پێشه‌کی:
رۆژوو گرتنی سێ روکنی سه‌ره‌کی هه‌یه: نییه‌ت هێنان، خۆ گرتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان و پاکی له سووڕی مانگانه‌و زه‌یستانی. ان شا‌ء اللّه هه‌ر یه‌که‌یان له باسێکی تایبه‌تدا ده‌هێنینه‌وه.
باسی یه‌که‌م
نییه‌ت هێنان
رۆژوو خواپه‌رستییه، هیچ خواپه‌رستییه‌كیش به بێ نییه‌تی پاک؛ نابێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ «وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء» [البینة: ٥]؛ «فه‌رمانی تایبه‌تی ئه‌وه‌یان پێ‌درابوو كه به پاكی و خواویستی خوای گه‌وره بپه‌رستن وسه‌رڕاستانه دینه‌كه‌ی وه‌رگرن و لا نه‌كان به لای دینی تره‌وه». پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ»[1]؛ «ره‌فتار به پێی مه‌به‌سته».
بۆیه نیه‌ت هێنان وخواویستی بۆ رۆژوو روكنه چونكه ده‌شێت كه‌سێک خۆی له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رۆژووه‌وان بگرێته‌وه‌و مه‌به‌ستی خۆ له‌ڕكردن (رێجیم) بێت یان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ک نه‌ک خواپه‌رستی؛ ئیمامی نه‌وه‌وی رحمه اللّه ده‌فه‌رموێ: رۆژوو گرتن به بێ نییه‌ت هێنان نابێت، شوێنی نییه‌تیش دڵه[2] وه‌کو له باسی نوێژدا به وردی روونمان کردۆته‌وه.
نییه‌ت له لایه‌كه‌وه هه‌بوونی ویست وئیراده‌یه (ئه‌مه‌یان له باسه‌كانی شه‌رعناسیدا مه‌به‌سته)، له لایه‌كی تره‌وه خوا پێ مه‌به‌ست بوونه كه ئێمه به «خواویستی» ناوی ده‌به‌ین؛ ئه‌مه‌شیان له باسه‌كانی پاڵفته‌ی ده‌روون و ته‌قواكاریدایه.
وه‌ک وتمان نییه‌ت به مانای هه‌بوونی ویست وئیراده‌یه، یه‌عنی به‌ته‌مابوونی رۆژووگرتن؛ هه‌ر كه له دڵیدا مه‌به‌ستی بوو كه سبه‌ینێ به‌ڕۆژووبێت (ئه‌گه‌ر شه‌و ئه‌مه‌ی به دڵدا هات) یان بۆ پارشێو هه‌ستا ئه‌وه نییه‌تی هێناوه با به قسه‌ش نه‌بووبێت.
ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ شافیعی وشه‌رعناسانی ئێمه (شافیعییه‌كان) ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت فه‌رموویانه: رۆژووی ره‌مه‌زان یان رۆژووی تری فه‌رز یان سوننه‌ت به بێ هه‌بوونی نییه‌ت نابێت، شوێنی نییه‌تیش دڵه؛ هه‌موو رۆژوو گرتنێكیان نییه‌تی خۆی ده‌وێت كه له شه‌ودا ده‌هێنرێت. كه نییه‌تی گرتنی رۆژووی سبه‌ینێی هێنا خواردن وخواره‌نه‌وه‌و سه‌رجێیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نییه‌ته‌كه‌ی نابێت، وه‌كو هه‌ندێک وتوویانه نییه‌ته‌كه‌ی ده‌پسێت وده‌بێت نییه‌تی نوێ بهێنێته‌وه.[3] كه‌وابوو نییه‌ت هێنانیش چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه:
١- ویست و ئیراده‌ی رۆژوو گرتن؛ ئه‌مه‌ش رارایی و دوودڵی قبوڵ ناكات، ده‌نا نییه‌ته‌كه دانامه‌زرێت، ته‌نانه‌ت له رۆژی گومانیشدا (رۆژی سییه‌می شه‌عبان که ئێواره‌که‌ی هه‌ورو ته‌پ‌وتۆز بووه) ناشێت بڵێ ئه‌گه‌ر زانیم ره‌مه‌زانه ده‌یگرم ده‌نا نا.
٢- دیاری كردنی رۆژووه‌كه: كه ئایا رۆژووی ره‌مه‌زانه، قه‌رزه، كه‌فاره‌ته، نه‌زره یان چ جۆرێكه؟ بۆ نموونه بزانێت كه سبه‌ێنی به‌ڕۆژوو ده‌بێت قه‌رزێكی ره‌مه‌زانه‌و ده‌یگرێته‌وه نه‌ک سوننه‌تی دووشه‌ممه یان شه‌شه‌ڵان ! بۆیه ناشێت به گشتی بڵێ قه‌رزه‌كانی رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌گرمه‌وه یان له شه‌عباندا بڵێ كه ره‌مه‌زان هات به‌ڕۆژوو ده‌بم؛ ئه‌مانه به نییهتهێنان حسێب نابن.
٣- نییهتهێنان به شه‌و ده‌بێت؛ واته له خۆرئاوابوونه‌وه تا كۆتایی پارشێو (سه‌ره‌تای سپێده كه بانگی تێدا ده‌درێت). ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا نییه‌تی به‌ڕۆژووبوونی سبه‌ینێی به دڵدا بێت؛ ئه‌مه‌ش مه‌رجه لای جمهوری پێشه‌وایانی شه‌رع جگه له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ره‌حمه‌تی خوای لێبێت كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نییه‌ت به روكن دانانێت. به‌ڵگه‌ی جمهور ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ «من لم يُجْمّعِ الصِّيامَ قبلَ الفجرِ فلا صِيامَ له»[4]؛ «هه‌ر كه‌سێک نییه‌تی رۆژوو گرتنی (سبه‌ینێی) پێش سپێده نه‌هێنابێت رۆژووگرتنه‌كه‌ی بۆ حسێب نییه».
٤- نوێ‌كردنه‌وه‌ی نییهتهێنان له هه‌موو شه‌وێكی ره‌مه‌زاندا؛ ئه‌مه‌ش بۆچونی جمهوری شه‌رعناسانه به گشتی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له شه‌رعناسان وه‌كو ئیمامی مالیک و رایه‌كی ئیمامی ئه‌حمه‌د و بۆ چوونی زوفه‌ر (له پێشه‌وایانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی) ده‌فه‌رموون یه‌ك جار له شه‌وی یه‌كه‌می ره‌مه‌زاندا نییه‌تی گرتنی هه‌موو ره‌مه‌زانه‌كه بهێنێت بۆی دروسته، هه‌روه‌ها له رۆژووی چه‌ند رۆژه‌ی كه‌فاره‌تدا كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ن.[5] به‌ڵام جمهور ده‌فه‌رموون ناشێت، چونكه رۆژووی هه‌ر رۆژێک خواپه‌رستییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌ر رۆژوویه‌ک وه‌كو نوێژێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و نییه‌تی خۆی پێویسته.
پێم وایه رۆژووی هه‌ر رۆژێكی ره‌مه‌زان نییه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت كه له شه‌ودا ده‌هێنرێت؛ واللّه أعلم.
نییه‌تی رۆژووی سوننه‌ت:
نییه‌ت هێنان بۆ رۆژووی سوننه‌ت له رۆژیشدا ده‌شێت؛ خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: رۆژێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی هێنایه لام، فه‌رمووی: هیچتان هه‌یه؟ (خۆراک). عه‌رزمان كرد نه‌خێر. فه‌رمووی: ده‌ی سا من به‌ڕۆژووم. رۆژێكی تر ته‌شریفی هێنایه‌وه، عه‌رزمان كرد: خورماو رۆنه‌كه‌رێمان بۆ هاتووه، فه‌رمووی: ئاده‌ی پیشانم ده، به‌ڕۆژووشم، پاشان خواردی!
جمهوری شه‌رعناسان بۆ گونجاندنی ئه‌م ریوایه‌ته‌و ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت كه فه‌رمووی «من لم يُجْمّعِ الصِّيامَ قبلَ الفجرِ فلا صِيامَ له» فه‌رموویانه: ئه‌میان ده‌رباره‌ی رۆژووی فه‌رزه كه نییه‌ت هێنانی به شه‌و ده‌وێت، ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه‌ش خوا لێی رازی بێت بۆ رۆژووی سوننه‌ته، چونكه كه خواردن نه‌بوو ئه‌و كاته فه‌رمووی باشه به‌ڕۆژوو ده‌بم، جاری دووه‌میش به‌ڕۆژوو بوو، كه خۆراک هه‌بوو رۆژووه‌كه‌ی شكاند تا موسوڵمانان تێبگه‌یه‌نێت که رۆژووه‌وانی سوننه‌ت سه‌رپشكه له به‌رده‌وامبوونی رۆژووگرتنی یان شكاندنی و قه‌رزاریش نابێت تا بیگرێته‌وه.
ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له پشتگیریی جمهوردا ده‌فه‌رموێ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژووی سوننه‌ت ده‌شێت نییه‌ته‌كه‌ی له رۆژدا بهێنرێت، فائی « فَإِنِّي صَائِمٌ» بۆ روون كردنه‌وه‌ی هۆیه، ماناكه‌ی وای لێدێت: «چونكه هیچتان لا نییه بیخۆم ده‌ی وا به‌ڕۆژوو ده‌بم». كه «إِنّ»ی بۆ هێناوه جه‌ختێكی به‌هێزتر له فائه‌كه‌ش ده‌کاته‌وه، ئه‌و كاته ماناكه‌ی ده‌بێته: «چونكه هیچیتان لا نییه بیخۆم ده‌سا كه‌وابوو به‌رۆژوو ده‌بم بێ‌گومان».
ئه‌وی بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسان به‌هێزتر ده‌كات دیدو هه‌ڵوێستی یاوه‌ران و بڕیاری به‌ڕۆژوبوون و شكاندنی رۆژووی سوننه‌تیانه وه‌كو ئیبنو مه‌سعود و ئیبنو عه‌بباس و ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری و ئه‌بودده‌رداء وحوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان وئه‌بو ته‌ڵحه‌و غه‌یری ئه‌مانیش خوا لێیان رازی بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌رۆژی عاشورادا (پێش فه‌رز بوونی رۆژووی ره‌مه‌زان) فه‌رمانی پێدان به‌ڕۆژووبن، فه‌رمانه‌كه‌شی له رۆژدا بوو كه فه‌رمووی «مَنْ كَانَ أَكَلَ فَلْيَصُمْ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ، وَمَنْ لَمْ يَكُنْ أَكَلَ فَلْيَصُمْ»[6]؛ «هه‌ر كه‌سێک خواردوێتی یان خواردوێتییه‌وه با (له ئێستاوه) خۆی بگرێته‌وه وباقی رۆژه‌كه‌ی هیچ نه‌خوات ونه‌خواته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش هیچی نه‌خواردووه با به‌ڕۆژووبیت».
له به‌رامبه‌ر بۆچوونی جمهوردا ئیمامان مالیک و له‌یس و ئیبنو حه‌زم ئه‌وه‌یان پێ په‌سه‌ندتر بووه كه ئه‌و به‌شه له فه‌رمووده‌که «فلا صِيامَ له» (رۆژووی بۆ حساب نابێت) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌و نییه‌تی نه‌هێناوه، هه‌موو رۆژوویه‌ک ده‌گرێته‌وه چونكه رسته‌كه نه‌زانراوی باسی نه‌فی كردنه (نكرة في سیاق النفي).[7] دیاره رسته‌كه نه‌فیی توخمیشه (لا النافیة للجنس)، که‌واته نه‌فیی هه‌موو جۆره رۆژووه‌كانی كردووه.
له‌به‌رامبه‌ر ئیستیدلاله‌كانی جمهوریشدا به ریواته‌كه‌ی خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت كه هیچیان خۆراک نه‌بووه بۆیه به‌ڕۆژووبووه ده‌ڵێن ئه‌وه ناگه‌یێنێت كه له شه‌وه‌وه نییه‌تی رۆژووگرتنی نه‌بووبێت، ئه‌مما كه نییه‌تی رۆژووی هه‌بووه‌وبه‌ڕۆژووبووه‌و دوایی شكاندوێتی ئه‌مه ئاسایییه چونكه رۆژووی سوننه‌ته‌و خۆی سه‌رپشكه له گرتن و نه‌گرتنی یان به‌رده‌وامبوون وشكاندنی.
ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنو عومه‌ر و ریوایه‌تی حه‌فسه‌ی خوشكیشی خوا لێیان رازی بێت كه «دڵنیایی» لێ ده‌فامرێته‌وه به «ئه‌گه‌رو ئیحتمال»ێک لاناچێت كه له ریوایه‌تی خاتوو عائیشه ده‌فامرێته‌وه.[8] له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یانه كه شه‌وكانیش لایه‌نگیریی كردوون و فه‌رموویه‌تی نییه‌تی هه‌موو جۆره رۆژووگرتنێک هه‌ر ده‌بێت له شه‌ودا بێت.
له وه‌ڵامی ئیستیدلالی رۆژووه فه‌رزه‌كه‌ی عاشوراشدا ئه‌مان ده‌فه‌رموون چونكه شه‌و نه‌زانرابوو كه سبه‌ینێ عاشورایه و نه‌شده‌توانرا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری[9].
بۆچوونی هه‌ردوو لاو ئیستیدلالیان به‌هێزه، بۆیه پێم وایه جگه له‌وه‌ی نییه‌تی رۆژوو گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان روكنه كه له شه‌ودا ده‌بێت و هه‌موو شه‌وێکیش پێویسته بهێنرێت، نییه‌تی رۆژووی سوننه‌تیش باشتر وایه له شه‌وه‌وه بێت وه‌كو ئیحتیا‌ت كردنێک، ئه‌مما ئه‌گه‌ر كه‌سێک له رۆژدا (پێش نیوه‌ڕۆ) پێش خواردن وخواردنه‌وه بڕیاری دا به‌ڕۆژوو بێت شیاوه؛ واللّه أعلم.
باسی دووه‌م
خۆگرتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان
روکنی دووه‌م رۆژوو خۆگرتنه‌وه‌یه له‌وانه‌ی رۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌و سه‌رجێیی هاوسه‌رو ... هه‌ر له سپێده‌ی به‌یانییه‌وه تا خۆر ئاوابوون؛ چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: « فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: ١٨٧]؛ دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر سێ ره‌فتاری خواردن و خواردنه‌وه‌و سه‌رجێیی هاوسه‌ره‌كانیان لێ قه‌ده‌غه كرابوو (له‌دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه) ئیتر به‌م ئایه‌ته قه‌ده‌غه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، بۆیه ده‌فه‌رموێ ئێستا واته له‌م كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمانه‌وه ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان سه‌رجێیی بكه‌ن وئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه بۆتان لێیانه‌وه وه‌رگرن (چ وه‌ک چێژی جه‌سته چ وه‌ک ئومێدی منداڵبوون)، بشخۆن و بشخۆنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هێڵی سپی سپێده‌تان له هێڵی ره‌شی شه‌و بۆ روون ده‌بێته‌وه پاشان به‌ڕۆژووبن (خۆیان لێبگرنه‌وه) هه‌تا شه‌و دادێت.
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆگرتنه‌وه له خواردن وخواردنه‌وه‌وسه‌رجێی هاوسه‌ر به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی رۆژووه یان بڵێین ئه‌مه خودی رۆژووه به‌ڵام بۆ قبوڵبوونی لای خوای گه‌وره ده‌بێت ویست وئیراده‌و بۆ خوا مه‌به‌ست بوونی لێی له شه‌وه‌وه ده‌ستی پێكردبێت.[10]
باسی سێیه‌م
پاكی له حه‌یزو زه‌یستانی
روکنی سێیه‌می رۆژووش پاكی له حه‌یزو زه‌یستانییه؛ مه‌رجه ئافره‌ت له سووڕی مانگانه‌ی پاک بووبێته‌وه یان زه‌یستان نه‌مابێت تا بۆی هه‌بێت رۆژوو بگرێت. شه‌رعناسان له‌مه‌دا راجوێ نین.[11]
[1]. بوخاری: ١؛ موسلیم: ٢٤٥٤.
[2]. روضة الطالبین: ٢/٣٥٠.
[4]. ئه‌بوداوود: ٢٤٢٤؛ ترمزی: ٧٣٠)؛ نه‌سائی: 2333؛ ئیبنو ماجه: ١٧٠٠؛ ئه‌لبانی (له صحیح الجامع: ٦٥٣٨) ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[5]. القوانین الفقهیة: ٨٠؛ الشرح الکبیر: ١/٥٢١.
[6]. بوخاری: ٢٠٠٧؛ موسلیم: ١١٢٩.
[7]. نیل الأوطار: ٤/٢٣٣ (یه‌کبه‌رگییه‌که‌ی ٨٠٠).
[9]. نیل الأوطار: ٤/٢٣٣ (یه‌کبه‌رگییه‌که‌ی ٨٠٠).
[10]. تحفة الفقهاء: ١/٥٣٧؛ بدائع الصنائع: ٢/٩٠.
[11]. فتح القدیر: ٢/٢٢٤؛ حاشیة الدسوقي: ١/٥٠٩.