ئه‌مانه چوارمانگن؛ موحه‌ڕڕه‌م، ره‌جه‌ب، زیلقه‌عده‌و زیلحیججه. پێیان ده‌وترێت مانگه حه‌رامه‌كان چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌جاهیلییه‌تی پێش ئیسلامدا شه‌ڕو شۆڕی ناوخۆیان تێدا ده‌وه‌ستاندو ئه‌مانی جێ و رێ‌یان بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌كرد تێیاندا، پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌كو قه‌درزانینێكی رۆژووگرتنی تێدا كرد به‌سوننه‌ت. به پێی رۆژژمێژی ئێستا كه له دوای هێجره‌ته‌وه ده‌ستی پێكردووه یه‌که‌مین مانگ موحه‌ڕڕه‌مه، ره‌جه‌بیش مانگی حه‌وته‌مه، زیلقه‌عده مانگی یازده‌یه‌و زیلحیججه‌ش مانگی دوازده‌ی ساڵی عه‌ره‌بییه. رۆژوو گرتن له‌م مانگانه‌دا سوننه‌ته‌و بێ‌گومان پاداشتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه؛ به پێی ئه‌م فه‌رموودانه:
1- پیاوێك له هۆزی باهیله گێڕایه‌وه: «أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقُلْتُ: يَا نَبِيَّ اللَّهِ، أَنَا الرَّجُلُ الَّذِي أَتَيْتُكَ عَامَ الْأَوَّلِ، قَالَ: فَمَا لِي أَرَى جِسْمَكَ نَاحِلًا؟ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَكَلْتُ طَعَامًا بِالنَّهَارِ، مَا أَكَلْتُهُ إِلَّا بِاللَّيْلِ. قَالَ: مَنْ أَمَرَكَ أَنْ تُعَذِّبَ نَفْسَكَ؟ قُلْتُ: يا رسول الله، إِنِّي أَقْوَى. قَالَ: صُمْ شَهْرَ الصَّبْرِ وَيَوْمًا بَعْدَهُ. قُلْتُ: إِنِّي أَقْوَى. قَالَ: صُمْ شَهْرَ الصَّبْرِ وَيَومين بَعْدَهُ. قُلْتُ: إِنِّي أَقْوَى. قَالَ: صُمْ شَهْرَ الصَّبْرِ وَثَلَاثَةَ أَيَّامٍ بَعْدَهُ، وَصُمْ أَشْهُرَ الْحُرُمِ»[1]؛ «هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وعه‌رزم كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) من هه‌ر ئه‌و پیاوه‌م كه پار هاتمه خزمه‌تت، فه‌رمووی: ئه‌دی بۆ وا زه‌عیف بوویت؟ عه‌رزی کرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به رۆژدا هیچم نه‌خواردووه، ته‌نها به شه‌و خواردوومه (هه‌ر به‌ڕۆژوو بووم). فه‌رمووی: كێ پێی وتوویت ئاوا ئازاری خۆت بده‌یت؟ عه‌رزم كرد: ئاخر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له توانامدا هه‌یه. فه‌رمووی: مانگی ئارامیی (ره‌مه‌زان) بگره‌و رۆژێک له دواتر. عه‌رزم كرد: ئاخر له توانامدا هه‌یه (زیاتر به‌ڕۆژووبم). فه‌رمووی: باشه مانگی ئارامیی به‌ڕۆژووبه‌و دواتریش دوو رۆژی دیكه. عه‌رزم كرد: ئاخر له توانامدا هه‌یه، فه‌رمووی: مانگی ئارامیی بگره‌و سێ رۆژی دیکه‌ش پاش ئه‌و و مانگه حه‌رامه‌كانیش بگره».
٢- ریوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌بو داوود ده‌فه‌رموێ: کابرا وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) من هه‌ر ئه‌و پیاوه‌م که ساڵی رابردوو هاتمه خزمه‌تت، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لێی پرسی: پار رواڵه‌ت و سه‌ر و سیمات رێک و پێک بوو چی وا گۆڕیوتی؟ کابرا وتی: «ما أكلتُ طعاماً منذ فارقتُك إلا بليل، فقال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم: لم عذَّبت نفسك؟ ثم قال: صم شهر الصَّبر، ويوماً من كلِّ شهرٍ. قال: زدني فإن بي قوةً، قال: صم يومين. قال: زدني، قال: صُم ثلاثة أيام. قال: زدني، قال: صم مِن الحُرُمِ واتْرُكْ، صُمْ مِن الحُرُم واتْرُك، صمْ من الحُرُم واتْرُك وقال بأصابعه الثلاثة فضمَّها ثم أرسلها»[2]؛ « له‌و کاته‌وه‌ی جه‌نابتم جێ هێشتووه به شه‌و نه‌بێت نانم نه‌خواردووه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: بۆچی وا خۆت ئه‌شکه‌نجه داوه؟! پاشان فه‌رمووی: مانگی ئارامی و خۆ گرتنه‌وه‌که (واته ره‌مه‌زان) به‌ڕۆژوو به‌و ئینجا له هه‌ر مانگه‌و رۆژێکی تر. کابرا وتی: توانا‌و تاقه‌تم هه‌یه زیاترم بۆ دانێ، فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ر مانگه‌و دوو رۆژ. وتی: زیاترم بۆ دانێ، فه‌رمووی: هه‌ر مانگه‌و سێ رۆژ. وتی: زیاترم بۆ دانێ، فه‌رمووی: له مانگه حه‌رامه‌کاندا سێ رۆژ بگره‌و سێ رۆژ واز لێ بێنه، سێ رۆژ بگره‌و سێ رۆژ واز لێ بێنه، سێ رۆژ بگره‌و سێ رۆژ واز لێ بێنه، سێ په‌نجه‌ی پیرۆزیشی پێکه‌وه جووت کردبوو که سێ جاری ئاوا فه‌رموو، پاشان په‌نجه‌کانی لێک جوێ کردنه‌وه».
ئیمامی شه‌وكانی ده‌رباره‌ی ریوایه‌تی یه‌كه‌م ده‌فه‌رموێ: ئه‌بو لقاسمی به‌غه‌وی له‌كتێبه‌كه‌یدا (معجم الصحابة) ده‌فه‌رموێ ئه‌و پیاوه‌ی هۆزی باهیله عه‌بدوڵڵای كوڕی حارسه، یاوه‌ره‌و له به‌سره نیشته‌جێ بوو. هه‌روه‌ها ئیبنو قانعیش له كتێبه‌كه‌یدا كه‌هه‌مان ناوه (معجم الصحابة) هه‌ر ده‌فه‌رموێ ناوی عه‌بدوڵڵای كوڕی حارسه. راوی فه‌رمووده‌كه‌ش ناوی موجیبه‌یه كه برازی عه‌بدوڵڵایه وه‌كو هه‌ندێک له فه‌رمووده‌وانان فه‌رموویانه: «موجیبه له مامیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه..». هه‌ندێک له فه‌رمووده‌وانان له‌به‌ر نه‌زانراوی ناوه‌كه‌ی له هه‌ندێک ریوایاتیدا كه ده‌فه‌رموێ «عَن رَجُلٍ مِنَ البَاهِلَةِ» به زه‌عیفیان داناوه، به‌ڵام مونزیری ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه جێی سه‌رنجه، چونكه نه‌زانینی ناوی یاوه‌ر فه‌رمووده زه‌عیف ناكات مادام سه‌نه‌ده‌كه‌ی دروست بێت؛ ئه‌مه‌ش وایه چونكه رێسایه‌كی فه‌رمووده‌وانییه.[3]
كه‌وابوو ئه‌م ریوایه‌ته‌یان دروسته، با ریوایه‌ته‌كه‌ی تریشی به زه‌عیف ناسێنرابێت، چونكه دوو ریوایه‌تی جیاوازه. كه ده‌فه‌رموێ مانگی ئارامیی بگره، مه‌به‌ست له ره‌مه‌زانه كه به ئارامگرێتی تێیدا به‌ناوبانگه. یه‌ک و دوو و سێ رۆژه‌كه‌ی كه ده‌فه‌رموێ دوای ره‌مه‌زان بیگره به‌ڵگه‌ی سووننه‌ت بوونی رۆژووی سێ رۆژه كه جیاوازن له دیاری‌كراوه‌كانی تری رۆژووی سوننه‌ت. ده‌شێت مه‌به‌ست له سێ رۆژی شه‌ووال بێت یان سێ رۆژی جیاواز له مانگی جیاوازدا. پاشان ده‌فه‌رموێ مانگه‌كانی ئاشتی بگره. دیاره كه مه‌به‌ست به‌ڕۆژوو بوونی هه‌موو رۆژانی ئه‌و چوار مانگه نییه، چونكه هه‌ندێ له‌شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: مانگی ره‌جه‌ب هیچ ئه‌فزه‌لییه‌تێكی به‌سه‌ر مانگه‌كانی تردا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكه له مانگه حه‌رامه‌كان و رۆژووگرتن له‌ویشدا سوننه‌ته، ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ره‌جه‌ب ده‌گێڕرێنه‌وه زه‌عیفن. بۆیه ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ: حه‌دیسێكی سه‌حیحی وا نه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ره‌جه‌ب و نه له‌سه‌ر رۆژووگرتنی تایبه‌تی ره‌جه‌ب نه‌هاتووه، چ هه‌موو رۆژه‌كانی، چ رۆژێكی تایبه‌تی یان له‌سه‌ر شه‌ونوێژ كردنی تایبه‌ت تێیدا.[4]
[1]. ئه‌بوداوود: ٢٤٢٨؛ ئیبنو ماجه: ١٧٤١.
[2]. ئه‌بو داوود: ٢٤٢٨؛ ئیبنو ماجه: ١٧٤١؛ ئه‌بوداوود: ٤١٩.