سوپاسنامەی دەستەی پشتگیری و خانەوادەی مامۆستا کرێکار
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على سيّدِنا محمدٍ وعلى آلِه وصحبِه أجمعين.
بەناوی دەستەی پشتگیری و خانەوادەی بەڕێز مامۆستا کرێکارەوە –فکّ اللهُ أسره- سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، کە لەڕێپێوانە مەزنەکەی ئەمڕۆی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا، بەشێوەیەکی ئاشکراو دڵسۆزانە بەشدارییانکردو بۆ پشتگیریی مامۆستا کرێکار دەنگیان بڵندکردەوە، داوای گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی و بەزووترین کات ئازادکردنی مامۆستایان دەکرد.
ئاشکرایە ئەو رێپێوان و خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەمەبەستی نیشاندانی: برایەتی، بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، پابەندیی بەبنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بوو؛ ئەو ئایینەی کە دادپەروەری، ڕەحمەت، پاراستنی رێزو شکۆو شەرەفی مرۆڤ، بنەما سەرەکییەکانی پێکدەهێن، هەروەها زۆر سوپاسی تایبەتیمان ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانان بەگشتی و زانایان و کەسایەتییە ئیسلامییەکان بەتایبەتی دەکەین، کە لەهەر شوێنێکی تریش بە: وشە، هەڵوێست، یان پەیام، پشتگیریی خۆیان بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار ڕاگەیاندو پاڵپشتییان بۆ بەرپاکردنی دادپەروەری و گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی نیشاندا، ئەم هەڵوێستانە نیشانەی ئەوەن کە دەنگی حەق بەهیچ شێوەیەک کزناکرێ و ئەوانەی کە لەسەر ڕێبازی ڕاست، باوەڕی درووست و خزمەتکردنی خەڵکی چاکەکارن هەرگیز بەتەنها نابن.
لەپەروەردگاری بێهاوتا داواکارین: هەموو ئەو بەڕێزانەی پشتگیریی جەنابی مامۆستایان کرد، باشترین پاداشتیانبداتەوەو تەرازووی چاکاکانیان سەنگینتربکات، بەو پەڕی رێزەوە دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو برا بەڕێزانە دەردەبڕین، کە ئامادەکارو سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکە بوون، تەنها مەگەر پەروەردگاری بێهاوتا پاداشتتانبداتەوە.
+ خانەوادەی مامۆستا کرێکار
+ دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار
١٤٤٧/٦/٢١ی کۆچی – ٢٠٢٥/١٢/١٢ ز.