مامۆستا گیان
وا شه‌ش مانگه كێڵگه‌كانی ئێمه تینوون
تۆش تكه تكی بارانی
نیشتیمانمان چاوی لێڵی چاوه‌رێیه
تۆش دوچاوی گه‌ش و گوڵی كوردستانی
ئه‌م وڵاتی خۆڵه‌مێش و پڕ ئه‌ندێشه
ئێستاكه پره له زوحاك
ئه‌تۆش چه‌كوشی ته‌پڵی سه‌ری زاڵمانی
مامۆستا گیان
تۆ سارداوی هه‌وارانی
جامه ئاوی ماندوانی
بابۆڵه‌ی ده‌ستی له‌رزۆكی هه‌تیوانی كوردستانی
بڵقه‌ی كانی نسارانی
قڵپه‌ی چاوی هه‌ژارانی
كڵپه‌ی دایكی شه‌هیدانی
هه‌ڵپه‌ی دڵی چه‌وساوانی
نازانم تۆ كام حاجیله‌ی
باڵای به‌رزی كام قه‌ندیله‌ی
زه‌رده‌ی سه‌رچیای گه‌ڵاڵه‌و
هه‌ڵمی سه‌ر كه‌ژی سیروانی؟!
ده‌شتی سه‌وزی شێخ وه‌سان و
ره‌نووی قه‌ڵبه‌زه‌ی دوكانی؟!
تۆ رێچكه جۆگه‌له‌ی دۆڵێ و
ئاسۆی كلكه‌ی سه‌ركه‌پكانی
نه‌ء نه‌ء تۆ پێشمه‌رگه‌ی ره‌ش و روتی
سه‌ر لوتكه‌ی هه‌یبه‌ت سوڵتانی
تۆبانگی به‌ری به‌یانی
تۆ ده‌سته‌ی پڵنگی پێشمه‌رگه‌ی
ناو گه‌ڵۆی ماخۆ بزنانی
تۆ كێوهرهشی هه‌ڵگوردی
تروسكه‌ی گڵۆپی بن گردی
تۆ وه‌كو به هار جوانی
نه‌سیمی مانگی گوڵانی
تۆ سروه‌ی نامه هینه‌ری
سه‌ر له نوێ زیندوو بونه‌وه‌ی
خاوه‌نی ئاسمانه‌كانی