واته رۆژێک بگرێت و رۆژێک بخوات له ساڵه‌كه‌دا جگه له‌ره‌مه‌زان؛ ئه‌مه كه‌پێی ده‌وترێت رۆژووی سه‌یدنا داوود سه‌لامی خوای لێ بێت باشترین رۆژووه‌وپارسه‌نگترینیانه و خوای گه‌وره ئه‌مه‌یانی له‌هه‌موو رۆژییه‌كی تر پێ په‌سه‌ندتره.
ئیبنو عومه‌ر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «أَحَبُّ الصَّلاَةِ إِلَى اللَّهِ صَلاَةُ دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلاَمُ، وَأَحَبُّ الصِّيَامِ إِلَى اللَّهِ صِيَامُ دَاوُدَ، وَكَانَ يَنَامُ نِصْفَ اللَّيْلِ وَيَقُومُ ثُلُثَهُ، وَيَنَامُ سُدُسَهُ، وَيَصُومُ يَوْمًا، وَيُفْطِرُ يَوْمًا»[1]؛ «په‌سه‌ندترین نوێژ لای خوای گه‌وره نوێژی داووده سه‌لامی خوای لێ بێت، په‌سه‌ندترین رۆژووش لای خوای گه‌وره رۆژوو گرتنی داووده، تا نیوه‌ی شه‌وه‌كه ده‌خه‌وت، پاشان هه‌ڵده‌ستاو سێیه‌كی (یه‌ک له‌سه‌ر سێی) ته‌رخان ده‌كرد بۆ شه‌ونوێژ، شه‌ش‌یه‌كیشی ده‌خه‌وته‌وه، رۆژێک به‌ڕۆژوو ده‌بوو رۆژێكی ده‌خوارد».
٢- ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان له عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مره‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێی فه‌رموو: «لقد أُخْبرْتُ أنك تقوم الليل وتصوِم النهار؟ قال: قلت: يا رسول الله، نعم، قالَ: فَصُمْ وأفْطرْ، وصَلّ ونم، فإن لجسدك عليك حَقاً، وإن لزوجك عليك حَقاً، وإن لَزَوْرك عليك حَقا، وإن بحَسْبك أن تصومَ من كل شهر ثلاثةَ أيام، قال: فشدَّدتُ فشدِّدَ عليَّ، قال: فقلت: يا رسول الله، إنيِ أجدُ قوّةً، قال: فصُمْ من كل جمعة ثلاثةَ أيام، قال: فشدَّدتُ فشُدِّد علِيّ، قال: فقلت: يا رسول الله، إني أجدُ قوّةً، قال: صُمْ صومَ نبي الله داود، ولا تزِدْ عليه، قلت: يا رسول الله، وما كان صيام داود؟، قال: كان يصومُ يوماً ويفطرُ يوماً»[2]؛ «هه‌واڵم پێ گه‌یشتووه که به شه‌و، نوێژ ده‌که‌یت و به رۆژ، رۆژوو ده‌گریت. عه‌رزم کرد: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وایه. فه‌رمووی: ده‌ی که وایه رۆژوو بگره‌و مه‌شیگره، نوێژیش بکه‌و بشخه‌وه، چونکه جه‌سته‌شت مافی له سه‌رته، خێزانت مافی له سه‌رته، میوانه‌کانت مافیان له سه‌رته. له مانگێکدا سێ رۆژی به‌ڕۆژوو بیت به‌سته. ده‌فه‌رموێ: من له‌سه‌ر خۆمم توند کرد ئیتر توند بوو له‌سه‌رم. وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) من هێز و تینێک له خۆمدا شک ده‌به‌م. فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ر هه‌فته‌ی سێ رۆژی بگره، دیسان من له سه‌ر خۆمم توندتر کرد ئیتر توند بوو له‌سه‌رم، وتمه‌وه: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هێز و تینێکی زیاتر له خۆمدا ده‌بینم. ئه‌ویش فه‌رمووی: جا که‌وابوو رۆژووه‌که‌ی داوودی پێغه‌مبه‌ر بگره، به‌ڵام زیاتری نه‌که‌یت. ده‌فه‌رموێ: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژووه‌که‌ی سه‌یدنا داوود سه‌لامی خوای لێ بێت چۆن بووه؟ فه‌رمووی: رۆژێک به‌ڕۆژوو ده‌بوو رۆژێکی ده‌خوارد». له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامۆژگاریه‌شدا ئیبنو عه‌مر خوا لێیان رازی بێت له‌وانه بوو كه ساڵ هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو.
٣- مه‌رجی ئه‌م زۆر رۆژووگرتن وخواپه‌رستی وشه‌و نوێژ‌و وێرد خوێندنانه ئه‌وه‌یه كه زیان به خۆی نه‌گه‌یێنێت و مافی كه‌سانی تر نه‌فه‌وتێنێت وه‌كو له به‌سه‌رهاتی سه‌یدنا سه‌لمانی فارسی وئه‌بودده‌ڕدائی یاوه‌ره‌وه خوا لێیان رازی بێت روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌بو جوحه‌یفه خوا لێی رازی بێت ئاوا ده‌یگێڕێته‌وه: «أَنَّ رَسُولَ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ آخَى بَيْنَ سَلْمَانَ وَأَبِي الدَّرْدَاءِ، فَجَاءَ سَلْمَانُ يَزُورُ أَبَا الدَّرْدَاءِ، فَوَجَدَ أُمَّ الدَّرْدَاءِ مُتَبَذِّلَةً، فَقَالَ لَهَا: مَا شَأْنُكِ؟ فَقَالَتْ: إِنَّ أَخَاكَ لَيْسَتْ لَهُ حَاجَةٌ فِي الدُّنْيَا... فَقَالَ سَلمانُ: يَا أَبَا الدَّرْدَاءِ إِنَّ لِرَبِّكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَلِأَهْلِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَلِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، أَعْطِ كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ، صُمْ وَأَفْطِرْ، وَقُمْ وَنَمْ، وَائْتِ أَهْلَكَ... فَأَخْبَرَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِمَا قَالَ سَلْمَانُ، فقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِثْلَ مَا قَالَ سَلْمَانُ»[3]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) برایه‌تی خستبووه نێوان (موهاجیرانی مه‌ككه‌و پشتیوانانی مه‌دینه‌وه له‌وانه) سه‌یدنا سه‌لمانی فارسی وئه‌بودده‌رداء. جارێک كه سه‌لمان چووه دیده‌نی ئه‌بودده‌رداء ئوممه ده‌ردائی خێزانی بینی ناڕێک وبێ بایه‌خ به‌خۆیه! سه‌لمان لێی پرسی: چیته بۆ وایت؟ ئوممه ده‌رداء فه‌رمووی: ئه‌بودده‌ردائی برات هیچ پێویستی به دنیا نه‌ماوه. سه‌لمان به ئه‌بودده‌ردائی فه‌رموو: ئاخر خوای گه‌وره مافی له سه‌رته، ماڵ ومنداڵ مافیان له سه‌رته، جه‌سته‌ی خۆت مافی له سه‌رته، به‌ڕۆژووش به‌و به‌ڕۆژووش مه‌به، به‌خه‌به‌ریش به‌و بشخه‌وه، له‌گه‌ڵ خێزانیشت بخه‌وه، مافی هه‌ر خاوه‌ن مافێک بده. ئه‌بودده‌رداء ئه‌مه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) گێڕایه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌لمانی فه‌رمووه‌وه».
ئه‌بودده‌رداء خوا لێی رازی بێت دوو ژنی هه‌بوو، ئوممه‌ده‌رداء یه‌كێكیانه كه یاوه‌رێكی به‌ڕێزه‌و خۆی ناوی خه‌یره‌یه، ژنه‌كه‌ی تری شه‌رعناس وداناو هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی تابعینه ناوی هوجه‌یمه یان جوهه‌یمه‌یه خوا له هه‌موویان رازی بێت.
ئیمامی شافیعی وشه‌رعناسان به‌گشتی ده‌فه‌رموون هه‌ر كه‌سێک پێنج رۆژه نه‌هی لێكراوه‌كه‌ی خوارد باقی رۆژانی ساڵ به‌ڕۆژوو بێت چاكه‌و پاداشتی هه‌یه.[4] (مه‌به‌ست له رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی جه‌ژنی قوربان و سێ رۆژه‌که‌ی دوایه‌تی).
به پێی کۆی فه‌رمووده‌کان سوننه‌ته موسوڵمان رۆژێك به‌ڕۆژوو بێت و رۆژێك بخوات، یان ساڵ دوازده‌مانگه به‌ڕۆژوو بێت جگه له رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی جه‌ژنی قوربان و سێ رۆژی ته‌شریق، مادام زیان به‌خۆی نه‌گه‌یێنێت ومافی كه‌سی تر نه‌خاته لاوه. گومانی تێدا نییه كه ئه‌مه پاداشتی زۆرتره بۆیه له پێشه‌وایانی یاوه‌ران و تابعین هه‌بوون كه ساڵ دوازده‌مانگه جگه له رۆژی جه‌ژنه‌كان (رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی جه‌ژنی قوربانی و سێ رۆژی دواتری) به‌ڕۆژوو ده‌بوون، له‌وانه سه‌یدنا عومه‌رو ئیبنو عومه‌ری كوڕی وخاتوو عائیشه‌و ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نساری و ئه‌بو ئومامه‌و خێزانی (باسیان له بوخاریدایه). هه‌روه‌ها له تابعین سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب وئه‌بو عه‌مری كوڕی حیماس وسه‌عیدی كوڕی ئیبراهیمی كوڕی سه‌یدنا عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف كه ماوه‌ی چل ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نی ئاوا به‌ڕۆژوو بوو! هه‌روه‌ها ئه‌سوه‌دی كوڕی یه‌زید قوتابی و هاوڕێی ئیبنو مه‌سعوود. ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت دوای ئه‌م ناوانه ده‌فه‌رموێ: «له‌وانه‌شه مامۆستای ئێمه ئه‌بو ئیبڕاهیم ئیسحاقی کوڕی ئه‌حمه‌دی مه‌قدیسی که شه‌رعناس و پێشه‌واو له‌خواترسه».[5] جمهوری پێشه‌وایانیش ئه‌مه راو بۆچوونیانه جگه له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه، به‌ڵگه‌شیان ریوایه‌تی خاتوو عائیشه‌یه خوا لێی رازی بێت كه‌گێڕایه‌وه: «أَنَّ حَمْزَةَ بْنَ عَمْرٍو الْأَسْلَمِيَّ كَانَ يَسْرِدُ الصَّوْمَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي أَسْرِدُ الصَّوْمَ أَفَأَصُومُ فِي السَّفَرِ؟ قَالَ: إِنْ شِئْتَ فَصُمْ، وَإِنْ شِئْتَ فَأَفْطِرْ»[6]؛ «حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌مری ئه‌سله‌می خوا لێی رازی بێت پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد و عه‌رزی کرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من كابرایه‌كم رۆژوو به‌رده‌وام ده‌گرم، له‌سه‌فه‌ردا به‌ڕۆژوو ببم؟ فه‌رمووی: كه‌یفی خۆته، حه‌ز ده‌كه‌یت بیگره‌و حه‌ز ده‌كه‌یت مه‌یگره». ئه‌و كه‌سه‌ی ئاوا به‌ڕۆژوو ده‌بێت بێگومان پاداشتی هه‌موو رۆژووه سوننه‌ته‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێت و پاشان پاداشتی رۆژووه زیاده‌كانی؛ واللّه أعلم.
[1]. بوخاری: ١١٣١؛ موسلیم: ١١٢٩.
[2]. بوخاری: 1131؛ موسلیم: ١٨٢؛ ئه‌حمه‌د:6491.
[3]. بوخاری: ١٩٦٨ و ٦١٣٩؛ ترمزی: ٢٤١٥.
[4]. المجموع: ٦/٤١٥-٤١٦؛ نیل الأوطار: ٨٣٦؛ الشرح الممتع: ٦/٤٧٤.
[6]. موسلیم: ١٢٢٢؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٠٢؛ ترمزی: ٧١١.