كه‌سێک چه‌ند رۆژێكی رۆژووی ره‌مه‌زان قه‌رزاره، پێش گرتنه‌وه‌یان ده‌یه‌وێت رۆژووی سوننه‌ت بگرێت، ئایا بۆی هه‌یه؟ یان هه‌رده‌بێت سه‌ره‌تا قه‌رزه‌كه‌ی ره‌مه‌زان بگرێته‌وه؟ ئه‌مه له دوو خاڵدا باسه ده‌که‌ین:
خاڵی یه‌كه‌م: شه‌رعناسانی سه‌له‌ف وخه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌وه راكۆن كه دواخستنی گرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌مه‌زان بۆ هه‌ر كاتێكی ساڵ تا ره‌مه‌زانی داهاتوو دێته‌وه جائیزه‌و مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ ره‌خسانی هه‌لی یه‌كه‌می رۆژووگرتنی، قه‌زره‌كه بگرێته‌وه.
خاڵی دووه‌م: شه‌رعناسان له‌وه‌دا راجوێن كه ئه‌گه‌ر ویستی له شه‌عباندا رۆژووه قه‌رزه‌كان بگرێته‌وه، ئایا بۆی نییه رۆژووه سوننه‌ته‌كانی پێش شه‌عبان بگرێت؟
- حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون بۆی هه‌یه رۆژووی سوننه‌ت پێش قه‌رزگرتنه‌وه‌ی ره‌مه‌زان بگریت[1].
- مالیكییه‌كان ده‌فه‌رموون پێمان په‌سه‌ند نییه.[2]
- شافیعییه‌کان ده‌فه‌رموون باشتر وایه قه‌رزه‌که‌ی ره‌مه‌زان پێش خات.[3]
- حه‌نبه‌لییه‌كان دووبۆچوونیان له‌ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه گێڕاوه‌ته‌وه؛ جائیزه‌و جائیز نییه.[4]
له‌م باره‌وه پێویسته ئه‌م به‌ڵگانه‌مان له‌به‌رچاو بێت:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ» [البقرة: ١٨٥]؛ «قه‌رزی رۆژووه‌كه له رۆژانێكی تری ساڵدا بگرێته‌وه». ئه‌مه گشتییه و هه‌موو رۆژه‌كانی داهاتووی ساڵه‌كه ده‌گرێته‌وه (تا ره‌مه‌زانی داهاتوو).
خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت كه یه‌كێكه له حه‌وت شه‌رعناسه پێشه‌واكانی یاوه‌ران و به‌شێكی زۆری دینه‌كه‌مان له‌وه‌وه وه‌رگیراوه ده‌فه‌رموێ: «كَانَ يَكُونُ عَلَيَّ الصَّوْمُ مِنْ رَمَضَانَ، فَمَا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَقْضِيَ إِلَّا فِي شَعْبَانَ»[5]؛ «قه‌رزاری رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌بووم نه‌مده‌توانی بیگرمه‌وه تا ده‌گه‌یشتینه‌وه مانگی شه‌عبان». ئه‌گه‌ر ئه‌مه له ژیانی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بووه ئه‌وه دیاره كه به ره‌زامه‌ندی جه‌نابی بووه‌و سوننه‌ته، ئه‌گه‌ر دوای ژیانی پیرۆزی جه‌نابێتی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌وه ئیحتیهادی ئه‌م شه‌رعناسه هه‌ڵكه‌وته‌ی یاوه‌رانه‌و بۆچوونی ئه‌و له پێشتره وه‌ک له بۆچوونی پێشه‌وایانی تری تابعین و دواتر. خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت به به‌ڵگه‌كانی لای بوخاری وموسلیم یه‌كێكه له‌و یاوه‌رانه‌ی ساڵ دوازده‌ی مانگ جگه له رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و چوار رۆژه‌كه‌ی جه‌ژنی قوربان به‌ڕۆژوو ده‌بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له ژیانی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بووه، مانای وایه به ره‌زامه‌ندی جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌ڕۆژوو بووه هه‌م وه‌كو پێغه‌مبه‌رێتی و هه‌م وه‌كو مێردی؛ كه‌وابوو رۆژووی سوننه‌تی به‌رده‌وام پێش قه‌رزگرتنه‌وه‌كه‌ی ره‌مه‌زان بووه. ئه‌گه‌ر دوای ژیانی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بووه، ئیجتیهاده‌و قبووڵه لێی. بۆیه پێم وایه ده‌شێت رۆژووی سوننه‌ت پێش دانه‌وه (گرتنه‌وه)ی رۆژووی قه‌رزی ره‌مه‌زان بگیرێت؛ واللّه أعلم.
[1]. بدائع الصنائع: ٢/١٤٠.
[2]. مواهب الجلیل: ٢/٤١٧.
[5]. بوخاری: ١٩٥٠؛ موسلیم: ١١٤٦.