یه‌کێک تر له ئادابی رۆژوو گرتن، به‌ربانگ کردنه واته رۆژوو شكاندنی شه‌رعی دوای خۆرئاوا بوون؛ چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: ١٨٧]؛ «رۆژووتان تا شه‌و به‌رده‌وام كه‌ن»که شه‌ویش به خۆرئاوابوون ده‌ست پێده‌كات. ئه‌میش له چه‌ند بابه‌تدا باس ده‌که‌ین.
بابه‌تی یه‌که‌م
په‌له‌كردن له به‌ربانگ‌كردنه‌وه
سوننه‌ته له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له خۆرئاوابوون (چ به دیتنی خه‌پله‌ی خۆر یان به‌شاهیدی موسوڵمان یان به پێی خشته‌ی متمانه‌پێكراوی كاتی نوێژه‌كان وپارشێو و به‌ربانگ یان به رێگای تر)[1] رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت:
١- سه‌هلی كوڕی سه‌عد خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لَا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الْفِطْرَ»؛ «خه‌ڵكی هه‌ر له‌خێرو به‌ره‌كه‌تدا ده‌بن مادام په‌له له رۆژوو شكاندنیان بكه‌ن». ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دیان و جووله‌كه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بوون كه ئه‌ستێره ده‌رده‌كه‌وت ئینجا ده‌یان شكاند.[2]
٢- عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بو ئه‌وفا خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ وَهُوَ صَائِمٌ، فَلَمَّا غَرَبَتِ الشَّمْسُ قَالَ لِبَعْضِ القَوْمِ: «يَا فُلاَنُ قُمْ فَاجْدَحْ لَنَا»، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ لَوْ أَمْسَيْتَ؟ قَالَ: «انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا» (ثَلاثاً)، فَنَزَلَ فَجَدَحَ لَهُمْ، فَشَرِبَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ثُمَّ قَالَ: إِذَا رَأَيْتُمُ اللَّيْلَ قَدْ أَقْبَلَ مِنْ هَا هُنَا، فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ»[3]؛ « له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا بووین (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له سه‌فه‌رێكدا جه‌نابی به‌ڕۆژوو بوو، كه خۆر ئاوا بوو به یه‌كێكمانی فه‌رموو: هه‌سته ئه‌و خۆراكه‌ی مه‌نجه‌ڵی سه‌رئاگره‌كه (ئه‌و شۆربایه) تێكهه‌ڵده، ئه‌و كه‌سه‌ش وتی: چاوه‌ڕێ ی ئێواره ناكه‌یت (واته تا تارێک دادێت) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)؟ فه‌رمووی (سێ جار): هه‌سته تێكی هه‌ڵده، هه‌ستاو تێكی هه‌ڵدا بۆیان و پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نۆشی كرد. ئینجا فه‌رمووی: كه شه‌وتان دی له‌وێوه داهات كاتی رۆژوو شكاندنی رۆژووه‌وان هاتووه».
٣- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَا هُنَا، وَأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ هَا هُنَا، وَغَرَبَتِ الشَّمْسُ فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ»[4]؛ «گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر شه‌و داهات و رۆژ چوو و خۆر ئاوابوو ئه‌وه كاتی رۆژوو شكاندن هاتووه».
٤- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له فه‌رمووده‌ی قودسیدا (له‌خوای گه‌وره‌وه ده‌گێڕێته‌وه) فه‌رمووی: «يَقُولُ اللَّه تَبَارَكَ وَتَعَالَى: أَحَبُّ عِبَادِي إِلَيَّ أَعْجَلُهُمْ فِطْرًا »[5]؛ «خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ خۆشه‌ویستترین عه‌بدم ئه‌وه‌یانه‌كه زووتر به‌ربانگ ده‌كاته‌وه».
٥- خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ده‌رباره‌ی دوان له‌یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پرسیاریان لێكردم: « أَحَدُهُمَا يُعَجِّلُ الْإِفْطَارَ وَيُعَجِّلُ الصَّلَاةَ، وَالْآخَرُ يُؤَخِّرُ الْإِفْطَارَ، وَيُؤَخِّرُ الصَّلَاةَ، قَالَتْ: أَيُّهُمَا يُعَجِّلُ الْإِفْطَارَ، وَيُعَجِّلُ الصَّلَاةَ؟ قُلْنَا: عَبْدُ اللَّهِ، قَالَتْ: كَذَلِكَ كَانَ يَصْنَعُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[6]؛ «یه‌كێكیان زوو به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌و زووش نوێژه‌كه ده‌كات، ئه‌وی تریان دره‌نگ به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌و نوێژه‌كه‌ش دره‌نگ ده‌كات. فه‌رمووی كامیانه كه زوو به‌ربانگ ده‌كاته‌وه و زووش نوێژه‌كه ده‌كات؟ وتیان عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود. خاتوو عائیشه فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاوای ده‌كرد».
شه‌وكانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت دوای هاوردنی سێ فه‌رمووده (لێره‌دا به‌جیا هێناوماننه‌ته‌وه) ده‌فه‌رموێ له ئیبنو عه‌بباس و ئه‌نه‌سه‌وه ریوایاتی تر هاتوون كه سه‌حیحن، ئیبنو عه‌بدولبه‌ڕڕیش ده‌فه‌رموێ فه‌رمووده‌ی زووبه‌ربانگ كردنه‌وه‌و دواخستنی پارشێو سه‌حیح وموته‌واترن.[7]
که‌وابوو به ئاوابوونی خه‌پله‌ی خۆر رۆژووه‌كه ته‌واو ده‌بێت، رۆژووه‌وان بخوات یان نه‌خوات واحسێبه كه به‌ربانگی كردۆته‌وه چونكه رۆژوو له شه‌ودا نامێنێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له لێكدانه‌وه‌و ماناكردنی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): «فقدْ أَفطرَ الصَّائمُ» واته رۆژووه‌كه‌ی ته‌واوبوو یان كاتی رۆژوو شكاندنی هات یان با رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت؛ هه‌موو ئه‌م مانایانه له فه‌رمووده‌وانان و‌ر اڤه‌وانان وشه‌رعناسانه‌وه هاتووه. ئیبنوخوزه‌یمه ده‌فه‌رموێ: هه‌واڵه‌و ده‌یدات (علیه الصلاة والسلام) واته رۆژوو شکاوه. هه‌موو ماناكانیش لێک نزیكن.
زوو به‌ربانگ كردنه‌وه‌كه چه‌ندین حیكمه‌تی تێدایه؛ له‌وانه:
١- نه‌رم و نیان ره‌فتاركردن وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یه به ڕۆژووه‌وانه‌كه‌دا كه برسی و تینوو و ماندووه یان گه‌نجه‌و په‌له‌یه‌تی.
٢- ئومێده به‌ر ره‌حمه‌تی خوای میهیره‌بان بكه‌وین ان شاءالله.
٣- جێبه‌جێكردنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه پێوه‌ی ده‌ناسرێینه‌وه والحمد لله.
٤- پێچه‌وانه‌كاریی دیان وجوله‌كه‌یه كه به‌ربانگ كردنه‌وه دوا ده‌خه‌ن. له‌م سه‌رده‌مه‌شماندا پاراستنی ره‌فتاری سوننه‌تیانه‌ی خۆمانه‌و له شیعه‌مان جیا ده‌كاته‌وه كه تا ئه‌ستێره نه‌بینن به‌ربانگ ناكه‌نه‌وه!
٥- زوو به‌ربانگ کردنه‌که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زووتر خۆی بۆ نوێژی عیشاو ته‌راویح به‌تایبه‌ت له مزگه‌وت و جه‌ماعه‌تدا ئاماده بکات.
بابه‌تی دووه‌م
دوعاكردن وپاڕانه‌وه له به‌ربانگدا
دوعاكردن له‌كاتی رۆژوو شكاندنی به‌ربانگدا سوننه‌ته‌و ئومێدی گیرابوونی زۆره؛ چونكه یه‌كێكه له‌و كاتانه‌ی كه ئومێده دوعایان تێدا گێرا ببێت. باشتر وایه دوعا سوننه‌ته‌كان بكات كه سوپاسگوزاریی خوای گه‌وره‌ن، پاشان دوعا بۆ خۆی و دایك و باوک و ماڵ ومنداڵ وخوشک وبراو خاوه‌ن مافه نزیكه‌كان، ئینجا ئه‌وانه‌ی رایان سپاردووه دوعایان بۆ بكات. هه‌موو دوعاكانی قورئان كه داوای خێر ده‌كه‌ن به خودی که‌سه‌که‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن پاشان نزیكترین پاشان نزیک ئینجا موسوڵمانانی تر.
١- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كَانَ رَسُول الله صلى الله عَلَيْهِ وَسلم إِذا أفطر قَالَ ذهب الظمأ وابتلَّت الْعُرُوق وَثَبت الْأجر إِن شَاءَ الله»[8]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه به‌ربانگی ده‌كرده‌وه ده‌یفه‌رموو: تینیوێتییه‌كه رۆیشت، ده‌ماره‌كان ته‌ڕبوونه‌وه‌و پاداشته‌كه‌ش إن شاءالله جێی خۆی گرتووه».
٢- عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌رباره‌ی دوعای به‌ربانگ ده‌یفه‌رموو: « إِنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ لَدَعْوَةً مَا تُرَدُّ»[9]؛ «رۆژووه‌وان كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی دوعایه‌كی هه‌یه كه كردی لێی قبوڵ ده‌كرێت» بۆیه ئیبنو عه‌مر خۆی خوا لێی رازی بێت كه به‌ربانگی ده‌كرده‌وه ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِرَحْمَتِكَ الَّتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ، أَنْ تَغْفِرَ لِي»[10]؛ «خوایه لێت ده‌پاڕێمه‌وه به‌و ره‌حمه‌ته‌ت كه هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه لێم خۆش به».
بابه‌تی سێیه‌م
ئه‌و خۆراکه‌ی به‌ربانگی پێ ده‌کرێته‌وه
سوننه‌ته به‌ربانگ كردنه‌وه به‌قه‌سپ بێت پاشان خورما، كه نه‌بوو به ئاو. هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک كورد به خورمای ته‌ڕو وشک هه‌ر ده‌ڵێ قه‌سپ به‌ڵام له رستیدا قه‌سپ، بریتییه له «رطب»ی عه‌ره‌بی که ته‌ڕه‌و هی ئیمساڵه، خورماش واته «تمر»ی عه‌ره‌بی که وشکه‌و هی پاره. ئه‌مه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواشدا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زانراو بووه وه‌كو له فه‌رمووده‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت:
١- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «کَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُفْطِرُ عَلَى رُطَبَاتٍ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ، فَإِنْ لَمْ يَكُنْ رُطَبَاتٌ فَتَمَرَاتٌ، فَإِنْ لَمْ يَكُنْ تَمَرَاتٌ حَسَا حَسَوَاتٍ مِنْ مَاءٍ»[11]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێش نوێژ به چه‌ند ده‌نکه قه‌سپێک رۆژووه‌که‌ی ده‌شکاند، گه‌ر ده‌ست نه‌که‌وتایه به چه‌ند ده‌نکه خورمایه‌ک، گه‌ر ئه‌ویش نه‌بووایه ئه‌وه هه‌ر چه‌ند قومه ئاوێکی ده‌خوارده‌وه».
٢- سوله‌یمانی کوڕی عامر خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «إذا كان أحدُكُم صائماً فليفطِرْ على التمر، فإن لم يجدِ التمرَ فعلى الما‌ء، فإن الماءَ طهورٌ»[12]؛ «ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌ڕۆژوو بوو با به خورما رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت، ئه‌گه‌ر خورمای ده‌ست نه‌که‌وت با به ئاو بیشکێنێت، چونکه ئاو پاک و پاککه‌ره‌وه‌یه».
ئێره جێی ئه‌وه نیه که هه‌ندێک له‌و به‌ڵگه زانستیانه باس بکه‌ین که له سه‌ر خورما (له کۆن و نوێ‌دا) خراونه‌ته روو به‌ڵام ئه‌وه‌نده بزانین که یه‌ک ده‌نکه خورما بۆ رۆژووه‌وان ده‌بێته مایه‌ی گه‌ش بوونه‌وه‌ی گه‌دهو ریخۆڵه‌و وزه‌ی له‌شی چونکه ئه‌و کالۆرییه گه‌رمایه‌ی تێدایه‌تی به‌سه بۆ به‌ڕۆژوو بوونه‌وه‌ی سبه‌ینێشی!! بۆیه ئیمامی ئیبنولقه‌ییم دوای باسێکی زۆری له خورما ده‌فه‌رموێ: خورما هه‌م میوه‌یه، هه‌مو خۆراکه، هه‌م ده‌رمانه، هه‌م شیرینه! دکتور سه‌بری قه‌ببانی ده‌ڵێت: خورما چه‌ندین جۆر شه‌کری تێدایه هه‌ر به گه‌یشتنی به لیک جۆرێک له شه‌کره‌که‌ی ده‌گاته خوێن و به سه‌ر ئه‌ندامانی له‌شدا به هۆی خوێنه‌که‌وه دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یه‌عنی ته‌عویز دانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌کره‌ی له خوێندا که‌م بۆته‌وه! ئه‌مما ئاوه‌که: ئه‌ویش هه‌ر موعجیزه‌یه‌کی تری پێغه‌مبه‌ری نازداره (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) چونکه زانستی پزیشکی ئه‌مڕۆ بۆ ته‌ندروستی پته‌و و بۆ رێجیم و خۆ له‌ڕ کردن ده‌ڵێت له خورێنی (ناشته‌ی پێش نان خواردنی به‌یانی) ئاو بخۆره‌وه چونکه گه‌ده و ریخۆڵه‌کان پاک ده‌کاته‌وه.
ئه‌م حه‌دیسه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ رۆژووه‌وان وا چاکتره که پێش نوێژی شێوان و به‌و شێوه‌یه رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت ئینجا که نوێژه‌که‌ی کرد خواردن ده‌خوات، ئه‌گه‌ر خواردنه‌که ئاماده بوو، ده‌توانێت پێشتر بیخوات و دوایی نوێژه‌که‌ی بکات چونکه ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی:« إِذَا قُدِّمَ العَشَاءُ فَابْدَءُوا بِهِ قَبْلَ أَنْ تُصَلُّوا صَلاَةَ المَغْرِبِ، وَلاَ تَعْجَلُوا عَنْ عَشَائِكُمْ»[13]؛ «ئه‌گه‌ر خواردنی شێوان (ئێواره) پێش نوێژ دانرا ده‌ست به‌و بکه‌ن خواردنه‌که دوا مه‌خه‌ن».
[1]. ئه‌وانه له رۆژئاوا ده‌ژین یان له‌و وڵاتانه‌ی رۆژنامه‌کانیان کات دیاری ده‌که‌ن ده‌توانن ئیعتماد بکه‌نه سه‌ر دیاری کردنی ئه‌و رۆژنامانه بۆ خۆر هه‌ڵاتن و خۆرئاوا بوون؛ واللّه أعلم به تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دووره ده‌ستی موسوڵمانانن.
[3]. بوخاری: ١٩٥٥؛ موسلیم: ١١٠١.
[4]. بوخاری: ١٩٥٤؛ موسلیم: ١١٠٠.
[5]. ترمزی: ٧٠٠؛ ئه‌حمه‌د: 7241؛ ترمزی ده‌فه‌رموێ «حسن غریب».
[6]. ترمزی به سه‌حیحیشی داناوه؛ شه‌وکانیش (له نیل الأوطار: ٨١٤) ده‌فه‌رموێ وایه‌و یاوه‌ره‌که‌ی تریش ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری بووه خوای لێ رازی بێت.
[8]. ئه‌بوداوود: ٢٣٥٧؛ نه‌سائی: ٣٣٢٩؛ به‌یهه‌قی: 8133؛ داره‌قوتنی: ٢٢٧٩؛ حاکم: ١٥٣٦، ده‌فه‌رموێ به پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیم؛ زه‌هه‌بیش ده‌فه‌رموێ وایه. ئه‌لبانیش (له الإروا‌ء: ٩٢٠) ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه.
.[9] ابن ماجه: 1753؛ المجموع: ٦/٣٨٣.
[10]. ئیبنو ماجه: ١٧٣٥؛ حاکم: 1535، ده‌شفه‌رموێ: به پێی مه‌رجه‌کانی بوخاری و موسلیم سه‌حیحه و ئیمامی زه‌هه‌به‌بیش لایه‌نگریی کردووه.
[11]. ابن ماجه: 2536؛ أحمد: 1276؛ أبو داود: 2536
[12]. ترمزی: ٦٩٥؛ ئه‌بو داوود: ٢٣٥٥؛ ئیبنو ماجه: ١٦٩٩؛ حاکم: ١٥٧٥؛ به‌یهیقی: ٨١٢٨.
[13]. بوخاری:٦٧٢؛ موسلیم: ٦٤؛ ئه‌حمه‌د:٦٣٥٩.