١- خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَحَرَّى صِيَامَ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسِ»[1]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له رۆژوو گرتنیدا چاودێری هاتنه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌و پێنج‌شه‌ممه‌ی ده‌كرد».
٢- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: « تُعْرَضُ الأَعْمَالُ يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَالخَمِيسِ، فَأُحِبُّ أَنْ يُعْرَضَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ »[2]؛ «هه‌موو رۆژانی دووشه‌مه‌و و پێنج‌شه‌ممه كرده‌وه‌ی مرۆڤ ده‌خرێته به‌ر ده‌ست خوای گه‌وره، منیش حه‌ز ده‌كه‌م كاتێک كرده‌وه‌كانم نیشان ده‌درێن خۆم به‌ڕۆژوو بم».
٣- ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه: «سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الْإِثْنَيْنِ؟ فَقَالَ: فِيهِ وُلِدْتُ وَفِيهِ أُنْزِلَ عَلَيَّ»[3]؛ «پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌رباره‌ی رۆژوو گرتنه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی كرا فه‌رمووی: ئه‌وه رۆژێكه كه تێیدا له دایک بووم و قورئانم تێیدا بۆ هاتۆته‌خواره‌وه».
4- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: «تُعْرَضُ أَعْمَالُ النَّاسِ فِي كُلِّ جُمُعَةٍ مَرَّتَيْنِ، يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الْخَمِيسِ، فَيُغْفَرُ لِكُلِّ عَبْدٍ مُؤْمِنٍ، إِلَّا عَبْدًا بَيْنَهُ وَبَيْنَ أَخِيهِ شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ: اتْرُكُوا، أَوِ ارْكُوا، هَذَيْنِ حَتَّى يَفِيئَا»[4]؛ «كار‌و كرده‌وه‌كان هه‌فتانه دووجار ده‌خرێنه به‌رده‌ست خوای په‌روه‌ردگار: دووشه‌ممان و پێنج‌شه‌ممان، له هه‌موو موسوڵمانێک ده‌بوررێت جگه له كه‌سێک كه ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا هه‌یه، ده‌وترێت: وه‌لیان كه‌ن تا رێده‌كه‌ونه‌وه».
٥- هه‌ر ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ أَكْثَرَ مَا يَصُومُ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ، فَقِيلَ لَهُ، فَقَالَ: إِنَّ الْأَعْمَالَ تُعْرَضُ كُلَّ اثْنَيْنِ وَخَمِيسٍ فَيَغْفِرُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ لِكُلِّ مُسْلِمٍ إِلَّا الْمُتَهَاجِرَيْنِ، فَيَقُولُ: أَخِّرْهُمَا»[5]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زۆرترین رۆژووی، دووشه‌ممان و پێنج‌شه‌ممان بوو، پێیان وت (واته پرسیاریان لێکرد) فه‌رمووی: رۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنج‌شه‌ممه کار‌و کرده‌وه نیشان ده‌درێن، خوای گه‌وره‌ش له هه‌موو موسوڵمانێک یان له هه‌موو ئیماندارێک خۆش ده‌بێت جگه له‌و دوو که‌سه‌ی که لێک زویر بوون و هات و چۆیان له یه‌کتر بڕیوه، ده‌رباره‌ی ئه‌وان ده‌فه‌رموێ: دواتریان خه‌ن».
دووشه‌ممه كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن «الإثنَین» دووه‌م رۆژی هه‌فته بووه، هه‌ر به‌و شێوازه (مُثنّی) ده‌وترێت: «یوم الإثنَین» و «أیّام الإثنَین». هه‌رچه‌نده هه‌ندێک زمانه‌وهان ده‌فه‌رموون ده‌شێت كۆ بكرێته‌وه‌وبووترێت: «أثانین» و«أثان». سیبه‌وه‌یهی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ تاكه‌كه‌ی «الثّني»یه‌و كۆیه‌كه‌شی «الأثناء». پێنج‌شه‌ممه‌ش (الخمیس) پێنجه‌م رۆژی هه‌فته بووه، تاكه‌و كۆیه‌كه‌ی «أخمِسَة» و «خُمُس» و «خُمسان»ه وه‌كو «رَغیف: أرغِفة و رُغُف و رُغفان».
كه‌وابوو سوننه‌ته موسوڵمان رۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنج‌شه‌ممان تا بۆی بلوێت به‌ڕۆژوو بێت؛ واللّه أعلم.
[1]. ترمزی: ٧٤٥؛ نه‌سائی: 2186؛ ئیبنو ماجه: ١٧٣٩؛ ئه‌حمه‌د: ٢٤٥٠٩؛ سه‌حیحه (صحیح فقه السنة: ٢/١٣٦).
[2]. ترمزی: ٧٤٧؛ نه‌سائی: 2358؛ ئیبنو ماجه: ١٧٤٠؛ ئه‌حمه‌د: ٧٦٣٩.
[3] موسلیم: ١١٦٢؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢٧؛ ئه‌حمه‌د: ٢٢٥٥٠.
[4]. موسلیم: ٢٥٦٥؛ مالیک: ١٦٨٦؛ ئه‌حمه‌د: ١٠٠٠٦.