گیانی كوێخایەتیی([1]) یان (میرخوازیی)
(التَّطَلُّعُ الى الصَّدَارةِ وطَلَبُ الرِّيادَة)
یه‌كه‌م: واتای (التَّطَلُّعُ الى الصَّدَارةِ وطَلَبُ الرِّيادَة) گیانی كوێخایەتیی:
(التَّطَلُّعُ الى الصَّدَارةِ وطَلَبُ الرِّيادَة) ناتوانین ئه‌م دوو ڕسته‌یه، یه‌كسه‌ر وه‌كو زاراوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی دینداریی دیاریی بكه‌ین، تا وشه‌كانی (الصَّدَارة) و (الرِّيادَة) به‌جیا لێك نه‌ده‌ینه‌وه:
الصَّدَارة: واته پێشه‌نگی وپێشڕه‌ویی و سه‌رۆكایه‌تیی،له ئه‌سڵدا له (الصَّدر)ەوه هاتووه، واته: سنگ، هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك، كه له‌پێش شتی تری هاوڕێیه‌وه بێت..
كه‌وابوو: (الصدارة ) به‌وه ده‌وترێت: كه سه‌ره‌تا ده‌رده‌كه‌وێت و باڵا‌و دیاره‌و ده‌بێته پێشه‌نگ، بۆیه وتراوه: (الصَّدرُ الفَرَسُ) واته: ئه‌سپه‌كه‌پێش هه‌موو ئه‌سپ و ئێستره‌كان كه‌وت وبوو به پێشه‌نگ، چونكه سنگی زیاتر برده‌پێش.([2])
الرِّيادَة: به‌پێشكه‌وتن و پێشبردنی ئاماده‌سازیی ده‌وترێت :(التَّڕووید) واته: (رائِد) كردن.. هه‌روه‌ها به مانای داواكردن و هه‌ڵبژاردنی چاكترین.([3])
كه‌وابوو: (التَّطَلُّعُ الى الصَّدَارةِ و الرِّيادَة: گیانی كوێخایەتیی) بریتیه له: حه‌زی خۆبردنه‌پێش وده‌ركه‌وتن و داواكردنی سه‌رۆكایه‌تیی.
- له‌ڕووی زاراوه‌ییه‌وه: گیانی كوێخایەتیی، بریتیه له: حه‌زكردن له‌پێشه‌وایه‌تیی و ده‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان وداواكردنی پێشه‌وایه‌تیی و ده‌ركه‌وتن.
دووه‌م: گیانی كوێخایەتیی له‌ته‌رازوی ئیسلامدا:
گیانی كوێخایەتیی و هه‌وڵدان و داواكردنی به‌رپرسێتیی له ئیسلامدا، ڕێ لێگیراوه‌و ره‌فتارێكی ناپه‌سنده،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی له‌سه‌ره.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێ: (إنَّا واللهِ لانُوَلِّيَ عَلَى هذا العَمَلِ أَحَداً سَألَهُ، وَلا أحَدَاً حَرَصَ عَلَيهِ).([4])
واته: به‌خوا قه‌سه‌م، ئێمه ئه‌م كاروباره ناده‌ین به كه‌سێك، داوای كاربه‌ده‌ستێیه‌كه‌ی بكات، ناشیده‌ین به كه‌سێك، سور بێت له‌سه‌ریی.. وا که مكوڕ بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ،كه هه‌ر ده‌بێت خۆی به‌رپرسی بێت.
- پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) به (عه‌بدووره‌حمانی كوڕی سه‌موره)ی (خوا لێی رازی بێت) فەرمووی: (يَا عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ سَمُرَةَ،لا تَسْأَلِ الإِمَارَةَ، فَإِنَّكَ إِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ مَسْأَلَةٍ وُكِلْتَ إِلَيْهَا، وَإِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ غَيْرِ مَسْأَلَةٍ أُعِنْتَ عَلَيْهَا).([5])
واته: هۆ عه‌بدوورحمان!داوای ئه‌میرێتیی مه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌میرێتیت بدرێتی، بێئه‌وه‌ی خۆت داوات كردبێت، یارمه‌تیت ده‌درێ تێیدا، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازیی خۆت بتده‌نێ، یارمه‌تیت نادرێ تێیدا.
-(ئه‌بو زه‌ڕی غیفاریی) -خوالێی ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه: (قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلَا تَسْتَعْمِلُنِي قَالَ فَضَرَبَ بِيَدِهِ عَلَى مَنْكِبِي ثُمَّ قَالَ: يَا أَبَا ذَرٍّ إِنَّكَ ضَعِيفٌ وَإِنَّهَا أَمَانَةُ، وَإِنَّهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ خِزْيٌ وَنَدَامَةٌ، إِلَّا مَنْ أَخَذَهَا بِحَقِّهَا وَأَدَّى الَّذِي عَلَيْهِ فِيهَا).([6])
واته: عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوام (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)كرد ،كه ئه‌رێ منیش به والی (یان كۆكاری زه‌كات ،یان كاربه‌ده‌ستی شوێنی تر) ته‌عین ناكه‌یت؟!
( ئه‌بوزه‌ڕ) ده ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌ستی دا به ناو شانمداو فەرمووی: ئه‌بوزه‌ڕ! تۆ لاوازیت و بۆ ئه‌م به‌رپرسێتیه ناشێیت، ئه‌م كاره ڕاسپارده‌یه، له ڕۆژی دواییشدا ده‌بێته مایه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌و سه‌رشۆڕیی، مه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌قیانه‌ت بیگرێته ده‌ست و، وا كاری تێدا بكات، كه‌حه‌قی خۆی بداتێ و،چی له‌سه‌ر بێت ئه‌دای بكات.
- (میقدامی كوڕی مه‌عدی یه‌كریب) -خوالێی ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ضَرَبَ عَلَى مَنْكِبَيْهِ، ثُمَّ قَالَ أَفْلَحْتَ يَا قُدَيْمُ إِنْ مُتَّ وَلَمْ تَكُنْ أَمِيرًا وَلَا كَاتِبًا وَلَا عَرِيفًا).([7])
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ده‌ستی خسته سه‌رشانی (شانی میقدام)پاشان پێی فەرموو هۆ قوده‌یم! ئه‌گه‌ر بمریت و جارێك ئه‌میرێتیی، یان نوسه‌رێتیی (ره‌سمی حكومی)، یان والێتیی وكاربه ده‌ستێتیت نه‌كردبێت، سه‌رفراز ده‌بیت.
- پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌له به‌رپرسان دەفەرمووێ: (وَيْلٌ لِلْأُمَرَاءِ، وَيْلٌ لِلْعُرَفَاءِ، وَيْلٌ لِلْأُمَنَاءِ، لَيَتَمَنَّيَنَّ أَقْوَامٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَّ نَوَاصِيَهُمْ مُعَلَّقَةٌ بِالثُّرَيَّا، يَتَجَلْجَلُونَ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ، وَأَنَّهُمْ لَمْ يَلُوا عَمَلًا).([8])
واته: وه‌یل (ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری دۆڵێكی دۆزه‌خه) بۆ ئه‌میره‌كان، وه‌یل بۆ به‌رپرسان و نوێنه‌ری تیره‌و هۆزه‌كانیان، وه‌یل بۆ ئه‌میندارانی ڕاسپارده.. ڕۆژی دوایی خه‌ڵكانێك خۆزگه ده‌خوازن، كه خۆزگه به قژ له نێوان ئاسمان وزه‌وییدا هه‌ڵواسرانایە، بەڵام به‌رپرسێتیی هیچ كاروبارێكیان لە دنیادا له ئه‌ستۆدا نه‌بوایە.
ئه‌م زه‌مكردن ورێگرتنه له‌به‌رپرسێتیی وئه‌میرێتییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌یدنا یوسف (عَلَيهِ السَّلَام) نییە، كه به‌پاشای میسری فەرموو
ﱡﭐ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱠ يوسف: ٥٥.
واته: بمكه‌ره به‌رپرسی خه‌زێنه‌ی وڵات، چونكه من هه‌م پارێزه‌ریی ده‌بم ،هه‌م شاره‌زای كاروباریشیم..
یان ئه‌و دوعایه‌ی، كه موسوڵمانانی (عبادالرحمن) له‌خوای گه‌وره داوا ده‌كه‌ن:
ﱡﭐ ﲓ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﱠ الفرقان: ٧٤.
واته: ئه‌و ئیماندارانه‌ی، كه ده‌ڵێن: خوایه! وه‌چه‌ی ساڵحمان له هاوسه‌رانمان پێ ببه‌خشه، كه ببنه مایه‌ی چاورۆشنیمان، خوایه! پیاوچاكمان بكه‌و بمانكه به‌پێشه‌وای ته‌قواكاران.
جیاوازیی و دژایه‌تیی له نێوان ئه‌م دوو دیدوهه‌ڵوێسته‌دا نییە:
- سه‌یدنا یوسف (عَلَيهِ السَّلَام)،داوای ئه‌و پله‌یه‌ی به‌رپرسێتی كرد‌و خۆشی به‌شیاویی زانی، چونكه بینی ئه‌و شوێنه خاڵییه‌و كه‌سێك به‌رپرسی نییه، كه داوه‌رانه حه‌ق له شوێنی خۆیدا دابنێت و، پـــارێزگاریی ماڵ وسامانی گشتیی بكات و شاره‌زای چۆنییە‌تی په‌یداكردن و پاراستن و دابه‌شكردنه‌وه‌ی بێت.
خۆیشی (عَلَيهِ السَّلَام )(كه پێغه‌مبه‌رێكی مه‌عسووم وچاك وپاكه‌و به وه‌حی خوای گه‌وره‌ش ره‌فتارده‌كات) دیتی خۆی شیاوترینی ئه‌و شوێنه‌یه.. دووسیفه‌تی شیاوێتییه‌كه‌شی باس فەرموو كه هه‌م له دزیی وبێ خاوه‌نیی و به هه‌ده‌ردان سامانه‌كه ده‌پارێزێت، هه‌م شاره‌زای چۆنییه‌تی پاراستن و دابه‌شكردنه‌وه‌یه‌تی به‌سه‌ر موسته‌حه‌ققانیدا..
جه‌نابیشی( عَلَيهِ السَّلَام )به‌م دووسیفه‌ته‌وه، وه‌كو شیاویی ئه‌و شوێنه نه‌ناسرابوو، بۆیه ده‌بوو ئاواخۆی بۆ بپاڵێوێت،چونكه رێگرتن له‌خراپه‌و فه‌ساد له‌سه‌ریی فه‌رزبوو ، خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﱠ البقرة: ٢٥١.
واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره یاسای (ته‌دافوع) بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی دانه‌نایه، كه حه‌ق وباتڵ له ململانێدا بن و یه‌كتریی ببه‌زێنن، سه‌رزه‌مین هه‌موی ده‌بوو به‌خراپه‌كاریی و فه‌ساد، هه‌موو شوێنێكی ده‌گرته‌وه.
بۆیه زه‌روری بوو حه‌ق بكه‌وێته وێزه‌ی ناهه‌قیی و به‌ره‌نگاریی ببێته‌وه.
- داواكاریی ئیماندارانیش له‌خوای گه‌وره، كه بیانكات به‌پێشه‌وای ته‌قواكاران، داوایه‌كه‌و له‌خوای گه‌وره كراوه، نه‌ك له به‌رپرسان بۆ ته‌عین كردنیان به ئه‌میرو سه‌رۆك و فه‌رمانده..
ئه‌مه‌ش جیاوازیی زۆره.. چونكه موسوڵمان، كه له خوای گه‌وره داواده‌كات بیكاته پێشه‌وا، یه‌عنی ئه‌وه‌نده چاكی بسوڵحێنێت و وا پارسه‌نگ رایگرێت، كه شیاو‌و شایسته‌ی ئه‌و جێگایه بێت..
خۆ ناڵێ من شیاوی ئه‌میرێتیی وسه‌رۆكایه‌تیم ،تا ببێته (ته‌زكیه‌كردنی نه‌فسی خۆی).. یه‌كه‌میان، داواكاریی دوای خۆساڵحكردنه‌و، دووه‌میان، خۆزگه‌ی ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌لی به‌ر سێبه‌ره.. شیاوی هیچ به‌رپرسێتیه‌ك نییه‌و ده‌ڵێ: بمكه‌نه وه‌زیر!
دوعای پێشه‌وایه‌تیه‌كه له كاتێكدایه، كه هه‌وڵی خۆ شیاو‌و شایسته‌كردنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه. بەڵام كه‌سانی دووه‌م خۆیان شیاو نه‌كردووه‌وداوای ئه‌میرێتیه‌كه ده‌كه‌ن! خاوه‌ن دوعاكان خۆیان ناچن بۆ به‌رپرسێتی، به‌رپرسێتیه‌كه ئه‌وان ده‌خوازێت.. كه‌سانی دووه‌م به نه‌شیاویی و ناشایسته‌یی له‌هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستێتیدان و بۆی عه‌وداڵن.
([1]) كوێخا: كوێخوا: كه‌یخودا: گه‌وره و قسه‌ڕۆیشتووی گوندبوو. یه‌كه‌مین پیاوماقوڵبوو كه كێشه‌ی چاره‌سه‌رده‌كرد. حوكمی ده‌كرد. ئاشته‌وایی نێوان ناكۆكیەكانیده‌كرد.. گیانی كوێخایه‌تی یه‌عنی خۆبردنه پێش و حه‌زله‌ده‌ركه‌وتن و حه‌ز له‌پێشه‌نگێتی كاروان و قسه رۆیشتوویی کۆڕ‌و دیوه‌خان!
([2]) لسان العرب (4/445ـ447) بە كورتكردنەوەوە، (الصحاح في اللغة و العلوم/ل593).
([3]) لسان العرب (3/187)، (الصحاح في اللغة و العلوم/ل 416).
([4]) بوخاری (6645) ، موسلیم (3408).
([5]) بوخاری (6227)، موسلیم(1652).
([6]) موسلیم (1825)، ئەحمەد (5/173).
([7]) ئەبوداوود (2933)، ئەحمەد (16/754). ئەلبانی رحمەاللە لە (ضعیف الجامع الصغیر 1055)دا دەفەرموێ: زەعیفە.
([8]) ئەحمەد (10/511)، ئیبنوحیببان (4575)، حاکم (7083)، بەیهیقی (18615)، بەغەويی لە (شرح السنة/2468). ئەلبانی رحمەاللە لە (صحيح الترغيب والترهيب: 788) و (صحيح الجامع الصغیر/ 5360)و (سلسلة الأحادیث الصحيحة/2620) دا دەفەرموێ: سەحیحە.