ژن بۆی نییه به بێ مۆڵه‌تی مێرده‌كه‌ی رۆژووی سوننه‌ت بگرێت مادام پێكه‌وه‌بن، ئه‌مما ئه‌گه‌ر كابرا له سه‌فه‌ربوو بۆ نموونه یان له ئیش بوو دوای به‌ربانگ ده‌هاته‌وه یان هه‌ر هۆیه‌كی تر كه نه‌یهێشتووه له‌و كات وشوێنه‌دا پێكه‌وه بن
ژنه بۆی هه‌یه به‌ڕۆژوو بێت. شه‌رعناسان له‌سه‌ر هیچ له هه‌ڵوێسته‌كان راجوێ نین له‌به‌ر هه‌بوونی به‌ڵگه:
١- ئه‌بو هوڕه‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لاَ تَصُومُ المَرْأَةُ وَبَعْلُهَا شَاهِدٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ »[1]؛ «ژن به‌ڕۆژوو نابێت مادام مێرده‌كه‌ی له‌وێ بێت مه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌و».
٢- ژنی سه‌فوانی كوڕی موعه‌تته‌ل خوا لێیان رازی بێت هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و عه‌رزی كرد «يا رسولَ اللهِ إن زوجي صفوانَ بنَ المُعطَّل يضرِبُني إذا صليتُ ويُفطِّرني إذا صُمْتُ، ولا يُصَلي صلاةَ الفجر حتى تطلعَ الشمسُ، قال: وصفوانُ عندَه، قال: فسأله عما قالت، فقال: يا رسولَ الله، أما قولُها يَضْرِبُني إذا صليتُ، فإنها تقرأ بسُورتَينِ وقد نهيتُها، قال: فقال: لو كانت سورةً واحِدةً لكَفَتِ الناس. و أما قولُها يفطِّرني، فإنها تنطلق فتصومُ وأنا رَجُل شابٌّ فلا أصبِرُ، فقال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم يومئذ: لا تَصُومُ امرأةٌ إلا بإذن زوْجِهَا»[2]؛ «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌ر كاتێک نوێژ بكه‌م مێرده‌كه‌م سه‌فوانی كوڕی موعه‌تته‌ل لێم ده‌دات، كه به‌ڕۆژوو ده‌بم پێم ده شكێنێت، خۆشی نوێژی به‌یانیانی ناكات تا خۆر هه‌ڵدێت، سه‌فوانیش له‌وێ بوو. پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌رباره‌ی ئه‌مه پرسیاری لێکرد. سه‌فوانیش فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌مما ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ كه نوێژ ده‌كه‌م لێم ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دوو سوره‌ت ده‌خوێنێت، منیش به‌رهه‌ڵستیم لێکردووه زۆر بخوێنێت. ئه‌بوسه‌عید ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر یه‌ک سووره‌ت بێت ته‌واوه. ئه‌مما كه ده‌ڵێ رۆژووم پێ ده‌شكێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه یه‌كسه‌ر به‌ڕۆژوو ده‌بێت منیش پیاوێكی گه‌نجم و سه‌بر ناگرم (تا به‌ربانگ ده‌كاته‌وه). ئاله‌و كاته‌دابوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: ژن نابێت به بێ ره‌زامه‌ندی (مۆڵه‌تی) مێرده‌كه‌ی به‌ڕۆژوو ببێت».
له ریوایه‌تی ئه‌بوداووددا زیاده‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه «له غه‌یری ره‌مه‌زاندا»؛ «...غَيْرَ رَمَضَانَ»[3]؛ واته جگه له ره‌مه‌زان كه فه‌رزه له‌سه‌ر ژن وپیاو و مێردیش بۆی نییه رێ له ژنه‌كه‌ی بگرێت به‌ڕۆژوو بێت؛ بێگومان ئه‌م حوكمه‌یان رۆژووی نه‌زرو كه‌فاره‌ت وئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژنه‌كه فه‌رز بوو.
ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مافی مێرده له‌پێشتره وه‌ک له رۆژووی سووننه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕۆژوو بوو؟ رۆژووه‌كه‌ی قبووڵه، به‌ڵام گوناحی گه‌یشتووه مادام بێ پرسی مێرده‌كه‌ی گرتوێتی. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ ئه‌مه وه‌كو نوێژكردنه له‌خانوویه‌كی زه‌وتكراودا.[4]
[1]. بوخاری: ٥١٩٢؛ موسلیم: ١٠٢٦.
[2]. ئه‌بوداوود: ٢٤٥٩؛ ئه‌حمه‌د: ١١٧٥٩؛ به‌یهه‌قی: ٨٤٩٩.
[3]. ئه‌بوداود: ٢٤٥٨؛ شێخی ئه‌لبانیش (له صحیح سنن أبي داوود) به سه‌حیحی ناساندووه.