ئه‌مه‌ش له‌و رۆژووانه‌یه كه نه‌هی‌لێكراوه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌رهه‌ڵستی كردووه كه كه‌سێک هه‌موو رۆژانی ساڵه‌كه به‌ڕۆژوو ببێت، چونكه ئه‌و رۆژانه‌شی تێده‌كه‌وێت كه رۆژووگرتن تێیاندا حه‌رامه وه‌كو رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی جه‌ژنی قوربان و سێ رۆژی ته‌شریق و رۆژی گومان‌لێكراو كه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوون:
١- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتییه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) «نَهَى عن صيام ستة أيام من السنة يوم الأضحى ويوم الفطر وأيام التشريق ويوم الذي يشك فيه من رمضان»[1]؛ «به‌رهه‌ڵستیی له رۆژووگرتن له شه‌ش رۆژدا كرد: رۆژی جه‌ژنی قوربان، رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سێ رۆژه‌كه‌ی ته‌شریق (سێ رۆژه‌كه‌ی پاش جه‌ژنی قوربان) و ئه‌و رۆژه‌ی گومانی لێده‌كرێت كه ده‌سپێكی ره‌مه‌زانه».
٢- عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ كه هه‌واڵ گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه من به‌رده‌وامم له‌سه‌ر رۆژوو فه‌رمووی: «لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ، لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ، لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ»[2]؛ «ئه‌و كه‌سه‌ی ساڵه‌كه به‌رده‌وام رۆژوو ده‌گرێت به‌ڕۆژوو نه‌بووه، سێ جاری وا فه‌رموو».
شه‌رعناسان وفه‌رمووده‌وانان له راڤه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌و مه‌به‌ستیدا راجوێ بوون:
بۆچوونی یه‌كه‌م- ئه‌مه دوعایه لێی كه بۆچی وا ده‌كات وه‌كو له كوردییدا ده‌وترێت: به‌خێر نه‌یاته‌وه بۆكاری كردوێتی!
بۆچوونی دووه‌م- هه‌واڵه‌و ده‌یدات كه ئه‌م رۆژووه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی رۆژوو گرتووه، ئه‌وه‌نده‌ی برسێتی و تینوێتی و گه‌رماو ناڕه‌حه‌تی چێشتۆوه وه‌كو ئه‌وه‌یه كه به‌ڕۆژوو نه‌بێت؛ كه‌وابوو «لَا صَامَ» یه‌عنی «ما صَام». ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: واته پاداشتی رۆژوو گرتنه‌كه‌ی نابێت مادام پێچه‌وانه‌كاری رۆژووگرتنی دروستی كردووه چونكه به‌ڕۆژووبوونی ساڵ دوازده‌ی مانگه جائیز نییه.
٣- ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «قَالَ عُمَرُ: يَا رَسُولَ اللهِ، كَيْفَ بِمَنْ يَصُومُ الدَّهْرَ كُلَّهُ؟ قَالَ: لَا صَامَ وَلَا أَفْطَرَ أَوْ قَالَ لَمْ يَصُمْ وَلَمْ يُفْطِرْ»[3]؛ «عومه‌ر عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: چۆنه ئه‌گه‌ر كه‌سێک هه‌موو ساڵه‌كه به‌ڕۆژووبێت؟ فه‌رمووی: نه گرتوێتی ونه‌شكاندوێتی».
4- ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی «مَنْ صَامَ الدَّهْرَ ضُيِّقَتْ عَلَيْهِ جَهَنَّمُ هَكَذَا وَقَبَضَ كَفَّهُ »[4]؛ «هه‌ر كه‌سێک هه‌موو ساڵه‌كه به‌ڕۆژوو بێت دۆزه‌خی ئاوا لێ ته‌سک ده‌كرێته‌وه، ده‌ستی پیرۆزیشی وه‌كو مشتی داخراو لێ‌كرد».
شه‌رعناسان به شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رموویانه:
الف- ئه‌وه‌ی حه‌رامه به‌ڕۆژووبوونی ساڵ دوازده‌مانگه‌كه‌یه به رۆژانی جه‌ژن و گومان‌لێكراویشه‌وه.
ب- ئه‌و كه‌سه‌ی كه ساڵ دوازده‌مانگه جگه له رۆژانی جه‌ژنی قوربان رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی گومان‌لێكراوی پێش ره‌مه‌زان ده‌گرێت پاداشتی زۆره‌و رێپێدراویشه ئه‌گه‌رچی مه‌دح‌كراویش رۆژووی رۆژه‌ناڕۆژێكه چونكه زیاد به‌ڕۆژووبوون پاداشتی زۆرتر ده‌هێنێت.
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ بۆچوونی شه‌رعناسان ده‌رباره‌ی رۆژووگرتنی ساڵ ئه‌گه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ی جه‌ژنی قوربان و رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی تێدانه‌گرت په‌سه‌نده به دوو مه‌رج: زیانی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌ومافی تێدا نه‌فه‌وتێت. ئه‌مه‌ش قه‌ولی جمهوری زانایان و شه‌رعناسانه‌و له كۆمه‌ڵێک یاوه‌ره‌وه هاتووه وه‌كو عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بو ته‌لحه‌و خاتوو عائیشه‌و هه‌ندێكی تر خوا لێیان رازی بێت، هه‌روه‌ها جمهوری شه‌رعناسانیش دوای ئه‌مان. به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو یوسف له یاوه‌رانی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێ مه‌كرووهه؛ به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌كه‌ی لای عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مره خوا لێیان رازی بێت ( لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لای ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت (لَا صَامَ وَلَا أَفْطَرَ أَوْ قَالَ لَمْ يَصُمْ وَلَمْ يُفْطِرْ). له به‌رامبه‌ردا یاوه‌رانی ئێمه (شافیعییه‌كان) كه فه‌رموویانه جائیزه فه‌رمووده‌كه‌ی لای حه‌مزه‌ی ئه‌سله‌مییان خوا لێی رازی بێت كردووه به به‌ڵگه که عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کرد که رۆژووی به‌رده‌وام ده‌گرێت و ئایا له سه‌فه‌ریش به‌ڕۆژوو بێت یان نام پێی فه‌رمو: «إِنْ شِئْتَ فَصُمْ، وَإِنْ شِئْتَ فَأَفْطِرْ»، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نكوڵی یان به‌رهه‌ڵستی به‌رده‌وامبوونی رۆژووی ساڵه‌كه‌ی لێنه‌كرد كه ته‌نانه‌ت له سه‌فه‌ریشدا ده‌یه‌وێت به‌ڕۆژووبێت.
ئه‌مما فه‌رمووده‌كه‌ی لای ئه‌بومووسای ئه‌شعه‌ری خوا لێی رازی بێت (مَنْ صَامَ الدَّهْرَ ضُيِّقَتْ عَلَيْهِ جَهَنَّمُ هَكَذَا) به‌یهه‌قی كردوێتی به به‌ڵگه‌ی جائیزبوونی رۆژووی ساڵ دوازده‌مانگه (جگه له پێنج رۆژه‌كه‌ی جه‌ژنه‌كان) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه كه كردوویانه به به‌ڵگه‌ی رێ لێگرتنی، ته‌نانه‌ت به‌یهه‌قی كردوێتی به ناونیشانی بابێک له كتێبه‌كه‌ی،[5] چونكه به رای ئه‌و مانای « ضُيِّقَتْ عَلَيْهِ» یه‌عنی «ضیقت عنه» واته دۆزه‌خ له روویدا ئاوا داده‌خرێت وه‌كو كه ده‌ستی پیرۆزی مشت كراوی داخراوه، واته: ناچێته ناویه‌وه‌و جێگایه‌كی بۆ ئه‌و رۆژووه‌وانه‌ی ساڵ دوازده‌ی مانگ به‌ڕۆژووه تێدا نابێت. به‌ڵگه‌ی تریش بۆ رۆژوو گرتنی هه‌موو ساڵه‌که جگه له‌و رۆژانه ئه‌مانه‌ن:
الف- ئه‌بو مالیكی ئه‌شعه‌ریی یاوه‌ر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: إِنَّ فِي الْجَنَّةِ غُرْفَةً يُرَى ظَاهِرُهَا مِنْ بَاطِنِهَا، وَبَاطِنُهَا مِنْ ظَاهِرِهَا... لِمَنْ أَلَانَ الْكَلَامَ، وَأَطْعَمَ الطَّعَامَ، وَأَدَامَ الصِّيَامَ وَبَاتَ لِلَّهِ قَائِمًا وَالنَّاسُ نِيَامٌ»[6]؛ « له به‌هه‌شتدا هۆده‌یه‌ک هه‌یه له‌ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ده‌بینرێت و له‌ده‌ره‌وه‌وه ناوه‌وه‌ی ده‌بینرێت... خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له قسه‌كردنیدا نه‌رم ونییانه‌و نانده‌ره‌و رۆژووی به‌رده‌وام ده‌گرێت و شه‌ونوێژه‌كان ده‌كات له‌کاتێکدا كه خه‌ڵكی له خه‌ودان».
ب- عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر خوا لێیان رازی بێت له باسی خاتوو عائیشه‌دا كه پوورێتی خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ «كَانَتْ تَصُومُ الدَّهْرَ فِي السَّفَرِ وَالْحَضَرِ»[7]؛ «له سه‌فه‌رو نیشته‌جێییدا به‌ڕۆژوو ده‌بوو خوا لێی رازی بێت».
ج- ئه‌نه‌سی كوڕی مالیک خوا لێی رازی بێت باسی ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نساری ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: «كَانَ أَبُو طَلْحَةَ لَا يَصُومُ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمَّا قُبِضَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ أَرَهُ مُفْطِرًا إِلَّا يَوْمَ فِطْرٍ أَوْ أَضْحَى»[8]؛ «ئه‌بو ته‌ڵحه له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ساڵ دوازده مانگه به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو (له‌به‌ر جیهادكردنی)، به‌ڵام كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كۆچی دوایی كرد، جگه له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان نه‌مدی به‌ڕۆژوونه‌بووبێت له (رۆژێکی) ساڵه‌كه‌دا».
د- له هه‌موان سه‌یرتر هه‌ڵوێستی سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ره خوا لێیان رازی بێت كه یه‌كێكه له‌و یاوه‌رانه‌ی ساڵ دوازده‌ی مانگ (جگه له‌پێنج رۆژه‌كه‌ی جه‌ژن) به‌ڕۆژوو ده‌بوون، كه ده‌رباره‌ی رۆژووگرتنی ساڵ دوازده مانگه لێی ده‌پرسن، ده‌فه‌رموێ: «كُنَّا نَعُدُّ أُولَئِكَ فِينَا مِنَ السَّابِقِينَ»[9]؛ «ئه‌و كه‌سانه كه له‌ناوماندا بوون و ساڵ دوازده مانگه به‌ڕۆژوو ده‌بوون له ریزی «سابقون» هه‌ژماردمان ده‌كردن»[10] كه خوای گه‌وره ده‌رهه‌قیان فه‌رمووی: «وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ. أُوْلَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ. فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ» [الواقعة: 10-12]؛ «ئیمانداره سه‌ره‌تاییه‌كان (موسوڵمانه كۆنه‌كان) ئه‌وانه نزیككراوه‌ن، له به‌هه‌شتانێكی پڕ نازو نیعمه‌تدان».
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه حه‌نه‌فییه‌كان پێیان وایه رۆژووگرتنی ساڵ دوازده‌مانگه مه‌كرووهه به به‌ڵگه‌ی «لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ» ئیمامی نه‌وه‌وی بۆچوونی شه‌رعناسانی شافیعییه‌كانی خۆیان وجمهوری هێناوه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێ:
یه‌كه‌م- وه‌ڵامه‌كه‌ی خاتوو عائیشه كه زانایان و شه‌رعناسانێكی زۆر وه‌ریان گرتووه‌و به‌په‌سه‌ندترینیان داناوه كه ده‌فه‌رموێ:
١- واتای فه‌رمووده‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو رۆژانی ساڵ به‌ڕۆژوو ببێت به پێنج رۆژه ناجائیزه‌كه‌ی دوو جه‌ژنه‌كه‌شه‌وه؛ ئه‌مه‌ش كۆڕا (ئیجماع)ی له‌سه‌ره که نه‌شیاوه.
٢- زیان به خۆی بگه‌یێنیت كه ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌ت ببێت و سه‌خت بكه‌وێت له‌سه‌ری.
٣- مافی كه‌سێكی تری پێ بفه‌وتێنێت له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی.
دووه‌م- مانای ئه‌وه‌یه كه رۆژووگرتنه به‌رده‌وامه‌كه‌ی وای لێ ده‌كات كه ئیتر قورسی برسێتی وتینوێتی وگه‌رماو تینی لا ئاسایی ده‌بێت و وه‌كو ئه‌وه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بێت و سروشتی بژی.
سێیه‌م- ئامۆژگارییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر هه‌واڵدانی بوو بۆی كه دواتر وات لێدێت نا‌توانیت، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ساڵ دوازده مانگه به‌ڕۆژوو ده‌بێت دوایی ناتوانێت هه‌روا به‌رده‌وام ببێت ،ئه‌مه‌ش وا ده‌رچوو؛ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئامۆژگاری كرد و پێی فه‌رموو: «هه‌واڵم پێ گه‌یشتووه که شه‌وان نوێژ ده‌که‌یت و رۆژان به‌ڕۆژوو ده‌بیت. فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وایه. فه‌رمووی: ده‌ی که‌وایه رۆژێک بگره‌و رۆژێک بخۆ، نوێژیش بکه‌و بشخه‌وه، چونکه جه‌سته‌شت مافی له سه‌رته، خێزانت مافی له سه‌رته، میوانه‌کانت مافیان له سه‌رته. له مانگێکدا سێ رۆژی به‌ڕۆژوو بیت به‌سته. ده‌فه‌رموێ: من له سه‌ر خۆمم توند کرد ئیتر توند بوو له سه‌رم. وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) من هێز و تینێک له خۆمدا شک ده‌به‌م، فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ر هه‌فته‌ی سێ رۆژی بگره، دیسان من له سه‌ر خۆمم توندتر کرد و توند بوو له سه‌رم، وتمه‌وه: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هێزو تینێکی زیاتر له خۆمدا ده‌بینم. ئه‌ویش فه‌رمووی: جا که‌وابوو رۆژووه‌که‌ی داوودی پێغه‌مبه‌ر بگره، به‌ڵام زیاتری نه‌که‌یت. ده‌فه‌رموێ: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژووه‌که‌ی سه‌یدنا داوود سه‌لامی خوای لێ بێت چۆن بووه؟ فه‌رمووی: رۆژێک به‌ڕۆژوو ده‌بوو رۆژێکی ده‌خوارد». عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر له كۆتایی ژیانیدا (له پیریێتیدا) ده‌یفه‌رموو: «يَا لَيْتَنِي قَبِلْتُ رُخْصَةَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[11]؛ «خۆزگه ئاسانكارییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوام (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌ربگرتایه».
چوارم- رێگای به رۆژووگرتنه‌كه‌ی حه‌مزه‌ی ئه‌سله‌میش دا خوا لێی رازی بێت چونكه ده‌یزانی زیانی پێناگه‌یێنێت.
كه‌وابوو رۆژوو گرتنی ساڵ دوازده‌مانگه (جگه له‌چوار رۆژی جه‌ژنی قوربان و رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان) جائیزه؛ واللّه أعلم.
[1]. البزار: 8445؛ ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له «المجموع»دا (٦/٤٣٥) هێناویه‌تیه‌وه‌و هیچی له سه‌ر نه‌دوواوه به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌ی کتێبه‌که (دکتۆر محمود مطرجی) ده‌فه‌رموێ له سه‌نه‌ده‌که‌یدا «أبو عباد عبدالله بن سعید المقبری» تێدایه که «غیر قوي»یه.
[2]. بوخاری: ١٩٧٧؛ موسلیم: ١١٥٩.
[3]. موسلیم: ١١٦٢؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢٥؛ ترمزی: ٧٦٧؛ نه‌سائی: 2387؛ ئه‌حمه‌د: 22537.
[5] به ناوی «باب من لم یرد بسرد الصیام بأسا إذا لم یخف علی نفسه ضعفا و أفطر الأیام التی نه‌ی عن صومها».
[6]. به‌یهه‌قی: 8479؛ عبدالرزاق: ٢٠٨٨٣؛ ئه‌حمه‌د: 6615؛ حاکم: 270.
[8]. به‌یهه‌قی: 8485؛ بوخاریش له رێی ئاده‌مه‌وه.
[10]. المجموع: ٦/٤١٦-٤١٧.
[11]. موسلیم: ١١٥٩؛ ئه‌حمه‌د: 6878.