أ- له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاران:
١- مه‌حڕوم بوون له مه‌ده‌دی خوایی: یه‌كه‌مین زیانێك، كه خاوه‌ن گیانی كوێخایەتیی ومیرخوازیی ده‌یكات مه‌حڕوم بوونێتی له یارمه‌تی خوای گه‌وره، له مه‌ده‌دو سه‌رپه‌رشتیاریی و چاودێریی ئه‌و، چونكه خوای گه‌وره ده‌یداته‌وه ده‌ست توانای خۆی..
ئه‌و كه‌پشتی به‌خوا نه‌به‌ست و دیندارێتی سه‌رڕاستانه‌ی بۆ ئه‌و نه‌كرد، له به‌رامبه‌ردا ئیعتیمادی كرده سه‌ر توانا‌و وزه‌و زیره‌كی خۆی و وایده‌زانی: به زرنگی خۆی ده‌بێته ئه‌میرو ئاڕاسته‌وان، خوای گه‌وره وه‌لی ده‌كات، خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌ری كه‌سانی وا نابێت، كه پشتیان به هێزو توانای خۆیان به‌ستووه، چما كه‌سێك خۆی له خوای گه‌وره به‌دوور گرتبێت و دینه‌كه‌ی بۆ حه‌زو ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئیستیغلال كردبێت، خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات؟! نه‌خێر.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) سه‌رنجی (عبدالرحمان كوڕی سه‌موره)ی (خوالێی ڕازی بێت) بۆ ئه‌م خاڵه ڕ‌اكێشا، كه‌پێی فەرموو (يَا عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ سَمُرَةَ،لا تَسْأَلِ الإِمَارَةَ، فَإِنَّكَ إِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ مَسْأَلَةٍ وُكِلْتَ إِلَيْهَا، وَإِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ غَيْرِ مَسْأَلَةٍ أُعِنْتَ عَلَيْهَا).([1])
واته: هۆ عه‌بدوڕەحمان! داوای ئه‌میرێتی مه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌میرێتیت بدرێتێ، بێئه‌وه‌ی خۆت داوات كردبێت، یارمه‌تیت ده‌درێ تێیدا، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازیی خۆت بتده‌نێ، یارمه‌تیت نادرێ تێیدا.
٢- خۆ خستنه ناو فیتنه‌و كه‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی خوای گه‌وره:
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ر خولیای ئه‌وه‌یه‌تی، زوو بگاته دەسەڵات وئه‌میرێتیی، حه‌تمه‌ن خۆیشی ده‌خاته، ده‌یان حاڵه‌تی كزیی ئیمان و پێچه‌وانه‌كاریی شه‌رعه‌وه، له گۆنگه‌ڵی خۆده‌رخستن و خۆسه‌رخستنیدا، هۆشی له‌وه ده‌بڕێت، كه خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌تی و موراقه‌به‌ی ده‌كات.
دواییش به دڵنیاییه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵداده‌كات، كه چۆن و بۆچی ئه‌وه‌نده له دوی سه‌رۆكایه‌تیی بوو؟
بۆچی ئه‌و هه‌موو ناشه‌رعییه‌ی له ڕێی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌میرێتیدا كرد؟
بۆچی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وه‌سبازییه خوانه‌ویستیه، مافی كه‌سانی تری پێشلكرد؟
حه‌تمه‌ن ئه‌م نییە‌ته‌پیسه‌و، ئه‌م ره‌نجه خوانه‌ویستیه‌و، ئه‌م پێشێلكارییه هه‌ر ده‌یگه‌ێنێته به‌ر غه‌زه‌بی سزای سه‌ختی خوایی و، چاره‌نووسێكی تاڵ و به‌د له ڕێی دا ده‌بێت.
بڕوانه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )، چه‌ند لێزانانه باسی ئه‌مه‌ی فەرمووه‌و ،چه‌ند دانایانه چاره‌سه‌ری كردووه، كه دەفەرمووێ: (إِنَّكُمْ سَتَحْرِصُونَ عَلَى الْإِمَارَةِ وَسَتَكُونُ نَدَامَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَنِعْمَ الْمُرْضِعَةُ وَبِئْسَتْ الْفَاطِمَةُ).([2])
واته: ئێوه له‌سه‌ر ئه‌میرێتیی سور ده‌بن، بەڵام له ڕۆژی دواییدا په‌شیمانی به‌دوادا دێت. ئه‌میرێتی باشترین دایه‌نی شیرده‌ره‌و خراپترین شیرلێبڕه‌ره‌وه‌یه.([3])
٣- قورسبوونی كۆڵی گوناح: ئه‌و كه‌سه‌ی ئاوا به پاڵنه‌ری گیانی كوێخایەتیی وحه‌زی ئه‌میرێتیی و شه‌یدابوونی دەسەڵات گه‌یشتوێتێ، حساب بۆ ئه‌وه ناكات، كه بۆته نموونه‌یه‌كی ناشه‌رعیانه‌ی پێشه‌وایه‌تی بۆ كه‌سانی تر، كه هێشتا به ته‌واوی په‌روه‌رده نه‌بوون، كه چاو لـه‌و بكه‌ن وشوێن پێی ئه‌و هه‌ڵگرن و، ئاوا ئه‌و كه‌سه داماوانه‌ش تووشی فیتنه‌ی ئه‌میرێتیی و دەسەڵاتدارێتی نه‌شیاوانه‌ده‌كات و، گوناحی ئه‌وانیشیی دێته‌كۆڵ!
ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆشداریی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یه، كه‌خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳﱠ النحل: ٢٥.
واته: له ڕۆژی قیامه‌تدا گوناحه‌كانی خۆیانیان هه‌ر هه‌موو به كۆڵه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كۆڵه گوناحی ئه‌و كه‌سانه‌شیان ده‌خرێته سه‌ر، كه ئه‌مان گومڕایان ده‌كردن و نه‌زانینی ئه‌وانیان ئیستغلال ده‌كرد.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێسایه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ڕوونیكردۆته‌وه، كه فەرموویه‌تی: مَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَعُمِلَ بِهَا بَعْدَهُ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ عَمِلَ بِهَا، وَلَا يَنْقُصُ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ. وَمَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً سَيِّئَةً فَعُمِلَ بِهَا بَعْدَهُ كُتِبَ عَلَيْهِ مِثْلُ وِزْرِ مَنْ عَمِلَ بِهَا، وَلَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ).([4])
واته: هه‌ركه‌سێك له ئیسلامه‌تیدا رێگایه‌كی باش بهێنته‌كایه‌وه، چاكه‌ی خۆشی بۆ ده‌نوسرێت و پاداشتی چاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش، كه كاریان به دیدو رێگاكه‌ی ئه‌و كردووه، بێئەوەی له چاكه‌ی ئه‌وانیش هیچ كه‌م بێیته‌وه.
هه‌ر كه‌سێكیش له ئیسلامه‌تیدا رێگایه‌كی خراپ بهێنته‌كایه‌وه، گوناحه‌كه‌ی خۆشی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت و گوناحی ئه‌و كه‌سانه‌شی دێته كۆڵ، كه كاریان به دیدو رێگاكه‌ی ئه‌و كردووه، بێئەوەی له گوناحی ئه‌وانیش هیچ كه‌م بێیته‌وه.
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: (مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنْ الْأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلَالَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنْ الْإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئًا).([5])
واته: هه‌ركه‌سێك بانگهێشت بۆ دیدو رێ وبزاوت وهه‌ڵوێستی خواویستی بكات، پاداشتی چاكه‌ی به‌قه‌ده‌ر پاداشتی چاكه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بۆ ده‌نوسرێت، كه ده‌بنه شوێنكه‌وتوی، بێئه‌وه‌ی هیچ له پاداشتی چاكه‌كانی ئه‌وان كه‌م بێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك بانگهێشت بۆ دیدو ڕێ وبزاوت و،هه‌ڵوێستی گومڕایی بكات، گوناحی به قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گاتێ كه ده‌بنه شوێنكه‌وتوی، بێئه‌وه‌ی هیچ له گوناحی ئه‌وان كه‌م بێته‌وه.
٤- شه‌ڕو شۆڕو ئاژاوه نانه‌وه: مێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له سه‌رده‌می (هابیل وقابیل)ه‌وه، تا ئێستا شاهیدی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م گیانی كوێخایەتیی و سه‌رۆكایه‌تیه‌ی لێ‌بوو به سیما وسیفه‌ت، وبه ئاوات و مه‌به‌ست، لاریی له‌وه نابێت ،كه له پێناوی ده‌ستكه‌وتنی دەسەڵاتدا ، سه‌دان ئاژاوه‌ی دین و دنیا بنێته‌وه‌و خوێن بڕێژێت و سته‌م بكات، یان یه‌ك كۆمه‌ڵی چاكساز بكات به دوو، دوو بكات به‌سێ.
له‌وانه‌یه سه‌ره‌نجامی ئه‌مه تیاچوونی خۆشی بێت! یان راوه‌دوونان و خۆشاردنه‌وه‌و هەڵاتنی خۆی و هاوبیرانی بێت، یان زه‌لیل بوون و ژێرده‌سته‌بوونی ئه‌و كه‌سانه ببێت، كه كێبڕكێی دەسەڵاتی له‌گه‌ڵدا كردوون!!
ئه‌م ئاسه‌واره ترسناكه، وه نه‌بێت له موسوڵمان دوور بێت، نه‌خێر، موسوڵمان هه‌ر مرۆڤه، ئه‌گه‌ر دیندارێتیه‌كه‌ی پارسه‌نگی نه‌كات، حه‌تمه‌ن ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی تر هه‌واو هه‌وه‌سه‌كانی لاسه‌نگی ده‌كه‌ن و، حه‌تمه‌ن ده‌كه‌وێته به‌ر گیانی كوێخایه‌تی ناخی و، سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی میرێتی و به دڵنیاییه‌وه له پێناوی ئیماره‌تدا، خۆیشی سووكده‌كات و ده‌ستدرێژیشده‌كاته سه‌ر براكانی.
ب- كاریگه‌ریی گیانی كوێخایەتیی له‌سه‌ر خودی كۆمه‌ڵكارییه‌كه:
ئاسه‌واره خراپه‌كانی گیانی كوێخایەتیی كه له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵكاراندا په‌یدا ده‌بێت زۆرن، له‌وانه: لێڵبو‌ونی دیدو زۆربوونی ئه‌رك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی رێگا‌و ئامانج.. چونكه ریزێكی كۆمه‌ڵكاریی كه كه‌سانی ئاوای تێدا بێت، ئه‌سته‌مه به ڕێبازی ڕاستدا بروات..
ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ریزه‌كانیدا بوون، ئه‌مما ئه‌گه‌ر به‌رپرسی رێكخستنبوون، به دڵنیاییه‌وه ئینحیراف به به‌رنامه‌و رێبازه‌كه ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ش ده‌پووكێننه‌وه. نامومكینه كه‌سانی دنیاویست وهه‌لپه‌رست ومیرخواز ببنه پێشه‌وای كاری خواویستی وسه‌روه‌ریی شه‌رعیان پێ بهێنرێته‌وه سه‌ردەسەڵات.
ریزی هه‌ر كۆمه‌ڵكارییه‌ك ئاوا لار‌و وێر ببێت و گه‌نده‌ڵی تێبكه‌وێت، به دڵنیایه‌وه سه‌ركه‌وتنی خوایی لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.. كه‌سی وا دینی خوا سه‌ر ناخات تا خوای گه‌وره سه‌ری بخات..
بۆیه زه‌حمه‌ته كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ش سه‌ربكه‌وێت.. پاشان ده‌بێئەوەشمان له یاد بێت، كه ده‌شێت ئه‌وه (ئیستیدراج)ی خوای گه‌وره بێت بۆیان و، بیه‌وێت سه‌ره‌نجامی بۆخوا ساغنه‌بوونه‌وه‌یان گومڕاببن و هه‌نجه‌ت له‌سه‌ر خۆیان كه‌ڵه‌كه بكه‌ن، كه له ڕۆژی دواییدا توانای به‌رگریی كردنیان له دیدو هه‌ڵوێستیان نابێت، خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭﱠ الحج: ٤٠.
واته: به‌ته‌ئكید خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه سه‌ر ده‌خات، كه دینه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ن.
- هه‌روه‌ها ﱡﭐ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﱠ محمد: ٧.
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌گه‌ر ئێوه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن، خوای گه‌وره‌ش ئێوه سه‌ر ده‌خات و راگیرتان ده‌كات و له‌سه‌ر رێی خواویستی جێگیرتانده‌كات.
پیاوچاكانی سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته له: یاوه‌ران وتابعین وشوێنكه‌وتوانیان خوا لێیان رازی بێت، زۆر چاك زانیبویان، كه گیانی كوێخایەتیی وحه‌زی ئه‌میرێتیی، نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ی دیندارێتیه‌كه‌یانه، كه له جه‌نگێكدا زووسه‌ركەو‌تنیان بۆ نه‌ده‌هات یه‌كسه‌ر ده‌یانفەرموو ئه‌وه‌ی به‌هۆی دنیاویستیمانه، بۆیه خێرا تۆبه‌یان له هه‌موو شتێكی خراپه ده‌كردو سه‌رڕاستانه ده‌گه‌ڕانه‌وه لای خوای تاكو پاك كه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پێده‌به‌خشین.
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خواره‌وه وێنایه‌كی واقیعی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان ده‌سه‌لمێنێت:
كاتێك سه‌ركه‌وتنی خوایی بۆ (عه‌مری كوڕی عاس) -خوای لێی رازی بێت- دواكه‌وت و، له‌شكری ئیسلام نه‌یتوانی زوو میسر فه‌تح بكات، نامه‌ی بۆ خه‌لیفه نووسی: كه سه‌یدنا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت)، كه سه‌ربازم بۆ بنێره.
ئه‌ویش چوار هه‌زار موجاهیدی بۆ نارد، له‌گه‌ڵ چوار یاوه‌ری به‌ڕێزی به‌ناوبانگ، كه هه‌ر یه‌كه‌یان فه‌رمانده‌ی هه‌زار موجاهیدبوو..
نامه‌شی بۆ نووسی، كه تێیدا فەرمووی: (إني أمددتك بأربعة آلاف رجل على كل ألف رجل رجل منهم مقام الألف: الزبير بن العوام والمقداد بن عمرو وعبادة بن الصامت ومسلمة بن مخلد واعلم أن معك اثني عشر ألفا ولا تغلب اثنا عشر ألفا من قلة. ولما وصل هذا المدد وتأخر الفتح على عمر كتب إلى عمرو: أما بعد فقد عجبت لإبطائكم عن فتح مصر تقاتلونهم منذ سنين وما ذاك إلا لما أحدثتم وأحببتم من الدنيا ما أحب عدوكم وإن الله تبارك وتعالى لا ينصر قوما إلا بصدق نياتهم وقد كنت وجهت إليك الأربعة نفر وأعلمتك أن الرجل منهم مقام ألف رجل على ما أعرف إلا أن يكون غيَّرهم ما غيَّر غيرهم، فإذا أتاك كتابي فاخِبَّ الناس وحضَّهُم على قتال عدوهم ورغبهم في الصبر والنية وقدِّمْ أولئك الأربعة في صدوور الناس ومُرْ الناس جميعا أن يكون له‌م صدمة كصدمة رجل واحد وليكن ذلك عند الزوال يوم الجمعة فإنها ساعة تنزل الرحمة ووقت الإجابة وليعج الناس إلى الله ويسألوا النصر على عدوهم).([6])
واته: وا چوار هه‌زار سه‌ربازم بۆ ناردویت و فه‌رمانده‌شیان چوار كه‌سه، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌جێی هه‌زار سه‌ربازه، ئه‌مه هه‌شت هه‌زار، ئه‌و چواره‌ش:( زوبه‌یری كوڕی عه‌وام ومیقدادی كوڕی عه‌مر وعباده‌ی كوڕی سامیت ومه‌سله‌مه‌ی كوڕی موخله‌د)، ده‌شزانم كه‌خۆشت چوار هه‌زارت له‌گه‌ڵدایه ئه‌مه دوازه هه‌زار سه‌رباز.. له‌شكری دوازده هه‌زاریش له‌به‌ر كه‌میی ژماره ناشكێت.
ئه‌م مه‌ده‌ده گه‌یشته میسر‌و چه‌ندین جار هێرش كرا، بەڵام سه‌ركه‌وتن هه‌ر نه‌هات!
سه‌یدنا عومه‌ر بۆ (عه‌مری كوڕی عاس)ی نووسی:
پاشان: فه‌تح نه‌كردنی میسر له لایه‌ن له‌شكره‌كه‌تانه‌وه سه‌رسامی كردم! ئه‌وه ئێوه چه‌ند ساڵێكه له جه‌نگدان و هێشتا میسرتان نه‌گرتووه، هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خۆتانی تێكه‌وتوون، ئێوه‌ش وه‌كو دوژمنه‌كانتانن. ئه‌و شتانه‌ی دنیاتان لاجوانه‌و ده‌تانه‌وێت، كه ئه‌وان ویستویانه وده‌یانه‌وێت، خوای گه‌وره كه‌سانێك سه‌رده‌خات كه نییە‌تیان بۆ ئه‌و پاك كردبێته‌وه‌و بۆ خوا سوڵحابن..
من چوار پیاوم بۆ ناردیت و بۆم نووسیت: كه هه‌ر یه‌كه‌یان -ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایانم- له‌بری چوار هه‌زار سه‌ربازن، خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵی حه‌زیان چووبێته سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی غه‌یری ئه‌وان حه‌زیان چۆته سه‌ریی..
كه ئه‌م نامه‌یه‌مت پێده‌گات یه‌كسه‌ر خه‌ڵكه‌كه كۆبكه‌ره‌وه‌و وتارێكیان بۆ بده، هانیانده له‌سه‌ر كوشتاری دوژمن، له‌سه‌ر خۆڕاگرتن هانیانده.. با نییه‌تیان به‌ڕاستی بۆ خوای گه‌وره ته‌رخان بكه‌ن، پاشان ئه‌و چوار پیاوه‌ی ناردمن بكه به‌پێش له‌شكرو با له‌پێش سه‌ربازه‌كانته‌وه بن، كاتی دوای نوێژی هه‌ینیتان هێرش بكه‌ن، چونكه كاتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی خوای گه‌وره‌یه و كاتی دوعاگیرابوونه.
با خه‌ڵكی هه‌موو ڕوو بكه‌نه خوای گه‌وره‌و لێی بپاڕێنه‌وه‌و داوای سه‌ركه‌وتنی لێبكه‌ن، تا به لوتفی خۆی به‌سه‌ر دوژمنان‌دا زاڵتان بكات.
([1]) بوخاری (6727)، موسلیم(1652).
([2]) بوخاری (6729)، نەسائی (5385)، ئەحمەد (9806)، بەیهیقی (19584).
([3]) ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی رحمه الله له شه‌رحییدا له (فتح الباری13/128)دا ده‌فه‌رموێ: (ئیبنوداوودیی ده‌فه‌رموێ: ئه‌میرێتیه‌كه وه‌كو دایه‌نی شیرده‌ر چێژی ده‌داتێ له سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه‌و ناوداریی، بەڵام له قیامه‌تدا لێی ده‌بێته خراپترین دایه‌ن، كه شیر له منداڵی ده‌گرێته‌وه، چونكه ئیتر هچ له‌زه‌تێك له‌وێ ناچێژێت..
([4]) موسلیم (1017)، ترمذی (2618)، نەسائي (2519)، ئیبنوماجە (203)، ئەحمەد (18723).
([5]) موسلیم (4960)، ئەبوداوود (4609) ترمذی (2674)، ئەحمەد (2/397).
([6]) علا‌ء الدين المتقي الهندي: كنز العمال(5/705، 706) كە فەرموويەتی: ئيبنوعەبدولحەكەم لە ( فتوح مصر) دا هێناوێتيەوە كە زەيدي كورِی ئەسلەم گێڕاوێتيەوە. راستە: أبو القاسم عبد الرحمن بن عبد الله عبد الحكم بن أعين القرشي المصري: فتوح مصر وأخبارها 1/70 چاپی دارالفکر 1996)، هەروەها: (ابن تغري بردي: النجوم الزاهرة في ملوك مصر والقاهرة 1/2 ) چەندین سەرجاوەی تری مێژوو ئاماژەیان پێکردووە بەڵام لە سەرچاوەکانی فەرمووقدەوانییدا نەمدۆزییەوە.