له‌گه‌ڵ ره‌چاو کردنی ئادابی پارشێو کردن و رۆژوو شکاندن و خۆ گرتنه‌وه له‌و شتانه‌ی که له رۆژووه‌وان ناوه‌شێته‌وه هه‌ندێک ره‌فتاری تریش هه‌ن که خێره رۆژووه‌وان ئه‌نجامیان بدات.
١- سیواک کردن: سیواک کردن بۆ رۆژووه‌وان شتێکی چاکه‌و خێره، به‌کارهێنانیشی چ له به‌یانیاندا بێت یان عه‌سر و ئێواران هیچ ئیشکالی نییه. ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێ: ئیمامی شافیعی هیچ لاری له به‌کارهێنانی سیواک بۆ رۆژووه‌وان نه‌بوو، چ له سه‌ره‌تای رۆژدا بێت چ له کۆتایی، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌ڕۆژوو بووه‌و سیواکیشی به‌رده‌وام به کار هێناوه.
٢- سه‌خاوه‌ت و قورئان خوێندن: سه‌خاوه‌ت و خێر‌و کردن و قورئان خوێندن هه‌موو کاتێک هه‌ر خێر و چاکه‌یه، به‌ڵام له ره‌مه‌زاندا جه‌خت لێکراوترن، ئیمامی بوخاری له ئیبنو عه‌بباسه‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له هه‌موو که‌س سه‌خیی و خێره‌ومه‌ندتر بوو، له ره‌مه‌زانیشدا - له‌و کاتانه‌ی که دیداری جوبره‌ئیلی ده‌بوو - له هه‌موو کاتێکی تری خێره‌ومه‌ندتر ده‌بوو، جوبره‌ئیلیش هه‌موو شه‌وێکی ره‌مه‌زان ده‌هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و قورئانه‌که‌ی پێ موڕاجه‌عه ده‌کرده‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له خێرایی و گشتگیری خێره‌ومه‌ندێتیدا ده‌توت شنه‌بایه، خێرایه‌و هه‌موو که‌سێکی ده‌گرته‌وه.
٣- زۆركردنی خواپه‌رستی له ده‌رۆژی دوایی ره‌مه‌زاندا:
ئیمامی بوخاری و موسلیم ده‌گێڕنه‌وه که خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی:«كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَهُ، وَأَحْيَا لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ»[1]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) که ده رۆژی کۆتایی ره‌مه‌زان دا ده‌هات، په‌شته‌ماڵی لێ توند ده‌کرده‌وه ( واته خۆی گورج ده‌کرده‌وه تا خۆی بۆ خواپه‌رستی ته‌رخان بکات) و شه‌وانی به شه‌ونوێژ و په‌رستن زیندوو ده‌کرده‌وهو ماڵ و منداڵی به خه‌به‌ر ده‌هێنا». له ریوایه‌تێکی ئیمامی موسلیمدا هاتووه که: « كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَجْتَهِدُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ، مَا لَا يَجْتَهِدُ فِي غَيْرِهِ »[2]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌و ره‌نج و هه‌وڵه‌ی له ده رۆژی دوایی ره‌مه‌زاندا ده‌یدا له هیچ کاتێکی تری‌دا نه‌یده‌دا».
[1]. بوخاری: ٢٠٢٤؛ موسلیم: ٧؛ ئیبنو ماجه: ١٧٦٨.
[2]. ئه‌بوداوود: ١٣٧٦؛ نه‌سائی: ١٦٣٩؛ ئه‌حمه‌د: ٢٤٥٢٨.