وا له خواره‌وه ئاماژه به چه‌ند سیما‌و نیشانه‌یه‌كی ڕیابازیی ده‌كه‌ین، تا هه‌موو له‌به‌رچاومان بێت وئاگاداربین:
١- كاتی مه‌دحكردن، چوست و چالاكتر ده‌بێت و دوو به‌رابه‌رو زیاتریش كاری باش ئه‌نجام ده‌دات، كه گله‌یی لێ بكرێت ،یان باس نه‌كرێت، سستیی ده‌نوێنێت و كاره ئاساییه‌كانیشی ئه‌نجام نادات.
٢- كاتێك له ناو خه‌ڵكیدایه‌و ده‌ركه‌وتووه، چوست و چالاكتر ده‌بێت، كه ته‌نها ده‌كه‌وێت ته‌مبه‌ڵ و سست ده‌بێت و له ئه‌ركی ئاسایی خۆشی‌دا كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت.. سه‌یدنا عه‌لی( (خوالێی ڕازی بێت) )ئاماژه به‌م دوو سیفه‌ته ده‌ڵێ: (لِلْمُرَائِيْ ثَلاَثُ عَلاَمَاتٍ: يَكْسَلُ إِذَا كَانَ وَحْدَهُ، وَيَنْشَطُ إِذَا كَانَ فِي النَّاسِ، وَيَزِيْدُ فِي الْعَمَلِ إِذَا أُثْنِيَ عَلَيْهِ وَيَنْقُصُ إِذَا ذُمَّ)([1]).
واته :كه‌سی ریاباز چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه: كاتێك ته‌نها ده‌كه‌وێت، سست و ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت، كه له ناو خه‌ڵكیدا ده‌بێت، چوست وچالاك ده‌بێت، كاتێك مه‌دح ده‌كرێت، كاری زۆرتر ئه‌نجام ده‌دات، كه گله‌یی لێده‌كرێت، كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت و كار كه‌م ئه‌نجام ده‌دات.
٣- كاتێك له ناوخه‌ڵكیدا ده‌بێت و ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، پابه‌نده به شه‌رعه‌وه و سنوری حەڵاڵ ده‌پارێزێت، كه ته‌نها كه‌وت و چاوی خه‌ڵكی لێ دووربوو ،پابه‌ندبوونی نامێنێت و سنوری شه‌رع ده‌به‌زێنێت و، ده‌كه‌وێته گوناح و سه‌رپێچییه‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا( صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاماژه به‌م پێچه‌وانه‌كارییه دەفەرمووێ: (لَأَعْلَمَنَّ أَقْوَامًا مِنْ أُمَّتِي يَأْتُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِحَسَنَاتٍ أَمْثَالِ جِبَالِ تِهَامَةَ بِيضًا، فَيَجْعَلُهَا اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ هَبَاءً مَنْثُورًا. قَالَ ثَوْبَانُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ صِفْهُمْ لَنَا جَلِّهِمْ لَنَا، أَنْ لَا نَكُونَ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَا نَعْلَمُ. قَالَ: أَمَا إِنَّهُمْ إِخْوَانُكُمْ وَمِنْ جِلْدَتِكُمْ وَيَأْخُذُونَ مِنْ اللَّيْلِ كَمَا تَأْخُذُونَ، وَلَكِنَّهُمْ أَقْوَامٌ إِذَا خَلَوْا بِمَحَارِمِ اللَّهِ انْتَهَكُوهَا).([2])
واته: به ته‌ئكید كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌ناسم - كه ڕۆژی قیامه‌ت دادێت - به‌قه‌ده‌ر چیاكانی توهامه (له‌ناوچه‌ی نه‌جده)، كار‌و كرده‌وه‌ی چاك و پاك و سپی وساف ده‌هێنن كه كردویانه، بەڵام خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موی وه‌كو تۆز به بادا ده‌دات و به هه‌ده‌ری ده‌دات!..
بكه‌ری ئه‌و كردەوانه ،هه‌ر له ئێوه‌ن براتانن، له قه‌ومی خۆتانن، ئه‌وانیش وه‌كو ئێوه ماوه‌ی شه‌وانیان به شه‌ونوێژ ده‌به‌نه سه‌ر، بەڵام ئه‌وان كه حەڕامیان ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست، سنور ده‌به‌زێنن، ده‌كه‌ونه ناو قه‌ده‌غه‌كراوانی خوای گه‌وره‌وه.
([1]) ئیمامی غەززالی لە (إحیا‌ء علوم ا‌لدین 3/298) و ئیمامی ذەهەبی بە بێ ئاماژە بە سەنەدەکەی لە (الکبائر لاپەڕە/ 145) هێناوێتیەوە، کە فەرمایشتی سەیدنا عەلی بێت (خوا لێی رازی بێت). بەڵام پێناچێت سەنەدەکەی راست بێت. ئەبوحەییانی ئەندەلوسی لە (البحر المحیط 2/41)دا هێناوێتەیەوە کە قەولی ئەبوسولەیمانی دارانییە.
([2]) ئيبنوماجە (4245)، بوصەيری لە (مصباح الزجاجة /4/246)، مونذری لە (الترغيب والترهيب/ 3/170) شێخی ئەلبانی رحمە الله لە (صحیح ابن ماجە/ 3442) داهێناوێتییەوەو دەفەرموێ: سەحيحە.