عه‌ره‌فه (که زۆرێک له خه‌ڵکی کورد پێی ده‌ڵێن عاره‌فه) ئه‌و رۆژه‌یه حاجییه‌كان له چیای عه‌ره‌فات له مه‌راسیمی حه‌جدا ده‌وه‌ستن و دوعا ده‌كه‌ن. كه ده‌وترێت عه‌ره‌فه، مه‌به‌ست له رۆژی عه‌ره‌فه‌و كێوی عه‌ره‌فاته. عه‌ره‌فه نۆیه‌مین رۆژی مانگی زیلحیججه‌یه (ذی الحِجَّة) كه كورد پێی ده‌ڵێ نۆمینه‌ی حاجییان چونكه حاجییه‌كانی ماڵی خوا له مه‌راسیمی خواپه‌رستی حه‌جدا ده‌بن و له‌و رۆژه‌دا هه‌ر هه‌موویان ده‌چنه سه‌ر ئه‌و چیایه. سوننه‌ته له‌م رۆژه‌دا هه‌موو موسوڵمانێک جگه له‌حاجییه‌كان به‌ڕۆژوو ببن، چونكه پاداشتی دوو ساڵ خێری هه‌یه‌و گوناحی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه، مادام گوناحی گه‌وره‌ی تێدا نه‌كردبێت، ساڵی پێش خۆی و له ساڵی داهاتووشییدا خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌ری ده‌بێت له خۆپاراستنیدا له‌گوناح، ئه‌گه‌ر گوناحی گه‌وره (كه‌بائیر)ی تێدا نه‌كرد و گوناحی بچوكیشی كه‌م بوو ئه‌وه خوای گه‌وره له‌پاداشتی زیاد ده‌كات وپله‌ی به‌رزتره ده‌كاته‌وه. ئه‌مه له چه‌ندین یاوه‌ری به‌ڕێزه‌وه ریوایه‌ت كراوه، له‌وانه سه‌یدنا عومه‌رو خاتوو عائیشه و عوبه‌یدوڵڵای كوڕی زوبه‌یرو ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدو عوسمانی كوڕی ئه‌بولعاس هه‌روه‌ها ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت.
با بڕوانینه فه‌رمووده‌كان:
١- خاتوو حه‌فسه خوا لێی رازی بێت كه خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و كچی سه‌یدنا عومه‌ره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «أَرْبَعٌ لَمْ يَكُنْ يَدَعُهُنَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: صِيَامَ عَاشُورَاءَ، وَالْعَشْرَ، وَثَلَاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ، وَالرَّكْعَتَيْنِ قَبْلَ الْغَدَاةِ »[1]؛ «چوار جۆره په‌رستن هه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیانه‌وه پابه‌ند ده‌بوو و وه‌لی نه‌ده‌کردن: رۆژووی عاشورا، نۆمینه‌ی حاجییان (ده رۆژی زیلحیججه)، سێ رۆژ له هه‌موو مانگێک و دوو رکات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی». له ریوایه‌تێكی تری ئه‌بوداووددا كه ناوی خاتوو حه‌فسه نابات به‌ڵام ده‌فه‌رموێ له یه‌كێک له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): «كان رسولُ اللّه صلَّى الله عليه وسلم يَصُوُم تسعَ ذي الحجة، ويَوْمَ عاشورا‌ء، وثلاثةَ أيامٍ من كُلِّ شهرٍ: أولَ اثنين من الشهر والخميسَ»[2]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نۆیه‌مین رۆژی زیلحیججه (عه‌ره‌فه) و رۆژی عاشوراو سێ رۆژ له هه‌موو مانگێک و یه‌كه‌مین دووشه‌ممه‌وپێنج‌شه‌ممه‌ی هه‌موو مانگێک به‌ڕۆژوو ده‌بوو».
٢- ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ»[3]؛ « گرتنی رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه ئومێدم هه‌یه كه خوای گه‌وره بیكاته هۆی سڕینه‌وه‌ی گوناحی ساڵی پێش خۆی و ساڵی دوای خۆشی». ئه‌م فه‌رمووده‌یه كۆمه‌ڵێک له یاوه‌ران گێڕاویانه‌ته‌وه له‌وانه زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م وسه‌هلی كوڕی سه‌عدو قه‌تاده‌ی كوڕی نه‌عمان وئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت (لای ته‌به‌رانی) و خاتووعائیشه (لای ئیمامی ئه‌حمه‌د) و هه‌روه‌ها له‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه خوا لێیان رازی بێت.
٣- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: «نَهَى رَسُولُ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ عَرَفَةَ بِعَرَفَاتٍ»[4]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نه‌یده‌هێشت ئه‌و حاجیانه‌ی له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا له سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاتن به‌ڕۆژوو بن». ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌هلی عیلم پێیان چاک بوو خه‌ڵک له عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو بن جگه له‌و حاجیانه‌ی که له کاتی حه‌جدا له سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات کۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی فه‌رمووده‌كه زه‌عیفه به‌ڵام ره‌فتاری خودی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و یاوه‌ران كه له کێوی عه‌ره‌فاتدا به‌ڕۆژوو نه‌بوون به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه رۆژووگرتن له‌و كات و شوێنه‌دا چاک نییه. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئیمامی شافیعی فه‌رموویه‌تی رۆژووگرتن له‌عه‌رفه‌دا بۆ حاجی باش نییه چونكه هه‌م له‌به‌ر گه‌رمایه‌كی به‌تینه‌و هه‌م له خواپه‌رستییه‌كانی ئه‌و كات و شوێنه‌دا سست ده‌بێت، له‌وانه‌ش دوعای تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه‌و سه‌حرای عه‌ره‌فات».[5]
٤- ئوممولفه‌زڵ خوا لێی رازی بێت كه دایكی ئیبنو عه‌بباسه‌و خوشكی خاتوو مه‌یموونه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و پوری خالیدی كوڕی وه‌لیده‌و ناوی لوبابه‌ی كوبرایه وكچی «الحارث»ی كوڕی عه‌بدولمه‌تته‌لیبه که ده خوشک بوون. ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێزه دووه‌مین ئافره‌ت بوو كه له دوای خاتوو خه‌دیجه خوا لێی رازی بێت موسوڵمان بوو. ئه‌م خانمه ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّهُمْ شَكُّوا فِي صَوْمِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ عَرَفَةَ، فَأَرْسَلَتْ إِلَيْهِ بِلَبَنٍ، فَشَرِبَ وَهُوَ يَخْطُبُ النَّاسَ بِعَرَفَةَ عَلَى بَعِيرِهِ»[6]؛ «کۆمه‌ڵێک گومانیان له‌وه هه‌بوو که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژووه یان نا، بۆیه منیش هه‌ندێک شیرم بۆ نارد، له‌و کاته‌ی وتاری ده‌دا دایانێ و نۆشی کرد».
٥- عوقبه‌ی كوڕی عامر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «قال رسول الله صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: يَوْمُ عَرَفَةَ، وَيَوْمُ النَّحْرِ، وَأَيَّامُ التَّشْرِيقِ، عِيدُنَا أَهْلَ الْإِسْلَامِ وَهِيَ أَيَّامُ أَكْلٍ وَشُرْبٍ»[7]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: رۆژ عه‌ره‌فه و رۆژی قوربانی کردن (جه‌ژنی قوربان) و رۆژه‌كانی ته‌شریق (سێ رۆژه‌كه‌ی پاش جه‌ژنی قوربان) جه‌ژنی ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلامه، رۆژانی خواردن وخواردنه‌وه‌ن». ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌گرتنی رۆژی عه‌ره‌فه بۆ حاجی.
٦- ئیبنو عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: «حَجَجْتُ مَعَ رَسُولِ اللّه صلّى الله عليه وسلم فَلَمْ يَصُمْهُ، وَحَجَجْتُ مَعَ أبِي بَكْرٍ فَلَمْ يَصُمْهُ، وَحَجَجْتُ مَعَ أبِي: عُمَرَ فَلَمْ يَصُمْهُ، وَحَجَجْتُ مَعَ عُثْمَانَ فَلَمْ يَصُمْهُ، وَأنَا لاَ أصُومُهُ. وَلاَ آمُرُ بِهِ، ولا أَنْهَى عَنْهُ»[8]؛ «له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) حه‌جم كرد (عه‌ره‌فه) به‌ڕۆژوو نه‌بوو، له خزمه‌ت ئه‌بوبه‌كردا حه‌جم کرد هه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوو، له خزمه‌ت باوکم عومه‌ردا حه‌جم کرد هه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوو، له خزمه‌ت عوسمانیشدا حه‌جم کرد هه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوو، منیش به‌ڕۆژوو نابم، نه فه‌رمانی پێده‌كه‌م و نه به‌رهه‌ڵستیشی لێده‌كه‌م».
هه‌ندێكی كه‌م له شه‌رعناسان پێناسه‌ی عه‌ره‌فه‌و رۆژووه‌كه‌یان به گشتی وه‌رگرتووه‌و فه‌رموویانه بۆ حاجیش هه‌ر ده‌شێت به‌ڕۆژوو بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ش‌ساغ و به‌توانا بوو. به‌ڵام وا نازانم ئه‌مه له جێی خۆیدا بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ی سه‌لماندوێتی كه نه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و نه خه‌لیفه راشیده هیدایه‌تدراوه‌كانی و نه یاوه‌رانێكی وه‌كو ئیبنوعومه‌ر به‌ڕۆژوو بوون، ئیتر ئه‌م بۆ چوونه بۆچی ده‌خزێنرێته ریزه‌وه؟!.
[1]. نه‌سائی: ٢٤١٦؛ ئه‌حمه‌د: ٢٦٤٥٩.
[3]. موسلیم: ١١٦٢؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢٥؛ نه‌سائی: ٢٨٠١؛ ئیبنو ماجه: ١٧٣٠.
[4]. ئه‌بوداوود: ٢٤٤٠؛ نه‌سائی: ٣٠٠٤؛ ئه‌حمه‌د: ٨٠٣١.
[6] بوخاری: ٥٦٣٦؛ موسلیم: ١١٠-١١١؛ ئه‌حمه‌د: ٢٦٨٧٣؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٤١.
[7]. ئه‌بوو داوود: ٢٤١٩؛ ترمزی: ٧٧٣، به سه‌حیحیشی ناساندووه؛ نه‌سائی: ٣٠٠٤؛ ئه‌حمه‌د: ١٧٣٧٩.
[8]. ترمزی: ٧٥١، ده‌شفه‌رموێ حه‌سه‌نه؛ داریمی: ١٨٠٦؛ به‌غه‌وی: ١٧٩٢؛ حومه‌یدی: ٦٨١؛ نه‌وه‌وی، المجموع: ٦/٤٠٣.