حوکمی بینینی هه‌یڤ له وڵاتێک بۆ وڵاتانی تر
ئه‌گه‌ر له وڵاتێک هه‌یڤ بینرا ئایا حوكمه‌كه‌ی هه‌موو موسوڵمانان ده‌گرێته‌وه؟ شه‌رعناسان له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا سێ بۆچوونیان هه‌یه.
بۆچوونی یه‌كه‌م- دیتنی هه‌یڤ له وڵاتێک بۆ هه‌موو موسوڵمانانه:
ئه‌مه بۆ چوونی حه‌نه‌فییه‌كان ومالیكییه‌كان و هه‌ندێک له شافیعییه‌كان و رای به‌ربڵاوی حه‌نبه‌لییه‌كانیشه[1]. ئه‌مان ده‌فه‌رموون: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوێنه‌ران له فه‌رمووده‌كاندا هه‌موو موسوڵمانانن، وه‌كو « صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ» یان « إِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَصُومُوا»؛ به پێی ئه‌م فه‌رموودانه هه‌ر موسوڵمانێک له‌هه‌ر وڵاتێک هه‌یڤی بینی حوكمی شه‌رع هه‌موو موسوڵمانان ده‌گرێته‌وه.
بۆچوونی دووه‌م- هه‌ر ویلایه‌تێک حوكمی دیتنی خۆی ده‌یگرێته‌وه:
ئیمامی ئیبنولمونزیر ئه‌م بۆچوونه‌ی له عیکریمه‌و وقاسم وسالم وئیسحاقه‌وه هێناوه؛ به‌ڵگه‌شیان ریوایه‌ته‌كه‌ی كوره‌یبه (خزمه‌تكاره‌كه‌ی ئیبنو عه‌بباس) خوا له هه‌موویان رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ كه له شام ده‌رچووم (به‌ره‌وه مه‌دینه هاته‌وه) هه‌یڤی ره‌مه‌زانم به سه‌ردا هات، شه‌وی هه‌ینی بوو كه بینیمان، پاشان له كۆتایی مانگه‌كه‌دا گه‌یشتمه‌وه مه‌دینه، ئیبنو عه‌بباس لێی پرسیم وپاشان هه‌واڵی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی پرسی فه‌رمووی كه‌ی هه‌یڤتان بینی؟ عه‌رزم كرد شه‌وی هه‌ینی بینیمان. فه‌رمووی تۆ خۆت بینیت؟ عه‌رزم كرد به‌ڵێ خه‌ڵكیش بینیان وبه‌ڕۆژوو بوون، موعاویه‌ش به‌ڕۆژووبوو. فه‌رمووی به‌ڵام ئێمه شه‌وی شه‌ممه بینیمان بۆیه رۆژووی خۆمان ده‌گرین تا هه‌یڤ ده‌بینین (هه‌یڤی شه‌ووال) یان سی رۆژه‌ی ره‌مه‌زانه‌كه ده‌گرین. عه‌رزم كرد ئه‌دی بینینه‌كه‌ی موعاویه‌ت پێ به‌س نییه؟ فه‌رمووی نا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاوا فه‌رمانی پێداوین.[2]
بۆچوونی سێیه‌م- ئه‌و ویلایه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه‌هه‌یڤ هه‌ڵهاتنیان جودا نییه له‌یه‌كتری:
واته له مه‌ودای ئه‌و سنوره‌دا كه شه‌و هه‌یڤی لێ ده‌بینرێت. ئه‌مه‌ش راستترین بۆچوونی شافیعییه‌كان و هه‌ندێک له مالیكییه‌كان و حه‌نه‌فییه‌كانه، رایه‌كی حه‌نبه‌لییه‌كانیش وایه‌و شێخولئیسلام ئیبنو ته‌یمییه‌ش ئه‌مه‌ی به په‌سه‌ندترین داناوه.[3] به رای هه‌ندێک ئه‌مه دیدو هه‌ڵوێستێكی مام‌ناوه‌ندی نێوان بۆچوونه‌كانه، چونكه شوێنی هه‌ڵهاتنی هه‌یڤ له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ک كات و شوێنی هه‌ڵهاتنی ده‌ركه‌وتنی هه‌یڤیان یه‌ك بوو حه‌تمه‌ن ده‌بێت حوكمی رۆژووشیان یه‌ك خه‌ن، ئه‌گه‌ر نا با جیا بن.
ئه‌گه‌ر وه‌كو شه‌رعناسانی پۆلی یه‌كه‌م بوترێت كه ناشێت ئیعتیبار بۆ جیاوازی شوێنی ده‌ركه‌وتنی هه‌یڤ دا نرێت، زۆر واقیعی نییه، چونكه به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ده‌ركه‌وتنی هه‌یڤ شوێنی جیاوازی هه‌یه وه‌كو خۆر؛ خۆر له خۆرهه‌ڵات ئاوا ببێت مانای وا نییه خه‌ڵكی خۆرئاواش رۆژ بشكێنن! ئیبنو عه‌بباسیش خوا لێیان رازی بێت كه قسه‌كه‌ی كوره‌یبی وه‌رنه‌گرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه یه‌ک شاهید بووه، گرنگ لێره‌دا گێڕانه‌وه یان نه‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌یه كه له ریوایه‌ته‌كه‌دا باس نه‌كراوه،[4] هه‌ر وه‌كو كه ده‌شێت ئیبنو عه‌بباس وا له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) گه‌یشتبێت كه رۆژوگرتن وكۆتایی ره‌مه‌زانتان به‌دیتنی خۆتان بۆ هه‌یڤ دیاری بكه‌ن.
پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت:
١- ئایه‌ت وفه‌رمووده‌كان ته‌ئكید له یه‌كبوونی ئوممه‌تی ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن موسوڵمانان یه‌ک و بن دید و هه‌ڵوێستیان یه‌ك خه‌ن؛ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن ئه‌وه‌نده خێرا‌و ئاسانه كه له ماوه‌ی سێزده چركه‌دا وشه‌یه‌ک (به ئه‌نته‌رنێت) به‌ده‌وری گۆی زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه!
٢- ده‌شێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو بكرێت كه‌ته‌علیماتی پاپای فاتیكان (كه نۆسه‌د ملیۆن كاسۆلیكی ئاڕاسته ده‌كات) له فاتیكانه‌وه هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێک ده‌گاته سه‌رانسه‌ری جیهان، بۆچی ئه‌م ئاڕاسته‌و په‌یوه‌ندییه له موسوڵمان قورس ده‌كرێت كه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه له یه‌ک كاتدا ده‌توانن گوێیان له بانگی كه‌عبه بێت و له‌گه‌ڵ سه‌عاته‌كه‌ی سه‌ر كه‌عبه‌دا كات رێكخه‌ن وه‌كو كه رۆژئاواییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌عاتی بیگ بینی به‌ریتانیادا كات رێك ده‌خه‌ن!
٣- مادام زانایانی حه‌ره‌مه‌ین به ته‌له‌سكۆب سه‌یری شوێنی ده‌ركه‌وتنی هه‌یڤ ده‌كه‌ن كه دۆزیانه‌وه و شوێنه‌كه‌یان دیاری كرد ئینجا بێ ته‌له‌سكۆب (به‌چاو) سه‌یری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بینییان حوكمی رۆژووه‌كه یان جه‌ژنه‌كه راده‌گه‌یێنن، كه له یه‌ک ئان و ساتدا به هۆكانی راگه‌یاندن و گه‌یاندن به‌هه‌موو جیهاندا راسته‌وخۆ بڵاو ده‌بێته‌وه ئیتر فه‌رزه له‌سه‌ر موسوڵمانان هه‌مووی به پێی فه‌توای ئه‌وان بكه‌ن، ئیتر موسوڵمانان عوزری ئه‌و هه‌موو راجوێیی وناكۆكییه‌یان نامێنێت.[5] خۆشم زیاتر له سی ساڵه به‌وانه‌وه په‌یوه‌ندم.
٤- زانایانی حه‌ره‌مه‌ین ده‌زگاو لیژنه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م ئه‌ركه (دیاری كردنی كات به‌پێی شه‌رع) پێكهێناوه‌و تێیدا سه‌ربه‌ستن و حكومه‌تی وڵاته‌که‌یان وه‌كو زۆر له وڵاتانی تر فه‌توای ره‌مه‌زان وجه‌ژنه‌كان به سیاسه‌تی خۆیانه‌وه نابه‌ستنه‌وه.
٥-زانایانی حه‌ره‌مه‌ین پسپۆڕی گه‌ردوونناسی وڵاتانی تریشیان (وه‌كو سوریایی) له‌گه‌ڵدایه‌و له هه‌موان زیاتر ده‌یپێكن؛ واللّه أعلم.
ته‌واو كردنی سی رۆژه‌ی شه‌عبان
ئه‌گه‌ر كه‌س شایه‌تی له‌سه‌ر دیتنی هه‌یڤی شه‌ووال نه‌دا له‌به‌ر نه‌دیتنی به‌هۆی هه‌ور و دوكه‌ڵ و به‌ربه‌ستی تر یان ئاسمانیش هه‌ساوه و روون بوو به‌ڵام نه‌بینرا، ده‌بێت مانگی شه‌عبانه‌كه ته‌واو كرێت واته سی رۆژه‌ی ته‌واو بكه‌ن و رۆژی دوای ئه‌و بكرێت به ره‌مه‌زان چونكه مانگی هه‌یڤین (هیلالی / عه‌ره‌بی) یان بیست و نۆیه یان سی، له سی رۆژ زیاتر نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رۆژی گومانه‌و نابێ بیگرن وه‌كو له باسی رۆژووی رۆژی گوماندا روونی ده‌كه‌ینه‌وه إن شا‌ء اللّه.
[1]. حاشیة ابن عابدین: ٢/٣٩٣؛ الشرح الکبیر: ١/٥١٠؛ المجموع: ٦/٢٧٣؛ الإنصاف: ٣/٢٧٣.
[2]. موسلیم: ١٠٨٧؛ ئه‌بوداوود: ٢٣٣٢؛ ترمزی: ٦٩٣.
[3]. القوانین الفقهیة: ١٠٣؛ مجموع الفتاوی: ٢٥/١١١.
[4]. المغنی: ٣/٢٨٩؛ نیل الأوطار: ٤/٢٣١.
[5]. له ساڵی ١٩٨٩دا له شاری پیشاوه‌ری پاکستان که هه‌موویان حه‌نه‌فین یه‌که‌مین رۆژی ره‌مه‌زان به پێی ناکۆکی زاناکان له سێ رۆژدا بوو! ئه‌مان هه‌ینی کردیانه یه‌که‌م رۆژ و ئه‌وانی تر شه‌ممه و ئه‌وانی تریش (هه‌ر له‌و شاره‌دا) یه‌ک شه‌ممه!!