رۆژووی مانگی موحه‌ڕڕه‌م
مانگی موحه‌ڕڕه‌م یه‌كه‌مین مانگی ساڵی عه‌ره‌بییه، جه‌ختی زۆر له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوون تێیدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی رۆژی ده‌یه‌می كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بوو پێش هیجره‌تی مه‌دینه‌ی، له‌وێش فه‌رزێتی راگه‌یاند، كه ساڵی دووه‌می كۆچی رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رز كرا رۆژووی عاشورا بووبه سوننه‌ت. كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌واڵی درایه كه جوله‌كه‌ش تێیدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، فه‌رمووی ئێوه به‌ڕۆژووبن تێیدا. ساڵی كۆچی دوایی كردنیشی فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه بۆ ساڵی داهاتوو نۆیه‌م رۆژیشی ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه ره‌فتار كه‌ن.
فه‌رمووده‌ی زۆر له‌سه‌ر گه‌وره‌یی موحه‌ڕڕه‌م وپاداشتی زۆری رۆژووگرتن له ده‌یه‌م رۆژییدا هه‌یه؛ له‌وانه:
١- ئه‌بوهوڕه‌یڕه (خوا لێی رازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه: «سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَيُّ الصَّلَاةِ أَفْضَلُ بَعْدَ الْمَكْتُوبَةِ؟ قَالَ: الصَّلَاةُ فِي جَوْفِ اللَّيْلِ. قِيلَ: أَيُّ الصِّيَامِ أَفْضَلُ بَعْدَ رَمَضَانَ؟ قَالَ: شَهْرُ اللهِ الَّذِي تَدْعُونَهُ الْمُحَرَّمَ»[1]؛ «له پێغه‌مبه‌ری خوایان (صلّی اللّه علیه وسلّم) پرسی چ نوێژێک دوای نوێژه فه‌رزه‌کان خێری زۆرتره؟ فه‌رمووی: نوێژی نیوه شه‌وان. وتیان: ئه‌دی جگه له ره‌مه‌زان رۆژووی چ کاتێک چاکتره؟ فه‌رمووی: ئه‌و مانگه‌ی خوا، که پێی ده‌ڵێن موحه‌ڕڕه‌م».
٢- خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: «كَانَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ تَصُومُهُ قُرَيْشٌ فِي الجَاهِلِيَّةِ، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُهُ، فَلَمَّا قَدِمَ المَدِينَةَ صَامَهُ، وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ، فَلَمَّا فُرِضَ رَمَضَانُ تَرَكَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ، وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ»[2]؛ «قوڕه‌یش له زه‌مانی جاهیلییه‌تدا له رۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو ده‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلّی اللّه علیه وسلّم) به‌ڕۆژوو ده‌بوو، که کۆچیشی کرد بۆ مه‌دینه هه‌ر ده‌یگرت و فه‌رمانی به خه‌ڵکیش کرد که بیگرن، به‌ڵام که دوایی رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رز کرا ئیتر نه‌یگرت، هه‌ر که‌س پێی خۆش بووایه ده‌یگرت و کێش حه‌زی کردایه نه‌یده‌گرت».
٣- ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المَدِينَةَ فَرَأَى اليَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، فَقَالَ: «مَا هَذَا؟»، قَالُوا: هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ، فَصَامَهُ مُوسَى، قَالَ: «فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ»، فَصَامَهُ، وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ»[3]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) ته‌شریفی هێنا بۆ مه‌دینه دیتی جوله‌که رۆژانی عاشورا به‌ڕۆژوو ده‌بن، فه‌رمووی: ئه‌مه چیه؟ وتیان: رۆژێکی مه‌زنه چونکه خوای گه‌وره له‌و رۆژه‌دا (سه‌یدنا موسا‌و) به‌نو ئیسڕائیلی له ده‌ست دوژمنه‌کانیان قوتار کرد، ئیتر مو‌سا تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) فه‌رمووی: حه‌قه من سوورتر بم له سه‌ر گرتنی چونکه مو‌سا حه‌قی له سه‌ر من زۆرتره، بۆیه به‌ڕۆژوو بوو و فه‌رمانی به به‌ڕۆژووبونیشی دا».
٤- ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه: «كَانَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ يَوْمًا تُعَظِّمُهُ الْيَهُودُ، وَتَتَّخِذُهُ عِيدًا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: صُومُوهُ أَنْتُمْ»[4]؛ «رۆژی عاشورا رۆژێک بوو که جوله‌که به پیرۆز و مه‌زن ده‌یگرت و ده‌یانکرده جه‌ژنی خۆیان، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) فه‌رمووی: ئێوه تێیدا به‌ڕۆژوو بن».
5- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ده‌رباره‌ی رۆژووی عاشورا لێی كرا فه‌رمووی «مَا عَلِمْتُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَامَ يَوْمًا يَطْلُبُ فَضْلَهُ عَلَى الْأَيَّامِ إِلَّا هَذَا الْيَوْمَ وَلَا شَهْرًا إِلَّا هَذَا الشَّهْرَ. يَعْنِي رَمَضَانَ»[5]؛ «وا نازانم پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سوور بووبێت له سه‌ر رۆژووی رۆژێک وپاداشته‌كه‌ی وه‌كو ئه‌م رۆژه (واته عاشورا)، له‌سه‌ر رۆژوو و پاداشتی هیچ مانگیكیش وه‌كو ئه‌م مانگه (واته ره‌مه‌زان).
٦- پێشتریش ریوایه‌تی سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌عمان خوا لێی رازی بێت هێنایه‌وه كه فه‌رمووی: «أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا مِنْ أَسْلَمَ: أَنْ أَذِّنْ فِي النَّاسِ: أَنَّ مَنْ كَانَ أَكَلَ فَلْيَصُمْ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ، وَمَنْ لَمْ يَكُنْ أَكَلَ فَلْيَصُمْ، فَإِنَّ اليَوْمَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ»[6]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی به كابرایه‌ک له تیره‌ی ئه‌سله‌م دا كه له‌ناو خه‌ڵكیدا جاڕ بدات (راگه‌یێنیت) كه هه‌ر كه‌سێک خواردوێتی یان خواردوێتییه‌وه با (له ئێستاوه) به‌ڕۆژووبێت، هه‌ر كه‌سێكیش هیچی نه‌خواردووه هه‌ر با به‌ڕۆژووبێت چونكه ئه‌مڕۆ عاشورایه».
٧- عه‌لقه‌مه ده‌فه‌رموێ ئه‌شعه‌ری كوڕی قه‌یس چووه خزمه‌ت عه‌بدوڵڵا، دیتی عاشواریه‌و نان ده‌خوات، عه‌رزی كرد: خۆ ئه‌مڕۆ عاشورایه؛ ئه‌بو عه‌بدوڕڕه‌حمان فه‌رمووی: «قَدْ كَانَ يُصَامُ قَبْلَ أَنْ يَنْزِلَ رَمَضَانُ، فَلَمَّا نَزَلَ رَمَضَانُ، تُرِكَ، فَإِنْ كُنْتَ مُفْطِرًا فَاطْعَمْ»[7]؛ «پێش فه‌رزبوونی رۆژووی ره‌مه‌زان رۆژووی عاشورا ده‌گیرا، به‌ڵام كه ره‌مه‌زان دابه‌زی ئه‌م وه‌ل (ته‌رک) كرا، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو نیت فه‌رموو بخۆ».
8- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت : «سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ فِي يَوْمِ عَاشُورَاءَ: إِنَّ هَذَا يَوْمٌ كَانَ يَصُومُهُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ »، «صَامَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَمَرَ بِصَوْمِهِ، فَلَمَّا فُرِضَ رَمَضَانُ تُرِكَ. فَكَانَ عَبْدُ اللّهِ لَا يَصُومُهُ، إِلَّا أَنْ يَأْتِيَ عَلَى صَوْمِهِ»[8]؛ «له پێغه‌مبه‌ری خوای (صلّی اللّه علیه وسلّم) بیست که رۆژوو عاشورا فه‌رمووی: ئه‌مه رۆژێکه که خه‌ڵكی زه‌مانی جاهیلییه‌تی پێش ئیسلامیش به‌ڕۆژوو ده‌بوون»، پاشان ده‌فه‌رموێ: «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌ڕۆژوو ده‌بوو، فه‌رمانی به رۆژوو گرتنیشی ده‌دا، که رۆژووی ره‌مه‌زانه‌كه فه‌رز كرا ئیتر رۆژوو گرتنی عاشورا وه‌ل کرا. ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو مه‌گه‌ر عاشوراكه بكه‌وتایه‌ته ئه‌و رۆژانه‌وه كه‌ئه‌م راهاتبوو بیانگرێت (وه‌كو دووشه‌ممه وپێنج شه‌ممان).
٩- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «حِينَ صَامَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّهُ يَوْمٌ تُعَظِّمُهُ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى. فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ إِنْ شَاءَ اللهُ صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ» قَالَ: فَلَمْ يَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ حَتَّى تُوُفِّيَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[9]؛ «كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بوو فه‌رمانی به رۆژووگرتنیشی دا، عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) عاشورا رۆژێكه جووله‌كه‌و دیانه‌كان به‌گه‌وره‌و مه‌زنی ده‌گرن، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت بۆ ساڵی داهاتوو رۆژی نۆیه‌میشی ده‌گرین، به‌ڵام تا عاشورای ساڵی داهاتوو هاته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كۆچی دوایی كرد.
له له‌فزێكی تردا له ریوایه‌تی ئیمامی ئه‌حمه‌ددا هاتووه: «لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ لَأَصُومَنَّ الْيَوْمَ التَّاسِعَ»؛ «ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه بۆ ساڵی داهاتوو نۆیه‌میشی ده‌گرم». هه‌ر ریوایه‌تی ئیمام ئه‌حمه‌د به شێوه‌یه‌كی تریشی ده‌فه‌رموێ: «صُومُوا يَوْمَ عَاشُورَاءَ، وَخَالِفُوا فِيهِ الْيَهُودَ، صُومُوا قَبْلَهُ يَوْمًا، أَوْ بَعْدَهُ يَوْمًا»[10]؛ «رۆژی عاشورا ئێوه به‌ڕۆژوو بن، پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه‌ش بکه‌ن، رۆژێک پێش عاشورا یان رۆژێک دوای ئه‌و به‌ڕۆژوو بن». به‌ڵام فه‌رمووده‌وانان ئه‌م ریوایه‌ته‌یان پێ زه‌عیفه‌و شه‌رعناسانیش ده‌فه‌رموون نۆیه‌م وده‌یه‌می سوننه‌ته، ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانه (مالیک وشافیعی وئه‌حمه‌د) جگه له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه.
١٠- هه‌ر چه‌نده ته‌ئكیدی زیاتر له‌گرتنی رۆژووی رۆژانی نۆیه‌م وده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌م كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ته‌ئكید غه‌یری ئه‌و رۆژانه‌شی سوننه‌تن و ما‌یه‌ی پاداشتی زۆرن وه‌كو ریوایاتی تری سه‌ره. ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: «أَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ الْمَكْتُوبَةِ الصَّلَاةُ فِي جَوْفِ اللَّيْلِ، وَأَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ شَهْرِ رَمَضَانَ، صِيَامُ شَهْرِ اللهِ الْمُحَرَّمِ»[11]؛ «باشترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان شه‌ونوێژه، باشترین رۆژووش له‌دوای ره‌مه‌زان گرتنی رۆژووه له‌مانگی خوای گه‌وره موحه‌ڕڕه‌مدا».
11- ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی «صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ إِنِّي لَأَحْسَبُ عَلَى اللَّه أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ »؛ «گرتنی رۆژووی رۆژی عاشورا ئومێدم هه‌یه كه خوای گه‌وره بیكاته هۆی سڕینه‌وه‌ی گوناحی ساڵی پێش خۆی».
كه‌وابوو به‌گشتی به‌ڕۆژوو بوون له‌مانگی موحه‌ڕڕه‌مدا سوننه‌ته‌و گرتنی رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌می جه‌خت لێكراوتره؛ والله اعلم.
بیرخستنه‌وه‌یه‌ک:
رۆژووی عاشورا په‌یوه‌ندی به‌شیعه‌وه نییه! له فه‌رمووده‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه باشترین رۆژوو پاش ره‌مه‌زان كه پاداشتی زۆر‌و مه‌زنه رۆژووی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای ترمزی كه له ئه‌نه‌سه‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتییه‌وه پێچه‌وانه‌كاری ئه‌میان نییه كه ده‌فه‌موێ: «سُئِلَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَيُّ الصَّوْمِ أَفْضَلُ بَعْدَ رَمَضَانَ؟ قَالَ: شَعْبانُ لِتَعْظيمِ رَمَضَانَ»[12]؛ «پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) كرا كه چ رۆژوویه‌ک له دوای رۆژووی ره‌مه‌زان گه‌وره‌تره، فه‌رمووی: شه‌عبان له‌به‌ر گه‌وره‌یی ره‌مه‌زانه‌كه (كه‌دوای شه‌عبان دێت)»، چونكه له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا سه‌ده‌قه‌ی كوڕی مو‌سا هه‌یه كه به‌هێز نییه، جگه له هه‌بوونی ریوایه‌تی تر له‌سه‌ر گه‌وره‌یی موحه‌ڕڕه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه كه هه‌ر لای ترمزییه‌و به حه‌سه‌نی ناساندووه كه: «سَمِعْتُ رَجُلَاً يَسْأَلُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأَنَا قَاعِدٌ عِنْدَهُ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ شَهْرٍ تَأْمُرُنِي أَنْ أَصُومَ بَعْدَ شَهْرِ رَمَضَانَ، قَالَ: «إِنْ كُنْتَ صَائِمًا بَعْدَ شَهْرِ رَمَضَانَ فَصُمُ المُحَرَّمَ، فَإِنَّهُ شَهْرُ اللَّهِ، فِيهِ يَوْمٌ تَابَ فِيهِ عَلَى قَوْمٍ، وَيَتُوبُ فِيهِ عَلَى قَوْمٍ آخَرِينَ»؛ «گوێم لێ‌بوو كابرایه‌ک پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کرد که له‌و كاته‌دا له خزمه‌تیدا دانیشتبووم، وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دوای گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رمانی چ مانگێكم پێ ده‌ده‌یت تێیدا به‌ڕۆژوو بم؟ فه‌رمووی: كه هه‌ر له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو ده‌بیت موحه‌ڕڕه‌م بگره، چونكه مانگی خوای گه‌وره‌یه، رۆژێكی تێدایه كه خوای گه‌وره له قه‌ومێک خۆش بووه تێیدا وتۆبه‌ی قه‌ومێكی تریشی تێدا قبووڵ ده‌كات». جه‌نابی خۆشی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له موحه‌ڕڕه‌مدا كه‌متر به‌ڕۆژوو بوو چونكه له لایه‌كه‌وه له كۆتایی ژیانیدا هه‌واڵی ئه‌م چاكه‌ی موحه‌ڕڕه‌می درایه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه پێشتر له‌م مانگه‌دا له سه‌فه‌ردا ده‌بوو یان نه‌خۆش بوو، به‌ڵام نه‌یویستووه ئوممه‌ته‌كه‌ی لێی مه‌حرووم ببێت.
ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له «فتح الباری»دا ده‌فه‌رموێ: عاشورا‌ء ناوێكی عه‌ره‌بی پێش ئیسلامه، عه‌ره‌بی جاهیلییه‌ت تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بوون. قورتوبی ده‌فه‌رموێ: «عاشورا‌ء» له «عاشرة»وه هاتووه، بۆ زۆر به مه‌زن‌دانانی ناوه‌كه‌یان وا لێ كردووه‌و به مانای «ده /١٠»یه. له ئه‌سڵیشدا سیفه‌تی شه‌وه‌كه‌یه كه بۆ سبه‌ینێ ده‌بێته ده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌م، له‌به‌ر گه‌وره‌یی وه‌سفه‌كه به سه‌ر ناوه‌كه‌دا زاڵ بووه‌وناوه وه‌سف كراوه‌كه‌ی (الليلة) ناو ناهێنرێت، هه‌ر ده‌وترێت «عاشورا‌ء» واته ئه‌و شه‌وه‌ی كه سبه‌ینێكه‌ی ده‌یه‌مه.
ئیمامی موسلیم له حه‌كه‌می كوڕی ئه‌عره‌جه‌وه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه به خزمه‌ت ئیبنو عه‌بباس گه‌یشتم عه‌باكه‌ی گڕمۆڵه كردبوو شانی له‌سه‌ر دادابوو، عه‌رزم كرد: رۆژی عاشورام بۆ باس كه، فه‌رمووی ئه‌گه‌ر هه‌یڤی موحه‌ڕڕه‌مت بینی بژمێره رۆژی نۆیه‌می به‌ڕۆژوو به، عه‌رزم كرد: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاوا فه‌رمانی داوه؟ (هَكَذَا كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُهُ؟) «قَالَ: نَعَمْ»؛ «فه‌رمووی: به‌ڵێ». بۆیه هه‌ندێک له شه‌رعناسان به پێی ئه‌م فه‌رمووده پێیان وابووه که عاشورا رۆژی نۆیه‌می موحه‌ڕڕه‌مه. به‌ڵام زۆرینه‌ی شه‌رعناسان هه‌ر فه‌رموویانه رۆژی ده‌یه‌مه. ئیبنو حه‌جه‌ر دوایی فه‌رمووده‌یه‌كی تری بۆبه‌هێزكردنی ئه‌و بۆ چوونه هێناوه‌كه عاشورا ده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ إِنْ شَاءَ اللهُ صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ. قَالَ: فَلَمْ يَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ، حَتَّى تُوُفِّيَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»؛ «ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ساڵی داهاتوو إن شا‌ء الله نۆیه‌میشی ده‌گرین. به‌ڵام نه‌گه‌یشته‌وه ئه‌و ساڵه داهاتووه‌و كۆچی دوایی كرد»، كه‌وابوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بوو، دواییش ویستی که نۆیه‌میشی بگرێت؛ که‌واته ده‌یه‌م، رۆژی عاشورایه.
شه‌وكانی ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنو عه‌بباس ده‌فه‌رموێ: دیاره ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت كابرای خاوه‌ن پرسیاری ئاوا ئاڕاسته كردووه كه ئه‌ویش رۆژی نۆیه‌می مه‌حه‌ڕڕه‌م بگرێت، نه مه‌به‌ستی ئه‌م و نه مه‌به‌ستی كابرای خاوه‌ن پرسیار رۆژی ده‌یه‌م نه‌بوو كه عاشورایه وهه‌موو ده‌زانن كه تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بن (كه له جاهیلییه‌ته‌وه هێناویانه وله‌ئیسلامیشدا له‌سه‌ره‌تادا فه‌رزبووه وجوله‌كه‌ش تێیدا به‌ڕۆژوو بوون)، ئه‌مه لای كابراش شاراوه نه‌بووه، بۆیه پرسیار كردن ده‌رباره‌ی ده‌یه‌م رۆژ هیچ سودێكی تێدا نییه؛ پرسیاره‌كه له‌سه‌ر رۆژی پێشتری عاشوراكه‌یه كه تاسوعایه، بۆیه ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له مه‌به‌ستی پرسیاری كابرا گه‌یشت كه چ رۆژێكی تر له‌گه‌ڵ عاشورادا به‌ڕۆژوو ببێت چاكه؟ (ئایا پێش عاشورایه یان رۆژی دوایی). بۆیه ئه‌ویش ئاوا پێی فه‌رموو بیژمێره تا نۆیه‌م، نۆیه‌م رۆژ بگره، خۆشت ده‌زانی كه ده‌یه‌میش ده‌گریت. بۆیه كه كابرا لێی ده‌پرسی ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاوا فه‌رمانی داوه؟ مه‌به‌ستی له نه‌زانینێتی كه تاسوعاش بگرین، واته رۆژی نۆیه‌مین؟ بۆیه ئیبنو عه‌بباسیش فه‌رمووی به‌ڵێ، واته به‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ژیاندا بمایا رۆژی نۆیه‌م وده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌می ده‌گرت كه‌تاسوعاو عاشوران چونكه ئاوا هه‌واڵی به ئێمه داوه.
موحه‌ڕڕه‌م به كۆی رۆژه‌كانی، رۆژوو گرتنی له مانگه‌كانی تر باشتره، ده‌نا به ته‌نها رۆژی عه‌ره‌فه له‌هه‌مووان - وه‌كو یه‌ک رۆژه - گه‌وره‌تره؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه گوناحی دووساڵ ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام بۆ عاشورا ده‌فه‌رموێ گوناحی ساڵێک ده‌سڕێته‌وه.[13]
ئیبنو حه‌جه‌ر ریوایات ده‌هێنێته‌وه كه بۆچی قوڕه‌یش له عاشورادا به‌ڕۆژوو ده‌بوو؟ ده‌فه‌رموێت له عاشورادا په‌رده‌ی كه‌عبه‌یان ده‌گۆڕی وبه‌ڕۆژوو ده‌بوون تا ببێته كه‌فاره‌تی گوناحیان و گوناحێكی گه‌وره كه ده‌یانوت باپیرانمان كردوێتی پێی ده‌سڕرێته‌وه. جوله‌كه‌كانیش تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بوون چونكه ده‌یانوت ئه‌و رۆژه‌یه كه خوای گه‌وره سه‌یدنا موسای سه‌لامی خوای لێ بێت له‌ده‌ست فیرعه‌ون قوتار كرد، فیرعه‌ونیشی له ده‌ریادا خنكاند.
پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژووگرتنی نۆیه‌مین رۆژی موحه‌ڕڕه‌م كه تاسوعایه‌و پێش عاشورایه بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی دیاری كرد، ئوممه‌تیش به زانایانی سه‌له‌ف وخه‌له‌ف له پێشیشیانه‌وه سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب وحه‌سه‌نی به‌سری و مالیک وئه‌حمه‌دو ئیسحاق وده‌یان پێشه‌وای تر له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه عاشورا رۆژی ده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌مه و به‌ڕۆژبوون تێیدا سوننه‌ته‌و گرتنی رۆژی پێشتریشی هه‌روه‌ها.[14]
كه‌وابوو عاشورا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌شیعه‌وه نییه تا هه‌ندێک ساویلكه وابزانێت له‌به‌ر شه‌هید بوونی ئیمام حوسه‌ینه خوای لێ رازی بێت كه ئوممه‌ت به‌رۆژوو ده‌بێت!
[1]. موسلیم: ٢٠٢- ٢٠٣؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٢٩؛ ترمزی: ٤٣٨؛ ئیبنو ماجه: ١٧٤٢؛ داریمی: ١٧٩٨؛ ئه‌حمه‌د: ٣٠٣، ٣٤٤ و ٥٣٥.
[2]. بوخاری: ٢٠٠٢؛ موسلیم: ١١٣؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٤٢؛ ترمزی: ٧٥٣؛ داریمی: ١٨٠٤؛ مالیک: ٣٣؛ ئه‌حمه‌د: ٢٤٠١١.
[3]. بوخاری: ٤٦٨٠؛ موسلیم: ١٢٧؛ ئیبنو ماجه: ١٧٣٤.
[4]. بوخاری: ٢٠٠٥؛ موسلیم: ١٢٩.
[5]. بوخاری: ٢٠٠٦؛ موسلیم: ١١٣٢؛ ئه‌حمه‌د: ١٩٣٨.
[6]. بوخاری: ٢٠٠٧؛ موسلیم: ١١٢٩.
[7]. بوخاری: ٤٥٠٣؛ موسلیم: ١٢٤ و ١٢٧؛ ئه‌حمه‌د: ٤٠٢٤.
[8]. بوخاری: ٤٥٠؛ موسلیم: ١١٢٦؛ ئه‌حمه‌د: ٤٤٨٣.
[9]. موسلیم: ١١٣٤؛ ئه‌بوداوود: ٢٤٤٥.
[10]. ئه‌حمه‌د: ٢١٥٤؛ ئیبنو خوزه‌یمه: ٢٠٩٥؛ به‌ڵام وا دیاره فه‌رمووده‌یه‌کی زه‌عیفه (صحیح فقه السنة: ٢/١٣٥).
[11]. شوکانی، نیل الأوطار: ٨٢٨.
[14]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٨٣٠.