ئەترسن لەوقەڵەمەی نێوپەنجەکانت
لەپەڕەی تەڕبووبەفرمێسکی ناوزیندانت
لەووشەلەکتێب لەڕیشت لەجامانە
لەوحەقەی بەیانی دەکەی لەناوحەدیس وقورئانا
ئەترسن
لەوتەفسیرەی کە بڕیاربوو بۆمان بنێریت
ئەرکی پێغەمبەرانمان پێ بسپێریت
ئەترسن وخەیاڵ خۆشن وادەزانن تۆزیندانی
تۆئازادی لەناو دڵمان تروسکای چاوەکانی
ئەترسن
ئەترسنو گوایەبردیان لاپەڕەکان نایدەنەوە
چمادڵخۆشی خۆیان بەوکارانە دەدەنەوە
ئەترسن لەجوامێریت لە سەرچاوەی قسەی حەق
حوکمی ئیسلامان دەوێ بەفرمێسکوزیندان وچەک
ئەترسن
ئەترسن کەلەزیندانای ئەترسن لەشیشەکان لەدیوار
لەهەناسەت لەپێکەنین لەگریانت لەشینوزار
لەهەرشتێک تۆپێت باشە کامە یوسفمان پەسەندە
بێ هوودەیە سەدەی فیرعەونەو بوونە ڕابەر دزوجەردە
ئەترسن
چاوشینەکان وازی دەکەن بەڕۆحوگیانت بەمەبەست سکاڵاکەت بێ هودەبوو کەس نەیماوە شعوروهەست
بێ کەسوکار سەرمای شەوان ئازاری دان پشتی چەماوە
لەم سەرزەویەهیوانەماجێگانەمالەئاسماندا خوایەک ماوە
داواکارین لەپەروەرێن ئارامی بڕژێنێت بەسەرمامۆستاداو
هەرکەس بەو زوڵموچەوسانەوەیەدڵخۆشە.خوای گەورەلەنێوان فیرعەون وئەبوجەهلاجێگای پێبدات.
ئاگاتان لێیە خوای گەورەچۆن تاقیتان دەکاتەوە.لەهەمان ڕۆژدا هەزارەها پۆستم بینی لەسەربەناومامۆستای فیزیایەک کەدووڕۆژ گیراوە.بەڵام شێخی ئێمەش وەک بڵێ لەسەرتلیاک فرۆشتن زیندانە زۆرینەی مسوڵمانەکان ناوێرن بەپۆستێکیش هەڵوێستیان هەبێت.بەرپرسی ئەخلاقیوودینیتان لەسەرە.مەترسن خۆتان مەکەن بەکەڕەی شەربەت.هەڵوێستان هەبێت لایەنی پەیوەندیدارئاگاداربکەنەوە.
رۆژگار