X

گەڕان




هه‌ڵوێست و به‌یاننامه

ئه‌هلی حه‌لل و عـه‌قد

1/1/2019 9:28:06 PM   |   2040 :بینراو

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدللە رب العالمین والصلاة والسلام علی رسوله الأمین محمـد وعلی آله وصحبە أجمعین

لە کرێکارەوە بۆ براو خوشکانی دیندارو جوامێرانی کوردستان لە ئەهلی ئیجتیهادو فەتواو زانستی شەرع و ئەهلی داوەریی و یاساناسیی و بیرمەندانی فیکری سیاسی ئیسلامیی و هەڵگرانی پەیامی بانگەوازی خوایی.

السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

لاتان شاراوە نییە کە کوردایەتیەوانانی موفلیس و ئەهلی غلووی قەومی خاک و خەڵک و دەسەڵاتەکەی هەرێمیان بەرەو ئاقارێکی ئێجگار دژوار برد. بە تایبەتی دوای 16/10/2017 کە زۆر زوو نیوەی خاک و خەڵک و دەسەڵاتی هەرێمیان تەسلیمی پرۆژەی ئێرانیزم کردو ئەوەی ئێران 38 ساڵبوو خەونی پێوە دەبینی لە مەودای هەفتەیەکدا بۆی بوو بە واقیعێکی بەردەست! بۆیە لەگەڵ هەستی سەرکەوتندا نەک هەر باڵی دەسەڵاتی سەربازیی و موخابەراتیانەی خۆی کێشا بەسەر هەرێمدا، بەڵکو لە 20/10/2017 ەوە لە کەرکوک و شوێنەکانی تر گروپەکانی حەشدی ئێرانیزم پۆل پۆل خەڵکە سوننیەکە بۆ حەشدی شەعبی ناونووس دەکات و پێداوویستی نان و ئەمانیان بۆ خۆی ئیستیغلال دەکات! خەڵکەکەش دەچنە لای هەندێکیان وەکو سەرایای سەلام بەو ئیعتیبارەی ئەوان وەکو عصائب الحق و منظمة بدر بکوژ نین!

   خوشک و برایانی جوامێرم ئەگەر ئێمە هیممەتێکی موسوڵمانانەی شیاومان نەبێت دوای دە ساڵی تر خەڵکی باشووریش وەکو خەڵکی رۆژهەڵات تەسلیم بەو واقیعە دەبن کە پرۆژەی تەشەییوعە سەرکەوتووەکە بە داردەستی لەتوپەتە پاشماوەکانی یەکێتی و هەندێک ئیسلامیانی کورتبین دروستی دەکات. من مردوو جەنابتان زیندوو ... لە موحەڕەمی داهاتوودا مەراسیمی عاشوورا لە کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجەو شوێنی تر دەبینن چەند ئیستیفزازیی دەبێت. چونکە لە ئێستاوە پلانی بۆ دەکێشن!

   داوام لە بەڕیزتان ئەوەیە ئەم پرۆژەم کە بۆ دامەزراندنی (ئەنجومەنی حەلل و عەقد/ ئەحەد)ە، دیراسە بکەن و بزانن دەشێت ئەم خاڵانە بکرێنە کۆلکەی هاوبەشی کۆبوونەوەی کەسایەتییە ئیسلامییەکان. بە تایبەتی سەربەخۆکان کە زیاتر لە 70٪ی ئیسلامیانی کوردستان پێکدەهێنن؟! تا بتوانین بزاوتێکی گشتگیریی بەهێزیان لێ دروست بکەین و بەری ئەم لافاوە ترسناکەی پێبگرین إن شاء اللە.

چاوەڕوانی وەڵامتانم والسلام علیکم

تێبینی: دەتوانن ئەم نامەو پەیامە بە ناوی من یان ناوی خۆتانەوە بینێرن بۆ عەزیزانێکی تر کە وەکو خۆتان دینداری هۆشیارو جوامێرن. 

23/10/2017

هاوپێچ:

ئه‌هلی حه‌لل و عـه‌قد

 

بسم الله الرحمن الرحیم

إنَّ الْحَمْدَ لِلهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ. يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا. يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ  ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا.

 

أَمَّا بَعْدُ

فَإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللهِ، وَخَيْرَ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وآله وسلم، وَشَرَّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَةٌ، وَكُلَّ ضَلاَلَةٍ فِى النَّارِ

 

باکـــــــۆبیـــــــــــــن

بانگەوازێک بۆ گردبوونەوەی ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان لە

ئەنجومەنێکدا بۆ (ئەهلی حەلل و عەقد)

ئیفلاسی کوردایەتی (التخلیة):

    دوای تێپەڕبوونی بیستوشەش ساڵ بەسەر ئازادی تەواوی باشووری کوردستان و "هەبوون"ی دەزگای ئیدارەی دەوڵەتی (پەرلەمان و حکومەت و دادگا)و  ئاڕاستەی کۆمەڵگە (رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی). لەو کاتەی کە هەموو کورد و کوردستانیانی تر چاوەڕوانی بەگەڕخستنی دەزگا ئیدارییەکانی هەرێم بوون بە شێوەیەکی رەسەن و پارسەنگ (کە لە بێ مووچەییدا پەکیان کەوتبوو) کەچی قۆناغ بە قۆناغی حوکم هەموو مافەکانی مرۆڤی کورد پێشێل دەبوو، زیندانی لاکۆڵانی حزبی زیادی دەکرد. پەرلەمان ئیلغا بۆوەو وەزارەتەکانی حکومەت بوون بە پرۆژەی بەرهەمهێنی خانەوادەو بەرپرسانی! بواری پیشەسازیی ئیفلاسی کردو بازرگانی و کاسبی وەستاو بەرهەمی کشتوکاڵی ئەم ووڵاتە پڕخێرە کەوتە ووشکەساڵیی و قاتوقڕیی! مووچە بڕاو ئومێدی چاکسازیی پووکایەوەو نان و ئەمانی هاووڵاتیان کەوتە قوڕگی عازیای مافیا حزبییەکان.. نەژێرخانی دەستووریی و سیاسیی و ئابووریی و داوەریی و فێرخوازیی ما، نە سەرخانی دابونەریت و قیەمی کۆمەڵایەتیی. شیرازەی خزمایەتیی پساو بنەماکانی خێزان هەڵتەکان! گەل لەم حاڵەتەی گەندەڵیی دەسەڵات و بێسەروبەرییەی کۆمەڵگەو داڕماندابوو، تاسابوو، کەچی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان _کە دوو ساڵ بوو ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بۆ هەرێم تەواوبووبوو_ رایگەیاند کە راپرسی گەل دەکات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی! بێ ئەوەی ئاوڕێک لەو بناغەیە بداتەوە کە دەخوازێت پەیکەری دەوڵەتەکەی لەسەر دابمەزرێنێت! بێ ئەوەی حساب بۆ ئامۆژگاریی دۆستانی یان هەڕەشەی ناحەزانی کورد بکات!! بەمەش هەموو کوردو کوردستانی خستە ژێر مەترسی و دژواریی پەڕیدەکەوتن و بێکەسکەوتنی کوردو گەمارۆی ووڵاتانی دراوسێ و لەدەستدانی ئاسایشی هەرێم و گرانییەکی وا سەیرەوە کە بەرمیلێک نەوتی کوردستانی لە هەڵەبجە گرانتر بوو لە نرخی بەرمیلە نەوتێک لە یابان و ئەڵمانیاو ئوسترالیا!

    کوردستانیانی ماندوو لەم حاڵەتە هیوابڕانەدابوو لە ناکاو لە بەرواری 16/10/2017 دا کارەساتی ئاشبەتاڵێکی ئیجگار قورسیان کەوتە سەر، کە پاشەکشەی پێشمەرگە بوو لە هەموو ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکان کە کەوتبوونە سەر هەرێم و هاتنی حەملەیەکی دڕندانەی حەشدی شەعبی شیعەگەرای رقن. دوای ئەوەی دەرکەوت کە سەرانی غەدری کوردایەتی/ خانەوادەی تاڵەبانی بە ئامادەبوونی قاسم سولەیمانی فەرماندەی نیرووی قودسی قەرارگای ئێرانی رێکەوتنی نهێنییان لەگەڵ هادی عامریی فەرماندەی حەشدی بەدرو ئەبومەهدی فەرماندەی حەشدی عصائب الحق دا بۆ داگیرکەرنی کوردستان واژۆ کردبوو! کە هەر دەبوو ئەو ناوچانەیان بێ بەرگریی تەسلیم بکەن کە دوای 2014دا کەوتبوونەوە سەر کوردستان! کە پارێزگایەک و یازدە قەزاو زیاتر لە چل ناحیەبوو بە هەموو گوندەکانیانەوە! کە زیاتر لە 51٪ ی خاکی باشووری کوردستان بوو! لە ماوەی شەووڕۆژێکدا پارتیشیان ناچارکرد تەسلیم بە بڕیاری حکومەتی مەرکەزیی بەغداد ببێت کە ئەویش بە بێ بەرگریی ئەو ناوچانە رادەست بکات کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەکانییدان..

   ئاوا پارتی و یەکێتی _کە خاوەنی (140) هەزار پێشمەرگەو (120) هەزار چەکداری دژەتیرۆرو پۆلیس موخابەراتن و نوێترین چەکیان لەدەستدایە_ سووک و ئاسان تەسلیم بە بڕیارەکانی حەشدی شیعە بوون و ووڵاتیان تەسلیمکردن!

   ئەم ئاشبەتاڵە نوێیە کە سەرەنجامی هەڵاتنی ناکاوی پازدەهەزار پێشمەرگەی یەکێتی بوو، دەرەنجامی زۆر دژواری لێکەوتەوە: کارەساتی کوشتن و ماڵ سووتاندن و ئاوارەبوونێکی تری لێکەوتەوە کە واقیعەکەی لەسەر هاووڵاتیانی نیوەبەشەکەی تر قورستر کرد. چونکە سەرانی پارتی و یەکێتی _کە بە ناوی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمەوە حوکمی داپڵۆسینی موخابەراتی خۆیان دەکرد_ نەیانهێشت رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەی فریاکەوتن و خزمەتگوزاریی سەربەخۆو چالاک دابمەزرێت. بۆیە ئاوەرەکان هەر دەکەوتنەوە سەر ماڵی کەسوکارەکانیان کە هەموویان لە چینی هەژارو نەدارەکان بوون..

   ئاوا ئەوەی لە مەودای پێنج رۆژدا بەسەر کوردی باشوور هات لەو کارەساتە مێژوویانە کەمتر نەبوو کە پێشتر بەسەر کورد، یان فەلەستینی و پەنجابی و ئەفغانی و بورماییدا هاتبوو!

   کارەساتەکە ناسۆرێکی گەورەو ناخهەژێن بوو. کاریگەربوو. بۆیە ئەگەرچی هێشتا گەلەکەمان لە تاسانی صەدمەکەیدایە، بەڵام گەڕانەوەیەکی دەستەجەمعی بۆ خۆو هەڵسەنگاندنێکی خێرا بۆ هۆکارەکان و ئەنجامەکە زەروورەو هەر سکاڵاو رەخنەو گلەیی بەس نین بۆ پارسەنگکردنەوە. بەڵکو دەبێت لەگەڵ دەستنیشانکردنی هەڵەو تاوان و خیانەتکارییەکاندا پرۆژەیەکی دوورمەودای ئیصلاحی وەکو نەخشەی رێ لەبەر دەستدا بێت تا لەبەرچاوی ئاڕاستەوانانی گەلەکەدا ببێتە دەلیلی هەستانەوەیەکی پارسەنگی شیاوو شایستەی وا  کە بارە لارەکەی پێ راست بکرێتەوە..

   بۆ هێنانەدیی ئەم دوو ئاواتە: (دیاریکردنی هەڵەو تاوان و خیانەت و بکەرەکانیان) و (دیاریکردنی چارەسەرو پارسەنگکردنەوەی ئیدارەی دەوڵەت و دیدڕوونی ئاڕاستەی کۆمەڵگەکە) نوخبەیەکی دینداری رۆشنفیکرو بیرمەندی ئیسلامیی ئەم پرۆژەیان بە ناوی (باکۆبین.. بانگەوازێک بۆ گردبوونەوەی ئیسلاییەکانی باشووری کوردستان لە ئەنجومەنێکدا بۆ (ئەهلی حەلل و عەقد) خستە بەردەست ئیسلامییانی سەربەخۆ، بۆ دیراسەکردن و ئامادەکردن و موسادەقەکردنی. تا بکرێتە مەنهەجی کۆمەڵکارییەکی (ئەهلی حەلل و عەقد)ی شەرعی و ئومێد  بۆ گەلە کۆستکەوتووەکە بگێڕێتەوە.. ان شاءاللە.

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّـهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ. وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ. ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ) محمـد/7

پاشکۆبوونی ئیسلامیی! (ئیممەعەیەتی):

   شارستانێتی رۆژئاوایی _کە لەسەر ریشەی دیدو ڕێی دیانێتی و جوولەکەیی بونیاتنرابوو- لە سەدەی هەژدەی زاینییەوە بە رەفتاری ئیستیعماری بۆ ململانێیەکی سەختی شارستانێتی هاتە سەر ووڵاتی موسوڵمانان. دەوڵەت و ئوممەتەکەمانی _لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم_ کرد بە پەنجاوشەش ووڵات و حەفتاوشەش کەمایەتی چەوساوەوە.. نەخشەی جوگرافیایی بۆ هەموو لەتێکی دەوڵەتەکەمان داناو چەندین جۆر سیستمی حوکمڕانی خۆیانی بە تەزویر کردە ئیدارەی دەوڵەت و ئاڕاستەی کۆمەڵگە ژێردەستەکانی. شەریعەتی ئیسلامی ئیلغاکردەوەو دەستوورو یاسای عەلەمانی خۆیانی هێنایەجێی. هەموو پێداووسیتییەکانی لە دەسەڵات و دەزگاو پسپۆڕو توانای دارایی بۆ سەرخستنی خستە بەر دەست. ئەمە لە زۆر شوێن زیاتر لە پەنجا ساڵی _لە حوکمی راستەوخۆی ئیستیعمار_ خایاند. لە عێراقیش کە باشوری کوردستانی لە 1921ەوە پێوە لکێنرابوو لە 1919 _ 1958 ی خایاند. مێجەرسۆنی نوێنەری بەریتانیا کە هاتە سلێمانی پێشتر کوردی فێربووبوو، چاپخانەی لەگەڵ خۆی هێناو رەمزی قەزازی کرد بە سەرنوسەری رۆژنامەی پێشکەوتن بۆ "رۆشنبیر"کردنی خوێندەوارانی کورد. بێگومان یەعنی بە عەلەمانی کردنییان!

   لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی راستەوخۆی ئیستیعمار قۆناغی حوکمی "نیشتمانی" دەستی پێکرد کە تا ئێستاش هەر _وەکو ئیمتیدادی قۆناغی راستەوخۆی ئیستیعمار لە ئیدارەی حوکم و ئاڕاستەی کۆمەڵگە_ لە ئەندۆنیسیاوە تا مەغریب بەردەوامە.. کوردستان لە 1919ەوە تا ئەم ساتەوەختە هەر وا لەژێر ئەو ئیدارەو ئاڕاستەدا. کە عادەتەن ئیسلامییەکان بە قۆناغی حوکمی عەلەمانییەت ناوی دەبەن.

   لە دوای راپەڕینی 1991ەوە ئیدارەی "دەوڵەت" و ئاڕاستەی کۆمەڵگەی کوردستانی تەسلیم بەو عەلەمانیانە کرا کە هەر ئیمتیدادی قۆناغی راستەوخۆو لاوەکی زەمەنەکەی ئیستیعمار بوون.

   لەبەر ئەوەی ئیسلامیانی کوردستان _لە سەرەتای پەیدابوونی هەست و ئینتیمای فیکری سیاسی ئیسلامییانەوە کەوتبوونە ژێر کاریگەریی سیاسەت و بزاوت و هەڵوێستی کوردایەتییەوانانەوە_ لە دەرکەوتنیاندا نەیانتوانی دیدو رێ و بزاوت و هەڵوێستی دیندارانەی خۆیان سەربەخۆیانە نیشاندەن.  نەیانتوانی جودا لە فیکرو ئینتیمای قەومی دەرکەون. ناچار دەبوون پەیڕەووپڕۆگرامی سیاسی خۆیان وەکو ئەوان نیشاندەن. ناچاربوون بە زاراوەکانی ئەوان خۆبناسێنن. بۆیە بە رواڵەتی قەومیەوە دەردەکەوتن: بە خەباتی خۆیان دەوت شۆڕش، لەجیاتی جیهاد. بە چەکدارەکانی خۆیان دەوت پێشمەرگە، لە جیاتی موجاهید. بە جێکۆبوونەوەکانی خۆیان دەوت مەڵبەندو لق و ناوچە. جاربۆجاریش زیاتر دەکەوتنە ژێر کاریگەریی رۆژانەی دەزگا دەسەڵاتدارەکانی کوردایەتییەوانان. تا گەیشتنە ئەو ئاست و حاڵەتەی ئازادی بانگەوازکردنی ئیسلامییان لێ سەندرایەوە. مزگەوتەکانیان لەدەست دەرهێنراو بانگیان لێ کردنە بانگی ئەلیکترۆنی! ئاوا ئیسلامییە رەسمییەکان کران بە شوێنکەوتەی بزاوت و هەڵوێستی پارتی و یەکێتی. دەمێک لەملاو دەمێک لەولا! تا بە یەکجاریی خزێنرانە ناو قاڵبە قەومییەکەوەو بەرژەوەندی وجودیان بە رادەی نزیکی و دوورییان لە دەسەڵاتە قەومییەکەوە دەستدەکەوت! دەسەڵاتادارنی ئەهلی غلووی قەومیی ئاسان توانی ئەمان راکێشێتە سەر دیدو بزاوت و هەڵوێستی قەومیی خۆی! 

   ئەم پاشکۆیەتییەی ئیسلامییەکان بۆ کوردایەتییەوانان زیانی زۆر بە بانگەوازی خوایی گەیاند. وەلاء و بەرائی لە موسوڵماناندا نەهێشت. دیدی مورجیئەی بەهێز کردەوە. سنوورەکانی کوفرو ئیمانی تێکەڵ کرد. تا گەیشتە ئەوەی توێژێکی زۆری ئیسلامییەکان مەسعوود بارزانیان بە وەلی ئەمری ئوممەتەکە داناو هەموو جۆرە بەرهەڵستکارییەکیان بەرامبەری حەرام کرد! تەنانەت دەیانووت نابێت لە ناخی دڵی خۆشتاندا دژایەتی ئەم دەسەڵاتە کوردییە بکەن!

   ئەم واقیعە سەختە _کە رۆژانە سەرکەوتنی دیدو رێی قەومی رادەگەیاند بەسەر دیدو رێ و بزاوت و بانگەوازی ئیسلامیی و هەڵوێستی ئیسلامیاندا_ پرۆژەی ئیسلامی زیاتر پەژموردە دەکرد. شوێنکەوتووی حزبە ئیسلامییەکانی کەمتر دەکردەوە. جەماوەریانی دوورتر دەکردەوە لێیان. موسوڵمانە رەشۆکەکەش زیاتر دەبووە لایەنگری غلووی قەومییە عەلەمانییەکەو لەسەر فەتوای ئەمان ریزی چەکدارانی پارتی و یەکێتی  پڕ دەبوو لە گەنجی نوێژخوێن. بە تایبەتی لەکاتی شەڕفرۆشتنیان بە تەنزیمی دەولە. کە هیچ لە بەرژەوەندی ئیسلامیانی کوردستان نەبوو..

   ئەم دیدو بزاوت و هەڵوێستانە ئیسلامییەکانی گەیاندە ئەو ئەنجامە پڕزیانەی کە لە دوای 16/10/2017 ەوە دییمان. دییمان دەسەڵاتدارانی هەرێم ناچارکران تەسلیم بە دەسەڵاتی شیعەگەرای حکومەتی مەرکەزیی/ بەغداد ببنەوەو سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانیان بۆ حەشدی وەحشی چۆڵ کردو نان و ئەمانی گەلەکەیان بە پرۆژەی قاسم سولەیمانی گۆڕییەوە. کە یەکپارچە شەڕخوازیی سووننەکوژییە!

   ئاوا ئیسلامییەکانی کوردستان (یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوتنەوەو مەدخەلیەکان) لەبەرچاوی دانیشتوانەکە وەکو پارتی و یەکێتی بوونە هۆکاری نەکسەکەی 16/10/2017 !

پرۆژەی بەدیلی ئوممەت (التحلیة):

   ئەهلی ئیسلام بە درێژایی مێژووی خۆیان ئەوەیان نیشانداوە کە هەر نسکۆیەک کە بەسەریاندا هاتووە تەوحیدو جیهاد بۆتەوە بە هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەیان بۆ ئازادی و عیززەت و کەرامەتیان ئەم دیدو مومارەسەیە ئەو هۆکارە بوون کە خوای گەورە لە هەموو زەمانیکدا کردوونی بە مایەی کۆمەڵکاریی تۆکمەو بەگەڕخستنی وورەو ووزەی موسوڵمان بۆ بەرگریی لە ئیسلام و موستەزعەفانی موسوڵمان. بۆ لادانی ئەو هێزە طاغووتییەی دین و دیندارانی پێشێل کردووە.

   لە هەموو نشێویەکانی مێژووی موسوڵماناندا ئەم گەڕانەوە سەرخۆیە لە یەک موفتیەوە یان لە یەک شێخی تەریقەوە یان لە جوامێرێکی بە غیرەتەوە دەستی پێکردووە. قەت پێویستی بە بەرنامەی فەلسەفەو مەنهەج داڕشتن نەبووە. چونکە بنەماکانی دین و داخوازییەکانی دینداریی  ئەو واقیعە جاهیلییە قبووڵ ناکەن کە دارولئیسلامەکەی کردووە بە دارولکوفر. بەڵام دوای راگەیاندنی جیهادەکە ئوممەتەکە کەوتۆتەوە خۆرێکخستن. هەر زوو ئەمیرو شوراو ئەهلی حەلل و عەقدو پیاوانی قەزاوەت و  زانایانی فەتواو کەسانی رێبەریی و فەرماندەی لەشکرەکان دیاریی کراون و دەزگای زەکات و بەیتولمال دامەزراون.

بـــاکـــۆبـــیــــن:

   ئێمەی ئەهلی ئیسلام لە باشوری کوردستان بە حوکمڕانی کوردایەتییەوانان زیانێکی زۆرمان لێکەوت. بە شکستیشیان زیانەکەمان گەورەتر بووە! خەڵکەکەشمان _کە دەبوو بە وەحی خواییەوە چاوساغیان بین_ تینی زۆریان کەوتۆتە سەرو تاکە ئومێدێک کە لە رێژەیەکی زۆریاندا مابێت: ئێمەی دینداری سەربەخۆو خاوەن هەڵوێستین، کە ئەوان گومانێکی باشمان پێدەبەن. (خوای گەورە بمانگەێنێتە ئەو ئاستەی کە شایانی ئەو گومانباشییە بین). دەی سا وەرن با بە هەموومان هەڵوێستەکەی سەیدنا ئەبوبەکری صددیق خوا لێی رازی بێت بگرینەوە بەر، کە لە رۆژانی سەخت و دژوارو ریددەدا هاواری کرد: (أینقص الدین وأنا حي)؟! وەرن با ئوممەتەکەمان لەسەر ئەو دروشمە جوامێرییە کۆبکەینەوە. دەنا بەخوا قەسەم زۆر لەوەی تەصەوری دەکەین خراپتر دەبین بەژێر پێی شیعەوەو لە وەزعی موسوڵمانانی سوریامان زۆر خراپتر لێ دێت. واللە اعلم.  سونەنی خوای گەورەش بۆ کەس ناگۆڕیت: (وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّـهِ كَثِيرًا وَلَيَنصُرَنَّ اللَّـهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّـهَ لَقَوِيٌّ عَزِيز)الحج/40.

ئەو بنەمایانەی کە دەبێ ببنە ئەو کۆلکە هاوبەشانەی کەسەکان لەسەریان رێبکەون :

یەکەم: مەنهەجی دیدو ڕێ:

١_ مەنهەجی ئەهلی حەلل و عەقد قورئان و سووننەتە بە تێگەیشتنی سەلەف. قورئان بە پێی زمانی عەرەبی لێکداوەتەوە. فەرموودەش بە ساغکردنەوەی هەردوو زانستی ریوایەت و دیرایەتی فەرموودە.

٢_ ئەهلی حەلل و عەقد فرەدیدییان پێ قبووڵە. چونکە شتێکی سروشتییە کە موسوڵمانان لە تێگەیشتنی دەق و لێکدانەوەدا، یان لە رادەو ئاستی دیندارییدا، یان لە ئەولەوییەتی گەیاندنەوەی پەیامی دینەکەو چۆنیەتی کارکردن بۆ سەروەرێتی شەرعدا راجوێ دەرکەون. راجوێیی بە بەڵگەی شەرعی یەکلا دەکرێتەوە، ئەگەر لەبەردەستدا نەبوو بە پیی بۆچوونی زۆرینی ئاڕاستەوانانی ئەهلی حەلل و عەقد دەبێت کە مەرجە خواستی واقیعی موسوڵمانانی تێدا رەچاو بکرێت.

دووەم: کۆمەڵکاریی:

٣_ ئەهلی حەلل و عەقد هەر پێنج ئینتیماکەی ئەهل سوننەت و جەماعەت بە شێوەیەکی گشتی بە رەوا دەزانن. واتە: سەلەفی (ئەهلی حەدیس) و ئەشعەریی و ماتۆریدیی و موعتەزیلەو خەواریج، لەوانەی کە باوەڕیان بە فرەدیدیی هەیە. ئەهلی ئینتیمای ئەم مەدرەسانە پێشتر پێشەوایانی ئوممەت وەکو بەرەی بەرامبەر شیعە ناساندوویانن. هەموو راجوێیەکی ناو ئەم مەدرەسە سوننییانە بە موناقەشەی بەڵگەو گفتوگۆی برایانە یەکدەخرێتەوە.

٤_ ئەهلی حەلل و عەقد لەسەر ئەم دیدوڕێیە بە برایەتی دینی کۆمەڵێکی عەقائیدیی خواوویست دروست دەکەن، کە ببێتە مەرجەعییەتی ئاڕاستەکردنی موسوڵمانانی باشوری کوردستان.  پەیکەرێکی ئیداریی بۆ دیاری کردنی ماف و ئەرک و دەسەڵاتی تاک و کۆو دەزگاو دائیرەکانی ئەم کۆمەڵکارییە دادەڕێژرێت.

٥_ ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد هەر سێ قۆناغی خوێندنە سەرەتاییەکەی عەقیدەو فیکرو زانستی شەرعی و بژاری دەروون و هۆشیاری واقیعی بە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵە ئیسلامییە دەبڕێت، تەفسیلاتی ئەمە لە مەنهەجی خوێندنی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامییدا دیاریکراوە.

٦_ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقدو شوێنکەوتووانیان بە گوێرەی شیاوێتی و شارەزایی و حەزی خۆیان بەرپرسێتی وەردەگرن.

٧_ ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد ئەنجومەنی دامەزرێنەری کۆمەڵکاریی و ئاڕاستەوانی بزاوتەکەیە. لەوەوە دەزگاو دائیرەکان پێکدێن و ئەو بەرپرسانیان بە پێی تەعلیماتی تایبەت بە ئۆرگانەکان دادەنێت.

سێیەم: ئامانج و رێبازو بزاوت و هەڵوێست:

٨_ ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد قۆناغەکانی ئیمان و هیجرەت و جیهاد، هەروەها ئیواء و نوصرەت،کە لە ئایەتەکانی 72و74ی سوورەتی ئەنفالدا هاتوون، بە شوێنکەوتووەکانی دەبڕێت.

٩_ ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد بەو سیفەتەی کە مەرجەعییەتی هەمووانە ئامانج و قۆناغەکانی رێبازی خۆی دیاری دەکات. ئامانجی قیامەتی دیارە کە رەزامەندی خوای گەورەیە. ئامانجە دنیاییەکەش بریتییە لە چەسپاندنی ئەرکی ئیستیخلاف (العبادة والسیادة) کە بەمانە دەبێت:

أ_ بە دارولئیسلامکردنەوەی کوردستان. بە گۆڕینی دەستورو یاساکانی حوکمڕانی.

ب _ لادان و رادانی سیستمی حوکمی طاغووتی و بنیاتنانی سیستمی ئیمارەتی راشیدە.

ج _ گێڕانەوەی کۆمەڵگە لە قیەم و رەفتای جاهیلییەتەوە بۆ بەهاو سیماو رەفتاری موسوڵمانێتی.

د_ گێڕانەوەی ئەهلی مزگەوت لە ئەعرابێتییەوە بۆ تەقواکاریی حزبواللەیی.

١٠_ ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد هەر لە یەکەم هەنگاوی دەسپێکی کارەوە دەکەوێتە ئامادەسازیی بنیاتنانی هێزی پارێزگاریی خۆی. سیفەتی بەهێزیی بریتییە لە سەرجەمی هێزی سێ بازنە: هێزی باوەڕ، هێزی ریز، هێزی بازوو.

١١_ مەرجە هەموو رەفتارێک پشتی بە بڕگەیەکی دەستووریی یان بڕیارێکی ئەنجومەنی ئەهلی حەلل و عەقد و دەزگا رەسمییەکانی بەستبێت.

 

تێبینی:

  بەڕێزت بۆت هەیە ئەم بانگهێشتە بگەێنیت بە کەسانێک کە هاوشانتن و لێیان را دەبینیت بەشدار بن یان لانی کەم ئامادەیی ئامۆژگاریی و راوێژپێکردنیان هەبێت.


هه‌ڵوێست و به‌یاننامه