شه‌شه‌ڵان ناوێكی كوردییه و بۆ ئه‌و شه‌ش رۆژه دانراوه له‌مانگی شه‌ووال (دوای ره‌مه‌زان) كه موسوڵمانان وه‌كو سوننه‌ت دوای رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان تێیاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن؛ زۆر له پێشه‌وایانی شه‌رعناسی و فه‌رمووده‌وانی گرتنی شه‌شه‌ڵانیان به‌سوننه‌تێكی زۆر گه‌وره داناوه، له‌وانه ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌د، كه‌چی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموی: مه‌كرووهه! ئیمامی مالیكیش ده‌فه‌رموێ: ئه‌هلی عیلمم نه‌دیوه بیگرن؛ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: نه‌بادا له خه‌ڵكی تێكه‌ڵ ببێت و وابزانن به‌رده‌وامێتی ره‌مه‌زانه! جمهور وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌شێت ئه‌م سڵ كردنه‌وه‌یه بۆ پێش ده‌سپێكی ره‌مه‌زان بێت نه‌ک بۆ دوای ره‌مه‌زان كه یه‌كسه‌ر جه‌ژنه‌و هه‌رهه‌موو خه‌ڵكی به موسوڵمان وكافره‌وه ده‌زانن ره‌مه‌زان ته‌واو بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی راشكاوی فه‌رمووده‌ی سه‌حیحه. فه‌رمووده‌كان زۆرن، به هه‌موو شێواز‌و رێگای ریوایه‌ت كردن هاتوون، زیاتر له بیست كه‌س له یاوه‌ران و تابعین له سه‌نه‌ده‌كاندان. نه‌وه‌وی وئیبنو عه‌بدولبه‌ڕ ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت ده‌فه‌رمون فه‌رمووده‌كه‌ی لای ئه‌بوئه‌یبوب (که له خواره‌وه ده‌یهێنینه‌وه) به ئیمامی مالیک نه‌گه‌یشتووه. فه‌رمووده‌كان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م رۆژووی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌و مانگی ره‌مه‌زان ده‌كاته‌وه پاداشتی به‌ڕۆژوو بوونی ساڵه‌كه، چونكه ره‌مه‌زان سی رۆژه‌و وخێریش به ده حسێب بكرێت ئه‌وه سێسه‌د، شه‌ش رۆژی شه‌ووالیش ئه‌وه‌ش شه‌ست، پێکه‌وه ده‌که‌نه سێسه‌د و شه‌ست رۆژ. جاری واش هه‌یه ره‌مه‌زان بیست و نۆیه که ده‌کاته دووسه‌دو نه‌وه‌د رۆژو له‌گه‌ڵ شه‌ست رۆژه‌که ده‌بن به سێسه‌دو په‌نجا رۆژ كه ده‌كاته ساڵی هه‌یڤین (ساڵی عه‌ره‌بی). ئێستاش ده‌چینه سه‌ر فه‌رمووده‌کان:
١- ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ»[1]؛ «هه‌ر که‌س ره‌مه‌زانه‌که‌و شه‌ش رۆژی مانگی شه‌ووال به‌ڕۆژوو بێت، وه‌ک ئه‌وه وایه ساڵه‌که هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت».[2]
ده‌فه‌رموێ « سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ»، « سِتّ» به بێ تائه‌كه‌ی (واته نه‌وتراوه ستة) چونكه ژمێرراوه‌كه (وشه‌ی «أیّام») نه‌هاتووه؛ ئه‌گه‌ر ژمێرراو نێرینه بێت وناوی بهێنرێت تائه‌كه وه‌ر ده‌گرێت وه‌كو « ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ إِلاَّ رَمْزاً» [آل عمران: ٤١]. ئه‌گه‌ر ژمێرراوه نێرینه‌كه‌شی ناو نه‌برد ژماره‌كه به نێرینه‌یی دێت وه‌كو ئه‌م فه‌رموده «سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ» واته «ستة أیّام من شوال». ئه‌مه‌ش وه‌كو زمانه‌وانه گه‌وره‌كانی وه‌كو فه‌ڕڕاء ده‌فه‌رموون زمانی ره‌سه‌نی عه‌ره‌به،[3] بۆیه له قورئانیشدا وا هاتووه وه‌كو: «يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْراً » [البقرة: ٢٣١] یان «إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْراً» [طه: 103].
شافیعییه‌كان ده‌فه‌رموون له‌دوای رۆژی جه‌ژن باشتر وایه یه‌كسه‌ر شه‌ش رۆژه‌كه یه‌ک له‌دوای یه‌ک بگیرێت. حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌فه‌رموون رۆژووه‌وان ئازاده له‌هه‌ر كاتێكی سه‌ره‌تاو ناوه‌ندو كۆتایی شه‌ووال بیگرێت ومه‌رجیش نییه یه‌ک له‌دوای یه‌ک بێت. شه‌وكانیش ره‌حمه‌تی خوای لێبێت راو بۆچوونی هه‌مووانی ئاوا هێناوه‌ته‌وه‌و بۆچوونی هیچ لایه‌كیانی له‌وی تر به په‌سه‌ندتر نه‌ناساندووه،[4] به مه‌به‌ستی سه‌رپشک بوونی رۆژووه‌وان خۆی و هه‌لی بۆلوانی خۆی؛ واللّه أعلم.
٢- سه‌وبان خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «مَنْ صَامَ سِتَّةَ أَيَّامٍ بَعْدَ الْفِطْرِ كَانَ تَمَامَ السَّنَةِ، مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا»[5]؛ «هه‌ر كه‌سێک ره‌مه‌زانه‌كه‌و شه‌ش رۆژی دوای جه‌ژن بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌یه كه ساڵه‌كه هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه، هه‌موو چاكه‌یه‌كیش ده به‌رابه‌ره».
كه‌وابوو سوننه‌تێكی جه‌خت‌لێكراوه كه موسوڵًمان شه‌ش رۆژ له‌مانگی شه‌ووال (یه‌كسه‌ر دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان و به‌سه‌ریه‌كه‌وه یان دوابه‌دوای یه‌ک له رۆژانی تری مانگه‌كه‌دا) به‌ڕۆژوو بێت؛ واللّه أعلم.
هۆشداری:
زۆر له مامۆستایانی ئایینی له كوردستان فه‌توایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێک قه‌رزاری ره‌مه‌زان بوو، شه‌ش رۆژی شه‌شه‌ڵان بگرێت هه‌م به‌قه‌رز دانه‌وه‌كه‌ی بۆی حسێبه هه‌م به سوننه‌ت گرتنی شه‌شه‌ڵانه‌كه! پێ ناچێت ئه‌مه وا بێت؛[6] چونكه فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت رۆشن و راشكاوه‌كه ده‌فه‌رموێ «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ» واته ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌مه‌زانه‌كه‌ی به‌ڕۆژوو بوو پاشان شه‌ش رۆژی شه‌ووالیشی به‌دوادا گرت. ئه‌م قه‌رزاه هێشتا ره‌مه‌زانه‌كه‌ی نه‌گرتووه. پیتی « ثُمَّ» (پاشان) دیاره دوای ئه‌وه‌یه كه رۆژووی ره‌مه‌زانه‌كه ته‌واو ده‌كات نه‌ک كه‌كاتی ره‌مه‌زان ته‌واو بوو! ئه‌م رۆژووه‌وانه قه‌رزاره رۆژووی ره‌مه‌زانی كه فه‌رزه به نوقسانی خستۆته لاوه‌و سوننه‌ت ده‌گرێت! ئه‌مه‌ش نابێت، چونكه فه‌رز له‌پێشتره، بۆیه راستتر ئه‌وه‌یه قه‌رزه‌كه‌ی ره‌مه‌زانی ته‌واو بكات ئینجا شه‌ش رۆژی جیاواز له‌شه‌وال وه‌كو شه‌شه‌ڵان بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌مایه‌وه با له رۆژانی تری ساڵه‌كه‌دا سوننه‌ته‌كانی تر بگرێت؛ واللّه أعلم.
[1]. موسلیم: ٢٠٤؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٣٣؛ ترمزی: ٧٥٩؛ ئیبنو ماجه: ١٧١٦.
[2]. چونکه هه‌ر چاکه‌یه‌ک به ده‌یه، ٣٠ی رۆژی ره‌مه‌زان ده‌کاته ٣٠٠ + شه‌شی شه‌ووالیش ده‌کاته شه‌ست، ئه‌مه ٣٦٠ به قه‌ده‌ر رۆژانی ساڵه‌که.
[5]. ئیبنو ماجه: ١٧١٥؛ شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت (له إرواء الغلیل: ٩٥٠) به سه‌حیحی ناساندووه.
[6]. بۆچوونی شێخ ئیبنو عوسه‌یمینی ره‌حمه‌تیشه (الشرح الممتع: ٦/٤٤٨).