١- عه‌بدوڵڵای كوڕی بوسر له سه‌ممائی خوشكیه‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لا تَصُومُوا يومَ السبتِ إلا في ما افْتُرِضَ عليكم، وإن لم يجد أحدُكم إلا لحاء عِنَبَة أو عُودَ شجرةٍ فليمْضَغهما»[1]؛ «رۆژانی شه‌ممان به ته‌نها به‌ڕۆژوو مه‌بن مه‌گه‌ر فه‌رزێكی تێكه‌وتبێت، ئه‌گه‌ر هیچیشتان نه‌بوو چیلكه مێوێک یان توێكڵه‌دارێک نه‌بێت با بیجوێت (و به‌ڕۆژوو نه‌بێت)»! وێنا كردنی حاڵه‌تێكی زۆر سه‌یره؛ ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان هیچی له ماڵدا نه‌بوو، هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت هه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بێت، با بڕوات چڵه‌مێوێک (داری ترێ) یان توێكڵه‌دارێک په‌یدا كات و بیمژێت وبیجوێت تا شتێكی لێ بچێته گه‌روو و گه‌ده‌یه‌وه و بیسه‌لمێنێت كه به‌ڕۆژوو نییه. یه‌عنی ئه‌وه‌نده سوور بن له‌سه‌ر نه‌گرتنی رۆژوو له شه‌مماندا به‌ته‌نها خۆی!
له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆشنییه‌ی جه‌خت كردنه‌وه‌كه‌شدا ده‌بینیت شه‌رعناسان هه‌ندێكیان وه‌ک لایه‌نگری به‌ڕۆژو نه‌بوونه‌كه نین زۆر سه‌ختیش له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه دوواون؛ ئیمامی مالیک ده‌فه‌رموێ: درۆیه‌و ئه‌بوداوود ده‌فه‌رموێ مه‌نسوخه.
جمهوری پێشه‌وایان وشه‌رعناسانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی وشافیعی وحه‌نبه‌لی فه‌رموویانه:[2] رۆژووگرتن له شه‌مماندا به‌ته‌نها نابێت و مه‌كرووهه و خۆچوواندنه به جووله‌كه، به‌تایبه‌تی كه فه‌رمووده‌ی تریش هه‌یه ئه‌مه روون ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌مه‌یه:
٢- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت له خاتوو ئوممه سه‌له‌مه‌وه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «إنَّ رَسُولَ اللّهِ صَلَّى اللّه عَليهِ وَسَلَّمَ أكْثَرُ مَا كَانَ يصوم مِنْ الأيَّام السَّبْتُ وَالأَحَدُ، وَكَانَ يَقُول: إنَّهمَا عِيدَانِ لِلْمشْرِكينَ، وَأنَا أرِيدُ أنْ أخَالِفَهمْ »[3]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زۆرترین رۆژ كه به‌ڕۆژوو ده‌بوو شه‌ممان و یه‌كشه‌ممان بوو، ده‌یفه‌رموو ئه‌م دوو رۆژه جه‌ژنی موشریكه‌كانه منیش ده‌مه‌وێت پێچه‌وانه‌یان ره‌فتار بكه‌م».
به‌ڵگه‌كان رۆشنن وپێشم وایه راست وسه‌لمێنراون، هه‌رچه‌نده ئیمامی مالیک ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی درۆیه. ئیمامی نه‌وه‌وی وا دیاره له عیباره‌ته‌كه‌ی تووڕه بووبێت بۆیه ده‌فه‌رموێ: «هذا القول لا یقبل» واته ئه‌م قسه‌یه قابیلی قبوڵ كردن نییه. كه ئه‌بوداوودیش فه‌رموویه‌تی: مه‌نسوخه، ده‌رباره‌ی ئه‌میش ده‌فه‌رموێ «ولیس كما قال» واته وا نییه که ئه‌و وتوێتی. دواییش دێته‌وه سه‌ری و ده‌فه‌رموێ كوا به‌ڵگه‌ی نه‌سخ كردنه‌وه‌كه‌ی چییه؟! خۆشی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت به ته‌فسیل له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه ده‌دوێت وده‌فه‌رموێت «صححه الأئمة» واته پێشه‌وایان به سه‌حیحیان ناساندووه، حاكم ده‌فه‌رموێ: به‌پێی مه‌رجه‌كانی بوخارییه. [4]
فه‌رمووده‌كه ترمزی به حه‌سه‌نی ناساندووه‌و ئه‌بوداوودو ئیبنو ماجه‌و داریمی و ئه‌حمه‌دو نه‌سائی وبه‌یهه‌قی و به‌غه‌وی و ئیبنو خوزه‌یمه‌و حاكم گێڕاویانه‌ته‌وه‌و ئیمامی زه‌هه‌بیش لایه‌نگرێتی حاكمی كردووه‌و فه‌رموویه‌تی وایه به‌پێی مه‌رجه‌كانی بوخارییه.
حافز ئیبنو حه‌جه‌ریش ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: عه‌بدوڵڵای كوڕی بوسر كه له ریوایه‌تێكدا هاتووه له‌خوشكه‌كه‌یه‌وه گێڕاوێتییه‌وه و له ریوایه‌تی تردا له‌وه‌وه نا، ئه‌مه نابێت به هۆكاری به‌زه‌عیف دانانی، چونكه عه‌بدوڵڵا خۆشی یاوه‌ره، یان كه ده‌وترێت عه‌بدوڵڵا له باوكیه‌وه (بوسر) گێڕاوێتیه‌وه ئیشكالی نییه، خۆ ده‌شێت له باوكیه‌وه گێڕابێتیه‌وه یان له خوشكیه‌وه‌و خوشكه‌كه‌شی له خاتوو عائیشه‌وه وه‌كو له ریوایاتی تردا هاتووه. به‌ڵێ فه‌رمووده‌كه «قِلَّةُ ضَبط»ی تێدایه واته كه‌می دیقه‌تدان بۆیه ئه‌بو داوودیش ئیددیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه مه‌نسوخه، به‌ڵام له هێچ لایه‌نێكه‌وه نه‌سخ‌بوونه‌وه‌ی لێ ده‌رناكه‌وێت.[5]
ئه‌میری سه‌نعانیش فه‌رمووده‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌و لایه‌نگریی به‌زه‌عیف دانانی نه‌بووه، توێژه‌ره‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ش (نشأة كمال) كه له سه‌له‌فییه‌كانی میسره له په‌راوێزی خوارێدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه شێخی ئه‌لبانی موناقه‌شه‌ی هه‌مواونی له «إرواء الغلیل»دا كردووه ئینجا به سه‌حیحی ناساندووه.[6]
پێم وایه بۆچوونی پێشه‌وایان ئه‌بوحه‌نیفه و شافیعی و ئه‌حمه‌دو شه‌رعناسانی هه‌ر سێ مه‌زهه‌به‌كه‌یان و توێژینه‌وه‌كانی ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌رو نه‌وه‌وی و ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت په‌سه‌ندتره كه فه‌رموویانه رۆژووی سوننه‌ت ناشێت له شه‌مماندا به ته‌نهاو جوێ بگیرێت؛ واللّه أعلم.
[1]. ئه‌بوداوود: ٢٤٢١؛ ترمزی: ٧٤٤؛ ئیبنوماجه: ١٧٢٦؛ ئه‌حمه‌د: ١٧٦٨٦؛ شێخی ئه‌لبانیش (له الاروا‌ء: ٩٦٠) به سه‌حیحی ناساندووه.
[2]. البدائع: ٢/٧٩؛ المغني: ٤/٤٢٨.
[3]. نه‌سائی: ٢٧٧٦؛ ئیبنو خوزه‌یمه: ٢١٦٧؛ به سه‌حیحی ناساندووه ( سبل السلام: ٢/٤٣٩).
[6]. سبل السلام: ٢/٤٣٨ (په‌ڕاوێزی خوارێی).