێریانده‌كات كه ده‌بێت نییه‌تیان پاك و ره‌فتاریان به‌ئه‌ده‌ب و ره‌وشتیان به شه‌رع پارسه‌نگانه بێت، ئه‌وه قه‌ناعه‌تیان پێده‌كات كه‌خۆیان به توانان بەڵام كه‌سانی به‌تواناتریش هه‌یه، خۆیان پارسه‌نگن، پارسه‌نگتریش هه‌یه..
تا وا نه‌بینن، كه خۆیان چاكترو په‌سه‌ندترو شیاوترن. ئا ئه‌مه‌یه زه‌مینه‌ی دینداریی و پارسه‌نگیی ده‌روونی كه رێنادات تۆوی گیانی كوێخایەتیی و میرخوازێتی بڕوێت.. بڕوانه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) چۆن وه‌سفی ئه‌و كه‌سه‌ی كردووه، كه ئاوا په‌روه‌رده‌بووه، كه ئاماده‌ی ره‌فتاری شیاوه له كات وشوێن وحاڵه‌تی داواكراودا، دەفەرمووێ: (طُوبَى لِعَبْدٍ آخِذٍ بِعِنَانِ فَرَسِهِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَشْعَثَ رَأْسُهُ مُغْبَرَّة قَدَمَاهُ إِنْ كَانَ فِي الْحِرَاسَةِ كَانَ فِي الْحِرَاسَةِ وَإِنْ كَانَ فِي السَّاقَةِ كَانَ فِي السَّاقَةِ).([1])
واته: ئافه‌رین بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ،ئاماده‌ی جیهاده ،كه له‌پێناوی خوادا بیكات (واته: له حاڵه‌تی هه‌میشه‌یی ئاماده‌باشییدایه‌و چاوه‌روانی فه‌رمانه) قژبژو پێ خۆڵاویی، پاسه‌وانێتی پێ بسپێرن ئاماده‌یه‌و به جیددیی ئه‌نجامی ده‌دات، كه ده‌شیخه‌نه ناو ره‌شۆك وعه‌وامه‌وه، خێرا خۆییان ده‌گه‌ێنێتێ و داواكارییه‌كه جێبه‌جێده‌كات.
٤- نه‌رمونیانی له ره‌فتاركردندا: نه‌رمونیانی له هه‌ر ره‌فتارێكدا بێت مایه‌ی جوانكردنێتی له هه‌ر ره‌فتارێكیشدا نه‌ما نیشانه‌ی دزێویی و ناقۆڵاییه‌تی. ره‌فتاری نه‌رمونیان كه كه‌سێك ده‌یگرێته به‌رو خوی پێوه ده‌گرێت، ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی باش له رێی تووشنه‌بوونی گیانی كوێخایەتیی یان له چاره‌سه‌ركردنییدا، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌رمونیان و پشوودرێژو سینه‌فراوانه، له‌سه‌ر ئه‌وه را نایات كه هه‌ر ده‌بێت رای خۆی سه‌رخات و خه‌ڵكی بخاته ژێرده‌ستی خۆی (كورت و موخته‌سه‌ر كه‌سی نه‌رمونیان نه دیكتاتۆر ده‌رده‌چێت و نه میرخواز).
٥- دیراسه‌كردن و سه‌رنجدانی دیدو هه‌ست و هه‌ڵوێستی سه‌له‌ف له‌م باره‌یه‌وه: هه‌تا دنیا دنیا بێت و موسوڵمان له‌سه‌ر زه‌میندا بژین، نه‌وه‌كانی سه‌له‌ف (یاوه‌ران وتابعین وتابیعی تابعین) به پێشڕه‌وو نموونه‌ی موسوڵمانێتی ده‌مێنن.
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) وه‌سفی كردوون، كه چاكترین نه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌ن.
واقیعی مێژووش سه‌لماندویێتی: كه له دوای ئه‌وان له هیچ كات و شوێنێكدا نه‌وه‌یه‌كی موسوڵمانی ئاوا زۆر‌و چاك و پێكه‌وه درووست نه‌بۆته‌وه. بێگومان لێره‌و له‌وێی مێژووودا كه‌سایه‌تی موسوڵمانی چاك زۆرن كه له‌نموونه‌ی سه‌له‌فن بەڵام به‌و زۆرییه له نه‌وه‌یه‌كدا په‌یدانه‌بۆته‌وه.
مێژووی ژیانی سه‌له‌ف پڕه له نموونه‌و چۆنییە‌تی ئاڕسته‌كردن و په‌روه‌رده‌كاریی.. به گوفتارو به كردار، به ڕووداو‌و به به‌سه‌رهات، به بزاوت و به هه‌ڵوێستی ده‌سته‌جه‌معیی. ئاڕاسته‌و هه‌ڵوێستیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا تۆماره‌و رۆشنه كه‌چه‌ند خۆیان له‌به‌رپرسێتی لاده‌داو له‌به‌ری هه‌ڵده‌هاتن.. كاتێك سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوالێی رازی بێتبوو به خه‌لیفه، وتاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌داو فەرمووی: (إِنَّ كُنْتُمْ ظَنَنْتُمْ أَنِّي أَخَذْتُ خِلافَتَكُمْ رَغْبَةً فِيهَا أَوْ إِرَادَةَ اسْتِئْثَارٍ عَلَيْكُمْ وَعَلَى الْمُسْلِمِينَ ، فَلا وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا أَخَذْتُهَا رَغْبَةً فِيهَا وَلا اسْتِئْثَارًا عَلَيْكُمْ وَلا أَحَدٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ، وَلا حَرَصْتُ عَلَيْهَا لَيْلَةً وَلا يومًا قَطُّ وَلا سَأَلْتُ اللَّهَ سِرًّا وَلا عَلانِيَةً ، وَلَقَدْ تَقَلَّدْتُ أَمْرًا عَظِيمًا لا طَاقَةَ لِي بِهِ إِلا أَنْ يُعِينَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ ، وَلَوَدِدْتُ أَنَّهَا إِلَى أَيِّ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) عَلَى أَنْ يَعْدِلَ فِيهَا فَهِيَ إِلَيْكُمْ رَدًّا وَلا بَيْعَةَ لَكُمْ عِنْدِي وَلا بَيْعَةَ لِي عِنْدَكُمْ ، فَادْفَعُوا مَنْ أَحْبَبْتُمْ فَأَنَا رَجُلٌ مِنْكُمْ ، فَقَالُوا : هِيَ إِلَيْكَ فَبَايَعُوهُ وَبَايَعَهُ عَلِيٌّ ، وَطَلْحَةُ ، وَالزُّبَيْرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ).([2])
واته: هۆ خه‌ڵكینه، ئه‌گه‌ر گومانتان وایه من ئه‌م خیلافه‌ته‌م به ره‌زامه‌ندیی و حه‌زی خۆم وه‌رگرتووه‌و ویستوومه بۆ من بێت، نه‌ك بۆ موسوڵمانێكی تر، نا به‌خوا قه‌سه‌م وا نییە، به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، كه وه‌رمگرتووه حه‌زم لێی نه‌بووه، خۆشم له ئێوه له‌پێشتر نه‌بینیوه تێیدا، خۆیشم بۆ نه‌بردۆته پێش یه‌ك موسوڵمانه‌وه بۆی.
به خوای گه‌وره قه‌سه‌م، نه ڕۆژێك به خه‌یاڵمدا هاتووه‌و ،نه شه‌وێك بیرم لێكردۆته‌وه، نه به نهێنی دوعام كردووه خوای گه‌وره پێم ببه‌خشێت، نه به ئاشكراش ویستوومه، ئه‌ركێكی مه‌زنه‌و خراوه‌ته ئه‌ستۆم، تواناشم به‌سه‌ریدا ناشكێت، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رم بێت، حه‌زم ده‌كرد هه‌ر یه‌كێك له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) بیگرتایه‌ته ده‌ست و دادپه‌روه‌رانه كارگێریی بكردایا.. بۆیه وا گێڕامه‌وه بۆ خۆتان و به‌یعه‌تم له گه‌ردنی كه‌ستاندا نه‌ما، خۆتان بیده‌نه كه‌سێكی تر، منیش یه‌كێكم له ئێوه.
كاتێك سه‌یدنا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) كه‌وته گیانه‌ڵای مردنه‌وه، شه‌ش كه‌سی له یاوه‌ران هه‌ڵبژارد، تا ببنه شورا‌و له‌ناو خۆیاندا خه‌لیفه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن: موغیره‌ی كوڕی شوعبه خوالێی رازی بێت، ئاماژه‌ی پێدا كه عبدالله ی كوڕی خۆی بكاته خه‌لیفه (كه له هه‌موو یاوه‌راندا به‌وه ناسرابوو كه هه‌موو بزاوت و هه‌ڵوێست و ره‌فتارێكی به پێی سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)،بەڵام سه‌یدنا عومه‌ر زۆر لێی تووڕه‌بوو، ئاوا وەڵامی دایه‌وه: (قَاتَلَكَ اللهُ، وَاللهِ مَا أَرَدْتَ اللهَ بِهَذَا، لَا أَرَبَ لَنَا فِي أُمُورِكُمْ، مَا حَمِدْتُهَا فَأَرْغَبُ فِيهَا لِأَحَدٍ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، إِنْ كَانَ خَيْرًا فَقَدْ أَصَبْنَا مِنْهُ، وَإِنْ كَانَ شَرًّا فَبِحَسْبِ آلِ عُمَرَ أَنْ يُحَاسَبَ مِنْهُمْ رَجُلٌ وَاحِدٌ وَيُسْأَلَ عَنْ أَمْرِ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) أَمَا لَقَدْ جَهَدْتُ نَفْسِي وَحَرَمْتُ أَهْلِي، وَإِنْ نَجَوْتُ كَفَافًا لَا وِزْرَ وَلَا أَجْرَ إِنِّي لَسَعِيدٌ).([3])
واته: هه‌ی خوا بتكوژێت، به‌خوا قه‌سه‌م له‌م رایه‌تدا نییه‌تت ره‌زامه‌ندی خوا نه‌بوو.. ئێمه نامانه‌وێ چیدی پشكمان تێیدا هه‌بێت، زۆرم پێ خۆش نه‌بووه (خیلافه‌ت) تا بۆ یه‌كێكی تریشی له كه‌سوكارم داوا بكه‌م، ئه‌گه‌ر (خیلافه‌ت) خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بێت، ئه‌وا ئێمه به‌رمان كه‌وت.
ئه‌گه‌ر خراپه‌و سه‌ختییش بێت، ئالی عومه‌ر به‌سیانه، كه یه‌كێكیان تووشیبوو، و له‌سه‌ریی موحاسه‌به ده‌كرێت، با كه‌سی ترمان تێوه نه‌گلێت و ده‌رباره‌ی ئوممه‌ته‌كه‌ی محمد (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) له یه‌كێكی تریشمان نه‌پرسرێته‌وه..
من زۆرم ره‌نج تێداداو ماڵ و منداڵی خۆم (له‌به‌ر خاتری خیلافه‌ته‌كه) زۆر مه‌حرووم كرد، خواده‌كات بێ گوناح و بێ پاداشت لێی ده‌رده‌چم، به‌سمه، خۆشحاڵم. به ئه‌نجامی وا!!
- كاتێك عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) (ساڵی ٩٩ك)بوو به خه‌لیفه، یه‌كه‌م ڕۆژی خیلافه‌تی ویستی بچێت بۆ مزگه‌وت كه جێته‌ختی حوكم كردنبوو، سه‌رپه‌رشتیاری پاسه‌وانان (مدیری پۆلیس) وه‌كو عاده‌تی خه‌لیفه‌كان پێشوو به‌پۆشاكی تایبه‌ت و رمێكی درێژه‌وه هات له‌پێشیه‌وه (وه‌كو مه‌وكیبی رێز) بروات.
عومه‌ر پێی فەرموو (كوڕه لا كه‌وه، چ په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه‌یه؟ منیش یه‌كێكم له‌و موسوڵمانانه). پاشان هه‌موو به كۆمه‌ڵ له خزمه‌تیدا ڕۆیشتن، تا گه‌یشتنه مزگه‌وت، له‌وێ سه‌ركه‌وته سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌و خه‌ڵكی كۆبوونه‌وه لێی، فەرمووی: (هۆ خه‌ڵكینه، من ئه‌م كاره‌م خرایه ئه‌ستۆ، بێئه‌وه‌ی حه‌زم لێی بێت، بێئه‌وه‌ی دیدو رای خۆمی تێدا وه‌رگیرابێتن، بێئه‌وه‌ی داوام كردبێت، بێ پرس و راو راوێژی موسوڵمانان دراوه به من.
بۆیه وا من ئه‌و به‌یعه‌ته‌م، كه له گه‌ردنتاندایه به‌رامبه‌ر من (به‌یعه‌تی خه‌لیفایه‌تی) وا گه‌ردنتانم ئازادكرد لێی.. خۆتان كه‌سێكی تر به خه‌لیفه هه‌ڵبژیرن، خۆتان كێتان ده‌وێت داینێن).
ئینجا موسوڵمانانی مزگه‌وته‌كه هاواریان كرد: نا هه‌ر تۆمان قبوڵه‌و رازین خه‌لیفه‌مان بیت)([4])چونكه پێشتر ناسییویان كه‌چه‌ند پیاوی چاكه رەزاو رەحمەتی خوای لێبێت.([5])
٦- بیر هێنانه‌وه‌ی نرخ و ئاستی دنیا له چاو قیامه‌تدا: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وه‌كو، كه قورئان وسووننه‌ت باسی ژیانی دنیا‌و نرخ و ئاستیانی كردووه له‌چاو نازو نیعمه‌ت و ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت بخرێته به‌رچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی نییه‌تیان فاسید كردووه‌و، له‌جیاتی هه‌وڵدانیان بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه له دنیاداو ڕووسوریی و سه‌رفرازیی قیامه‌تیان ره‌نجیان بۆ حه‌زی ئه‌میرێتی و دەسەڵاتداریی خستۆته‌گه‌ڕ، حه‌تمه‌ن هۆشیان دێته‌وه، كه‌خه‌ریكی خۆ چه‌واشه‌كردن و گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه‌ن!!
چۆن موسوڵمان لا ناكات به لای ئا ئه‌م حه‌قیقه‌ته ره‌هایانه‌وه، كه خوای تاكوپاك و خاوه‌ن و كارزان دەفەرمووێ:
ﱡﭐ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﱠ النساء: ٧٧.
واته/ بفەرموو چێژی دنیا كه‌مه، ڕۆژیی دوایی چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دینداری سه‌رڕاست وته‌قواكاره.
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ ﱡﭐ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﱠ التوبة: ٣٨.
واتە: چێژی دنیا له‌چاو ڕۆژی دواییدا كه‌مه.. ژیانی كه‌م و كورتی دنیا له‌كوێ و ژیانی نه‌بڕاوه‌و پڕ چێژی قیامه‌ت له‌كوێ؟!
- ﱡﭐ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﱠ غافر: ٣٩.
واته: ئه‌رێ هۆ گه‌لۆ، ئه‌م ژیانی دنیایه هه‌ر چێژێكه، كه‌موكورت و كاتییه، گرنگ ڕۆژی دواییه كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌ییه.
- ﱡﭐ ﲐ ﲑ ﲒ ﲓ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﱠ آل عمران: ١٤.
- پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەفەرمووێ (مَا الدُّنْيَا في الآخِرَةِ إِلّا مِثْلُ مَا يَجْعَلُ أَحدُكُمْ أُصْبُعَهُ في الْيَمِّ فَلْيَنْظُرْ بِمَ يَرْجِعُ!).([6])
واته: دنیا له‌چاو ڕۆژی دواییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه وه‌كو یه‌كێكتان په‌نجه‌یه‌كی بكات به ده‌ریادا وبروانێت چه‌ند به‌په‌نجه‌یه‌وه هاتووه! واته هه‌موو موڵك وسامانی دنیا ئه‌وه‌نده كه‌مه هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و بڕه ته‌ڕاییه ده‌بێت كه په‌نجه‌ی یه‌كێكتان دوای نقومكردنی له ده‌ریادا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته ده‌رێ!! (ئه‌مه هه‌رپێوه‌ری نییە.. بشووترێت له هه‌زاردا یه‌ك/ له ملێون و ملیاردا یه‌ك هه‌ر ناشێت، چونكه ئه‌و دڵۆپه ئاوه‌ی په‌نجه‌یه‌ك له ده‌ریایه‌كه‌وه ده‌ریده‌هێنیت به تریلێونیش -كه یه‌كه‌و دوازده سفری له به‌رده‌مدایه- حساب ناكرێت).
-هه‌روه‌ها دەفەرمووێ (لَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَعْدِلُ عِنْدَ اللهِ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ، مَا سَقَى كَافِرًا مِنْهَا شَرْبَةَ مَاءٍ).([7])
واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو دنیا نرخی باڵه مێشووله‌یه‌كی لای خوای گه‌وره هه‌بوایه، یه‌ك قوومه ئاوی لێنه‌ده‌دا به كافرێك.
هه‌ركه‌سێكی ژیر بیر له‌م وێناكردنه بكاته‌وه‌و بزانێت ئا ئه‌وه ژیانی دنیایه‌و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت، چۆن نییه‌ت و ره‌فتارو بڕیار‌و دیدو هه‌ست و هه‌ڵوێستی بۆ كوێخایەتیی و ئه‌میرێتییه‌ك ته‌رخانده‌كات، كه تێشیدا نابێته سه‌رۆك وڵات!! بینیشمان خواناسانی سه‌رڕاست ده‌كرانه خه‌لیفه‌ی ئوممه‌تی موسوڵمان و نه‌یانده‌ویست! چونكه ده‌یانزانی ژیانی دنیا چیه‌و ڕۆژی دوایی و ره‌زامه‌ندیی خوای تاك و پاك چیه.. خوای گه‌وره بمانخاته سه‌ر دیدوورێی سه‌له‌ف.. ئامین
([2]) علا‌ء الدين المتقي الهندي: كنز العمال (5/615) كە فەرموويەتی ئەبو نوعەيم لە (فضائل الصحابة) دا هێناوێتيەوە، هەروەها: طەبەرانی لە (مجمع الزوائد 5/184 )و الأصبهاني لە کتێبی: (فضائل الخلفاء الراشدین/1/319 ).
([3]) نوسەری رەحمەتی هەر ئەوەندەی نوسیوە: (الطنطاوي: أخبار عمر ل452، هەروەها الطبري: تاريخ الأمم والملوك و البلاذري: أنساب الأشراف). لە تاریخی طەبەری وا لە (2/671_672)، لای ابن سعد لە الطبقات الکبری وا لە (2/183).
([4]) ئیبنوکەثیر: البداية والنهاية (9/212_213).
([5]) عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز رحمه‌الله قوتابی شیخ حه‌سه‌نی به‌سریی بوو، یه‌كێكیشه له شه‌رعناسان كه راوبۆ چوون و ئیجتیهادی شه‌رعیانه‌ی هه‌یه پێش به خه‌لیفه‌بوون و دوای به‌خه‌لیفه‌بوونیشی هه‌ر وا به موجته‌هیدیی مایه‌وه.
([6]) موسلیم (2858)، ترمذی (2323)، ئەحمەد (4/229).
([7]) ترمذی (2320) ئيبنوماجە (4110) ئەلبانی رحمەاللە لە (سلسلة الأحادیث الصحيحة/686) دا بە سەحیحی داناوە.