X

گەڕان




له‌یادی شاعیراندا

هۆنراوەی: بەیعەتت پێدەدەم

5/19/2025 11:05:46 PM   |   289 :بینراو

خوا وەکیل بێ بەیعەتێکت پێدەدەم
تا لە ژینا بم دیدوڕێت بەرنەدەم
ئەی ڕێبەری زیندان و دوورەدەستم
بگرە بەڵێنی ناخ و ھزرو ھەستم
بەڵێن بەخوا بێ بەرنامەت نەگۆڕم
ھەتا ئەو ساتە وەختەی دەچمە گۆڕم
لەو ڕۆژی ناسیومانی ھەر ئاوابوویت
ڕاست و دروست پارێزەری مافی ڕەوابوویت
ھەرچەندە بەندو دوورو دەربەدەری
تۆی مەشخەڵی ڕوناکی ڕێی مەو ڕێبەری
ئەی ڕێبەری دەستبەسەرو بێنازم
ئێستاش بەناوو مانی تۆ نیازم
چاوی هەزارانی وەک مەت کردەوە
هەر بەحەق ئاوا نەوەی نوێت بردەوە
دڵنیابە هەزاران لاوی بەدین
لەسەر رێتن، پێ بەپێ چوست و بەتین
ئاراستەوانی دڵسۆزی لاوو پیر
تۆ ڕێبەریت، تۆ پێشڕەویت، تۆ ئەمیر
دڵ و دەروون ئاسودەکەو بسرەوە
کە ئەمڕۆ ڕەوتی جوامێران پێشڕەوە.

باخەوان هەولێری


له‌یادی شاعیراندا