١- بۆ خۆڕاپسكان له دەسەڵاتی به‌رپرسانی سه‌ڕووی: ده‌یه‌وێت وا خۆی نیشانبدات كه پێگه‌یشتووه‌و خاوه‌ن ویست و ئیراده‌و توانا‌و لێوه‌شاوه‌ییه..
له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی درووستبوونی گیانی كوێخایەتیی وحه‌زی سه‌ركرده‌یی لای موسوڵمان - به تایبه‌تی كۆمه‌ڵكارانی چالاك- درووست كردبێت، كه حه‌ز ناكات دەسەڵاتی كه‌سی به‌سه‌ره‌وه بێت!
وا ده‌زانێت قبوڵكردنی ئه‌میرێتیی كه‌سێكی تر، زه‌لیلی و له ده‌ستدانی سه‌ربه‌ستیه‌تی! كه‌سی وا هه‌یه له سه‌ره‌تای فام كردنییە‌وه نه‌یویستووه گوێڕایه‌ڵی كه‌سوكار، ته‌نانه‌ت دایكوباوكیشی ببێت.
هه‌ر حه‌زی كردووه لێیان یاخی بببێت! كه‌سانی ئاوا بخرێنه هه‌ر كه‌ش و بارودۆخێكه‌وه هه‌ر نایانه‌وێت كه‌س به‌رپرس و گه‌وه‌ریان بێت..
په‌روه‌ده‌كردن و ئاڕاسته‌كردنی كه‌سانی وا زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌و خۆی له كوێخا به بچوكتر نازانێت. پێی شه‌رمه، له (ژێرده‌ست)ی كه‌سێكدا بێت..
هه‌رچه‌ند كه‌سه‌كه زانا‌و پێشه‌واو گه‌وره بێت.. ئه‌م جۆره كه‌سانه نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن، كه نه‌شه‌رم ده‌كه‌ن ونه ده‌ترسن ونه خه‌می به‌رپرسێتی قیامه‌تی خۆیانه!
ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ ئه‌میرێتی ده‌ده‌ن.. ڕاسته‌وخۆو لاوه‌كی داوای ده‌كه‌ن، چونكه له هزرو دیدو قه‌ناعه‌تی چه‌سپیوه كه نابێت له‌ژێر ده‌ستی كه‌سدا بێت.
٢- ئومێدی هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دنیایی: ده‌شێت گیانی كوێخایەتییه‌كه‌ی، له‌ڕاستیدا پاڵنه‌رێكی به‌هێزی ناخی بێت. به‌و ئومێده‌ی بگاته ئه‌و پله‌وپایه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دنیای تێدا ده‌هێنێته‌دیی.
ئه‌م جۆره كه‌سه له ره‌نجی گه‌یشتنه مه‌به‌ستی خۆیدایه، بۆیه له ڕاستیدا دیندارێتییه‌كه‌شی، ده‌شێت هه‌ر ڕووكه‌ش بێت، بۆیه زۆر بایه‌خ به‌حەڵاڵ و حه‌ڕام، یان شیاو‌و نه‌شیاو نادات!
ده‌شێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌ی ناو ده‌ركردن بێت، كه وا ده‌زانێت: ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئاستی سه‌ركردایه‌تی، ئیتر به ناوبانگ ده‌بێت.. ده‌شێت مه‌به‌ستی وا بێت: كه‌بوو به ئه‌میر ،هه‌موو ئه‌وانی تر له خزمه‌تیدا ده‌بن.. یان وا داده‌نێت، كه ئه‌گه‌ر ببێته به‌رپرس، پاره‌ی زیاتری ده‌ستده‌كه‌وێت، خزم و كه‌سوكار لێی كۆده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵكی وه‌كو (مه‌سئوولی به‌رز) ته‌ماشای ده‌كه‌ن..
ده‌شێت خاوه‌ن گیانی كوێخایەتیی، هه‌موو ئه‌م مه‌به‌ستانه پاڵنه‌ری ره‌نج و داواكردنی به‌رپرسێتیه‌كه‌ی بن، هه‌روه‌كو كه ده‌شێت یه‌كێكیانی لاوه سه‌ره‌كی بێت. هه‌ر وه‌كو كه ده‌شێت مه‌به‌ستی هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر بێت كه به‌لای خۆیه‌وه گرنگ وكاریگه‌ره.
٣- بێئاگابوونی له ئه‌رك و مه‌سئوولیه‌تی ئه‌میرێتیی: ئه‌م گیان كوێخایه ره‌نگه زۆر له‌وه بێ‌ئاگا بێت، كه‌بوون به ئه‌میر ئه‌ركی قورستر‌و به‌رپرسێتی دژوارترده‌كات، چونكه ده‌بێت دابینكردنی ئه‌مانی شوێنكه‌وتووه‌كانی بخاته پێش دابینكردنی ئه‌مانی خۆیه‌وه‌و ،ده‌بێت شوێنكه وتووه‌كانی پێش خۆی تێر بن، خۆی برسی بمێنێت.
ئه‌م ماندوو ، شوێنكه‌وتوانی حه‌ساوه.. ئه‌م ده‌بێت زیاتر به‌خه‌می ئه‌وانه‌وه بێت وبه‌رگرییان لێبكات، زیاتر له‌وه‌ی ئه‌وان به خه‌می ئه‌مه‌وه بن و به‌رگریی لێ بكه‌ن..
ئه‌م، ده‌بێ مشوری ژیان وئه‌مانی خۆیان وماڵ ومنداڵیان بخوات،له كاتی ناره‌حه‌تی و مه‌ترسییدا، ده‌بێت ئه‌م له‌پێشی ئه‌وانه‌وه بێت.
ده‌بێ له جه‌نگ وجیهاددا ئه‌م ببێته قەڵای ئه‌وان.. هه‌ر وه‌كو، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) وای ده‌كرد..
(به‌رائی كوڕی مالیك) -خوالێی رازی بێت- ئاوا وه‌سفی خۆیان و پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ده‌كات له‌و كاته‌دا ،كه له ناوجه‌رگه‌ی جه‌نگدابوون، دەفەرمووێ: (كُنَّا وَاللَّهِ إِذَا احْمَرَّ الْبَأْسُ نَتَّقِي بِهِ، وَإِنَّ الشُّجَاعَ مِنَّا لَلَّذِي يُحَاذِي بِهِ. يَعْنِي النَّبِيَّ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).([1])
واته: به‌خوا قه‌سه‌م كاتێك جه‌نگ و پێكدادان گه‌رم ده‌بوو، ئێمه بۆ خۆپاراستن خۆمان ده‌دایه به‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ، ئازامان ئه‌و كه‌سه‌بوو، كه هاوشانی جه‌نابی(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )بوه‌ستایه!
- سه‌یدنا عه‌لی (خوالێ رازی بێت) دەفەرمووێ: (كُنَّا إِذَا احْمَرَّ الْبَأْسُ وَلُقِيَ الْقَوْمُ، اتَّقَيْنَا بِرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم، فَمَا يَكُونُ أَحَدٌ أَقْرَبَ إِلَى الْعَدُوِّ مِنْهُ).([2])
واته: كاتێك جه‌نگ به‌رپا ده‌بوو، به‌ره‌ی ئێمه‌و به‌ره‌ی كوفر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتریی ده‌بوینه‌وه، خۆمان ده‌دایه پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).
جه‌نابی له هه‌موومان نزیكتربوو له دوژمنه‌وه، واته: كه‌س به‌قه‌ده‌ر جه‌نابی (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )لێیان نزیك نه‌ده‌بوو!
- جارێكیان خه‌ڵكی مه‌دینه له نیوه‌شه‌ودا، گوێیان له غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێك بوو،كەله كه‌ناری شاره‌وه ده‌هات، هاواریان لێ هه‌ستا (له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی دوژمن هێرشی هێنابێتیه سه‌ریان)، هه‌موو ڕاپه‌رین و خۆیان گورچ كرده‌وه‌و ،به‌ره‌و ده‌نگه‌كه چوون.
دیتیان وا پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )پێش هه‌موان ته‌شریفی بردۆته ئه‌و شوێنه‌و، واده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینن شمشێره‌كه‌ی له گه‌ردن كردۆته‌وه‌و، ئه‌سپێكی ئه‌بوته‌ڵحه‌ی -بێ زین- له ژێردایه‌و دەفەرمووێ: (لَمْ تُراعُوا، لَمْ تُراعُوا).([3])
واته : مه‌شڵه‌ژێن مه‌شڵه‌ژێن، هیچ نییە!
- ئه‌بوهوره‌یره (خوالێی ڕازی بێت) به‌سه‌رهاتێكی خــــۆی ده‌گێڕێته‌وه و
ده ڵێ: (به‌وخوایه‌ی هیچ شایانی خوایه‌تی نییه ،جگه له‌و، له حاڵێكدابووم، له‌به‌ر برسێتی ده‌كه‌وتم، له تاواندا به‌ردم به سكمه‌وه ده‌به‌ست.
ڕۆژێك چوومه سه‌ر رێی یاوه‌رانی نزیك پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ).. ئه‌بوبه‌كر (خوالێی رازی بێت) ته‌شریفی هێنا، پرسیاری ئایه‌تێكم لێ‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ش پرسیارم لێ‌كرد، تا خوڵقم بكات (بمباته‌وه ماڵه‌وه‌و تێرم بكات)، وه‌ڵامی دامه‌وه وته‌شریفی برد.
دواتر عومه‌ر هات (خوالێی رازی بێت)، پرسیاری ئایه‌تێكم له‌ویش كرد، مه‌به‌ستیشم له‌پرسیاره‌كه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌بوو،كە تێرم بكات. بەڵام ته‌شریفی برد‌و خوڵقی نه‌كردم.
پاشان ئه‌بولقاسم (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ته‌شریفی هێنا، كه بینیمی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی هاتێ و زانی چیم له دڵدایه.
له ڕه‌نگ وڕوومدا دیاربوو، فەرمووی: (يَا أَبَاهِرٍّ، قُلْتُ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: الْحَقْ، وَمَضَى فَتَبِعْتُهُ فَدَخَلَ فَاسْتَأْذَنَ، فَأَذِنَ لِي فَدَخَلَ فَوَجَدَ لَبَنًا فِي قَدَحٍ، فَقَالَ: مِنْ أَيْنَ هَذَا اللَّبَنُ: قَالُوا: أَهْدَاهُ لَكَ فُلَانٌ أَوْ فُلَانَةُ، قَالَ: أَبَا هِرٍّ: قُلْتُ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: الْحَقْ إِلَى أَهْلِ الصُّفَّةِ، فَادْعُهُمْ لِي قَالَ: وَأَهْلُ الصُّفَّةِ أَضْيَافُ الْإِسْلَامِ لَا يَأْوُونَ إِلَى أَهْلٍ وَلَا مَالٍ، وَلَا عَلَى أَحَدٍ، إِذَا أَتَتْهُ صَدَقَةٌ بَعَثَ بِهَا إِلَيْهِمْ وَلَمْ يَتَنَاوَلْ مِنْهَا شَيْئًا، وَإِذَا أَتَتْهُ هَدِيَّةٌ أَرْسَلَ إِلَيْهِمْ وَأَصَابَ مِنْهَا وَأَشْرَكَهُمْ فِيهَا، فَسَاءَنِي ذَلِكَ، فَقُلْتُ: وَمَا هَذَا اللَّبَنُ فِي أَهْلِ الصُّفَّةِ، كُنْتُ أَحَقُّ أَنَا أَنْ أُصِيبَ مِنْ هَذَا اللَّبَنِ شَرْبَةً أَتَقَوَّى بِهَا، فَإِذَا جَاءَ أَمَرَنِي فَكُنْتُ أَنَا أُعْطِيهِمْ وَمَا عَسَى أَنْ يَبْلُغَنِي مِنْ هَذَا اللَّبَنِ، وَلَمْ يَكُنْ مِنْ طَاعَةِ اللَّهِ وَطَاعَةِ رَسُولِهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) بُدٌّ، فَأَتَيْتُهُمْ فَدَعَوْتُهُمْ، فَأَقْبَلُوا فَاسْتَأْذَنُوا، فَأَذِنَ لَهُمْ وَأَخَذُوا مَجَالِسَهُمْ مِنَ الْبَيْتِ، قَالَ: يَا أَبَا هِرٍّ، قُلْتُ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: خُذْ فَأَعْطِهِمْ، قَالَ: فَأَخَذْتُ الْقَدَحَ فَجَعَلْتُ أُعْطِيهِ الرَّجُلَ، فَيَشْرَبُ حَتَّى يَرْوَى، ثُمَّ يَرُدُّ عَلَيَّ الْقَدَحَ فَأُعْطِيهِ الرَّجُلَ، فَيَشْرَبُ حَتَّى يَرْوَى، ثُمَّ يَرُدُّ عَلَيَّ الْقَدَحَ، فَيَشْرَبُ حَتَّى يَرْوَى، ثُمَّ يَرُدُّ عَلَيَّ الْقَدَحَ حَتَّى انْتَهَيْتُ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَدْ رَوِيَ الْقَوْمُ كُلُّهُمْ فَأَخَذَ الْقَدَحَ فَوَضَعَهُ عَلَى يَدِهِ فَنَظَرَ إِلَيَّ فَتَبَسَّمَ، فَقَالَ: أَبَا هِرٍّ، قُلْتُ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: بَقِيتُ أَنَا وَأَنْتَ، قُلْتُ: صَدَقْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: اقْعُدْ فَاشْرَبْ، فَقَعَدْتُ فَشَرِبْتُ، فَقَالَ: اشْرَبْ، فَشَرِبْتُ فَمَا زَالَ يَقُولُ اشْرَبْ حَتَّى قُلْتُ: لَا، وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ مَا أَجِدُ لَهُ مَسْلَكًا، قَالَ: فَأَرِنِي، فَأَعْطَيْتُهُ الْقَدَحَ، فَحَمِدَ اللَّهَ وَسَمَّى وَشَرِبَ الْفَضْلَةَ).([4])
واته: ئه‌رێ ئه‌بوهوره‌یره!
عه‌رزم كرد: له‌ببه‌یكه (واته به‌ڵێ به‌ڵێ) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا.
فەرمووی: شوێنمكه‌وه.
منیش شوێنی كه‌وتم و تا گه‌یشته ماڵه‌وه، داوای مۆڵه‌تی چوونه ژورە‌وی (بۆ خۆی ئه‌بوهوره‌یره) كرد، مۆڵه‌تیاندا ومنیش چوومه ژورێ.
دیتی دۆلكه‌یه‌ك شیر له‌وێیه، فەرمووی: ئه‌م شیره‌مان له كوێبوو؟!
عه‌رزیان كرد: فڵان كه‌س پێیداین، یان ژنێك ناردوێتی.
فەرمووی: ئه‌بوهوره‌یره!
عه‌رزم كرد له‌ببه‌یكه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا!
فەرمووی: بگه‌ره ئه‌هلی (سوففه) وبانگیان بكه بۆم!([5])
ئه‌بوهوره‌یره ده‌ڵێ: ئه‌هلی (سوففه) میوانانی ئیسلامبوون، بێ جێ و ڕێ بوون، نه كه‌سوكاریان هه‌بوو، نه ماڵ وسامان، بێكه‌سبوون.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )، كه خێر‌و خێراتێكیان بۆ ده‌نارد، جه‌نابیشی ده‌ینارد بۆ ئه‌هلی سوففه، ئه‌گه‌ر دیاریی بوایه‌و بۆی بهاتایا ،هه‌ر بۆیانی ده‌نارد، كه‌مێكی بۆ خۆی لێ هه‌ڵده‌گرت و، ئه‌وی تری ده‌نارد بۆ ئه‌هلی سوففه، تا تێیدا به‌شداربن (علیه الصلاه والسلام )،منیش له دڵم گران كه‌وت (كه ئه‌و شیره كه‌مه‌و ئه‌و خه‌ڵكه زۆره).
وتم: جا ئه‌م شیره دادی كێی ئه‌هلی سوففه ده‌دات؟
من شایانتری بووم، ده‌مخوارده‌وه و هێزو گوڕێكم پێ په‌یدا ده‌كرده‌وه، من چاوه‌روانیبووم، كه‌چی، كه هات وای لێهات.
فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) گوێڕایه‌ڵی وملكه‌چی ده‌خوازێت وجێبه‌جێكردنی حه‌تمیه، بۆیه چوومه لای ئه‌هلی سوففه‌و ده‌عوه‌تم كردن، هه‌مویان! هه‌ر یه‌كه‌یان جێی خۆی گرت ودانیشت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) فەرمووی: ئه‌رێ ئه‌بو هوره‌یره!
عه‌رزم كرد : له‌ببه‌یكه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا.
فەرمووی: بگره، شیره‌كه‌یان بده‌رێ.
ئه‌بوهوره‌یره دەڵێ: لێم وه‌رگرت، یه‌ك یه‌ك ده‌مدانێ، هه‌ر كه‌سێكیان ده‌یخوارده‌وه‌و لێی تێر ده‌بوو، دۆلكه‌كه‌ی ده‌دامه‌وه ده‌ست و، منیش ده‌مدایه‌وه به یه‌كێكی تریان، تا ئه‌وان ته‌واوبوون ونۆره‌كه گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم).
ئیتر هه‌مویان تێر شیربووبوون!
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی هاتێ و فەرمووی: ئه‌رێ ئه‌بوهوره‌یره!
عه‌رزم كرد: له‌بەیكه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا.
فەرمووی: هه‌ر من و تۆ ماوین (لێی بخۆینه‌وه) .
عه‌رزم كرد: ڕاست ده‌فەرموویت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا.
فەرمووی: ده‌ی سا تۆش دانیشه وبخۆره‌وه.
منیش دانیشتم و لێم خوارده‌وه.
فەرمووی: هیتر بخۆره‌وه.
منیش خواردمه‌وه،
فەرمووی: بخۆره‌وه.. هه‌ر وای ده‌فەرموو، تاعه‌رزم كرد: به‌و خوایه‌ی جه‌نابتی كردووه به‌پێغه‌مبه‌ر، جێ وڕێی خواردنه‌وه‌ی تر نه‌ما..
فەرمووی: ده بیده به‌منیش، دۆلكه‌كه‌م خسته خزمه‌تی، سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد له‌سه‌ریی و،ئینجا (بِسْمِ اللّهِ)ی كرد‌و له‌و به‌رماوه‌یه‌ی نۆش كرد.
٤- بێ ئاگابوون له چاره‌نووسی سزای گیانی كوێخایەتیی: ده‌شێت ئه‌م بێ ئاگاییه‌ش هۆكارێكی كاریگه‌ر بێت له درووستبوونی گیانی كوێخایەتیی وحه‌زی ئه‌میرێتی..
ئه‌م كه‌سه، ئه‌گه‌ر هه‌ستی به دژواریی داهاتوی خۆی و، كاریگه‌ریی سلبی دیدو هه‌ست و هه‌ڵوێست و ره‌نجه ناشه‌رعیه‌كه‌ی بزانیایه، ده‌بوو خۆ بگرێته‌وه، نزیكترین دژوارێتی ئه‌نجامی ئه‌مه زۆربوونی به‌رپرسی نه‌شیاوه له‌پله‌و ئاستی گرنگی كاریگه‌ردا، كه ڕێ له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكاریی و زوو گه‌یشتنه ئامانجه‌كان ده‌گرێت.
ئاوا ئێمه له هێنانه دیی ئامانجه‌كانمان دواده‌كه‌وین و،زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا باتڵ پێش ده‌كه‌وێت وئه‌هلی كوفر سه‌رده‌كه‌ون، بواری فه‌سادو خراپه‌كاریی زیاتر ده‌كرێته‌و ناشه‌رعی ته‌شه‌نه‌ده‌كات..
له ڕۆژی دواییشدا، هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت ژان وئازاری سزاكان چه‌ند ده‌بێت، له مه‌حڕومبوون له ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌و زه‌لیلبوون و ده‌ست و پێ زنجیركردن و دواتریش، ئه‌گه‌ر ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌یگرێته‌خۆ، حه‌تمه‌ن فڕێ ده‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه..
پێغه‌مبه‌ی خواصَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )دەفەرمووێ: (مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ إِلا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ).([6])
واته: هه‌رعه‌بدێك، كه خوای گه‌وره ره‌عییه‌تێك (كۆمه‌ڵێك شوێنكه‌وتوی گوێڕایه‌ڵ)ی ده‌خاته به‌رده‌ست، بەڵام ئه‌و غه‌شیان لێده‌كات، فێڵ ودرۆیان له‌گه‌ڵداده‌كات، سه‌رڕاستانه سه‌رپه‌رشتییان ناكات وئاوا ده‌مرێت، به ته‌ئكید خوای گه‌وره به‌هه‌شتی لێ حه‌ڕام ده‌كات.. چونكه به‌هه‌شت جێی ده‌غه‌ڵ و خیانه‌تكاران نییه.
-هه‌روه‌ها ده‌فه‌مووێ (مَا مِنْ أَمِيرِ عَشَرَةٍ إِلا يُؤْتَى بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَغْلُولا حَتَّى يَفُكَّ عَنْهُ الْعَدْلُ أَوْ يُوبِقَهُ الْجَوْرُ).([7])
واته: هه‌ركه‌سێك، كه ئه‌میرێتی ده‌كه‌س ده‌گرێته ده‌ست، له ڕۆژی قیامه‌تدا به كۆت وزنجیركراوی ده‌هێنرێته پێش، سا یان دادپه‌روه‌رێتیه‌كه‌ی كۆت و زنجیره‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه، یان ئه‌و زوڵم و سته‌مەی، كه كردویێتی توندتری ده‌به‌ستێته‌وه.
- هه‌وره‌ها دەفەرمووێ: (مَنْ طَلَبَ قَضَاءَ الْمُسْلِمِينَ حَتَّى يَنَالَهُ ثُمَّ غَلَبَ عَدْلُهُ جَوْرَهُ فَلَهُ الْجَنَّةُ، وَمَنْ غَلَبَ جَوْرُهُ عَدْلَهُ فَلَهُ النَّارُ).([8])
واته: هه‌ركه‌سێك هه‌وڵ بدات بگاته ئاستی داوه‌رییكردنی نێوان موسوڵمانان و، پاشان دادپه‌روه‌رێتیه‌كه‌ی به‌سه‌ر زوڵم و سته‌مكردنییدا زاڵ ببێت، ئه‌وه پاداشتی به‌هه‌شته، هه‌ر كه‌سێكیش زوڵم و سته‌مكردنه‌كه‌ی به‌سه‌ر دادپه‌روه‌رێتیه‌كه‌یدا زاڵ ببێت، ئه‌وه سزای دۆزه‌خه.
موسوڵمانی دیندارو سه‌رڕاست، به هه‌ستی قیامه‌تخوازیی، كه سه‌رنج له‌م ده‌قانه ده‌دات و دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی، كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختن و كه‌سانی وه‌كو خۆی ده‌گرنه‌وه، حه‌تمه‌ن دڵی داده‌خورپێت و به هۆش خۆی دێته‌وه‌و رێ له نه‌فسی خۆی ده‌گرێت، تا ئه‌وه‌نده خۆی له‌شت هه‌ڵنه‌قورتێنێت وسنگ نه‌باته پێش و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌میرێتی نه‌دات،یان داوای نه‌كات یان سور نه‌بێت له‌سه‌ریی.
٥- حه‌زی دەسەڵاتداریی و خه‌ڵك ژێرده‌ستكردن: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هۆكارو پاڵنه‌رێكی گیانی كوێخایەتیی حه‌زی ئه‌میرێتیه، لادان ولاسه‌نگبونێكی ده‌روونی خه‌ته‌ریشه، كه ده‌شێت له كه‌شی ماڵ و كۆڵانه‌وه هێنابێتی، كه له‌وێ زه‌لیلبووه‌و ئه‌وه له ناخییدا بۆته گرێ و، ئێستا حه‌زده‌كات ببێته دەسەڵاتدار، تا ئه‌وه موماره‌سه بكاته‌وه كه به‌رامبه‌ریان كردووه!!
له كاتێكدا ده‌بوایه دین وئیمان وای لێ بكات، كه ئه‌گه‌ر دەسەڵاتیشی كه‌وته به‌رده‌ست، نه‌ك هه‌ر خۆی وا نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو نه‌شهێڵێت هیچ كه‌سێكی تریش كه‌سی تر زه‌لیل بكات.. ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌شی په‌روه‌رده‌بوونیاندا زۆر به‌رەڵابوون وا ده‌رده‌چن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر له‌ژێر تین و فشار‌و توندوتیژیی ماڵ وكۆڵان و قوتابخانه‌دا گه‌وره‌بوون.. ئه‌م جۆره كه‌سانه حه‌زی دەسەڵاتداریی و فه‌رمانده‌ركردن له ناخیاندایه، چونكه بۆ هه‌لی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌گەڕێن!
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی‌دا په‌روه‌رده نه‌كرێن، شه‌قاوانه ره‌فتار ده‌كه‌ن و لاریان له‌وه نابێت،كە بكه‌ونه شه‌ڕه‌پاڵ و هه‌ر خۆ بۆ ئه‌میرێتی بكوتن!.. ئه‌وه‌ش ده‌بێت جێی سه‌رنج بێت، كه كۆڵیش ناده‌ن.
([1]) موسليم (3326). فەرموودەيەكی دووروو درێژە، يەكێك لە ريوايەتەكانی دەفەرموێ: (جَاءَ رَجُلٌ إِلَى الْبَرَاءِ، فَقَالَ: أَكُنْتُمْ وَلَّيْتُمْ يَوْمَ حُنَيْنٍ يَا أَبَا عُمَارَةَ؟ فَقَالَ: " أَشْهَدُ عَلَى نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا وَلَّى، وَلَكِنَّهُ انْطَلَقَ أَخِفَّاءُ مِنَ النَّاسِ وَحُسَّرٌ إِلَى هَذَا الْحَيِّ مِنْ هَوَازِنَ وَهُمْ قَوْمٌ رُمَاةٌ، فَرَمَوْهُمْ بِرِشْقٍ مِنْ نَبْلٍ كَأَنَّهَا رِجْلٌ مِنْ جَرَادٍ، فَانْكَشَفُوا فَأَقْبَلَ الْقَوْمُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأَبُو سُفْيَانَ بْنُ الْحَارِثِ يَقُودُ بِهِ بَغْلَتَهُ، فَنَزَلَ وَدَعَا وَاسْتَنْصَرَ وَهُوَ يَقُولُ: أَنَا النَّبِيُّ لَا كَذِبْ أَنَا ابْنُ عَبْدِ الْمُطَّلِبْ، اللَّهُمَّ نَزِّلْ نَصْرَكَ "، قَالَ الْبَرَاءُ: كُنَّا وَاللَّهِ إِذَا احْمَرَّ الْبَأْسُ نَتَّقِي بِهِ، وَإِنَّ الشُّجَاعَ مِنَّا لَلَّذِي يُحَاذِي بِهِ يَعْنِي النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). ئەحمەد (18113).
([2]) نەسائی (8585)، ئەحمەد (1346)، بەغەويی لە (شرح السنة/3899) شێخ ئەرنائووط بە سەحيحي ناساندووە.
([3]) بوخاری (470)، موسلیم (2307). ريوايەتێكی تری دەفەرموێ: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَحْسَنَ النَّاسِ وَأَجْوَدَ النَّاسِ وَأَشْجَعَ النَّاسِ، وَلَقَدْ فَزِعَ أَهْلُ الْمَدِينَةِ ذَاتَ لَيْلَةٍ فَانْطَلَقَ النَّاسُ قِبَلَ الصَّوْتِ فَاسْتَقْبَلَهُمُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ سَبَقَ النَّاسَ إِلَى الصَّوْتِ وَهُوَ يَقُولُ لَمْ تُرَاعُوا لَمْ تُرَاعُوا وَهُوَ عَلَى فَرَسٍ لِأَبِي طَلْحَةَ عُرْيٍ مَا عَلَيْهِ سَرْجٌ وَفِي عُنُقِهِ سَيْفٌ فَقَالَ لَقَدْ وَجَدْتُهُ بَحْرً) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
([4]) بوخاری (6246)، ترمذی (2477)، ئەحمەد(10301).
([5]) ئه‌هلی سوففه (اهل الصفة) هه‌ژارو نه‌دارانی یاوه‌ران بوون ،كه ماڵ و منداڵیان نه‌بوو له مزگه‌وت ده‌مانه‌وه.
([6]) بوخاری ( 7151) موسليم (144)
([7]) داريمی (2515)، ئەحمەد (9290)، بەيهيقی (18607)طەبەرانی (المعجم الأوسط/6225)، شێخی ئەلبانی رحمە اللە لە(سلسلة الاحاديث الصحيحة/6237) دا دەفەرموێ: سەحيحە.
([8]) نوسه‌ری ره‌حمه‌تی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نوسیوە(ئه‌بوداوود هێناوێتیه‌وه ٣/٢٢٩) راستە لای ئه‌بوداوود ژماره (3575)ە، به‌یهیقیش له السنن (18555)دا هێناوێتیه‌وه، بەڵام شێخی ئه‌لبانی رحمه الله له (سلسلة الأحادیث الضعیفة/3/1189)دا ده‌فه‌رموێ: زه‌عیفه.