١- بیركردنه‌وه‌و هۆشخستنه سه‌ر چاوه‌نووسی دنیایی و قیامه‌تیانه‌ی ڕیابازیی و، دژواریی داهاتوی ریاباز: هه‌ر وه‌كو پێشتر روونمان كرده‌وه: هه‌ر موسوڵمانێك به‌رده‌وام هۆشی له‌م داهاتووه سه‌خته‌ی ریابازان هه‌بێت، هه‌ستده‌كات ،كه له ژێر چاودێریی خوای زانا‌و به دەسەڵاتدایه..
ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر خواویستیی و سه‌رڕاستێتیی دیندارییه‌كه‌ی ده‌بێت. إِنْ شَاءَ اللَّهُ.
ئه‌م هه‌ستی چاودێریی و ئاگا له خۆبوونه، وا له موسوڵمانی دینداری ساغ ده‌كات، كه نه‌كه‌وێته ریاوه،ئه‌گه‌ر كه‌وتیش، زۆر نه‌بێت و خێرا به خۆدا بچێته‌وه‌و، تۆبه بكات و سور بێت له‌سه‌ر پارسه‌نگی خۆی ، پاراستنی خواویستیه‌كه‌ی.
٢- دووركه‌وتنه‌وه له ریابازو موسوڵمانی سه‌تحی و سه‌رزاره‌كی (ئه‌عرابی) و، هاوڕێیه‌تی كردنی دینداری سه‌رڕاست و ته‌قواكارو پیاوچاك.
ئه‌مه‌ش (إِنْ شَاءَ اللَّهُ) كاریگه‌ریی ئیجابی له‌سه‌ری ده‌بێت،چونكه هه‌م سه‌رڕاستێی ئه‌وان ده‌بینێت، هه‌م ئامۆژگاریی و ئاڕاسته‌وانی پێ چاك ده‌بێت.
٣- ڕاست ناسینی خوای گه‌وره: به ته‌ئكید هه‌موو موسوڵمانێك خوای گه‌وره ده‌ناسێت، باوه‌ڕی پێهناوه‌و دینه‌كه‌یی قبووڵ كردووه، بەڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له یه‌قین و دڵنیایی و قه‌ناعه‌تكردنی ته‌واو و، ره‌فتاركردنه له‌گه‌ڵ ناو‌و سیفاتی خوای تاك وپاك.
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هۆشدارێتیی موسوڵمانه‌كه ده‌بێت، كه به‌رده‌وام خۆ له ڕیابازیی دوور بگرێت و، خواویستانه ره‌فتار بكات.
٤- پاڵفته‌كردنی ده‌روونی خۆی و خۆ(كۆنتڕۆڵ)كردن: تا بتوانێت حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆی به شه‌رعه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و، نه‌هێڵێت نه‌فســی، به‌ره‌و ڕیابازیی و خۆ نواندن و پله‌وپایه‌و ده‌مڕاستیی و ئه‌میرێتیی خۆ بكوتێت، یان دین و دیندارێتیه‌كه‌ی، بۆ هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندی و وه‌سف و سه‌نای خه‌ڵكی به‌كار بهێنێت.
٥- ئه‌و كه‌سه‌ی بۆته ئاڕاسته‌وان :(باوك و براگه‌وره و مه‌لاو داعی و ئه‌میرو...هتد) زه‌رورییه، كه پله‌ی به‌رپرسێتیه‌كه‌یان به خۆشه‌ویستی و رێزگرتنه‌وه ببه‌ستنه‌وه، نه‌ك توندوتیژیی و سه‌ختی موحاسه‌به‌كردن، چونكه نه‌رمونیانیی وه‌ك له توندوتیژیی كاریگه‌رتره،كه له‌وانه‌یه به‌رده‌سته‌كان تووشی درۆ‌و ریاكاریی بكات.
٦- ره‌فتاركردنی به‌پێی ئادابه ئیسلامیه‌كان و پێوه‌پابه‌ندبوونیان: هه‌روه‌ها رێز‌و ته‌قدیر كردن و چوست وچالاكی ره‌چاو بكات و، چاوپۆشیی له كه‌مته‌رخه‌میی و نوقسانی و ئیهمالی ئه‌ركیش نه‌كات.
با له‌و ناوه‌نده‌دا خۆی پارسه‌نگ رابگرێت، باشترین كاروباریش: میانڕه‌وێتییه‌كه‌یه‌تی، كه وا له نێوان كه‌مته‌رخه‌میی و توندوتیژییدا.
٧- لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجدان له به‌سه‌رهاتی ریابازان و زانینی چاره‌نووسیان: ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م نه‌فس ،كه نه‌كه‌یت خۆ بخه‌یته سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ست و دیدو هه‌ڵوێسته‌و، خۆ بخه‌یته به‌ر سه‌رلێشێوانی ئه‌و چاره‌نووسه.
٨- دیراسه‌كردنی ئه‌و ده‌قانه‌ی هانی خواویستی ده‌ده‌ن: كه به‌رده‌وام بیر ده‌خه‌نه‌وه‌و هۆشداریی ده‌ده‌نه موسوڵمان، كه ئاگات له خۆ بێت، نه‌كه‌ویته ڕیاكاریی ..
ئه‌و به‌رچاووڕوونییه‌ی ،كه ئه‌م ده‌قه پیرۆزانه درووستی ده‌كه‌ن - به پشتیوانی خوای گه‌وره- ده‌بنه پاڵنه‌ری خواویستیی،چونكه نه‌زانین هۆكارێكی سه‌ره‌كی گوناحكارییه..
كه‌سێك ،كه شتێك نه‌ناسێت، دژی ده‌وه‌ستێته‌وه،كه‌سێك گوناح نه‌زانێت چیه حه‌تمه‌ن ده‌كه‌وێته ناویه‌وه.. خوای گه‌وره دەفەرمووێ ﱡﭐ ﲳ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀ ﳁﳂ ﳃ ﳄ ﳅ ﳆ ﳇ ﳈ ﱠ يونس: ٣٩.
واته: ئه‌وه‌یان به درۆ خسته‌وه، كه‌په‌ییان پێنه‌بردو زانیاری‌یان نه‌بوو له‌سه‌ریی، پێناسه‌و شیكارییشیان پێنه‌گه‌یشتبوو.
٩- له خۆپرسینه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كردن بۆ موحاسه‌به‌ی نه‌فس: تا نوقسانییە‌كانی خۆی ببینێت و، هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌یان بدات، تا خڵته‌وپڵته‌ی نییه‌تی لادات و ڕادات و مه‌به‌ستی پاك و پوختیی خواویستی بۆ بمێنێته‌وه.
١٠- خۆته‌سلیم كردن به خوای گه‌وره و هانا بۆ بردنی: تا به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت،تا داوای یارمه‌تی لێ بكات،تا له به‌زاندنی نه‌فس و، رێكخستنی حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیدا پشتیوانی بێت..
ئه‌مه‌خاڵێكی زۆر گرنگه.
هه‌ر كه‌سێك ڕاستگۆیانه ڕووی له خوای میهره‌بان كرد، كه هاوكاریی بێت خوای گه‌وره به هانایه‌وه دێت و یارمه‌تی ده‌دات..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) جارێك له‌سه‌ر مینبه‌ر فەرمووی: (أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا هَذَا الشِّرْكَ فَإِنَّهُ أَخْفَى مِنْ دَبِيبِ النَّمْلِ. فَقَالَ لَهُ مَنْ شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَقُولَ وَكَيْفَ نَتَّقِيهِ وَهُوَ أَخْفَى مِنْ دَبِيبِ النَّمْلِ يَا رَسُولَ اللَّه؟ قَالَ: قُولُوا: اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ نُشْرِكَ بِكَ شَيْئًا نَعْلَمُهُ وَنَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لَا نَعْلَمُه).([1])
واته : هۆ خه‌ڵكینه! خۆ له‌م شیركه (له ڕیابازیی) بپارێزن، كه له جێ پێی مێرووله شاراوه‌تره.
یه‌كێك، كه خوای گه‌وره ده‌یویست بپرسێت، عه‌رزی كرد: جا چۆن خۆی لێ بپارێزین ،كه له جێ پێی مێرووله شاراوه‌تره؟!
فەرمووی: بڵێن: خوایه په‌نا ده‌گرین به تۆ له‌وه‌ی، كه بزانین و هاوبه‌شێكت له شتێك‌دا بۆ بڕیار بده‌ین،داوای لێبوردنیشت لێده‌كه‌ین له هاوبه‌ش بۆ دانانێكدا بۆت، كه نه‌زانین وپه‌ی پێ نه‌به‌ین.
١١- هۆشبوون له‌وه‌ی، كه هه‌موو شتێك و هه‌موو بزاوت و سره‌وتێك به‌پێی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه: هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌وه دەفەرمووێ:
ﱡﭐ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵ ﱠ الحديد: ٢٢.
واته: هه‌رچی بەڵاو موسیبه‌ت و دیارده‌یه‌كی سه‌خت به‌سه‌ر زه‌میندا دێت، (وه‌كو: بوومه‌له‌رزه‌و لافاوو گرانی و هیتر)، هه‌روه‌ها هه‌رچی بەڵاو كێشه‌و نوقسانییە‌ك دێته ڕێتان (وه‌كو: نه‌خۆشی و وه‌جاخ كوێریی و هیتر) ،هه‌مووی هه‌ر له خوای گه‌وره‌وه‌یه، هه‌موی پێشتر نوسراوه، هه‌مویان پێش خه‌لقبوونی ژیان و گه‌ردوون ومرۆڤ وپێش ڕوودانی ئه‌و بەڵاو موسیبه‌تانه، تۆماركراوون و له كتێبدان، ئه‌مه‌ش به لای خوای گه‌وره‌وه ئاسانه.
مه‌خلوقات ،هه‌ر چه‌نده به‌هێزو زانا‌و لێهاتوو بن، هه‌ر له‌وه بێ دەسەڵاتترن، كه سودێك - به بێ مۆڵه‌تی خوایی- به خۆیان، یان به یه‌كتریی بگه‌یێنن، ناشتوانن زیانێك - كه خوای گه‌وره له چاره‌ی نووسیون- له خۆیانی دوور بخه‌نه‌وه، نه خاوه‌نی خۆیانن و نه خاوه‌نی كاریگه‌ریی ره‌ها..
خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﲼ ﱠ الأعراف: ١٩٤.
واته: ئا ئه‌وانه‌ی ئێوه له جیاتی خوای گه‌وره هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن، خۆ هه‌ر مه‌خلوق و په‌رستیاری وه‌كو خۆتانن! هه‌ر وه‌كو خۆتان بێدەسەڵات و ده‌سته‌وستانن، ده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، داوای شتێكیان لێ بكه‌ن: داخۆ ده‌توانن بۆتان بهێننه دیی؟!
ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كه‌ن و ئه‌وانه خوان و، سیفاتیان وه‌كو سیفه‌تی خوای كردگاره.. ده‌ی ســا بــا داوایه‌كتان گیرا بكه‌ن و،پێداویستیه‌كتان ده‌بركه‌ن!
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: : ﱡﭐ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛﱠ الجاثية: ١٩.
واته: ئه‌گه‌ر شوێن دیدو رێباز‌و شه‌رع و به‌رنامه‌ی ئه‌وان (جوله‌كه‌و دیان وه‌كو له ئایه‌ته‌كانی پێشویدا هاتووه) بكه‌ویت، ئه‌وان ناتوانن رێی هیچ شتێكت لێ‌بگرن كه خوای گه‌وره به‌سه‌رت ده‌هێنێت.
وَصَلَّى اللَّه عَلَى سَيِّدنَا مُحَمَّد وَعَلَى آله وَصَحْبه وَسَلَّمَ تَسْلِيمًا
*** ** ***
([1]) ئەحمەد(4/403)، مونذری لە (الترغیب والترهیب 1/76) شێخی ئەلبانی رحمه الله له (صحیح الترغیب والترهیب/33) دا به حه‌سه‌نی داناوه.