ڕیابازیی -كه كاركردنه بۆخۆپیشاندان به‌چاكی- له هه‌ره گوناحه گه‌وره‌كانه له دژوارترینیانه، میكرۆبێكه، تێكه‌ڵ به هه‌ستی هه‌ر موسوڵمانێك ببێت و زوو چاره‌سه‌ری نه‌كات ،هه‌موو نییە‌ت و دیدو گوفتارو كردار‌و بڕیارێكی تووشی ده‌ردی كوشنده‌ده‌كات ،(چونكه ڕیابازیی وه‌كو میكرۆبی ئایدزه،كه هێزی به‌رگریی جه‌سته ده‌فه‌وتێنێت)، هه‌ر موسوڵمانێك -به تایبه‌تی داعی و نوسه‌رو ده‌ركه‌وتوان- كه تووشی ده‌بن، پێویسته خێرا خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پێویسته دژی نه‌فسی خۆیان جیهاد به‌رپا بكه‌ن و پشوو درێژانه به‌ره‌نگاری ئه‌م ده‌رده كوشنده ببنه‌وه، تا ریشه‌كێشی بكه‌ن، ده‌نا ئه‌و دینداریی ئه‌مان داده‌ڕزێنێت و له ناوه‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌كات....
له رواڵه‌تیدا دره‌ختی به سێبه‌رو به به‌ره، بەڵام له ناخیدا گه‌نده‌ڵـه‌و ره‌گ و ریشاڵی رزیووه..كه ڕیابازیی ئه‌وه‌نده دژوار وكوشنده بێت پێویسته هه‌موو موسوڵمانێك شاره‌زای ببێت، تا خۆی لێ لابدات، بۆیه پێویستده‌كات كه‌مێك به ته‌فسیل پێناسه‌ی باسی بكه‌ین و، سیما و سیفات و ئاسه‌واره‌كانی بخه‌ینه به‌رچاو.
یه‌كه‌م: واتای ڕیابازیی :
ریا كه له عه‌ره‌ییه‌كه‌یدا (ریاء)ـە (رؤية: بینین)ـە‌وه هاتووه ده‌وترێت: (راءانی الرجل) واته: كابرا كرده‌وه‌یه‌كی كرد تا نیشانم بدات.
ئه‌مه‌ش بۆ نیشاندان و نواندنی كرده‌وه‌ی چاكه‌یه، تا پێیبووترێت: پیاوچاك و چاكساز!
به‌م مانایه‌یه كه خوای گه‌وره له باسی كافرو دووڕووه ریابازه‌كاندا دەفەرمووێ: ﱡﭐ ﱱ ﱠ الماعون: ٦ واته: خۆنیشان ده‌ده‌ن و ده‌خوازن وا ببینرێن، كه پیاوچاكن ده‌نا له‌ڕاستیاندا ﱡﭐ ﱳ ﱴ ﱵ ﱠ الماعون: ٧.
واته: هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و كۆمه‌ك كردنێك قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و رێی لێ دەگرن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی قوره‌یش بۆ غه‌زای (به‌در )،كه بۆ خۆ نواندنیانبوو، چونكه ئه‌وان سه‌ره‌تا بۆ به‌رگریی له كاروانه‌كه‌ی( شام)یان هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌كه، دواتر بیستیان، كه كاروانه‌كه سه‌لامه‌تبووه و نه‌كه‌وتۆته ده‌ست موسوڵمانان، بەڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ خۆنواندن و خۆ گیڤ كردنه‌وه ،هه‌ر هاتن، تا سه‌ره‌نجام له كانیاوه‌كانی (به‌در)دا تێك‌شكان و حه‌فتا كه‌سیان لێكوژراو حه‌فتاشیان دیل كه‌وتن..
خوای گه‌وره ده‌فەرمووی: ﱡﭐ ﱑ ﱒ ﱓ ﱔ ﱕ ﱖ ﱗ ﱘ ﱙ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝﱠ الأنفال: ٤٧.
لــه عــه‌ره‌بیــدا ده‌ووترێت :(الریاء السمعة) .واته: نیشاندان و باسكردنه‌وه‌ی تا خه‌ڵكی ببیستن، كه چ كارێكی چاكه‌ی كردووه.
السُّمْعَّة:([1]) له (سَمَّعَ: وایكرد بیبیستێت)ـە‌وه هاتووه ،كه باسی ڕیابازییش، ره‌فتاری و گوفتار، یان كردارێك باسده‌كاته‌وه، كه پێشتر ئه‌و بیسه‌رانه نه‌یانزانیوه یان نه‌یاندیووه، بەڵام مه‌به‌سته‌كه لێی هه‌ر خۆ نیشاندانه به وه‌ی پیاو چاكه‌و چاكسازیی وایكردووه.([2])
ریا‌و سومعه: له زاراوه‌ی زانایانی دەروونناسی ئیسلامیی و شاره‌زایانی پاڵفته‌ی ده‌روون و ره‌فتارناسیدا برییتییه له‌وه‌ی:كه موسوڵمانێك ره‌فتاری چاك نیشان خه‌ڵكی ده‌دات به‌و ئومێده‌ی پله‌و پایه‌ی له لایان ده‌ستكه‌وێت، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دنیایی بۆ بهێننه‌دیی..
جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه ئاماده‌ی بینینی كاره‌كه‌یبوون، ئه‌وه ریایه، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوون و ئه‌م بۆی باسكردنه‌وه، كه وای كردووه ئه‌وه سومعه‌یه([3]).
عه‌للامه عیززه‌ددینی كوڕی عبدالسلام (رحمە اللە) ) ده‌ڵێ: (ریا و سومعه لێك جیاوازن ده ڵێ:
- ریا: ئه‌وه‌یه: كه كاره‌كه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر خاتری غه‌یری خوای گه‌وره كردووه.
- سومعه: ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه‌ی له به‌ر خاتری خوا به په‌نهانی كردووه، پاشان لای خه‌ڵكی باسیده‌كاته‌وه ).
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه: كه ریا به هه‌موو شێوه‌یه‌كی زه‌مكراوه‌و ناشێت، بەڵام سومعه له‌وانه‌یه زه‌مكراو بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له باسكردنی چاكه‌كارییه‌كه‌یدا، مه‌به‌ستی سه‌رنج راكیشانی خه‌ڵكی و سوودێك بێت، كه لایان ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌شه زه‌مكراو نه‌بێت به‌وه‌ی كه له‌به‌ر خاتری خوا باسیده‌كاته‌وه، تا خه‌ڵكی تر هاندات وا بكه‌ن..
ئه‌مه‌ش ،كه (شێخی عززی كوڕی عبد السلام) وتویه‌تی: له گه‌ڵ ده‌قه‌كاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه:
- خوای گه‌وره دەفەرمووێ ﱡﭐ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﱠ البقرة: ٢٦٤ .
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! خێروخێراته‌كانی خۆتان به منه‌تكردن و ئازار دانی خه‌ڵكی به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه، تا وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌تان لێ نه‌یەت، كه بۆ ڕیابازیی و خۆنیشاندانی لای خه‌ڵكی سامان ده‌به‌خشن.
- پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەفەرمووێ: (مَنْ سَمَّعَ سَمَّعَ اللَّهُ بِهِ وَمَنْ يُرَائِي يُرَائِي اللَّهُ بِهِ).([4])
واته: هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاتری وه‌سف و سه‌نای خه‌ڵكی، باسی چاكه‌كانی بكاته‌وه، خوای گه‌وره ئامانجه‌كه‌ی پووچه‌ڵده‌كاته‌وه و ناهێڵێت بگاته ئاواتی، هه‌ر كه‌سێكیش بۆ ریابازانه ره‌فتار بنوێنێت، ره‌نج به خه‌ساریده‌كات و لای خه‌ڵكی سووكی ده‌كات.
- هه‌روه‌ها دەفەرمووێ: (إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكَ الأَصْغَرَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا الشِّرْكُ الأَصْغَرُ؟ قَالَ: الرِّيَاءُ، يَقُولُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ يُجَازِي الْعِبَادَ بِأَعْمَالِهِمُ: اذْهَبُوا عَلَى الَّذِينَ كُنْتُم تُرَاءُونَ فِي الدُّنْيَا، فَانْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ عِنْدَهُمْ جَزَاءً).([5])
واته: ئه‌وه‌ی زیاتر لێی ده‌ترسم بكه‌ونه ناوی شیركی گچكه وه.
عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! شیركی گچكه‌چییه؟
فەرمووی: ریایه، خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا كه پاداشتی عه‌بده‌كانی ده‌داته‌وه به ریابازان دەفەرمووێ: بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سه‌ی ریاكه‌تان له دنیادا له‌به‌ر خاتری ئه‌و ده‌كرد، بروانن داخۆ هیچ پاداشتێكتان لایان ده‌ستده‌كه‌وێت؟!
- پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) گوێی لێ‌بوو یه‌كێك به ده‌نگی به‌رز زیكری خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد، فەرمووی: (انَّهُ أوَّابٌ) واته: ئه‌وه كه‌سێكه زۆر به‌ره‌و خوای گه‌وره گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كه سه‌یریان كرد دیتیان (میقدادی كوڕی ئه‌سوه‌د)ه -خوا لێی رازی بێت- ..([6]) مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: كه میقداد -كه له یاوه‌رە چاكه‌كانه- به ده‌نگی به‌رز زیكری كردووه مه‌به‌ستی ڕیابازیی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست و خواویستبووه، ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌بووه خه‌ڵكی بزانن ،كه یادی خوا زۆرده‌كات.
([1]) سومعه له كوردیشدا به كاردێت بەڵام دووره له‌م مانایه‌وه له كوردییدا یه‌عنی كه‌سایه‌تی وه‌كو ده‌ڵێن سومعه.
([2]) ئیبنومەنظوور: (لسان العرب ٨/١٦٥، ١٤/٢٩٦) لەگەڵ كورتكردنه‌وه‌ی.
([3]) ئیبنوحەجەری عەسقەلانی: (فتح الباري 11/226) لەگەڵ كورتكردنه‌وه‌ی.
([4]) بوخاری 6134/)، موسلیم (2986).
([5]) نوسەری رەحمەتیی هەر ئەوەندەی نوسیووە: ئیمامی ئه‌حمه‌د (٥/٤٢٨-٤٢٩). راستە وایە. هەروەها ئیمامی بەغەویی لە (شرح السنة/ 4/201). شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە (سلسلة الأحادیث الصحیحة 2/671)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
([6]) (فتح الباري ١١/٣٣٧ له ئه‌نه‌سه‌وه خوالێی رازی بێت به (مه‌رفووع)یی).