١- ئاڕاسته‌كانی سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌كردنی: ده‌شێت ریابازه‌كه له ماڵێكدا په‌روه‌رده‌بووبێت، ڕیابازیی و خۆ نواندن و شانازیی كردنیان به لاوه ئاسایی بێت و، راهاتبن خۆ باده‌ن و باس له گرنگی خۆیان بكه‌ن!
بێگومان ئه‌م كه‌سه‌ش هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وه به په‌سه‌ند ده‌زانێت، كه ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كی كرد خێرا باسی بكاته‌وه ،یان خۆ وا ده‌رخات كه چاكه‌كاره.. ئه‌وه‌ی لا سروشتی ده‌بێت، چونكه ئه‌ندامانی ماڵه‌كه‌یان كه له‌و گه‌وره‌تربوون هه‌مویان وان.
ئه‌م كه‌سه ئه‌وه‌نده خۆی نواندووه‌و له فشه‌و ریادا خۆی نیشانداوه ،تا ڕیابازیی لا بۆته ره‌وشتی جێگیر! بۆته به‌شێك له كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی! ئه‌مه‌ش هه‌تا چاو بڕبكات و هۆش بۆی بچێت خه‌ته‌ره!..
یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیریی دینداریانه ئه‌وه‌یه: كه موسوڵمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیر له‌وه بكاته‌وه، كه هاوسه‌رێكی دیندار په‌یدا بكات تا ته‌لاری خێزانییە‌كه‌یان ،باوه‌شی سۆز و ئاڕاسته‌ی پارسه‌نگانه‌ی دینه‌كه‌ی بێت.
- پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )به یاوه‌ره‌كه‌ی فەرموو، كه ده‌یویست ژن بهێنێت: (فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ).([1])
واته: ئافره‌تێكی خاوه‌ن دین په‌یدا بكه ،تا بكه‌ویه به‌ره‌كه‌ته‌وه، تا پشتێنی لێ بكه‌یته‌وەو بێ خه‌م بێت لێی.
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: (اِذا أَتَاكُمْ مَنْ تَرْضَونَ خُلْقَهُ وَدِينَهُ فَزَّوِّجُوهُ).([2])
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته داخوازی ئافره‌تتان، كه له له ره‌وشت و دیندارێتییه‌كه‌ی رازیبوون، بیده‌نێ.
٢- هاوڕێی خراپ: ئالییه‌تی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دوای خێزان دۆست و هاوڕێكانن،ده‌شێت ریابازبووبێته هاوڕێی كه‌سانێك، كه ڕیابازییان قبوڵ بێت و به‌رده‌وام موماره‌سه‌ی بكه‌ن..
ئه‌میش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییان و پێی ئاسان و ساده ده‌بێت وه‌كو ئه‌وان بێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی خۆی لاوازبوو.
ئه‌گه‌ر زۆر متمانه‌ی به‌خۆی نه‌بوو، ئه‌وه زووتر‌و زۆرتر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی به‌رامبه‌رانییە‌وه‌و، ریاكردنه‌كه‌ی لا قورس نامێنێت! ئه‌وه‌نده موماره‌سه‌ی ده‌كات، تا ریا كردنی لا ده‌بێته ره‌فتاری ڕۆژانه‌و پیشه و سیمای كه‌سایه‌تی خۆی..
بۆیه زۆر زۆر گرنگ و كاریگه‌ره، موسوڵمان هاوڕێ و دۆست و هاوده‌نگی خواویست و دینداری ره‌سه‌ن بگرێت، كه رێزی شه‌رع ده‌گرن و له خوا ده‌ترسن و هه‌میشه هۆشیان له پارسه‌نگی نییه‌ت و مه‌به‌ست و ئامانجیانه.. هه‌ر كه‌سێك هاوڕێیه‌كی وای ده‌ستكه‌وت هه‌ق نییە بهێڵێت له ده‌ستی بچێت.
٣- نه‌ناسینی ته‌واوی خوای تاك و پاك: ریاباز، خۆ باوه‌ڕی به خوای گه‌وره‌و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه هه‌یه، دڵنیاشه كه خوا گه‌وره بینه‌رو بیسه‌رو چاودێره،بەڵام ده‌شكه‌وێته ریاوه! بۆچی؟!
چونكه گه‌وره‌یی و مه‌زنێتی خوای گه‌وره‌ی به ته‌واویی له دڵدا نییە، ماوێتی بۆ خوا بسوڵحێت، ده‌زانێت خوای گه‌وره چاودێرێتی بەڵام ترسی لێی كه‌مه‌و له نه‌زانینی خۆیدا چاوقایمه!
ئه‌م نه‌زانینه وای لێده‌كات سڵ له‌وه نه‌كاته‌وه، كه ریاده‌كات! ئاخر كه‌سێك خوای تاك و پاك به خوای په‌رستراو و سه‌ییدو چاودێر‌و ئاودێرو ده‌سەڵاتدارو عه‌زیزی خۆی بزانێت، چۆن پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و روو له‌شتی ترده‌كات؟!
كه‌سێك یه‌قینی له دڵدا بێت كه هه‌موو سوودو زیان و خێر‌و شه‌ڕو چاكه‌و خراپه‌یه‌ك به قه‌ده‌ری خوای تاك و پاكه، (واته: هه‌موو بزاوت و سره‌وتێك له زانست و ویست و توانای خواوه دێت)، چۆن واده‌كات له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌دحی بكه‌ن كارێك -كه ده‌بێت بۆ خوا بیكات- بۆ مه‌دح و سه‌نای خه‌ڵكی ده‌یكات؟!
چۆن موسوڵمانێك خوای خاوه‌نی به حه‌ق ناسیبێت و، له‌به‌ر خاتری ئه‌و خێرێكی كردبێت، دوایی بۆ خه‌ڵكی باسده‌كاته‌وه؟! تا بزانن خێره‌و مه‌نده! یان له‌به‌ر چاوی ئه‌وان چاكه‌كاره، كه‌چی، كه ته‌نها ده‌كه‌وێت لا به لای چاكه‌دا ناكاته‌وه!
كه‌سێك له‌وه دڵنیا بێت ،كه (عززه‌ت) و (زه‌لیلی) به فه‌رمانی خوای ده‌سەڵاتدارن، چۆن خۆی له‌به‌ر چاوی مرۆڤی وه‌كو خۆی، لاواز‌و بێ توانا ده‌نوێنێت تا نه‌هێڵن زه‌لیل بێت! یان گه‌وره‌یی و ناوداریی پێ ببه‌خشن؟!
له كاتێكدا ده‌شزانێت، كه خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈﲉ ﲊ ﲋﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑ ﲒ ﱠ آل عمران: ٢٦.
واته: بڵێ: یا الله ، خوای په‌روه‌ردگاری من، تۆ خاوه‌ن هه‌رچی موڵك و سامانێكی بوونه‌وه‌ریت. تۆ ده‌سەڵات و حوكم و ناوداریی به هه‌ر كه‌سێك بته‌وێت ده‌به‌خشیت، تۆ ده‌سەڵات و حوكم و ناوداریی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستێنیته‌وه كه ناته‌وێن.
خوایه گیان! تۆ مه‌زنیی و رێز‌و كه‌سایه‌تی (عززه‌ت) به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشیت، كه خۆت ده‌ته‌وێن، هه‌رتۆش زه‌لیلی و چاوشۆڕیی و سووكایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ده‌یت كه ناته‌وێن..
خوایه! هه‌موو جۆر‌و راده و بڕو چۆنییە‌تیه‌كی خێر وا له ده‌ست تۆداو تۆش به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵیت!
كه‌سێك ئاوا خوا بناسێت ئیتر ته‌ماعی چۆن له‌وه‌دا ده‌بێت، كه له‌به‌ر ده‌ستی عه‌بددایه، كه هه‌ر خوای خاوه‌ن به‌ویشی به‌خشیووه؟
ئاخر بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی موسوڵمانێتی: خواناسینه، شایه‌تمان هێنانه.. خوا ناسین و زانینی سیفاتی خوای گه‌وره ،یه‌كه‌مین مه‌رجی باوه‌ڕ (شروط الایمان) ن ، بۆیه خوای گه‌وره دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﳙ ﳚ ﳛ ﳜ ﳝ ﳞ ﱠ محمد: ١٩.
واتە: بزانه كه هیچ خوایه‌ك نییه كه هیچ سیفه‌تێكی خوایه‌تی به هیچ راده‌و بڕو چۆنییە‌تیه‌ك هه‌بێت، جگه له خوای كردگار.. خوای حه‌قیقی (الله) یه‌و به‌س...
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ڕۆڵه كاریگه‌ره‌ی خواناسینه‌كه‌یه، كه هه‌موو سورە‌ت و ئایه‌ته مه‌ككیه‌كان و سییره و سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) جه‌خت له خواناسییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه..
قۆناغی مه‌ككه، كه سێزده ساڵی ره‌به‌ق بوو، نه نوێژی تێدا فه‌رزبوو نه ڕۆژوو نه زه‌كات ونه حه‌ج و نه‌جیهاد، هه‌موو ته‌ركیزكردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی عه‌قیده‌كه‌بوو، له‌سه‌ر زانین و موماره‌سه كردنی عه‌قائیدیی دینه‌كه‌بوو.
٤- حه‌ز له پله‌و پایهكردن: حه‌ز كردنی كه‌سێك له ده‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه و ئاستی كۆمەڵایه‌تی ناو خه‌ڵكی (یان پله و پایه‌ی حزب و دائیره‌و ده‌وڵه‌ت) پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕیابازییه، چونكه ریاباز له‌م حاڵه‌تانه‌یدا خۆ ده‌نوێنێت، تا سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه بۆ لای خۆی رابكێشێت كه كاربه‌ده‌ستن،كه ناوداریی و پله و ئاست و به‌رپرسێتیه‌كانیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وه‌نده متمانه‌ی پێبكه‌ن كه بیخه‌نه پێش، یان پله و پایه‌ی پێ بده‌ن..
له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كێك له‌و حیكمه‌تانه‌ی ئیسلام بێت، كه ناخوازێت پله‌و پایه به كه‌س ببه‌خشرێت، تا تاقی نه‌كرێته‌وه و نه‌زانرێت جێ متمانه‌یه‌و شیاوه،به تایبه‌تی كه دیدو ره‌فتارو حاڵه‌تی كه‌سه‌كه‌ش بخوازێت ئاوا ده‌ركه‌وێت!
- خوای گه‌وره له باسی هه‌تیوو و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌توسامانه‌كه‌یدا ،كه له میرات بۆی ماوه‌ته‌وه دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀﱠ النساء: ٦.
واته: هه‌تیووه‌كان، كه ده‌گه‌نه قۆناغی باڵغبوون و په‌ی پێ‌بردن تاقیان بكه‌نه‌وه، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی چاك ده‌توانن ره‌فتار به ماڵ و سامانه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به ژیرێتی و ئه‌قڵ پێشكانی سامان كرد ماڵ و سامانه‌كانیان بخه‌نه‌وه به‌رده‌ست، كه پێشتر له‌به‌ر نه‌شیاوێتی ئه‌وان بۆتان هه‌ڵگرتبوون.
- هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئافره‌ته كۆچكه‌ره‌كان دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞﱠ الممتحنة: ١٠
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌گه‌ر ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان هیجره‌تیان كرد بۆ لاتان، تاقییان بكه‌نه‌وه، تا بزانن ئایا ڕاسته له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره هیجره‌ته‌كه‌یان كردووه؟ یان له‌به‌ر ماڵ و مێرده؟ یان حه‌زو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانیان مه‌به‌ستبووه!
٥- چاو بڕین و ته‌ماع له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر هه‌یانه: سوربوونی له‌سه‌ر دنیا ویستی و هه‌ڵپه‌كردنی بۆ به ده‌ست هێنانی چێژه دنیاییه‌كان، وای لێ ده‌كه‌ن ته‌ماع بكاته ئه‌وه‌ی له ده‌ستی خه‌ڵكییدا هه‌ن.
ئه‌وه‌ش له ناخییدا ده‌بێته پاڵنه‌رێكی شاراوه بۆ خۆ نزیككردنه‌وه له‌و خاوه‌ن (شت)انه و خزمه‌تكردن و خۆ چاك نیشاندانیان به‌و ئومێده‌ی سه‌رنجیان بۆ لای خۆی رابكێشێت، تا متمانه‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌مه ڕیابازییه.
چونكه ده‌یه‌وێت له‌م رێگا چه‌واشه‌كارییه‌وه بگاته ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌یانه! چ ته‌ماعی له موڵك و ماڵیاندا هه‌بێت، چ له ئافره‌تیاندا،یان له ده‌ركه‌وتن به هۆیانه‌وه، یان گه‌یشتنه كار‌و پله‌و پایه‌و ئاست و ناوداریی..
ئه‌مه‌ش مه‌به‌سته شاراوه‌كه‌ی كابرای دەشتەكیی، كه پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد ،كـه (الــرَّجُــلُ يُقَاتِلُ لِلمَغنَمِ) ( ([3]).
واته: كابرا ده‌چێته جیهاد بەڵام مه‌به‌ستی به ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وت (غه‌نیمه‌ت) ی جه‌نگه‌كه‌یه. یان كه له‌و فەرمووده‌یه‌ی تردا هاتووه: (مَنْ غَزَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَهُوَ لَا يَنْوِي فِي غَزَاتِهِ إِلَّا عِقَالًا فَلَهُ مَا نَوَى).([4])
واته: هه‌ر كه‌سێك به ئومێدی ده‌ستكه‌وتنی په‌تكێك (له‌ته گوریسێك) كه سامانی دنیایین، بچێته جیهادەوە، نییه‌ته‌كه‌ی وا بۆ حسێب ده‌كرێت كه جه‌نگ و كوشتاره‌كه‌ی به مه‌به‌ستی جیهاد نه‌بووه.
ئه‌مانه هه‌موی ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) تا موسوڵمان نییه‌ت و مه‌به‌ستی خوا ویستی بێت، نه‌ك حه‌زی سامان و ناوداریی و ده‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتن، كه له‌وانه‌یه لێی ببنه پاڵنه‌رو سه‌ره‌نجام ، -چونكه حه‌تمه‌ن ده‌كه‌وێته ڕیابازییه‌وه- ره‌نج به خه‌سار ده‌كه‌وێت.
٦- حه‌ز له وه‌سف و سه‌نای خه‌ڵكی: كابرا كه له ناخییدا حه‌زی له‌وه‌یه ، خه‌ڵكی مه‌دحی بكه‌ن وناوی به چاكه بهێنن، ئه‌م حه‌زه‌شی بۆته هه‌ستێكی برسێتی كه‌سایه‌تی!
بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات باسی بكرێت و ناوی چاكسازو پیاوچاكی لێبنرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ش خواویست وچاك نییە، تا بێ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی بێته رێ، ئینجا هه‌وڵ ده‌دات خۆی وا نیشاندات، كـــه:( چاكه، زیره‌كه، ئازایه، سه‌خییه، شایان وشیاو شایسته‌یه..).
ئه‌وه‌ش ده‌یخاته ڕیابازییه‌كی به‌رده‌وامه‌وه ،چونكه ده‌یه‌وێت شه‌وو ڕۆژو له هه‌موو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌رباسی ئه‌و بكرێت!
بۆیه هه‌وڵده‌دات، كه باسی هه‌ر سیفه‌تێكی جوان، یان هه‌ر كه‌سێك به‌چاك بكرێت، ئه‌م - به‌حه‌ق وبه ناحه‌ق - خێراباسێكی خۆی وسیماو سیفه‌ت وهه‌ڵوێستی خۆی ده‌كات، تا ئه‌میش بخرێته ریزی مه‌دحكراوه‌نه‌وه! خوا لاماندا..
ئه‌وه پاڵنه‌رو هۆكارێكی به‌رده‌وام وبه‌هێزی ڕیابازییه.. ریاباز كه‌سێكه كه زۆری خۆی فش كردۆته‌وه و بای زۆر كردۆته خۆی! ته‌كمیله‌ی فەرمووده‌كه‌ی باسی دەشتەكییەكه ئه‌وه نیشان ده‌دات، كه دەفەرمووێ: (الرَّجُلُ يُقَاتِلُ لِلْمَغْنَمِ وَالرَّجُلُ يُقَاتِلُ لِيُذْكَرَ وَيُقَاتِلُ لِيُرَى مَكَانُهُ مَنْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَقَالَ مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ)([5]) .
واته : كابرایه‌ك كه بۆ ئه‌وه ده‌چێته جیهاد تا مه‌دحی بكه‌ن، تاباسی ئازایه‌تی بكه‌ن، یه‌كێكی تر بۆیه ده‌چێت تا وه‌كو فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌و خاوه‌ن پله‌و پایه ده‌ركه‌وێت و وه‌كو به‌رپرس ببینرێت.. كێ له مانه له پێناوی خوادایه؟
پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌وه بجه‌نگێت" كه دینی خوا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وه له پێناوی خوادا جیهادی كردووه.
٧- هه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ی توندوتیژ له سه‌ریی: كه‌سێك كه هه‌ست بكات زۆرتوندو تیژانه موحاسه‌به ده‌كرێت و"له‌سه‌ر هه‌ندێك دیدوهه‌ڵوێست لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ختگیرانه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت، حه‌تمه‌ن هه‌وڵ ده‌دات وا خۆ نیشانبدات، كه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌و كار‌و ئه‌ركی خۆیی به باشترین شێوه ئه‌نجامداوه..
بێگومان ئه‌مه‌ش كه‌سانێك كه په‌روه‌رده‌ی ئیمانیانه‌یان ته‌واو نه‌بووبێت ده‌خاته ڕیابازیی و به ته‌ئكید درۆ كردنیشه‌وه! به تایبه‌تی كه‌سانێك ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر دێت كه هیمه‌ت نزمن و له ڕووی ئیدارییه‌وه شلوشێواون.
چونكه هه‌وڵده‌دات لاوازیی كه‌سایه‌تی خۆی به‌خۆنواندن پڕبكاته‌وه. حه‌ق نییە كه كه‌مته‌رخه‌میی لێده‌ركه‌وێت توند سه‌رزه‌نشت بكرێت. خۆشی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت سه‌رزه‌نشت كردنێكی دنیایی ئه‌میره‌كه‌ی له روو ڕه‌شی لای خوای گه‌وره‌ی چاكتره.
ئه‌م شكاندنه‌وه‌یه ئه‌هوه‌نتره له‌وه‌ی به ریابازو درۆزن بنوسرێت.. هه‌زاران دروودو سڵاو و رێزی خوایی له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واو ڕاستگۆمان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، كه به‌خاتوو عایشه( خوالێی رازی بێت) فەرموو (إِنَّ الرِّفْقَ لاَ يَكُونُ فِي شَيء إِلاَّ زَانَهُ وَلاَ يُنْزَعُ مِنْ شَىْءٍ إِلاَّ شَانَهُ)([6]).
واته: نه‌رمونیانی له هه‌ر شتێكدابێت، ده‌بێته مایه‌ی جوانكارێتی، له هه‌رشتێكیش دوورخرایه‌وه ده‌بێته مایه‌ی نوقسانی وعه‌یب و عاریی.
٨- سه‌رسامبوونی خه‌ڵكی پێی و وه‌سفكردنی: ئه‌مه‌ش خاڵێكی كاریگه‌ره له چه‌كه‌ره پێكردنی تۆوی به‌دی ڕیابازیی له‌ناخییدا،كه ده‌بیستێته‌وه وا خه‌ڵكی به سیما‌و سیفاتی، به‌دیدو تێروانینی، به گوفتارو كرداریی، به‌چالاكی وهیمه‌ت و كاریگه‌رێتیه‌كه‌ی سه‌رسامن و مه‌دحی ده‌كه‌ن، لای ده‌بێته به‌رهه‌مێكی دیدو ڕه‌نجی..
سه‌ره‌تا له‌وانه‌یه هه‌ر حه‌ز بكات ببیستێته‌وه، بەڵام وردە وردە شه‌یتان رێگاكه‌ی لێده‌گۆڕێت،نییە‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و ڕیابازیی ده‌بات، به‌وه‌ی له‌وه‌و دوا كه چالاكیه‌ك ده‌نوێنێت سۆراغی ئه‌وه‌ده‌كات بزانێت چه‌ند كه‌سی تر پێی سه‌رسامبوون! (ئه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر زۆر زۆربووه: سه‌رسام به وتار‌و شیعر‌و ئاواز‌و ده‌نگی، سه‌رسام به نوسین و به‌رهه‌می، سه‌رسام به ده‌ركه‌وتن و چالاكیه‌كانی، سه‌رسام به سیما وسیفاتی! به تایبه‌تی له ده‌زگاكانی خوێنراو وبینداوو بیستراوی راگه‌یاندنه‌وه، به تایبه‌تیتر له ته‌له‌فزیۆن وپه‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه).
جا ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی له هه‌موو هۆكارێكی به‌خۆسه‌رسامبوون بپارێزێت، رێی له موسوڵمانان گرتووه سه‌رسامیی خۆیان و مه‌دحكردنیان به‌رامبه‌ر كه‌سه كاریگه‌ره‌كان ده‌رببڕن!
ئه‌گه‌ر له كاتی له‌وێ نه‌بوونیشیدا مه‌دحیان كردن، ده‌بێ بڵێن: (أَحْسِبُ فُلَانًا وَاللَّهُ حَسِيبُهُ، وَلَا أُزَكِّي عَلَى اللَّهِ أَحَدًا).([7])
واته: وا ده‌زانم فڵان كه‌س وایه، خواش چاكتر ده‌یناسێت وچاودێرو ئاگادارێتی، من ته‌زكیه‌ی كه‌س به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا ناكه‌م.
٩- ترس لهرهخنهی دۆستان: ده‌شێت له ترسی ئه‌وه‌ی گله‌یی لێ نه‌كه‌ن، یان ره‌خنه‌ی لێنه‌گرن، یان به‌سه‌ریدا نه‌بۆڵێنن و لۆمه‌ی نه‌كه‌ن، خۆی وا نیشانبدات كه خه‌ریكی فڵان كاری چاكه‌یە، یان ئه‌میش وه‌كو ئه‌وانه‌و به‌و كار‌و چالاكیانه‌وه مه‌شغووڵه، كه ئه‌وانیش پێوه‌ی مه‌شغوڵن. یان به‌و جۆره‌كارانه‌وه مه‌شغووڵه كه له‌لای ئه‌وان په‌سه‌ندن!
ده‌یه‌وێت گله‌یی و بوڵه‌و ره‌خنه‌یان ببڕێت، بەڵام به‌رووپامایی، به ریا‌و خۆهه‌ڵكێشان، به فشه‌و درۆكردن! چونكه ڕاست ناكات كه له ناو ئه‌وانه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، كه خۆی به چاك وچالاك نیشان ده‌دات، بەڵام كه ده‌که‌وێته ته‌نهایی وپه‌نهانییەوە، چاكه كاریی ده‌خاته لاوه‌و ده‌كه‌وێته گوناح كردن!
خوای گه‌وره له باسی حاڵه‌ت و ره‌فتاری ئه‌م ریابازانه‌دا دەفەرمووێ:
ﱡﭐ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱠ النساء: ١٠٨.
واته: خۆ له خه‌ڵكی ده‌شارنه‌وه‌و به نهێنی ئه‌وانه‌وه ره‌فتاری گوناحكاریی ده‌كه‌ن، هۆشناخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دزیی خوای گه‌وره‌وه هیچ مه‌به‌ست وگوفتارو كردارێكیان بۆ ناچێته سه‌ر، چونكه خوای گه‌وره دیار‌و نادیاری لایه‌و ئاگای له ئاشكرا‌و نهێنییە‌كانه كه شه‌وان ده‌كه‌ونه كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی پلان وپیلان و ڕاوبۆچوون ئاڵوگۆڕ كردن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی رازی نییه، بەڵام خۆ خوای گه‌وره په‌ی به‌هه‌ر هه‌مووشتێك ده‌بات و هیچی لاشاره‌وە نییە.
١٠- بێئاگابوون له چاره‌نووسی ڕیابازیی و سزاكەی: ئه‌م خاڵه، كه لێره‌دا كۆتا خاڵه، بەڵام سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كیترینه، چونكه ریاباز له چاره‌نووسی ره‌فتاره‌كه‌ی بێئاگایه، له نه‌فامی ونه‌زانینی خۆیدا، له سزای ڕیابازیی ناترسێت!
له غافڵێتی خۆیدا، لا ناكات به لای ئه‌م گوناحه گه‌وره‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا( صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ناوی ناوه :(شیركی گچكه).
ئه‌م نه‌زانیی ونه‌فامیی وغافڵبوونه‌یه ،وایكردووه ریاباز له گومڕاییه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و رانه‌چه‌نێت، سروشتی مرۆڤیش وایه، كه ئه‌گه‌ر سزایه‌كی له یاد نه‌ما، یان به‌رده‌وام هۆشی لێی نه‌مێنێت، زۆر گوێی ناداتێ و لێی ناترسێت، بەڵام ئه‌مه به‌رامبه‌ر خوای خاوه‌ن وچاودێرو به دەسەڵات زۆر دژواره، خه‌ته‌ره.
موسوڵمانی دیندارو سه‌رڕاست ئه‌وه‌نده له خوا نابڕێت ،كه ڕیابازیی بۆ ببێته سیما‌و سیفه‌تی به‌رده‌وام.
ده‌شێت بكه‌وێته ریاوه، بەڵام ده‌بێ زوو تۆبه بكات، ئه‌مما وای لێ بێت ڕیابازیی بكاته پیشه‌ی، ئه‌وه به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی دنیا وقیامه‌ته!..
خوا به لوتفی خۆی چاودێر‌و ئاودێرمان بێت.
([1]) نوسەری رەحمەتی نوسیوێتی: (ابو داوود ٢/٢١٩ ژ٢٠٤٧، ترمذی ٣/٣٩٦ ژ١٠٨٦، ابن ماجە١/٥٩٧ ژ٨٥٨، داریمی ٢/١٣٣). راستە. بەڵام ئەمە بڕگەی فەرمودەیەکی ترە کە بوخاری (4802) و موسلیم (1466) گێڕاویانەتەوە، دیارە نوسەری بەڕێز ئەوەی لە ریوایەتی ترەوە وەرگرتووە.
([2]) نوسەری رەحمەتی نوسیوێتی: (ترمذی٣/٣٩٥ژ١٠٨٥). راستە، هەروەها ئیبنوماجە (1967) بەڵام بە لەفزی (إِذَا خَطَبَ إِلَيْكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَزَوِّجُوهُ، إِلَّا تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأَرْضِ ، وَفَسَادٌ عَرِيضٌ) کە ئەلبانی (رحمەاللە) لە (صحیح سنن الترمذی )دا دەفەرموێ: حەسەنە.
([3]) بوخاری (2655)، موسلیم (1904).
([4]) نه‌سائی لە (السنن الصغری/ 3105)، ئەحمەد (22119)، داریمی (2341)، ئیبنوحیببان (4739)، حاکم (2452). ئەلبانی رحمەاللە بەو لەفزە دەفەرموێ: زەعیفە، بەڵام بە لەفزی (مَنْ غَزَا وَهُوَ لَا يُرِيدُ إِلَّا عِقَالًا فَلَهُ مَا نَوَى) لە (صحیح ابن ماجە/ 3049)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
([5]) بوخاری (2655)، موسلیم (1904).
([6]) موسليم (4704)، ئەبوداوود (2123)، ئیبنوماجە (3696)، ئەحمەد (24247)، ئیبنوحیببان (555).
([7]) بوخاری (2519)، موسلیم (3000) ئەمەش هەموو فەرموودەکەیە: (عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رَضِيَ الله عَنْهُ قَالَ: مَدَحَ رَجُلٌ رَجُلًا عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: فَقَالَ: "وَيْحَكَ قَطَعْتَ عُنُقَ صَاحِبِكَ قَطَعْتَ عُنُقَ صَاحِبِكَ مِرَارًا، إِذَا كَانَ أَحَدُكُمْ مَادِحًا صَاحِبَهُ لَا مَحَالَةَ فَلْيَقُلْ: أَحْسِبُ فُلَانًا وَاللَّهُ حَسِيبُهُ وَلَا أُزَكِّي عَلَى اللَّهِ أَحَدًا أَحْسِبُهُ إِنْ كَانَ يَعْلَمُ ذَاكَ كَذَا وَكَذَا).