رۆژووی مانگی شه‌عبان
شه‌عبان مانگی هه‌شته‌می هه‌یڤین (هیلالی/ عه‌ره‌بی)یه و پێش مانگی ره‌مه‌زانه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زۆر رۆژی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو، هه‌ر وه‌كو كه نوێژی سوننه‌تی له پێش نوێژه فه‌رزه‌كاندا ده‌كرد، رۆژووی سوننه‌تیشی له شه‌عباندا پێش ره‌مه‌زان ده‌گرت، مه‌به‌ستیشی بوو ئوممه‌ته‌كه‌ی به‌په‌رۆشه‌وه خۆ بۆ پێشوازیی رۆژووی ره‌مه‌زان وخواپه‌رستییه‌كانی تری ئاماده‌بكه‌ن.
١- خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «مَا كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ مِنْ شَهْرٍ مِنَ السَّنَةِ أَكْثَرَ مِنْ صِيَامِهِ مِنْ شَعْبَانَ، كَانَ يَصُومُهُ كُلَّهُ»؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌هیچ مانگێكدا وه‌كو شه‌عبان به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو، جاری وابوو هه‌مووی ده‌گرت». له‌ریوایه‌تێكی تری‌دا: «...مَا كَانَ يَصُومُ فِي شَعْبَانَ كَانَ يَصُومُهُ كُلَّهُ إِلَّا قَلِيلًا بَلْ كَانَ يَصُومُهُ كُلُّهُ »؛ «له‌هیچ مانگێكدا به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو وه‌كو كه له شه‌عباندا به‌ڕۆژوو ده‌بوو»، هه‌مووی ده‌گرت مه‌گه‌ر كه‌مێكی نه‌بێت، به‌ڵکو هه‌مووشی ده‌گرت!». له ریوایه‌تێكی تری‌دا: «مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اسْتَكْمَلَ صِيَامَ شَهْرٍ إِلَّا رَمَضَانَ، وَمَا رَأَيْتُهُ أَكْثَرَ صِيَامًا مِنْهُ فِي شَعْبَانَ »[1]؛ «نه‌مدی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هیچ مانگێک جگه له ره‌مه‌زان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت، نه‌شمدی له هیچ مانگێکدا وه‌کوو شه‌عبان زۆر به‌ڕۆژوو بێت»، واته زۆرینه‌ی رۆژه‌کانی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو.
٢- خاتوو ئوممه سه‌له‌مه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «لَمْ يَكُنْ يَصُومُ مِنَ السَّنَةِ شَهْرًا تَامًّا يُعْلَمُ إِلَّا شَعْبَانَ، يَصِلُ بِهِ رَمَضَانَ»؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له هه‌موو ساڵه‌كه‌دا هیچ مانگێكی به ته‌واوی نه‌ده‌گرت جگه له شه‌عبان كه‌به ره‌مه‌زانی ده‌گه‌یانده‌وه»، یان ریوایه‌تی: «مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ إِلا أَنَّهُ كَانَ يَصِلُ شَعْبَانَ بِرَمَضَانَ».[2]
٣- ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید خوا لێیان رازی بێت له پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پرسی: «يَا رَسُولَ اللَّهِ، لَمْ أَرَكَ تَصُومُ شَهْرًا مِنَ الشُّهُورِ مَا تَصُومُ مِنْ شَعْبَانَ، قَالَ: «ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الْأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ»[3]؛ «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆچی نابینم له هیچ مانگێکدا وه‌کو مانگی شه‌عبان زۆر تێیدا به‌ڕۆژوو بیت؟ فه‌رمووی شه‌عبان مانگێکه که خه‌ڵکی لێی بێ ئاگان له نێوان ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زاندا، له کاتێکدا ئه‌مه مانگێکه راپۆرتی کرده‌وه‌ی به‌ره‌و خوای په‌روه‌ردگار تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه، منیش حه‌ز ده‌که‌م له‌و کاته‌ی کرده‌وه‌می تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه به‌ڕۆژوو بم».
مه‌به‌ست له به‌ڕۆژوو بوونی هه‌موو مانگی شه‌عبان وه‌كو له ریوایه‌ته‌كانی خاتوو عائیشه‌و خاتوو ئوممه سه‌له‌مه‌دا هاتووه خوا لێیان رازی بێت زۆرینه‌ی رۆژه‌كانێتی، بۆیه له ریوایه‌تی دووه‌می خاتوو عائیشه‌دا فه‌رموو: «كَانَ يَصُومُهُ كُلَّهُ إِلَّا قَلِيلًا». هۆكاری زیاتر به‌ڕۆژوو بوونی له شه‌عباندا ره‌نگه گه‌لێک هۆ بن؛ له‌وانه:
الف- ده‌فه‌رموێ: خه‌ڵكی لێی بێ ئاگان (مه‌به‌ست له خه‌ڵكی یاوه‌رانه)، كه‌وابوو بۆ سه‌رنج راكێشانی موسوڵمانان بۆ گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه زیاتر به‌ڕۆژوو ده‌بوو.
ب- له‌م مانگه‌دا كرده‌وه‌ی چاكه‌ی عه‌بده‌كان به‌ره‌و خوای گه‌وره وه‌كو راپۆرتی ساڵانه به‌رز ده‌بێته‌وه‌وجه‌نابیشی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ویستووێتی زۆرترین چاكه‌ی به رۆژووگرتن بۆبنووسرێت.
ج- خاتووعائیشه خوا لێی رازی بێت له ریوایه‌تی ته‌به‌ڕانیدا ده‌گێڕێته‌وه كه جاری وا هه‌بووه له‌به‌ر مه‌شغووڵ بوونی خۆی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سێ رۆژه سوننه‌ته‌كانی مانگێكی نه‌ده‌گرت، ئیتر مانگی شه‌عبانی به هه‌ل ده‌زانی و له‌جیاتی ئه‌و نه‌گراوانه لێره ده‌یگرتنه‌وه.
د- له‌به‌ر به‌مه‌زن دانانی ره‌مه‌زان و خۆ ئاماده‌كردنی بۆی، هه‌روه‌ها سه‌رنج راكێشانی موسوڵمانان بۆ خۆ ئاماده‌كردنیان بۆ ره‌مه‌زان.
ه- هه‌ندێک له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) - وه‌كو خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت - كه قه‌رزاری ره‌مه‌زان بوونایه به‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه، له شه‌عباندا ده‌یانگرته‌وه، دیاره پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌گه‌ڵیاندا ده‌یگرت.
چۆنیه‌تی گرتنی مانگه‌كه‌ش وه‌كو له توێژینه‌وه‌و شیكاری فه‌رمووده‌وانان و شه‌رعناساندا ده‌رده‌كه‌وێت كه له فه‌رمووده‌كانه‌وه هاتوون ده‌شێت زۆرینه‌ی مانگه‌كه‌ی گرتبێت، ده‌شێت مه‌به‌ست له هه‌ر سێ كاتی ده‌سپێک و ناوه‌ند و كۆتایی مانگه‌كه بێت، ده‌شێت ساڵێک هه‌موو مانگه‌که‌ی گرتبێت و ساڵانی تر زۆرینه‌ی نه‌بادا له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رزبكرێت یان هه‌ندێک وابزانن وه‌كو ره‌مه‌زان ده‌بێ بیگرن، چونكه له ریوایه‌تێكی تری موسلیم و نه‌سائیدا له خاتوو عائیشه‌وه هاتوو كه فه‌رموویه‌تی: «مَا صَامَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَهْرًا كَامِلًا مُنْذُ قَدِمَ الْمَدِينَةَ إِلَّا رَمَضَانَ»؛ «له‌وه‌تای ته‌شریفی هێناوه‌ته مه‌دینه هه‌رگیزنه‌بووه مانگێک به ته‌واوی جگه له ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بووبێت». هه‌روه‌ها ریوایه‌تێكی تری ئه‌مه زیاتر روون ده‌كاته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: « فَمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اسْتَكْمَلَ صِيَامَ شَهْرٍ إِلَّا رَمَضَانَ، وَمَا رَأَيْتُهُ أَكْثَرَ صِيَامًا مِنْهُ فِي شَعْبَانَ»[4]؛ «نه‌مدی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هیچ مانگێک جگه له ره‌مه‌زان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت، نه‌شمدی له هیچ مانگێکدا وه‌کوو شه‌عبان زۆر به‌ڕۆژوو بێت».
دوو هۆشداری:
لێره‌دا پێویسته دوو هۆشداری گرنگ بده‌ین:
هۆشداری یه‌كه‌م- به‌ڕۆژووبوونی پازده‌ی شه‌عبان بیدعه‌یه:
له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌كی راست و دروست له‌سه‌ر شه‌ونوێژی شه‌وی پازده‌ی شه‌عبان وبه‌ڕۆژوو بوونی رۆژه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت خوو پێوه‌گرتن به شه‌ونوێژ و رۆژووی ئه‌و به‌رواره‌وه ساڵانه، بیدعه‌یه مه‌گه‌ر كه‌سێک رۆژووی ئاسایی عاده‌تی خۆی بكه‌وێته به‌ری وه‌كو كه‌سێک كه دووشه‌ممه و پێنج‌شه‌ممان به‌ڕۆژوو ده‌بێت و قه‌ده‌ره‌ن ده‌که‌وێته پازده‌ی شه‌عبان، ئه‌مه قه‌یدی نییه تێیدا به‌ڕۆژوو بێت، یان یه‌كێک قه‌رزاری ره‌مه‌زانه‌و له‌و رۆژه‌دا له جیاتی به‌ڕۆژوو ده‌بێته‌وه، شه‌ونوێژیشی هه‌روه‌ها.
ئه‌و ریوایه‌ته‌ش كه هه‌ندێک به فه‌رمووده‌ی راستی ده‌ناسێنن و ده‌یكه‌نه به‌ڵگه‌ی بیدعه‌كه‌ی خۆیان زۆر زه‌عیفه‌و نابێته به‌ڵگه‌ی خواپه‌رستی تایبه‌تی وا؛ ریوایه‌ته‌كه لای ئیبنو ماجه‌یه ده‌فه‌رموێ: «إِذَا كَانَتْ لَيْلَةُ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَقُومُوا لَيْلَهَا وَصُومُوا نَهَارَهَا»[5]؛ «ئه‌گه‌ر نیوه‌ی مانگی شه‌عبان هات شه‌وه‌كه‌ی شه‌ونوێژ بكه‌ن و رۆژه‌كه‌ی به‌ڕۆژووبن».
هۆشداری دووه‌م- رۆژووگرتن له‌نیوه‌ی دووه‌می شه‌عبانیشدا جائیزه:
شه‌رعناسان له‌گرتنی رۆژوودا له نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عباندا (له‌پازده‌یه‌م رۆژه‌وه بۆ كۆتایی) راجوێ بوون؛ جمهور به گشتی ده‌فه‌رموون جائیزه به‌ڵام شافیعییه‌كان فه‌رموویانه مه‌كرووهه. به‌ڵگه‌یان ریوایه‌تێكی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌یه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: «إذا انتَصَفَ شعبانُ فلا تَصُوموا»[6]؛ «ئه‌گه‌ر مانگی شه‌عبان گه‌یشته نیوه‌ی ئیتر له‌وه‌ودوای به‌ڕۆژوو مه‌بن». به‌ڵام راستتر وایه كه فه‌رمووده‌كه زه‌عیفه؛ واللّه أعلم، چونكه زۆر له پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌وانی نكوڵییان لێكردووه‌وبه زه‌عیفیان ناساندووه، بۆیه رۆژووگرتن له پازده‌یه‌می رۆژی مانگی شه‌عبان به‌دواشه‌وه شیاوه‌و فه‌رمووده‌ی تر هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت وه‌كو ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت كه ده‌یفه‌رموو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زۆرینه‌ی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو، یان ریوایه‌ته‌كه‌ی تری ئه‌و و خاتوو ئوممه سه‌له‌مه كه ده‌فه‌رموون هه‌موو شه‌عبانی ده‌گرت.
ریوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ش خوا لێی رازی بێت كه گێڕایه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو «لَا يَتَقَدَّمَنَّ أَحَدُكُمْ رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلَا يَوْمَيْنِ إِلَّا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْ ذَلِكَ الْيَوْمَ»[7]؛ «كه‌ستان رۆژێک یان دوو رۆژ پێش ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو نه‌بێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتبێت وبه‌ر ئه‌و رۆژه كه‌وتبێت»؛ وتمان وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی دووشه‌ممه وپێنج‌شه‌ممان به‌ڕۆژوو ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م جاره یه‌كێكیان كه‌وتۆته ئه‌و كاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رێگرتن له بهڕرۆژوو بوونی رۆژێک یان دوو رۆژی پێش ره‌مه‌زان. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو نه‌بادا خه‌ڵكی تێكه‌ڵ به ره‌مه‌زانی بكه‌ن. له‌و سه‌ریشه‌وه (دوای ته‌واوبوونی ره‌مه‌زان) تێكه‌ڵی ناكرێت، چونكه جه‌ژنه‌و به‌ڕۆووبوونی تێدا جائیز نییه.[8]
كه‌وابوو سوننه‌ته موسوڵمان هه‌وڵ بدات زۆرینه‌ی رۆژه‌كانی مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ببێت و زه‌رووریشه خۆی له رۆژێک یان دوو رۆژی كۆتایی شه‌عبانه‌كه بگرێته‌وه‌و به‌ڕۆژوو نه‌بێت تێیاندا؛ واللّه أعلم.
[1]. بوخاری: ٣/٥٠؛ موسلیم: ١٧٥؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٣٤؛ نه‌سائی: ٢١٧٩ – ٢١٨٠؛ مالیک: ٥٦.
[2]. ترمزی: ٧٢٦؛ نه‌سائی: ٢١٧٥؛ ئیبنو ماجه: ١٦٤٨؛ ئه‌حمه‌د: ٢٦٥٦٢؛ سه‌حیحه (صحیح فقه السنة: ٢/١٣٦).
[3]. نه‌سائی: ٢٣٥٧؛ ئه‌حمه‌د: 21753.
[4]. بوخاری: ١٩٦٩؛ موسلیم: ١١٥٦.
[5]. ئیبنو ماجه: ١٣٨٨؛ زۆر زه‌عیفه (صحیح فقه السنة: ٢/١٣٦).
[6]. ئه‌بوداوود: ٢٣٣٧؛ ترمزی: ٧٣٨؛ نه‌سائی: ٢٩١١؛ ئیبنو ماجه: ١٦٥١؛ ئه‌حمه‌د: 9707. زۆر له فه‌رمووده‌وان و توێژه‌ره‌کان وه‌کوو یه‌حیای کوڕی مه‌عین و ئه‌بوزه‌رعه به زه‌عیفیان ناساندووه به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه.
[7]. بوخاری: ١٩١٤؛ موسلیم: ١٠٨٢.
[8]. شرح النووي علی مسلم: ٣/٢٢٨؛ شرح العمدة: ٢/٥٥٦؛ المغني: ٤/٤٢٨؛ فتح القدیر: ٢/٣٤٩؛ حاشیة ابن عابدین: ٣/٤٢١؛ الإستذکار: ١٠/٢٥٩.