گومانی تێدا نییه، كه ڕیابازیی كاریگه‌ریی زۆر خراپی له‌سه‌ر ریاباز هه‌یه - نه‌ك هه‌ر له قیامه‌تدا كه كار‌و كرده‌وه‌كانی لێ پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه - به‌ڵكو له دنیاشدا ئابڕوی نامێنێت و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار ده‌بێت و كه‌س باوه‌ڕ به ره‌فتاری ناكات!
ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ موسوڵمانی ئاسایی ئاوا بێت، بێگومان بۆ داعی موسوڵمان و كۆمه‌ڵكارانی موسوڵمان، دژوارتره‌و كه‌سایه‌تیانی پێ ده‌فه‌وتێت. له‌و ئاسه‌واره دژوارانه:
أ- له‌سه‌ر داعیان و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كان:
١- مه‌حروم بوون له رێنمایی خوایی: خوای په‌روه‌ردگار كه هه‌موو شتێكی رێنمایی و هیدایه‌تدانی خه‌ڵكی له ده‌ست و ویستدایه، به لوتفی خۆی به‌و كه‌سانه‌ی ده‌به‌خشێت كه شایان و شایسته‌و شیاوی ئه‌م رێنماییه‌ن.
له‌و كه‌سانه‌شی ده‌گرێته‌وه كه شایان و شایسته‌ی ئه‌و رێنیشانده‌رێتییه نین، كه هه‌موو شتێكی دنیا‌و قیامه‌تی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت و هه‌ر كه‌سێكیش خوای میهره‌بان هیدایه‌تی بدات، هیچ هێزێك نییه گومڕای بكات و هیچ كه‌سێك بۆی نییە بڵێ: چۆن و بۆچی؟..
رێسای هیدایه‌تدانی خوایی له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵكیشدایه، كه خۆشیان ده‌توانن پاك و سه‌رڕاستانه به‌ره‌و دینه‌كه‌ی بێن و قبووڵكردنی دینه‌كه‌ی رابگه‌ێنن و دڵ و زمان و جه‌سته‌یان ته‌سلیم به خوای خاوه‌نیان بكه‌ن.
ئاوا،كه سه‌رڕاستانه رێگایان گرته‌به‌ر، شایانی لوتفی خوایی ده‌بن، تا هیدایه‌تیان بدات. وه‌ك دەفەرمووێﱡﭐ ﳑ ﳒ ﳓ ﳔ ﳕ ﱠ الرعد: ٢٧.
واته: خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات، كه به‌ره‌و ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑ ﲒ ﱠ الشورى: ١٣.
كه‌سی ریاباز خۆی به ویستی سه‌ربه‌ستی خۆی، له‌م هیدایه‌ته خواییه دوور كه‌وتۆته‌وه، چونكه خۆی نه‌یویستووه به‌ره‌و خواناسین پێ هه‌ڵبگرێت، ئیتر چون خوای گه‌وره رێنماییده‌كات؟!
چۆن رێی نیشانده‌دات و سه‌ركه‌وتوی ده‌كات؟! كه ئه‌و ڕووی له خوای خاوه‌نی وه‌رگێڕاوه؟!
حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره هیدایه‌تی نادات، وه‌ك دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀ ﳁ ﳂ ﱠ الصف: ٥.
واته: كاتێك دووڕووه‌كان سوربوون له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵویستی كوفرانه‌ی خۆیان وحه‌قیان قبوڵ نه‌كردو ئومێدیان به‌پاداشتی خوا نه‌بوو، خوای گه‌وره‌ش رێی هیدایه‌تی لێگرتن و حه‌تمه‌ن شایانی پاداشتیشی نابن.
٢- پشێویی و ئاڵۆزیی ده‌روون: ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی زركه تاڵی ڕیابازییه‌كه‌یه، چونكه كابرای ریاباز له‌به‌ر خاتری وه‌سف و سه‌نای خه‌ڵكی و خۆ به چاك نواندن، ئاوا خۆی ده‌رخستووه، ته‌ماعی له‌وه‌ی لای ئه‌وانبووه، نه‌ك ره‌زامه‌ندیی خوایی..
خوای گه‌وره‌ش له هیدایه‌ته‌كه‌ی خۆی مه‌حروومی كردووه‌و، نه‌شیهێشتووه ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌شی وا ده‌ستبكه‌وێت، كه دڵی ئاوبخواته‌وه!
خۆ هه‌موو شتێكیش له گه‌ردوون و ژیاندا به راده‌و بڕو چۆنییە‌تیه‌ك ده‌روات، كه قه‌ده‌ری خوای گه‌وره دیاری كردووه وه‌ك دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱠ الرعد: ٨.
واته: هه‌مووشتێك لای خوای گه‌وره ئه‌ندازه‌گیریی كراوه راده‌بڕی دیاركراوه.
كه‌وابوو : ریاباز ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێكه‌وه كه‌نه‌ره‌زامه‌ندیی خوای میهره‌بانی ده‌ستكه‌وتووه كه هیدایه‌ت وسه‌ركه‌وتنی پێوه‌یه، له‌ولاشەوە ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكەكه‌شی واده‌ست نه‌كه‌وتووه، تا ئاواتی هێنابێته دی.
بۆیه تاده‌مرێت، هه‌رخه‌ریكی ڕیابازییه‌كه‌یه، تاتێر بێت و تێریش نابێت.
ئه‌م ریابازه،كه‌به ئازادیی خۆی ڕوی له دینی خوا وه‌رگێراوه ،شتێکی سروشتییه‌كه پشێویی وئاڵۆزیی بێته چاره‌نووسی، چونكه خوای گه‌وره وه‌كو رێسای نه‌گۆڕی وجود وحه‌قیقه‌تی ژیان وهیدایه‌ت، دەفەرمووێ ﱡﭐ ﳂ ﳃ ﳄ ﳅ ﳆ ﳇ ﳈ ﳉ ﱠ طه: ١٢٤.
واته: هه‌ركه‌سێك ڕووله‌دینه‌كه‌م وه‌ربگێڕێت، بــه ته‌ئكید ژیانێكی ته‌نگ و حاڵه‌تێكی ده‌روونی ته‌سكی به‌سه‌ردا دێت.
هه‌ربه‌هه‌مان مانا وقورستر دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱠ الجن: ١٧.
واته: هه‌ركه‌سێك ڕووله یادو ناو‌و په‌یامی خوای په‌روه‌ردگاری وه‌ربگێڕێت، رێگایه‌كی سه‌ختی به‌ره‌وژورچوونی ده‌خه‌ینه‌به‌ر.
٣- نه‌مانی ویقارو قورسایی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی له دڵی خه‌ڵكییدا: ئه‌وه سزایه‌كی سه‌ره‌تایی و پێشخراوی ریابازه..
خوای گه‌وره كه بكه‌ری حه‌قیقی هه‌موو بزاوت و سره‌وتێكه، بكه‌رو كاریگه‌رو به‌خشه‌ری سام و هه‌یبه‌ت و ویقاری كه‌سایه‌تی خه‌ڵكیشه... وه‌كو هه‌موو نیعمه‌ته‌كانی تر، ئه‌مانیش به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشێت كه ڕوو له‌ون. له‌و كه‌سانه‌شی ده‌گرێته‌وه كه ڕوویان له‌و وه‌رگێڕاوه..
ئه‌و كه‌سانه‌ی خواویستن و عه‌بدایه‌تیان پاك و سه‌رڕاستانه، ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجامداوه، له‌به‌ر چاوی هه‌موو كه‌سێك دیارن، كه سام و هه‌یبه‌تێكی مه‌عنه‌ویان بۆ درووستبووه..([1])
ئه‌و كه‌سانه‌ش ،كه له رواڵه‌تیاندا خواناس و چاكسازن، بەڵام ریابازن، له‌و سام و هه‌یبه‌ت و كه‌سایه‌تیه سه‌نگینه مه‌حرڕوومن.
خه‌ڵكیش یان ریابازانه ره‌فتاریان به‌رامبه‌رده‌كاته‌وه، -چونكه له ناخدا خۆشیان ناوێن- یان هه‌ر نایانه‌وێت بچنه لایان! تا له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ده‌كه‌ون.
له ڕاستییدا ئه‌مه رێسایه‌كی تری گه‌ردوونیی و، حه‌قیقه‌تێكی دیدو پێناسه‌ی عه‌قائیدیان به سه‌ردا چه‌سپاوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كه خوای گه‌وره دەفەرمووێ:
ﱡﭐ ﲀ ﲁ ﲂ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆﱠ الحج: ١٨.
واته: هه‌ركه‌سێك خوای گه‌وره سووكی كردبێت، كه‌سێكی ده‌ستناكه‌وێت ببێته رێزگری.
سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته -له یاوه‌ران وتابعین و شوێنكه‌وتوانیان- ئه‌م رێسایه‌یان لا جێگیربوو، لایان حه‌قیقه‌تێكی دین و دیندارییبوو، بۆیه ئه‌وه‌نده بۆ خواسوڵحابوون و، ئه‌وه‌نده بۆ دین و بانگه‌وازو شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی لێبڕابوون.
بۆیه هه‌ر یه‌كێك له‌و یاوه‌رو تابعینه و ئه‌وانه‌ش، كه له‌سه‌ر سییره‌ی ئه‌وان رۆیشتن، خاوه‌ن سام و هه‌یبه‌تێكی زۆر سه‌یرو كاریگه‌ربوون.
باسی دیدو هه‌ڵوێست و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتی هه‌زارانیان تۆماره‌و، سه‌رچاوه‌كانی سییره‌و ژیاننامه‌كانیان تۆماره، هه‌موو سه‌لمێنراوو چه‌سپێنراون.
سه‌یدنا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت )له ڕاسپارده‌كه‌یدا بۆ (ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ریی) -خوا لێی رازی بێت- فەرمووی: (مَنْ خَلُصَتْ نِيَّتُهُ كَفَاهُ اللهُ تَعَالَى مَابَينَهُ وَبَينَ النَّاسِ).([2])
واته: هه‌ر كه‌سێك نیازی پاك راگرت و نییه‌تی خوابوو و به‌س، ئیتر خوای گه‌وره په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گرێته ده‌ست خۆی و، بۆی مسۆگه‌رده‌كات.
واته :له لایه‌كه‌وه لایان خۆشه‌ویستی ده‌كات، وه‌كو دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱠ مريم: ٩٦.
له‌لایه‌كی تره‌وه سام و هه‌یبه‌ته‌كه‌ی ده‌خاته رواڵه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه.
تا خواویستی و بۆخوا سوڵحانه‌كه پاكتر بێت، تا شاراوه‌تر بێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
له ژیاننامه‌ی (شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی)دا (رحمە اللە)، زۆر جار ئاماژه به‌نهێنێتی خواپه‌رستیی و ته‌قواكارییه‌كه‌ی ده‌كرێت، له كاتێكدا كه سام و هه‌یبه‌تێكی ئه‌وه‌نده تایبه‌تی هه‌بووه، كه هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویی، نه‌یانده‌وێرا هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكه‌ن،چ جای كوشتنی! ([3])
جارێكیان (حه‌ججاج)ی تاغوت له دیدو هه‌ڵوێستی (شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی) هێنده تووڕه‌بوو، بڕیاریدا به ده‌ستی خۆی بیكوژێت.
بۆیه کۆمەڵێك جه‌للادی دڵڕه‌قی خۆی نارد بیهێنن،هێنایان.. هه‌موو ئاماده‌بوان ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانبوو، هۆشیان بۆ چۆنییه‌تی سه‌ربڕینی ده‌چوو!
شێخی خواناس و به‌سام و هه‌یبه‌ت، كه هاته ژورە‌وه، (حه‌ججاج) خێرا له‌به‌ری هه‌ستاو، فەرمووی سه‌ره‌وه‌ی لێكرد‌و زۆر به ئه‌ده‌به‌وه وتی: ئه‌بوسه‌عید! فەرموو وە‌ره ئێره.. بۆ سه‌رووتر.
خه‌ڵكه‌كه ئه‌بڵه‌قبوون!! سه‌یری هه‌ردووكیان ده‌كرد، وایانده‌زانی له‌وێدا ده‌یكوژێت، بەڵام هه‌ر فەرمووی سه‌رووتری لێ‌كرد، تا له شوێنی خۆی داینیشاند!
شێخی به هه‌یبه‌ت دانیشت و هیچی نه‌فەرموو، تا بزانێت (حه‌ججاج) ده‌یه‌وێت چۆن خۆی بنوێنێت؟!
بەڵام (حه‌ججاج ) ڕووی تێكردو كه‌وته ئاڕاسته‌كردنی پرسیاری شه‌رعی!!
شێخی خواناسیش به‌و په‌ڕیی دامه‌زراویی و سه‌نگینییە‌وه وەڵامه‌كانی ده‌دایه‌وه، كه قووڵی زانین و ره‌وانبێژیی و پارسه‌نگییان نیشان ده‌دا.. له كۆتاییدا حه‌جاج عه‌رزی شێخی كرد: به ڕاستی ئه‌بوسه‌عید ! تۆ سه‌روه‌ری تابعینیت.. ئینجا به رێزه‌وه به‌ڕێی كرد،ئاواش به رێزه‌وه هێنایانه‌وه ماڵه‌وه.([4])
٤- لە ده‌ستدانی رێزی ناو خه‌ڵكی: دڵی مرۆڤی موسوڵمان كارتێكردنی له مرۆڤی تر هه‌یه،دڵی ئیماندار كاتێك ده‌بێته نوێنه‌ری دیدو تێروانین و بۆچوونه عه‌قائیدیەكانی، كه هزرو هۆشی ده‌بنه مایه‌ی سه‌لماندن و چه‌سپاندی خواویستی و دیندارێتی پاك وچاكیی، یه‌كسه‌ریش ده بنه هۆكاری كاریگه‌رێتیشی..
دڵ به‌م مـــانا كۆیه‌یه‌تی، كه پێغــه‌مبــه‌ری خـــوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێ: (إِنَّ قُلُوبَ بَنِي آدَمَ كُلَّهَا بَيْنَ إِصْبَعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ كَقَلْبٍ وَاحِدٍ يُصَرِّفُهُ حَيْثُ يَشَاءُ).([5])
واته: دڵی هەموو ئەولادەکانی ئادەم وا له نێوان دووپه‌نجه‌ی خوای گه‌وره‌دا، وەکو یەک دڵ وان، چۆنی بوێت وا ده‌یگۆڕێت..
ڕیابازییش ئه‌م دڵه‌ی - كه سه‌رچاوه‌ی دیدو هۆش و ویست و ره‌فتارێتی- بۆ خوای گه‌وره‌ی ته‌رخان ناكات! به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و خوای گه‌وره ده‌پسێنێت.
ئیتر خوای گه‌وره وا‌لێده‌كات و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دڵه‌و - كه ده‌بوو بۆ خوای خاوه‌نی بێت - و خه‌ڵكی ده‌پسێت و خاوه‌نه‌كه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵكی نامێنیت.
بۆیه ده‌بینیت ریاباز زۆر قسه‌ده‌كات، بەڵام كه‌م كه‌س گوێی لێ ده‌گرێت،زۆر نیشان ده‌دات، بەڵام كه‌م كه‌س متمانه‌ی پێده‌كات، كه ئامۆژگاریی ده‌كات كه‌م كه‌س لاده‌كات به لایه‌وە، سه‌رنجده‌ره ئه‌م به‌سه‌رهاته‌و كاریگه‌ریی بۆ خواسوڵحان ببینه.
- عومه‌ری كوڕی هوبه‌یره‌ی فیزاریی-له سه‌رده‌می یه‌زیدی كوڕی عبدالملك دا- والی هه‌ر دوو عێراقه‌كه‌بوو،([6]) (یه‌زید )نامه له‌سه‌ر نامه بۆ عومه‌ری كوڕی هوبه‌یره‌ی ده‌نووسی، كه چیم له‌م نامه‌دا نووسیووه جێبه‌جێی بكه، ئه‌گه‌ر له حه‌قیش لایدا بێت!
ڕۆژێك ئیبنوهوبه‌یره ،شیخ حه‌سه‌نی به‌سریی و عامری كوڕی شوراحبیلی([7]) بانگ كرد، كه هاتن عامری كوڕی هوبه‌یره داوای لێ‌كردن رێگا چاره‌یه‌كی شه‌رعییانه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه، تا بتوانێت ناوه‌ڕۆكی نامه‌كان جێبه‌جێبكات.
(شه‌عبی) وەڵامێكی دایه‌وه كه لایه‌نگرییه‌كی خه‌لیفه‌ی پێوه دیاربوو،له هه‌مان كاتیش‌دا موجامه‌له‌ی والی بوو...
(شێخی به‌سری)ش (رحمە اللە) له‌ولاوه بێده‌نگ گوێی گرتبوو.
(عومه‌ری كوڕی هوبه‌یره) ڕووی تێكردو وتی: ئه‌بوسه‌عید! ئه‌دی جه‌نابت چی ده‌ڵێیت؟
وتی: هۆ ئیبنوهوبه‌یره! له مه‌سه‌له‌ی (یه‌زید)دا له خوا بترسه، له مه‌سه‌له‌ی خوای گه‌وره‌دا له (یه‌زید) مه‌ترسه.
له‌وه دڵنیا به، كه خوای گه‌وره ناهێڵێت (یه‌زید) هیچت لێبكات،بەڵام (یه‌زید) ناتوانێت رێ له خوای گه‌وره بگرێت، تا هیچت لێ نه‌كات.
هۆ ئیبنوهوبه‌یره! هاكا خوای گه‌وره فریشته‌یه‌كی توند‌و تیژی بۆ ناردیت، له‌وانه‌ی سه‌رپێچی له فه‌رمانی خوادا ناكه‌ن و، فه‌رمانه‌كانی ده‌ستبه‌جێ راده‌په‌ڕێنن...
هاكا گه‌یشته سه‌رت و له‌سه‌ر عه‌رشی خۆت و، له ناو كۆشك و ته‌لاره‌كه‌ته‌وه بۆ گۆڕی ،ته‌نگ وتاری راپێچ كردیت، كه له‌وێ، نه(یه‌زید) هه‌یه به‌رگریت لێ بكات و نه كه‌سی تر..
هه‌رچی هه‌یه، هه‌ر كردەوه‌كانی خۆته، كه گوێڕایه‌ڵی (یه‌زید)ت له سه‌رپێچی خوای گه‌وره تێدا كردوون!
هۆ ئیبنوهوبه‌یره! تۆ ئه‌گه‌ر گۆیڕایه‌ڵ و ملكه‌چی خوای گه‌وره بیت و، وه‌لید بیت، له دنیا‌و قیامه‌ت له ده‌ستی (یه‌زیدی كوڕی عبدالملك) قوتارت ده‌كات و دەتپارێزێت.
ئه‌مما ئه‌گه‌ر له گوناح و تاوان و سه‌رپێچی فه‌ومانی خوادا له‌گه‌ڵ (یه‌زید)دا بیت، به ته‌ئكید خوای گه‌وره وه‌لت ده‌كات و، ده‌تداته ده‌ست (یه‌زید)!
هۆ ئیبنوهوبه‌یره! ئه‌وه بزانه ملكه‌چیی و گوێڕایه‌ڵیی بۆ هیچ كه‌سێك - هه‌ر كه‌سێك بێت - له گوناحكارییدا ده‌رنابڕرێت.
ناشێت موسوڵمان له پێچه‌وانه‌كاریی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌دا، بڕیاری كه‌س - هه‌ر كه‌سێك بێت - جێبه‌جێ بكات..
ئیتر (عومه‌ری كوڕی هوبه‌یره)خۆی پێنه‌گیرا، زۆر گریا، تا ریشی به‌فرمێسك ته‌ڕ كرد! ڕووی له (شه‌عبی) وه‌رگێڕاو ڕوویكرده (شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی) و زۆری رێز لێگرت.. كه هه‌ستان و ئه‌وان ته‌شریفیان برد، پێكه‌وه چوونه مزگه‌وت.
خه‌ڵكی لێیان كۆبوونه‌وه‌و ده‌یانپرسیی، كه ئه‌میری هه‌ر دوو عێراقه‌كه، چی لێ ده‌ویستن و، ئه‌مان چۆنیان وەڵامداوه‌ته‌وه؟
(شه‌عبی) -رحمە اللە- ڕووی كردە خه‌ڵكه‌كه‌و وتی: هۆ خه‌ڵكینه !هه‌ر كه‌سێكتان توانی، له هه‌موو كات و شوێنێكدا پاداشتی لای خوای گه‌وره بخاته‌پێش هه‌موو شتێك، ئه‌وه قازانجه‌و كردویێتی.
به‌و خوایه‌ی گیانی منی به ده‌سته، (شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی) شتێكی به (ئیبنوهوبه‌یره) نه وتووه من نه‌مزانیبێت، بەڵام من كه قسه‌م كرد، ویستم (ئیبنوهوبه‌یره) رازی بكه‌م،بەڵام (ئه‌بو سه‌عید )هه‌رچی فەرموو، بۆ ئه‌وه‌ی بوو،كە خوای گه‌وره رازی بكات.
له‌به‌ر خاتری ئه‌و، له‌گه‌ڵ (ئیبنوهوبه‌یره)دا دوا.. (ئیبنوهوبه‌یره)ش منی ئیهمالكردو ڕوویكرده ئه‌و.. منی دوورخسته‌وه‌و ئه‌وی نزیك كرده‌وه.. ئه‌ویشی لا خۆشه‌ویستتربوو.([8])
٥- كاری ریاباز، نیوه ناچڵ و نوقسانه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریاباز هۆشی لای ئه‌وه‌یه كه كارێك بكات و نیشانی خه‌ڵكی بداته‌وه، زۆر بایه‌خ بــه ناوه‌رۆك و ته‌واوكارێتی نادات.
هه‌ر رواڵه‌ت ودیكۆره‌كه‌ی په‌سه‌ند بێت، به‌سێتی! چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی بیبینن و بڵێن: چاكه، جوانه، باشه..
خه‌ڵكیش هه‌ر چه‌ند وردە‌كارانه به دواداچوون بكه‌ن، هه‌ر ناتوانن په‌ی به هه‌موو ره‌هه‌ندو لایه‌ن و مه‌به‌ستێكی كاره‌كه‌ی ببه‌ن، چ جای تێگه‌یشتنی كاریگه‌ریی كات و شوێن و پاڵنه‌رو هۆكارو شێواز‌و چۆنییه‌تی كاره‌كان..
ریاباز ئه‌مه ده‌زانێت، له ناخی خۆشییدا وەڵام بۆ پرسیاری هه‌ر نوقسانییە‌كی كاره‌كه‌ی داده‌نێ، تا ئه‌گه‌ر لێیان پرسی ،وەڵامی حازر بێت! ریاباز كاره‌كانی به‌نوقسانی ونیوه‌ناچڵ جێده‌هێڵێت.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌كه‌یه‌وه مه‌دح و سه‌نای خه‌ڵكی ده‌ست بكه‌وێت، له‌وانه‌یه ئیتر هه‌ر له‌وێوه واز له‌و كاره‌ی بهێنیت و، بچێته سه‌ر كارێكی تری نوێوە!!
بەڵام وردە، وردە كه‌خه‌ڵكی شاره‌زای ره‌فتاری ده‌بن و ده‌زانن هه‌ر بۆ وه‌سف و سه‌نای خه‌ڵكی كردوێتی، متمانه‌یان پێی نامێنێت و ئیهمالی ده‌كه‌ن..
بۆیه ریاباز دۆستی كۆنی نییە! هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌سف و سه‌نای ده‌كه‌ن یان وه‌كو خۆین یان هێشتا شاره‌زای نه‌بوون!
خوای گه‌وره بۆمان روون ده‌كاته‌وه: كه ئه‌مه پیشه‌ی دووڕووه، ئه‌مه سیما‌و سیفه‌تی كه‌سانی خواویست و دیندار نییە،كە دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱠ النساء: ١٤٢.
واته: دووڕووه‌كان، كه ده‌یانه‌وێت به ده‌نگ بانگه‌وه -بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت- بچن، سست و ته‌مبەڵانه به ڕێ ده‌كه‌ون و خۆ وا نیشان ده‌ده‌ن، كه خواپه‌رست و چاكه‌كارن،بەڵام له ڕاستیدا زۆر كه‌م یادی خوا ده‌كه‌ن.
ئه‌وان كه زۆر به كه‌میی یادی خوا ده‌كه‌ن، ئیدی خواویستی ناخ چۆن ده‌كه‌ن؟! ئه‌م سیما‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو دزیۆه لایه‌قی موسوڵمان نییە.. هه‌ق نییه موسوڵمان بهێڵێت نییه‌ت و نیازی ئاوا كرمێ و گه‌نده‌ڵ و گه‌نیو ببێت..
ئه‌مه لایه‌قی كافرو دووڕووه، وه‌كو خوای میهره‌بان و كاربه‌جێ دەفەرمووێ:
ﱡﭐ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷﱠ فاطر: ٤٣.
واته: فاك و فیك و فریودان و چه‌واشه‌كاریی، هه‌ر له بكه‌ره‌كانیان ده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه پڕاوپڕ موسته‌حه‌قی سزاكه‌شن.
٦- سووكبوونی كه‌سایه‌تی ریاباز له دنیاداو فه‌زح بوونی له قیامه‌تدا: ئه‌مه چاره‌نووسی ریابازه، چونكه ئه‌و كاره چاكانه‌ی كه خۆی پێیانه‌وه باداوه، به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاریی كردوونی، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌وان كردوێتی، لێی رازی بن.
ئه‌مه خۆی له خۆیدا ته‌سلیمبوونێتی به‌و كه‌سانه، رازیبوونه به‌وه‌ی ئه‌وان ئاڕاسته‌ی ڕاسته‌وخۆ یان لاوه‌كی بكه‌ن و رێ و شوێنی بۆ دیاری بكه‌ن. ئه‌مه لاسه‌نگ كردنی خه‌ڵك و بڵاو كردنه‌وه‌ی ناڕه‌وایی و دووڕوییه،كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وای لێهات، ئیتر حه‌تمه‌ن فه‌سادو خراپه‌كاریی ده‌بێته سیما‌و سیفاتیان و كه‌س متمانه‌ی به كه‌س نامێنێت..
خوای گه‌وره ئاماژه به‌م هۆكارو ئه‌نجامه‌یه كه دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﱠ البقرة: ٢٠٤ – ٢٠٥.
واته: كه‌سانێك له ناو خه‌ڵكییدا هه‌ن ،كه ده‌دوێن، به قسه‌كانیان سه‌رسام ده‌بیت،ره‌فتاری دنیاییانه‌یان - ئه‌وه‌نده جوان و شیرینن- سه‌رنجت ڕا ده‌كێشێت! بەڵام خوای گه‌وره شاهیده، ده‌بینێت و ئاماده‌یه‌و ده‌زانێت و بڕیار ده‌دات، كه دڵیان وا نییە‌و دوژمنی سه‌رسه‌ختن. كه دەسەڵاتی ناوچه‌یه‌كی سه‌ر زه‌مینیان ده‌كه‌وێته ده‌ست، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌ونه بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌سادو خراپه‌كاریی،تا وه‌چه‌ی زۆربوونی گیانله‌به‌ران و رووه‌ك و مرۆڤایه‌تیی هه‌موو بفه‌وتێنن! خوای گه‌وره‌ش فــه‌سادكاریی ناوێت و رازی نییە پێی.
خوای گه‌وره به بڕیارێكی شیاو‌و به‌سی كاریگه‌ر، هه‌ر له دنیادا ریاباز سوك ده‌كات، ته‌ریقی ده‌كاته‌وه‌و چاوشۆڕو عه‌یبداری ناو خه‌ڵكیده‌كات، تا له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت و متمانه‌ی پێناكه‌ن و، یه‌كتریی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بەڵام سزای سه‌ختی خوای باڵاده‌ست وا له قیامه‌ت.. سزایه‌كی وا به ژان و ناسۆری ده‌بێت، كه‌پڕاوپڕ به قه‌ده‌ر هه‌موو راده‌و بڕو چۆنییە‌تی ریاكارییه‌كه‌ی ده‌بێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به (عبدالله ی كوڕی عه‌مر)ی فەرموو( خوا لێیان رازی بێت ): (إِنْ قَاتَلْتَ صَابِرًا مُحْتَسِبًا بَعَثَكَ اللَّهُ صَابِرًا مُحْتَسِبًا، وَإِنْ قَاتَلْتَ مُرَائِيًا مُكَاثِرًا بَعَثَكَ اللَّهُ مُرَائِيًا مُكَاثِرًا، يَا عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَمْرٍو، عَلَى أَيِّ حَالٍ قَاتَلْتَ أَوْ قُتِلْتَ بَعَثَكَ اللَّهُ عَلَى ذَلِكَ الْحَالِ).([9])
واته: هۆ عبدالله‌ی كوڕی عه‌مر! ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌و خۆڕاگرانه بجه‌نگیت، خوای گه‌وره‌ش، هه‌ر وا زیندووت ده‌كاته‌وه، خواویست و خۆگر.
ئه‌گه‌ر ریابازانه‌و بۆ زۆربوونی ماڵ و سامان، یان بۆ زۆر كردنی قه‌ره‌باڵغی (به‌ره)كه‌ت بجه‌نگیت، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر وا زیندووت ده‌كاته‌وه، ریابازو خۆهه‌ڵكێش. به زۆریی سامان و كه‌سوكارو ده‌وروبه‌ره‌وه.
هۆ عبدالله ی كوڕی عه‌مر! له‌سه‌ر هه‌ر نییە‌تێك و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بكوژیت و بكوژرێیت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و نییه‌ت و مه‌به‌سته زیندوو ده‌كرێیته‌وه..
كه‌وابوو: كاتێك - له كاتی جه‌نگ وجیهادتدا- خاوه‌ن پاداشتی خوای گه‌وره ده‌بیت، كه له‌به‌ر خاتری ره‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره كردبێتت.
ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی دنیاییش جه‌نگ و جهاده‌كه‌ت كردووه، به دڵنیاییه‌وه شایان و شایسته‌ی سزای خوای گه‌وره ده‌بیت.
٧- به‌ره‌و به‌خۆ سه‌رسامبوون و هه‌ڕاڵیی و لووتبه‌رزیی چوون: نه‌خۆشیه ده‌روونییە (ئیمانی و ره‌فتاریی)ـەكان سروشتیان وایه: كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ خۆیت راده‌كێشێت. كه كه‌وتیته یه‌كێكیانه‌وه، تووشبوونی ئه‌وانی تریشت دێته رێ.
ریاباز، تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ڵكی باشتر ده‌یناسن و له مه‌به‌ست و فریوكارییه‌كانی تێده‌گه‌ن، پێی چه‌واشه ده‌بن و وایداده‌نێن ،كه خواناس و چاكه‌كارو خێره‌ومه‌ندو زانا‌و.... هتده...
له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر وه‌سف و سه‌نای ده‌كه‌ن و، خۆیشی ده‌بیستێته‌وه و سۆراغیان ده‌كات.
ئه‌مه كه ختووكه‌ی ده‌روونیی ده‌دات و، وای لێده‌كات هه‌ست بكات ،كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عقول و كاریگه‌رو به‌ڕێزه،به سووده‌و شتی له ده‌ست دێت.. ئه‌وه به‌ره‌و سه‌رسامبوون به خۆی ده‌بات!
سه‌رسامبوون به خۆیش ده‌ردێكی تره،كه به‌ره‌و هه‌واو فیزو لوتبه‌رزیی ده‌بات، چونكه كه ئامۆژگاری ده‌كرێت وه‌ریناگرێت و، خۆی پێ گه‌وره‌ترو كاریگه‌رتره له‌و كه‌سه‌ی ئامۆژگارییه‌كه‌ی كردووه!
ئینجا ئه‌وه‌نده له‌م كه‌شه به‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و ره‌فتارده‌كات، تا هه‌ر سێ سیفه‌ته‌كه‌ی ڕیابازیی و به خۆ سه‌رسامبوون و لوتبه‌رزییه‌كه‌ی، لێ ده‌بێته سیفه‌تی جێگیر‌و ره‌فتاری به‌رده‌وام!
ئینجا هه‌ڕاڵ و نه‌فامانه خۆ به گه‌وره ده‌گرێت و، ئه‌و توانا‌و دەسەڵاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه، بۆ تێركردنی حه‌زی (فیرعه‌ونێتی)ی ناخی به‌كاری ده‌هێنێت: (باوكه، برا گه‌وره‌یه، مامۆستایه، مه‌لایه، به‌رپرسی حزبه، به‌ڕێوه‌به‌ری دائیره‌یه... تا ده‌گاته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت) ،ئه‌وه‌شه كه به‌ره‌و فه‌سادو ناڕه‌وایی و ده‌ستدرێژیی ده‌بات.
بڕوانه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ،چه‌ند هه‌زار كه‌سی ریابازو به‌خۆ سه‌رسام و لووتبه‌رزو (دیكتاتۆر) ده‌بینیت، كه به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ماندا سه‌پێنراون و كاری ڕۆژانه‌یان سته‌م و ده‌ستدرێژیی و فه‌ساده! چۆن ریابازانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندا خۆ ده‌نوێنن؟!
چه‌ند درۆ ده‌كه‌ن و، مه‌دح و سه‌نای خۆیان به درۆ ده‌كه‌ن؟!
چه‌ند حاشیه‌ی (هامان و قارونی)یانه‌یان لێ كۆ ده‌بێته‌وه‌و، به هه‌مویان چۆن جه‌ماوه‌ره‌كه چه‌واشه ده‌كه‌ن؟!
ئینجا سه‌یری ده‌ست وپێوه‌ندو راوێژكار‌و خواروتریان، كه (هه‌ر یه‌كه‌یان بۆته فیرعه‌ونێكی گچكه) هه‌مویان چه‌ند ریابازن؟
چه‌ند به‌خۆ سه‌رسامن؟
چه‌ند درۆزن و لوتبه‌رزن؟
ببینه چۆن ویست و خواستیان ده‌كه‌نه بڕیار‌و یاسا‌و ته‌علیمات و، به زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكییدا ده‌چه‌سپێنن؟
هه‌مویان حاكمێتی دینی خوا‌و، سه‌روه‌رێتی شه‌رع ده‌خه‌نه لاوه‌و دژی پیاوچاكان ده‌وه‌ستنه‌وه، تا سه‌ره‌نجام نه دادپه‌روه‌ریی ده‌چه‌سپێنن، نه گه‌شه‌و نه‌شونمای ئابوریی و نه‌پاراستنی شیرازه‌ی خێزان ونه‌خزمایه‌تیی! ئاوا وڵات ده‌بێته بیابانی بێروون و دارستانی بێ یاسا..
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشه‌كی و ئه‌نجامه‌یه ،كه دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁﲂ ﲃ ﲄ ﲅ ﱠ إبراهيم: ٢٨ – ٢٩.
واته: مه‌گه‌ر ئه‌وانه نا‌بینیت، كه نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یان - كه دین و ئیمانه - به كوفر‌و گومڕایی گۆڕییه‌وه‌و خۆیان و قه‌ومه‌كه‌یان دوچاری دۆزه‌خ كرد؟! ئه‌و چاره‌نووسه دژوار‌و سه‌خته‌یان به‌سه‌ر خۆیان و قه‌ومه‌كه‌یاندا هێنا ؟!
٨- پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی كار‌و كرده‌وه: خوای په‌روه‌ردگار رێسای نه‌گۆڕی خۆی خستۆته پێشچاوی مرۆڤ به گشتیی و موسوڵمانان به تایبه‌تی، كــه هیچ مه‌به‌ست و نیاز‌و گوفتارو قسه‌یه‌ك، یان كردار‌و ئاماژه‌یه‌ك له كه‌س قبووڵ ناكات، ئه‌گه‌ر خواویستانه‌و به تایبه‌ت له‌به‌ر خاتری ره‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره ئه‌نجامی نه‌دا بێت.
ئه‌مه ڕێسای نه‌گۆڕه: ﱡﭐ ﳓ ﳔ ﳕ ﳖ ﳗ ﳘ ﳙ ﳚ ﳛ ﳜ ﳝﳞ ﳟ ﳠ ﳡ ﳢ ﳣ ﳤ ﳥ ﳦ ﳧ ﳨ ﳩ ﳪ ﳫ ﳬ ﱠ الكهف: ١١٠.
واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ئومێدی دیداری خوای په‌روه‌ردگارێتی و، ده‌یه‌وێت سه‌رفرازو ڕووسورانه پێی بگات، با كرده‌وه‌ی چاك وپاك ئه‌نجام بدات و، له هیچ شتێك‌دا هاوبه‌ش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری دانه‌نێت.
ریاباز ئه‌گه‌ر هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانی بۆ غه‌یری خوای گه‌وره نه‌كرد بێت، حه‌تمه‌ن پشكێكی بۆ غه‌یری خوای گه‌وره كردووه.
به مانایه‌كی تر، غه‌یری خوای كردووه به هاوبه‌شی خوای تاك وپاك،ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه خوای گه‌وره قبووڵی بكات و پێی رازی بێت، ئه‌سته‌مه پاداشتی كه‌س له‌سه‌ر ره‌فتاری شیركانه‌ی وا بداته‌وه.. وه‌ك دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲺ ﲻ ﲼ ﲽ ﲾﲿ ﳀ ﳁ ﳂ ﳃ ﳄ ﳅ ﱠ طه: ١١١.
واته: هه‌موو ڕوویه‌ك (هه‌موو كه‌سێك) زه‌لیل و ملكه‌چی به‌رده‌ستی خوای زیندوو هه‌ڵسوڕێنەر‌ی ژیان و گه‌ردوون و بزاوت و سره‌وتبوو، داماوو ره‌نجه‌ڕۆ ئه‌و كه‌سه‌یه :كه هاوبه‌شی بۆ خوا داناوه..
هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱠ الفرقان: ٢٣.
واته: هه‌ر هه‌موو ئه‌و كار‌و كردەوانه‌ی، كه به چاكیان ده‌زانی و ده‌یانكرد، له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌مویان بۆ ده‌كه‌ینه تەپوتۆزی په‌رشوبڵاو، چونكه دوو مه‌رجه‌كه‌ی قبووڵبوونی كار‌و كرده‌وه‌یان تێدا نه‌بوو: خواویستی وشه‌رعێتی.. یان یه‌كێكیانی تێدابوو.. خوای گه‌وره‌ش هیچ كارێك قبووڵ ناكات، ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت و خاڵیس و موخڵیسانه له‌به‌ر خاتری ئه‌و نه‌كرا بێت و، به‌پێی دینه‌كه‌ی خۆی نه‌بووبێت.
- پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفەرموو (إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكَ الأَصْغَرَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا الشِّرْكُ الأَصْغَرُ؟ قَالَ: الرِّيَاءُ، يَقُولُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ يُجَازِي الْعِبَادَ بِأَعْمَالِهِمُ: اذْهَبُوا عَلَى الَّذِينَ كُنْتُم تُرَاءُونَ فِي الدُّنْيَا، فَانْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ عِنْدَهُمْ جَزَاءً).([10])
واته: ئه‌وه‌ی زیاتر لێی ده‌ترسم بكه‌ونه ناوییەوە، شیركی گچكه‌یه.
عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! شیركی گچكه چییه؟ !
فەرمووی: ریایه، خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌پاداشتی عه‌بده‌كانی ده‌داته‌وه، به ریابازان دەفەرمووێ: بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سه‌ی ریاكه‌تان له دنیادا له‌به‌رخاتری ئه‌و ده‌كرد!
بروانن داخۆ هیچ پاداشتێكتان لایان ده‌ستده‌كه‌وێت؟!
ئاواده‌بینت، كه سه‌ره‌نجامی ڕیابازیی هه‌موی زیان لێكه‌وتنه.
سامانێكی له رواڵه‌تدا كردووه به خێر، سامانه‌كه‌شی له ده‌ست بۆته‌وه‌و خێریشی نه‌گه‌یشتووه‌و گوناحێكی سه‌ختیشی پێ هاتۆته ئه‌ستۆی، كه شیركی گچكه‌یه!!
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تووشی ده‌ردی تری ئیمانیی و، بێ متمانه‌یی دنیا‌و سه‌رشۆڕیی قیامه‌تیش بووه.... خوا لامانداو بمانپارێزێت.
٩- سزای سه‌ختی قیامه‌ت: هه‌موو گوناحێك، ئه‌گه‌ر لێخۆشبوونی خوای میهره‌بان نه‌یگرێته‌وه، بكه‌ره‌كه‌ی سزای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
بێگومان گوناحی ریاكارییش وایه... بەڵام له ریاكارییه‌كه‌دا، ئه‌وه دژوار‌و ترسناكه ،كه شیركه‌و كار‌و كرده‌وه پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌و كۆڵه گوناحیشی دێته‌جێ،سزای ڕیابازیی زۆر سه‌خته!
بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه دۆزه‌خ به ریاباز خۆشتر ده‌كرێت، په‌نامان به خوای گه‌وره، ریابازان ده‌بنه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خ و له‌گه‌ڵ به‌رددا داخ ده‌بن..
خوای گه‌وره دەفەرمووێ ﱡﭐ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﱠ التحريم: ٦.
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! خۆتان و ماڵ و منداڵ و كه‌سوكارتان له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن، كه سووته‌مه‌نییە‌كه‌ی جه‌سته‌ی خه‌ڵكی و تاوێره‌به‌رده!
پێغه‌مبه‌ری خواش( (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) )باسی ئه‌و سێ كه‌سه‌ده‌كات،، كه له ڕۆژی دواییدا له سه‌ره‌تای لێپرسینه‌وه‌وه ئه‌وان دادگایی ده‌كرێن، كه شه‌هیدو قورئانخوێن و خێره‌ومه‌ندن.
جا لەبەرئەوەی به ڕیابازیی جیهادو فێركاریی و خێروخێراتیان كردووه، خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات له‌سه‌ر ڕوو بۆ دۆزه‌خ ڕاده‌كێشرێن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگره‌وه،دەفەرمووێ: (إِنْ أَوَّلَ النَّاسِ يُقْضَى عَلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ رَجُلٌ اسْتُشْهِدَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرِفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا؟ قَالَ: قَاتَلْتُ فِيكَ حَتَّى اسْتُشْهِدْتُ قَالَ: كَذَبْتَ وَلَكِنْ قَاتَلْتَ لِأَنْ يُقَالَ جَرِيءٌ فَقَدْ قِيلَ، ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِيَ فِي النَّارِ. وَرَجُلٌ تَعَلَّمَ الْعِلْمَ وَعَلَّمَهُ وَقَرَأَ الْقُرْآنَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرِفَهَا قَالَ: فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا؟ قَالَ: تَعَلَّمْتُ الْعِلْمَ وَعَلَّمْتُهُ وَقَرَأْتُ فِيكَ الْقُرْآنَ قَالَ :كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ الْعِلْمَ لِيُقَالَ عَالِمٌ وَقَرَأْتَ الْقُرْآنَ لِيُقَالَ هُوَ قَارِئٌ فَقَدْ قِيلَ، ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِيَ فِي النَّارِ. وَرَجُلٌ وَسَّعَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَعْطَاهُ مِنْ أَيَنَافِ الْمَالِ كُلِّهِ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرِفَهَا قَالَ: فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا؟ قَالَ: مَا تَرَكْتُ مِنْ سَبِيلٍ تُحِبُّ أَنْ يُنْفَقَ فِيهَا إِلَّا أَنْفَقْتُ فِيهَا لَكَ قَالَ:كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ فَعَلْتَ لِيُقَالَ هُوَ جَوَادٌ فَقَدْ قِيلَ: ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ ثُمَّ أُلْقِيَ فِي النَّارِ. وَقَالَ التِّرْمِذِيُّ فِي هَذَا الْحَدِيثِ:ثُمَّ ضَرَبَ رَسُولُ اللَّهِ(صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) عَلَى رُكْبَتِي فَقَالَ: يَا أَبَا هُرَيْرَةَ أُولَئِكَ الثَّلَاثَةُ أَوَّلُ خَلْقِ اللَّهِ تُسَعَّرُ بِهِمُ النَّارُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ).([11])
واته: یه‌كه‌مین كه‌سێك، كه له ڕۆژی دواییدا داوه‌ریی ده‌كرێت، كابرایه‌كه شه‌هیدبووه‌و ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار.
خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی.
ئه‌میش هه‌مویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێده‌كات، ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت: چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟
ده‌ڵێت: خوایه، له پێناوی تۆدا جیهادم كرد، تا شه‌هیدبووم.
خوای گه‌وره دەفەرمووێ: درۆت كرد !
بۆیه ده‌جه‌نگایت، تا پێت بڵێن: ئازا‌و قاره‌مانه! ئه‌وا وترا..
پاشان فه‌رمان ده‌درێت به ڕراكێشان له‌سه‌ر ڕوو، ڕایده‌كێشن ،تا فڕێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.. هه‌روه‌ها كابرایه‌كه، كه خاوه‌ن زانستێكی شه‌رعناسیی و قورئان خوێنبووه.
ئه‌ویش ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی، ئه‌میش هه‌مویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێده‌كات.
ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت: چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟
ده‌ڵێت: خوایه، له پێناوی تۆدا زانستی شه‌رعیی فێربووم و، خه‌ڵكم فێری شه‌رع ده‌كرد و، قورئانم پێده‌ووتن.
خوای گه‌وره دەفەرمووێ: درۆت كــــرد! بــۆیه پێت ده‌ووتنه‌وه، تــا بڵێن : زانایت، بۆیه قورئانت ده‌خوێندو فێرتده‌كردن، تا بڵێن: قورئان خوێنه! ئه‌وا وترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت به ڕاكێشان له‌سه‌ر ڕوو، ڕایده‌كێشن، تا فڕێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه..
ئینجا كابرایه‌كه ،كه خوای گه‌وره بڕێكی زۆری له هه‌موو جۆره سه‌روه‌ت و سامانێكی پێ به‌خشیووه، ئه‌ویش ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار.
خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی، ئه‌میش هه‌مویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێده‌كات.
ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت: چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟
ده‌ڵێت: خوایه، هیچ بوارێك نه‌بوو، تۆ حه‌زت به به‌خشینی ماڵ بوو بێت تێیدا، ئیللا گرتمه به‌رو سامانم تێدا به‌خشی.
خوای گه‌وره دەفەرمووێ: درۆت كرد! بۆیه ده‌تبه‌خشی، تا بڵێن: سه‌خیی و خێره‌ومه‌نده.. ئه‌وا وترا..
پاشان فه‌رمان ده‌درێت به ڕاكێشان له‌سه‌ر ڕوو، ڕایده‌كێشن ،تا فڕێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ..
ئیمامی ترمزی ده‌ڵێ: ئه‌بو هوره‌یره (خوا لێی رازی بێت) وتی: پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) )ده‌ستێكی به ڕانم داداو فەرمووی: ئه‌ی ئه‌با هوره‌یره! ئا ئه‌وانه یه‌كه‌مین كه‌سێك ده‌بن، كه له ڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزه‌خیان پێ خۆش ده‌كرێت!..
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: (يُؤْتَى بِالرَّجُلِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُلْقَى فِي النَّارِ فَتَنْدَلِقُ أَقْتَابُ بَطْنِهِ، فَيَدوور كَمَا يَدوور الْحِمَارُ فِي الرَّحَى، فَيَجْتَمِعُ إِلَيْهِ أَهْلُ النَّارِ فَيَقُولُونَ: فُلانُ مَا لَكَ؟ أَلَمْ تَكُ تَأْمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ؟ فَيَقُولُ: بَلَى كُنْتُ آمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَلا آتِيهِ، وَأَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ وَآتِيهِ).([12])
واتە: له ڕۆژی دواییدا كابرایەک ده‌هێنن و، فڕێی ده‌ده‌نه دۆزه‌خه‌وه، ورگی لێك واڵا ده‌بێته‌وه‌و ریخۆڵه‌كانی دێنه ده‌ره‌وه، ئیتر وه‌كو گوێدرێژی سه‌ر ئاوی ئاش، هه‌ر به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه!
دۆزه‌خییه‌كان، كه ده‌یبینن، لێی كۆده‌بنه‌وه، ده‌یناسنه‌وه پێی ده‌ڵێن: ئه‌وه تۆ فڵان كه‌س نیت؟!
ئه‌دی تۆ نه‌بویت فه‌رمانت به چاكه پێ ده‌كردین و، له خراپه به دوورت ده‌گرتین؟!
ئه‌وه بۆچی لێره‌یت؟ !
چیت لێ قه‌وماوه؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ منم.. بەڵام من فه‌رمانی چاكه‌م به‌ئێوه ده‌كردو، خۆم نه‌مده‌كرد، رێی خراپه‌م له ئێوه ده‌گرت، بەڵام خۆم ده‌مكرد!
ب- ئاسه‌واری ڕیابازیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی:
ڕیابازیی، كه ئه‌و هه‌موو دژوارێتیی وكاریگه‌رێتییه خه‌ته‌ره ی، له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی موسوڵمان درووستده‌كات، بێگومان دژوارێتیی و كاریگه‌ریی سلبیشی له‌سه‌ر كاری ئیسلامیی و كۆمه‌ڵكاریی و بانگه‌وازو جهادیش زۆر ده‌بێت،له‌وانه: دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئامانج و زۆربوونی ره‌نجی به هه‌ده‌رچوو و، قورسبوونی كار‌و ئه‌رك له‌سه‌ر خواویسته سه‌رڕاسته‌كان،چونكه له‌گه‌ڵ ئاسانترین كێشه‌ی رێگادا، ئه‌و ریابازه قسه‌زلانه لاڕێ ده‌كه‌ون، پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ساردبوونه‌وه‌و به‌زینی كه‌سانی نوێی كۆمه‌ڵكارییه‌كه..
ئه‌وه - له هه‌مان كاتیش‌دا- سروشتیه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌وپێداویستیه‌كی بزاوت و هه‌ڵوێستی ئیماندارانه‌یه، بۆیه خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧﱠ آل عمران: ١٧٩.
واته: نه‌ده‌كرا خوای گه‌وره هه‌ر ئاوا موسوڵمانان واز لێ بهێنێت له‌سه‌ر ئه‌و دیدو هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ینوێنن، حه‌تمه‌ن هه‌ر ده‌بوو بیانخاته تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیه‌وه، تا پیس و پۆخڵه‌كان له‌پاك وچاك و خواویسته‌كان جودا بكاته‌وه، تا ریابازان له خواویستان هەڵاوێرێت.
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲓ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﱠ العنكبوت: ٢ – ٣.
واته: چما خه‌ڵكی وا ده‌زانن هه‌ر به‌وه‌نده‌ی بڵێن :موسوڵمانین، ئیتر لێیان قبووڵ ده‌كرێت و لێ ده‌گه‌ڕێنرێن؟
چما وا ده‌زانن نابێت تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا بێت؟ تا موسوڵمانی سه‌رڕاست و سه‌رزاره‌كیی، لێك جودا بكرێنه‌وه‌و بناسرێنرێن..
خۆ ئێمه ئیماندارانی پێش ئه‌مانیشمان تاقیكردۆته‌وه، خوای گه‌وره ،كه ده‌زانێت كێ دینداری سه‌رڕاسته‌و ،كێ دینداری سه‌رزاره‌كیه... ناساندنیان زه‌ڕوریه، بۆ به‌هانه بڕینی قیامه‌تیان پێویسته.. تا بزانرێت كێ ڕاستگۆیه‌و كێ درۆزنه‌و ،خۆی به دینه‌كه‌دا هه‌ڵواسیووه!
هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱠ التوبة: ١٦.
واته: چما وا ده‌زانن به‌وه‌ی راتانگه‌یاندووه ،كه موسوڵمانن ئیتر وه‌ل ده‌كرێن و ئه‌وه‌نده‌تان به‌سه؟
چما وا ده‌زانن خوای گه‌وره، ناخوازێت دیدو هه‌ڵوێستی ئه‌و ئیماندارانه‌تان ده‌ربخات، كه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا جیهادیان كرد‌و، هیچ كافرو موسوڵمانێكیان نه‌كرده دۆست و یاوه‌ری خۆیان!
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه سوربوون، كه لایه‌نگیری خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌بن و، پشتیوانیی له موسوڵمانان ده‌كه‌ن و، هیچ كافرو دووڕوویه‌ك له خۆ نزیك ناكه‌نه‌وه، تا بیانكه‌نه ده‌مڕاستی خۆیان، خوای گه‌وره‌ش ئاگای له وردە‌كارییه‌كانی كار‌و كرده‌وه‌كانتان هه‌یه.
([1]) وه‌كو زانا خواوویسته‌كان كه چوونه‌ته لای ده‌سەڵاتدارانی كافرو زاڵم، وه‌كو حه‌سه‌نی به‌سریی و حه‌ججاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی یان ئیمامی ئیبنوته‌یمه‌و قازانی فه‌رمانده‌ی ته‌تار..
([2]) غه‌ززالی: (احیا‌ء علوم ا‌لدین 4/378).
* ده‌ڵێن كه‌سه‌یدنا عیسا عَلَيهِ السَّلَام فەرموویەتی: هه‌ر كه‌سێك ته‌نها له خوا بترسێت، خوای گه‌وره واده‌كات هه‌موو خه‌ڵكی لێی بترسن.
([3]) له كاتێكدا، كه ئه‌و (حه‌ججاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فیی) به كافر ده‌زانی! حه‌ججاجیش پێشتر قوتابی ئه‌و بوو. دوای بوونی به قه‌سابی به‌شه‌ركوژ، یه‌كجار چووه لای شێخی به‌سریی، به‌ڵام ئه‌و جاره‌ش نه‌یوێرا ،هیچ بێ ئه‌ده‌بیه‌كی به‌رامبه‌ر بكات.
([4]) عبد الرحمن رأفت الباشا: (صور من حیاة التابعین لاپەڕە/١٧-٢٢ لەگەڵ کورتکردنەوەیدا).
([5]) موسليم (4804)، ترمذی (2082)، ئەحمەد (6401)،
([6]) به كوفه‌و به‌سره ده‌وترا (العراقان: واتە هەردوو عێراقەکە) بڕوانه:( لسان العرب 10/248 مادة: عرق).
([7]) عامر كه به‌شه‌عبی ناسراوه و زانایه‌كی ئێجگار شاره‌زابوو زیاتر له(500) یاوه‌ری دیبوو له شێخ حه‌سه‌نی به‌سریش شاره‌زاتربوو.
([8]) المزی: (تهذیب الكمال 6/113ـ114) و (صور من حیاة التابعین/ ل23ـ27) به كورت كردنەوەوه.
([9]) ئەبوداوود (2519)، ترمذی (1644)، ئەحمەد (141، 157)، بەیهیقی (17982). ئەلبانی رحمەاللە لە (ضعیف أبي داود/ 541)و لە ( ضعیف الجامع الصغیر/ 6397)دا دەفەرموێ: زەعیفە.
([10]) ئەحمەد (23119)، بەیهیقی (6831). ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح الجامع الصغیر/1555)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
([11]) موسلیم (1905)، نەسائی (3137)، ئەحمەد (2/322).
([12]) بوخاری (3027)، موسليم (5305).