واته له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا ته‌نها رۆژی هه‌ینی به‌ڕۆژوو بێت و سوننه‌تی تێدا بگرێت كه رۆژی پشووی موسوڵمانانه‌و ده‌رفه‌تی كۆمه‌ڵێک خواپه‌رستی وه‌كو نوێژی هه‌ینییه كه غوسڵ ده‌ركردن وچوونه مزگه‌وت و داخوازی تری تێدایه؛ موسوڵمان نابێت تێیدا به‌ڕۆژوو ببێت، شه‌وه‌كه‌شی نابێت تایبه‌ت بكات به شه‌ونوێژه‌وه. ئه‌گه‌ر رۆژێک پێشتر (كه پێنج‌شه‌ممه‌یه) یان دواتری (كه شه‌ممه‌یه) به‌ڕۆژوو ببێت جائیزه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ریزبه‌ندی رۆژانێكه‌وه كه تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بوو وه‌كو رۆژی مانگه‌شه‌وه‌كان (١٣و ١٤ و ١٥ی مانگ) یان رۆژه ناڕۆژی رۆژووه‌كه‌ی. زۆرێک له شه‌رعناسان و پێشه‌وایانی شافیعی وحه‌نبه‌لییه‌كان و هاواڕایانیان ده‌فه‌رموون نابێت رۆژی هه‌ینی به‌ته‌نها بگیرێت، به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ومالیک ده‌فه‌رموون جائیزه.[1] حه‌نه‌فییه‌كان ئیعتیمادیان كردۆته سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک كه توێژه‌ره‌وانی فه‌رمووده به زه‌عیفیان ناساندووه كه ئه‌مه‌یه:
ئیبنو مه‌سعود خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ مِنْ غُرَّةِ كُلِّ شَهْرٍ ثلاثة أيام، وقلما يفطر يوم الجمعة»[2]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له هه‌موو مانگێک سێ رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بوو، كه‌م رێ كه‌وتووه رۆژی هه‌ینییه‌كان بهڕرۆژوو نه‌بووبێت».
به‌رامبه‌ره‌كانیان وه‌ڵامیان له زۆر لایه‌نه‌وه داوه‌ته‌وه:[3]
یه‌كه‌م- به‌و هه‌موو فه‌رمووده سه‌حیحانه‌ی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی رۆژووی هه‌ینی هاتووه (هه‌ندێكیان لێره‌دا دێنینه‌وه).
دووه‌م- فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌وان زه‌عیفه چونكه عاسم له زیڕڕی كوڕی حو‌به‌یشیه‌وه گێڕاوێتیه‌وه، عاسم خۆی زه‌عیفه‌و ئه‌وه‌ش كه له زیڕڕه‌وه بگێڕێته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ره.
سێیه‌م- ئه‌گه‌ر راستیش بووایه (ریوایه‌ته‌كه‌یان) ئه‌وه ناسه‌لمێنێت كه به‌ته‌نها هه‌ینی گرتبێت و رۆژێک پێش هه‌ینی یان دوای هه‌ینیشی له‌گه‌ڵدا نه‌گرتبێت.
چوراره‌م- زانایانی ئوسول ده‌فه‌رموون «مع الاحتمال لا یتم الاستدلال»[4] واته له‌گه‌ڵ هه‌بوو (ئه‌گه‌ر)دا به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌كه نوقسان ده‌بێت.
پێنجه‌م- ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه وابووه، ئه‌وه كرداره‌و له گوفتاره‌كانی علیه الصلاة والسلام به‌هێزتر نابێت، چونكه گوفتار پێش كردار ده‌خرێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كارییان تێدا ده‌ركه‌وت (واته له‌نێوان گوفتارو كرداردا) مادام نه‌توانرێت پێكه‌وه بسازێندرێن.
ئێستاش دێینه سه‌ر به‌شێک له‌فه‌رمووده‌كان كه رێ له به‌ڕۆژووبوونی ته‌نها هه‌ینی ده‌گرن:
١- خاتوو جووه‌یرییه‌ی کچی حارس خوای لێ رازی بێت که خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌گێڕێته‌وه كه «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، دَخَلَ عَلَيْهَا يَوْمَ الجُمُعَةِ وَهِيَ صَائِمَةٌ، فَقَالَ: «أَصُمْتِ أَمْسِ؟»، قَالَتْ: لاَ، قَالَ: «تُرِيدِينَ أَنْ تَصُومِي غَدًا؟» قَالَتْ: لاَ، قَالَ: فَأَفْطِرِي»[5]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژی جومعه چووه ماڵی و ئه‌و به‌ڕۆژوو بوو، لێی پرسی: دوێنێ به‌ڕۆژوو بوویت؟ فه‌رمووی: نه‌خێر. پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پرسیه‌وه ئه‌ی ده‌ته‌وێت سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو بێت؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی ده سا بیشکێنه».
٢- موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌ببادی كوڕی جه‌عفه‌ر ده‌فه‌رموێ: «سَأَلْتُ جَابِرًا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الجُمُعَةِ؟ قَالَ: نَعَمْ»[6]؛ «له‌جابری كوڕی عه‌بدوڵڵام پرسی ئه‌رێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌رهه‌ڵستی له‌به‌ڕۆژوو بوونی رۆژی هه‌ینی كردووه؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ»، له زیاده‌ی موسلیم و ئه‌حمه‌د وئه‌وانی تردا هاتووه: «نَعَمْ، وَرَبِّ هَذَا الْبَيْتِ »؛ «سه‌یدنا جابر فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌خوای خاوه‌نی ئه‌م كه‌عبه‌یه به‌رهه‌ڵستی لێكردووه».
٣- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لَا تَصُومُوا يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِلَّا وَقَبْلَهُ يَوْمٌ أَوْ بَعْدَهُ يَوْمٌ»[7]؛ «رۆژانی هه‌ینی به‌جیا (به‌ته‌نها) مه‌گرن، رۆژێک پێش ئه‌ویش بگرن یان رۆژێكی دوای ئه‌و».
٤- ریوایه‌تی تایبه‌تی موسلیمش ده‌فه‌رموێ: «وَلَا تَخُصُّوا يَوْمَ الْجُمُعَةِ بِصِيَامٍ مِنْ بَيْنِ الْأَيَّامِ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ فِي صَوْمٍ يَصُومُهُ أَحَدُكُمْ»[8]؛ «له ناو رۆژه‌كاندا رۆژی هه‌ینی به ته‌نها ته‌رخان مه‌كه‌ن به رۆژوو تێدا گرتنی، مه‌گه‌ر بكه‌وێته ریزه رۆژووی كه‌سێكتانه‌وه»، یه‌عنی كه‌سێكتان راهاتووه رۆژه ناڕۆژێک بگرێت یان سێ رۆژی ناوه‌ندی مانگه‌كان و یه‌كێكیان هه‌ینی بووبێت، ئه‌مه‌یان قه‌یدی نییه. پێشتریشی باسی شه‌وی هه‌ینی ده‌كات كه ئه‌ویش نابێت به جیا‌و به ته‌نها له نێوان شه‌وه‌كانی هه‌فته‌دا بۆ شه‌ونوێژ ته‌رخان كرێت، پێشه‌كی هه‌مان فه‌رمووده‌یه ده‌فه‌رموی: «وَلَا تَخُصُّوا لَيْلَةَ الْجُمُعَةِ بِقِيَامٍ مِنْ بَيْنِ اللَّيَالِي». سبحان اللّه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه بیدعه‌چییه‌كان خوا بیانگرێت نوێژێكیان له یه‌که‌م شه‌وی هه‌ینیی مانگی ره‌جه‌ب داهێناوه پێی ده‌ڵێن «الرغائب» واته نوێژی هێنانه‌دی موراده‌كان!! ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ مه‌كرووهێتی شه‌ونوێژی تایبه‌ت به شه‌وی هه‌ینی شه‌رعناسان له‌سه‌ری كۆن. بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و رێگرتنی به‌ڕۆژووبوونی تایبه‌ت و ته‌نهای رۆژی هه‌ینی ئیبنوحه‌زم ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ: نه‌مزانیوه له ناو یاوه‌راندا كه‌سێک هه‌بێت پێچه‌وانه‌ی بێت. ئه‌ویش و ئیمامی ئیبنو لمونزیریش بۆچوونی سه‌یدنا عه‌لی وئه‌بو هوڕه‌یڕه‌و سه‌لمان و ئه‌بوزه‌ڕ زۆری تریان نه‌قڵ كردووه كه به‌رهه‌ڵستی به‌ڕۆژووبوونی رۆژی هه‌ینییان به‌ته‌نها كردووه.
٥- ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له‌و باره‌وه ئه‌م ریوایه‌ته‌ی هێناوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموووی: «يَوْمُ الْجُمُعَةِ يَوْمُ عِيدٍ، فَلَا تَجْعَلُوا يَوْمَ عِيدِكُمْ يَوْمَ صِيَامٍ، إِلَّا أَنْ تَصُومُوا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَهُ »[9]؛ «رۆژی هه‌ینی رۆژی جه‌ژنه، جه‌ژنی خۆتان مه‌كه‌نه رۆژی به‌ڕۆژووبوون، مه‌گه‌ر رۆژێكی پێش ئه‌ویش یان دوای ئه‌ویش بگرن».
٦-جوناده‌ی ئه‌زه‌دی خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ «دَخَلْتُ عَلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي يَوْمِ جُمُعَةٍ، فِي سَبْعَةٍ مِنَ الْأَزْدِ، أَنَا ثَامِنُهُمْ، وَهُوَ يَتَغَدَّى، فَقَالَ: هَلُمُّوا إِلَى الْغَدَاءِ. قَالَ: فَقُلْنَا: يَا رَسُول الله، إِنَّا صِيَام. قَالَ: أَصُمْتُم أَمْس؟ قَالَ: قُلْنَا: لَا. قَالَ: فَتَصُومُونَ غَدًا؟ قَالَ: قُلْنَا: لَا. قَالَ: فَأَفْطِرُوا. قَالَ: فَأَكَلْنَا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ فَلَمَّا خَرَجَ وَجَلَسَ عَلَى الْمِنْبَرِ دَعَا بِإِنَاءٍ مِنْ مَاءٍ، فَشَرِبَ وَهُوَ عَلَى الْمِنْبَرِ، وَالنَّاسُ يَنْظُرُونَ، يُرِيَهُمْ أَنَّهُ لَا يَصُومُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ»[10]؛ «له‌گه‌ڵ حه‌وت که‌سی تر هه‌ر له هۆزی ئه‌زد رۆژی جومعه چووینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، من هه‌شته‌مییان بووم، نانی نیوه‌ڕۆی ده‌خوارد، فه‌رمووی: فه‌رموون نانه‌ی نیوه‌ڕۆ بخۆن، عه‌رزمان کرد: ئێمه به‌ڕۆژووین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). فه‌رمووی: دوێنێ به‌ڕۆژوو بوون؟ عه‌رزمان کرد: نه‌خێر. فه‌رمووی: سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ عه‌رزمان کرد: نه‌خێر. فه‌رمووی: ده‌ی سا بیشکێنن. ئیتر ده‌سمان کرد به خواردن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). کاتێک ته‌شریفی هێنایه ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر دانیشت داوای په‌رداخێک ئاوی کرد و نۆشی کرد له کاتێکدا له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو، خه‌ڵکیش چاویان لێ‌بوو، ویستی تێیانگه‌یه‌نێت رۆژی جومعه به‌ڕۆژوو نابێت».
شه‌رعناسان زۆر شیكارییان تاووتوێ كردووه كه بۆچی رۆژی هه‌ینی نابێت موسوڵمان تێیدا به‌ڕۆژوو بێت؛ ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ر له «فتح الباري»دا و ئیمامی نه‌وه‌وی له شه‌رحی موسلیم و غه‌یری ئه‌مانیش له كتێبه‌كانیاندا زۆریان «قال وقیل» هێناوه‌ته‌وه، پێم وا نه‌بوو زه‌رووری بێت لێره‌دا باسیان كه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین و پابه‌ند بین به‌وه‌وه كه له هه‌ینیدا به‌ڕۆژوو نه‌بین و خه‌ڵكیشی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه تا بزانن هه‌ینی وه‌كو جه‌ژنه‌كان رۆژی خواردن وخواردنه‌وه‌و زیكری خوای گه‌وره‌یه.
[1]. حاشیة ابن عابدین: ٣/٣٣٦؛ الموطأ: ١/٣٣٠؛ شرح النووي علی مسلم: ٣/٢١٠؛ المغني: ٤/٤٢٧.
[2]. ئه‌بوداوود: ٢٤٥٠؛ ترمزی: ٧٤٢؛ نه‌سائی: ٢٣٦٧؛ ئیبنو ماجه: ١٧٢٥؛ له سه‌نه‌ده‌که‌یدا لاوازی هه‌یه (صحیح فقه السنة: ٢/١٤٣).
[3]. وه‌ڵامی حه‌نه‌فییه‌کانه، بۆ مالیکیه‌کان ده‌فه‌رموون: ئیمامی مالیک فه‌رمووده‌ی تری نه‌دیوه یان به زه‌عیفی زانیوه.
[4]. التلخیص: ٢/٢١٦؛ سبل السلام: ٢/٤٣٦.
[5]. بوخاری: 1986؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢٢؛ ئه‌حمه‌د: 6771
[6]. بوخاری: ١٩٨٤؛ موسلیم: ١١٤٣.
[7]. بوخاری: ١٩٨٥؛ موسلیم: ١١٤٤؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢؛ ترمزی: ٧٤٣؛ ئیبنو ماجه: ١٧٢٣.