رۆژووی شه‌و و رۆژ (وصال)
«وصال» واته پێكه‌وه گرێدانی دوو رۆژو زیاتر له سه‌ریه‌ک بێ خواردن وخواردنه‌وه‌ی شه‌وانیش به‌ئه‌نقه‌ست؛ ئه‌مه‌ش نابێت و حه‌رامه چونكه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جه‌نابی بووه نه‌ک گشتی بێت بۆ ئوممه‌ته‌كه‌شی. ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێک فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی له‌سه‌ره، هه‌ندێکیان ده‌هێنینه‌وه :
١- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « إِيَّاكُمْ وَالوِصَالَ، مَرَّتَيْنِ. قِيلَ: إِنَّكَ تُوَاصِلُ، قَالَ: إِنِّي أَبِيتُ يُطْعِمُنِي رَبِّي وَيَسْقِينِ، فَاكْلَفُوا مِنَ العَمَلِ مَا تُطِيقُونَ »[1]؛ «دوو جار فه‌رمووی: نه‌که‌ن رۆژوو به‌رده‌وام که‌ن، وتیان: ئه‌دی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) جه‌نابت وا ناکه‌یت؟! فه‌رمووی: به‌ڵام ئێوه له‌وه‌دا وه‌کوو من نین، من شه‌و و رۆژ ده‌به‌مه سه‌ر، خوا خواردن و خواردنه‌وه‌م ده‌داتێ (خوای گه‌وره هێزی که‌سێکم پێ ده‌به‌خشێت که نان و ئاوی خوارد بێت)، ئه‌وه‌نده کار بخه‌نه سه‌ر شانی خۆتان که ده‌توانن».
2- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) «نَهَى عَنِ الوِصَالِ. قَالُوا: إِنَّكَ تُوَاصِلُ، قَالَ: إِنِّي لَسْتُ مِثْلَكُمْ إِنِّي أُطْعَمُ وَأُسْقَى»[2]؛ «رێی له رۆژووی شه‌و و رۆژیی گرت؛ عه‌رزیان كرد: خۆ جه‌نابت وا ده‌كه‌یت، فه‌رمووی من وه‌كو ئێوه نیم من تێر ده‌كرێم وتێراو ده‌كرێم».
3- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْوِصَالِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الْمُسْلِمِينَ: فَإِنَّكَ يَا رَسُولَ اللهِ تُوَاصِلُ، قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «وَأَيُّكُمْ مِثْلِي؟ إِنِّي أَبِيتُ يُطْعِمُنِي رَبِّي وَيَسْقِينِي» فَلَمَّا أَبَوْا أَنْ يَنْتَهُوا عَنِ الْوِصَالِ وَاصَلَ بِهِمْ يَوْمًا، ثُمَّ يَوْمًا، ثُمَّ رَأَوُا الْهِلَالَ، فَقَالَ: «لَوْ تَأَخَّرَ الْهِلَالُ لَزِدْتُكُمْ» كَالْمُنَكِّلِ لَهُمْ حِينَ أَبَوْا أَنْ يَنْتَهُوا»[3]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌رهه‌ڵستی رۆژووگرتنی شه‌و و رۆژیی كرد، كابرایه‌ک وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) جه‌نابت رۆژووی شه‌و و رۆژیی ده‌گریت (شه‌و و رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بیت ونایشكێنیت). فه‌رمووی جا كامتان وه‌كو منن؟ من ده‌مێنمه‌وه خوای گه‌وره خۆراک وخواردنه‌وه‌م ده‌داتێ. كه گوێیان نه‌دایه‌و وازیان له به‌ڕرۆژوو بوونی شه‌و و رۆژییان نه‌هێنا که شه‌و و رۆژی یه‌كه‌میان به رێ كرد پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نه‌یهێشت بیشكێنن (٤٨ سه‌عات)، شه‌و و رۆژی دووه‌میشیان به‌سه‌ردا هاته‌وه (٧٢ سه‌عات) پاشان هه‌یڤیان بینی، ئینجا پێی فه‌رموون ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنی هه‌یڤ دواتر بكه‌وتایه هه‌ر به‌رده‌وام پێم ده‌گرتن و رێم نه‌ده‌دان بیشكێنن. ده‌یویست ده‌رسیان دا بدات و ته‌مێیان بکات تا كۆتایی به رۆژووی شه‌و و رۆژیی خۆیان بهێنن».
4- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه: «وَاصَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي أَوَّلِ شَهْرِ رَمَضَانَ، فَوَاصَلَ نَاسٌ مِنَ الْمُسْلِمِينَ، فَبَلَغَهُ ذَلِكَ، فَقَالَ: لَوْ مُدَّ لَنَا الشَّهْرُ لَوَاصَلْنَا وِصَالًا، يَدَعُ الْمُتَعَمِّقُونَ تَعَمُّقَهُمْ، إِنَّكُمْ لَسْتُمْ مِثْلِي، ( أَوْ قَالَ: إِنِّي لَسْتُ مِثْلَكُمْ) إِنِّي أَظَلُّ يُطْعِمُنِي رَبِّي وَيَسْقِينِي»[4]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا رۆژووه‌كانی شه‌و و رۆژیی ده‌گرت، خه‌ڵكانێكیش وا به‌ڕۆژوو بوون، كه هه‌واڵیانی پێگه‌یشت فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئاوا له مانگه‌که‌دا به‌رده‌وام بووینایه سه‌ختگیره‌كان وازیان له‌و سه‌ختگیرییه‌یان ده‌هێنا، ئێوه وه‌كو من نین (یان من وه‌كو ئێوه نیم) من ده‌مێنمه‌وه (بێ رۆژوو شكاندنه‌كه) چونكه خوای گه‌وره خۆراک وخواردنه‌وه‌م ده‌داتێ». یه‌عنی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی نه‌بوایه به ئوممه‌ته‌كه‌دا بۆ ته‌مێ كردنی ئه‌و سه‌ختگیرانه به‌ربانگی نه‌ده‌كرده‌وه‌و ئه‌وانیش نه‌یانده‌كرده‌وه تا مانگه‌كه ته‌واو ده‌بوو تا ئه‌و سه‌ختگیرانه قه‌ناعه‌تی وایان بۆ دروست ده‌بوو كه رۆژووی شه‌و و رۆژیی نه‌گرن چونكه حاڵه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) تایبه‌ت بووه (له‌م بوواره‌دا).
ئه‌وه‌ی شه‌رعناسان له سه‌رجه‌می ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێی گه‌یشتوون (چونكه هه‌موویان به هه‌ر یه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه) وه له ئه‌نجامی شیكاریی ولێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان و له روانگه‌ی رێسا ئوسولییه‌كانی مه‌زهه‌به‌كانیانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كۆمه‌ڵێک ئه‌حكامی شه‌رعی:
یه‌كه‌م- ناشێت رۆژی دوو رۆژ پێكه‌وه گرێ بدرێت بێ ئه‌وه‌ی نێوانیان به به‌ربانگ وپارشێو بكرێت یان به خواردن و خواردنه‌وه له كاتی تری شه‌ودا؛ زۆرینه‌ی شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون حه‌رامه.
دووه‌م- رێپێدراوه ئه‌گه‌ر كه‌سێک ویستی به‌ربانگ كردنه‌وه دواخات تا پارشێوی رۆژی دووه‌می.
سێیه‌م- رۆژووی شه‌و و رۆژیی تایبه‌ت بووه به كه‌سێتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) كه خوای په‌روه‌ردگار پێداویستی خواردن وخواردنه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردوه‌وه. زانایان له چۆنیه‌تیه‌كه‌یدا راجوێ بوون؛ هه‌ندێک فه‌رموویانه له به‌هه‌شته‌وه بۆی ته‌ئمین كردووه، بەڵام ئه‌مه دووره. رای زۆرینه ئه‌وه‌یه كه حه‌زی جه‌سته‌ی تێر كردووه كه ئه‌ندامه‌كانی زۆریان پێویست به خواردن وخواردنه‌وه نه‌بووبێت. بۆچوونی ناوه‌ندی ئه‌م دوو پۆله‌ش ئه‌وانه‌ن كه فه‌رموویانه له زۆر خۆشه‌ویستی خوا‌و په‌رستنیدا ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌ر بووه پێویستی زۆری به‌خواردن نه‌ماوه؛ ئه‌مه‌ش رای مه‌دره‌سه‌كانی پاڵفته‌ی ده‌روونه وه‌كو ئیمامی غه‌ززالی و ئیبنولقه‌ییم وئیمامی نه‌وه‌ویش ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت.
به‌هه‌رحاڵ واتای ئه‌وه که جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌كو ئێمه نه‌بووه ( إِنِّي لَسْتُ كَهَيْئَتِكُمْ) ئه‌وه‌یه که هێزی كه‌سێكی ئاسایی دراوه‌تێ که به خواردن و خواردنه‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێت. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ ئه‌مه رای زۆرینه‌یه‌و راست و په‌سه‌ندتره، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه نییه که له حه‌قیقه‌تدا خۆراكی درابێتی، ده‌نا رۆژووه‌كه‌ی شه‌و و رۆژیی نه‌ده‌ماو ده‌یفه‌رموو منیش «وصال» ناكه‌م![5]
چواره‌م- دیاره حیكمه‌ت له نه‌گرتنی رۆژووی شه‌و و رۆژیی بۆ ئه‌وه‌یه که رۆژووه‌وان بێتاقه‌ت و بێ‌تواناو بێ حه‌وسه‌ڵه وبێزار نه‌بێت كه هه‌ر یه‌كێک له‌م چوار سیفه‌ته ده‌بنه هۆی كه‌م‌كردنه‌وه‌ی خواپه‌رستییه‌كانی تری.
پێنجه‌م- ده‌شێت رۆژووی وا ببێته هۆی نه‌خۆشی به‌ده‌نی وه‌كو لاوازیی و كه‌مخوێنی و گه‌نده‌خۆری و چه‌ندینی تر، یان ببێته مایه‌ی پێشێل كردنی مافی هاوسه‌رو منداڵان و كه‌س‌وكارو دراوسێ وهاوڕێ.
شه‌شه‌م- گه‌وره‌ترین حیكمه‌تیش گوێڕایه‌لێ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌وانه‌دا كه روونی كردوونه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌س به گوێره‌ی سووننه‌تی جه‌نابی ره‌فتاركات بۆ سه‌رفرازیی دنیا‌و قیامه‌ت به‌سێتی؛ واللّه أعلم.
[1] بوخاری: 1966؛ موسلیم: ٥٨؛ مالیک: ٣٩؛ داریمی: 1745؛ ئه‌حمه‌د: 7162.
[2]. بوخاری: ١٩٦٢؛ موسلیم: ١١٠١؛ مالیک: ٦٧٠؛ ئه‌بوداوود: ٢٣٦٠؛ به‌یهه‌قی: ٨٣٧٥.
[3]. بوخاری: ١٩٦٥، ٦٨٥١ ،٧٢٩٩ ،٧٢٤٢؛ موسلیم: ١١٠٣؛ ئه‌حمه‌د: ١٠٦٩٤؛ داریمی: ١٧٤٨؛ به‌یهه‌قی: ٨٣٧٦.
[4]. بوخاری: ١٩٦١؛ موسلیم: ١١٠٨؛ ترمزی: ٧٧٨.