شه‌وی سییه‌می شه‌عبانه، به‌ڵام هه‌وره یان دووكه‌ڵه یان ته‌پوتۆزه وهه‌یڤ نابینرێت؛ شه‌رعناسان سێ بۆچوونیان ده‌رباره‌ی سبه‌ینێی هه‌یه:[1]
بۆچوونی یه‌که‌م- نابێت به‌ڕۆژوو بێت، نه وه‌ک فه‌رزی ره‌مه‌زان ونه وه‌ک سوننه‌ت. ئه‌مه بۆچوونی جمهوره‌و رایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌دیشه، بۆچوونی په‌سه‌ندكراوی ئیمامی ئیبنو ته‌یمیه‌و ئیبنو لقه‌یمی قوتابیشیه‌تی؛ به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه:
١- ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «الشَّهْرُ تِسْعٌ وَعِشْرُونَ لَيْلَةً، فَلاَ تَصُومُوا حَتَّى تَرَوْهُ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَأَكْمِلُوا العِدَّةَ ثَلاَثِينَ »[2]؛ «ده‌شێت مانگ بیست و نۆ شه‌و بێت، جا به‌ڕۆژوو مه‌بن تا هه‌یڤ ده‌بینن، ئه‌گه‌ر هه‌وریش بوو سی رۆژه‌كه‌ی شه‌عبان بژمێرن (ته‌واو كه‌ن)» واته سییه‌می رۆژی شه‌عبانیش بخۆن وبخۆنه‌وه نه‌ک به‌ڕۆژوو بن.
٢- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لاَ يَتَقَدَّمَنَّ أَحَدُكُمْ رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمَهُ، فَلْيَصُمْ ذَلِكَ اليَوْمَ»[3]؛ «كه‌ستان به هیچ شێوه‌یه‌ک رۆژێک یان دوو رۆژی پێش ره‌مه‌زان نه‌گرێت، مه‌گه‌ر كه‌سێک راهاتبێت له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوونی رۆژانێک (وه‌كو دووشه‌ممه وپێنج‌شه‌ممان وبكاته رۆژو دوو رۆژی پێش ره‌مه‌زان) ئه‌وه قه‌یدی نییه با به‌ڕۆژوو بێت تێیاندا».
٣- ریوایه‌ته‌كه‌ی عه‌مماری كوڕی یاسر خوا لێیان رازی بێت: « مَنْ صَامَ الْيَوْمَ الَّذِي شَكَّ فِيهِ فَقَدْ عَصَى أَبَا الْقَاسِمِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[4]؛ «هه‌ر كه‌سێک ئه‌و رۆژه‌ی گومان بگرێت (كه رۆژی پێش ره‌مه‌زانه) ئه‌وه سه‌رپێچی فه‌رمانی ئه‌بولقاسمی (پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كردووه».
٤- به‌ڕۆژووبوونی ئه‌و رۆژی گومانه له زێده‌ڕه‌وێتییه، ناشێت بڵێ هه‌ر بۆ ئیحتیا‌ت ده‌یگرم چونكه ئیحتیا‌ت كردن له شتێك‌دا ده‌كرێت كه له ئه‌سڵیدا فه‌رز بێت ئه‌مما ئه‌مه كه له ئه‌سڵدا نییه (رۆژووی تێدا ناگیرێت) چ ئیحتیاتێكی تێدا نییه، ئه‌م ره‌فتاره‌ش ده‌شێت بچێته خانه‌ی هه‌ڕه‌شه له زێده‌ڕۆیانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌رباره‌یان فه‌رمووی: «هَلَكَ الْمُتَنَطِّعُونَ»[5]؛ «به فه‌تاره‌ت چوون ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆ بوون».
5- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌یفه‌رموو: «لَوْ صُمْتُ السَّنَةَ كُلَّهَا لَأَفْطَرْتُ الْيَوْمَ الَّذِي يُشَكُّ فِيهِ»[6]؛ «ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو ساڵه‌كه به‌ڕۆژوو بم ئه‌و رۆژه به‌ڕۆژوو نابم که گومانی تێدایه».
بۆچوونی دووه‌م- فه‌رزه به ره‌مه‌زانی بزانێت وبیگرێت. ئه‌مه بۆچوونی به‌ناوبانگی حه‌نبه‌لییه‌كانه و له چه‌ندین یاوه‌ریشه‌وه هاتووه وه‌كو خاتوو عائیشه‌و سه‌یدنا عه‌لی وئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له شه‌رعناسانی سه‌له‌ف. به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش بریتییه له:
١- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت «إذا حال دون مطلعه غيم أو قتر أصبح صائما»[7]؛ «ئه‌گه‌ر سییه‌م رۆژی شه‌عبان بوایه و هه‌ور یان ته‌پوتۆز رێی دیتنی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی بگرتایه بۆ سبه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بوو». سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر هه‌ر خۆشی ریوایه‌تی ئه‌و فه‌رمووده‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ده‌فه‌رموێ «فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ...»، كه‌وابوو ره‌فتاری خۆی ته‌فسیرو مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه.
٢- مانای ئه‌و بڕگه‌ی فه‌رمووده‌كه «فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَاقْدُرُوا لَهُ» واته «ضَیِّقُوا لَهُ»، واته به‌ری ته‌سک كه‌نه‌وه نه‌ک ته‌قدیری بكه‌ن؛ كه‌وابوو ده‌بێ شه‌عبانه‌كه به‌یست و نۆ رۆژ حسێب بكرێت و ئه‌و سییه‌م رۆژه‌ش به یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، بۆیه گرتنی فه‌رزه.
٣- كه‌ده‌فه‌رموێ «فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَاقْدُرُوا لَهُ» له‌حاڵه‌تی ئاسمانی هه‌ساو و ر‌ووندایه كه دنیا سافه چونكه رۆژوو گرتنه‌كه‌ی به بینینه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه، ئه‌مما كه ئاسمان هه‌ساو نییه و هه‌وره یان به‌ری مانگ به هه‌ور یان ته‌پوتۆز گیرابێت حه‌تمه‌ن حوكمێكی تری ده‌بێت.
٤- له‌وانه‌یه هه‌یڤ هه‌ڵهاتبێت بەڵام هه‌ور به‌ری گرتبێت بۆیه گرتنی رۆژووه‌كه‌ی له‌لایه‌نی ئیحتیا‌ت كردنه‌وه فه‌رزه.
بۆچوونی سێیه‌م- خه‌ڵكه‌كه شوێنكه‌وتووی ئیمام ده‌بن، واته خه‌لیفه‌و ده‌سه‌ڵاتداری شه‌رعی ئه‌گه‌ر فه‌رمانی گرتنی دا به‌ڕۆژوو ده‌بن ئه‌گه‌ر فه‌رمانی نه‌گرتنی دا به‌رۆژوو نابن، ئه‌مه‌ش ریوایه‌تێكی بۆچوونی ئیمام ئه‌حمه‌ده. به‌ڵگه‌شی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) تێیدا فه‌رموویه‌تی: «صَوْمُكُمْ يَوْمَ تَصُومُونَ وَفِطْرُكُمْ يَوْمَ تُفْطِرُونَ وَأَضْحَاكُمْ يَوْمَ تُضَحُّونَ »[8]؛ «رۆژووگرتنی هه‌ریه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ رۆژوو گرتنی هه‌مووتانه موسوڵمانان، جه‌ژنتان له‌گه‌ڵ جه‌ژنی هه‌مووتانه و قوربانتان له‌گه‌ڵ قوربانی هه‌مووتانه». ئه‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌شه خه‌لیفه وجێگرو نوێنه‌رانێتی.
پێم وایه گوفتارو كرداره‌كه‌ی سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نین كه رۆژوی رۆژی گومانلێکراوی به فه‌رز زانیبێت تا لێكدانه‌وه‌و ماناكردنی ریوایه‌ته‌كه‌ی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر به فه‌رزی بزانیایه فه‌رمانی به خێزانی خۆی ونزیكه‌كانی ده‌كرد یان به‌خه‌ڵكی تا به‌ڕۆژوو بن. كه خۆشی به‌ڕۆژوو بووه دیاره وه‌كو ئیحتیا‌ت پێی په‌سه‌ند بووه نه وه‌ک فه‌رزو نه وه‌ک سوننه‌ت كه جه‌نابی زۆر پابه‌ندی سوننه‌تیش بووه. هه‌روه‌ها ره‌فتاره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نایاته‌وه كه خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی رۆژوو نه‌گرتنی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌نیوه‌ی دووه‌می شه‌عباندا باسی کردووه: «كان رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم يتحفظ من شعبانَ ما لا يتحفَّظ مِن غيرهِ، ثم يصوُم لِرؤيةِ رمضانَ، فإن غُمَّ عليهِ عدَّ ثلاثينَ يوماً، ثم صَامَ »[9].
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر شه‌وی سییه‌می مانگی شه‌عبان هه‌ور بوو یان ته‌پوتۆز و دوكه‌ڵ یان هه‌ر شتێكی تر كه رێی بینینی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی گرتبوو بۆ سبه‌ی رۆژوو ناگیرێت، نه وه‌كو فه‌رزی ره‌مه‌زان و نه‌وه‌كو سوننه‌ت و نه‌وه‌كو ئیحتیا‌ت كردنیش؛ واللّه أعلم.
رۆژی گومان‌لێکراو به ره‌مه‌زان ده‌رچێت:
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێت که ئه‌گه‌ر رۆژی گومانه‌كه به ره‌مه‌زان ده‌رچوو حوکمی چییه؟ واته كابرا كه هه‌یڤی بینی و نه‌هاته لای قازی و موفتی و به‌رپرسی ئه‌م كاره تا هه‌واڵ بگه‌یێنێت و بۆ سبه‌ی هات و... ئه‌مه چوار حاڵه‌ته:
حاڵه‌تی یه‌که‌م- به نییه‌تی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بووه: وه‌كو له مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیدا هه‌یه؛ ئه‌مه به رای ئه‌وان پاداشتی هه‌یه و قه‌رزار نییه.
حاڵه‌تی دووه‌م- وه‌كو خێر به‌ڕۆژوو بووه یان نییه‌تێكی رۆشنی نه‌بووه: جمهور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه قه‌رزاری ره‌مه‌زانه چونكه ئه‌و نییه‌تی نه‌بووه ره‌مه‌زان بێت و بێگرێت.[10] به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نییه‌ت هێنانی له ره‌مه‌زاندا مه‌رج دانه‌ناوه ده‌فه‌رموێ بۆی حسابه كه ره‌مه‌زانی گرتووه‌و پاداشتی هه‌یه!
حاڵه‌تی سێیه‌م- نیازی نه‌بووه به‌ڕۆژووبێت به‌ڵام سبه‌ی پێش خواردن و خواردنه‌وه زانی ره‌مه‌زانه و به‌ڕۆژوو بوو: ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێ: رۆژووه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات تا به‌ربانگ به‌ڵام قه‌رزاره‌و ده‌بێ رۆژێک بگرێته‌وه چونكه نییه‌تی نه‌بووه (واته شه‌و نییه‌تی نه‌هێناوه)، به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێ رۆژووه‌كه‌ی ته‌واوه وقه‌رزاری ره‌مه‌زان نییه.[11]
حاڵه‌تی چواره‌م- نیازی نه‌بووه به‌ڕۆژووبێت، سبه‌ی خواردوێتی وخواردوێتییه‌وه پاشان زانی كه ره‌مه‌زانه: ده‌بێ باقی رۆژه‌كه خۆ له خواردن و خواردنه‌وه بگرێته‌وه؛ شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌مه رێكن چونكه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع خوا لێی رازی بێت فه‌رموی: «أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا مِنْ أَسْلَمَ: أَنْ أَذِّنْ فِي النَّاسِ: أَنَّ مَنْ كَانَ أَكَلَ فَلْيَصُمْ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ، وَمَنْ لَمْ يَكُنْ أَكَلَ فَلْيَصُمْ، فَإِنَّ اليَوْمَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ»[12]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی به كابرایه‌ک له تیره‌ی ئه‌سله‌م دا كه له‌ناو خه‌ڵكیدا جاڕ بدات (راگه‌یێنیت) كه هه‌ر كه‌سێک خواردوێتی یان خواردوێتییه‌وه با (له ئێستاوه) به‌ڕۆژووبێت، هه‌ر كه‌سێكیش هیچی نه‌خواردووه هه‌ر با به‌ڕۆژووبێت چونكه ئه‌مڕۆ عاشورایه».
له‌و سه‌رده‌مه‌دا (پێش فه‌رزبوونی ره‌مه‌زان) گرتنی رۆژی عاشورایان له‌سه‌ر فه‌رز بوو كه‌وابوو ئه‌م كه‌سه‌ش كه سبه‌ینێ نانی خواردووه یان خواردوێتییه‌وه پێویسته باقی رۆژه‌كه‌ی خۆی بگرێته‌وه‌و به‌ڕۆژوو بێت و بشزانێت كه رۆژێک قه‌رزاره ودوای ره‌مه‌زان ده‌بێت بێگرێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی شافیعی وحه‌نبه‌لییه‌كانه.[13] بەڵام ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه له‌م حاڵه‌ته‌و حاڵه‌تی پێشووشدا ده‌فه‌رموێ رۆژووه‌كه‌ی به ره‌مه‌زان بۆ حسابه‌و قه‌رزارنابێت،[14] چونكه فه‌رمانی گرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه، خوای گه‌وره‌ش داوای له خه‌ڵكی نه‌كردووه نییه‌تی كردنی شتێک بهێنن كه نه‌یانزانیوه. كه ئه‌مانه‌ش نه‌یانده‌زانی كه سبه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن و بۆ سبه‌ی زانییان وخۆیان گرته‌وه‌وبه‌ڕۆژوو بوون ته‌واوه.
پێم وایه هه‌رچه‌ند بۆچوونه‌كه‌ی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌ش به‌هێزه به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ی ئیمامی شافیعی په‌سه‌ندتره، بۆیه ده‌بێت خۆی له خواردن وخواردنه‌وه‌و جیماع بگرێته‌وه‌و بشزانێت كه رۆژی یه‌كه‌می ره‌مه‌زانی خواردووه‌و قه‌رزارێتی؛ واللّه أعلم.
[1]. البدائع: ٢/٧٨؛ الخرشي: ٢/٢٣٨؛ الإنصاف: ٢/٢٦٩؛ مجموع الفتاوی: ٢٥/١٢٤؛ زاد المعاد: ٢/٢٦-٤٩.
[3]. بوخاری: ١٩١٤؛ موسلیم: ١٠٨٢.
[4]. ئه‌بوداوود: ٢٣١٧؛ ترمزی: ٦٨١؛ نه‌سائی: 2188؛ ئیبنو ماجه: ١٦٤٥؛ شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (إرواء الغلیل: ٩٦١).
[5]. موسلیم: ٢٦٧٠؛ ئه‌بوداوود: ٤٦٠٨.
[6]. زاد المعاد: ٢/٤٩؛ سه‌حیحیشه.
[7]. ئه‌بوداوود: ٢٣٢٠؛ ئه‌حمه‌د: ٤٤٧٨؛ شێخی ئه‌لبانی (له الإروا‌ء: ٩٠٤) ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه.
[8]. ئه‌بوداوود: ٢٣٢٤؛ شێخی ئه‌لبانی (له الإروا‌ء: ٩٠٥) ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه.
[9]. ئه‌بو داوود: ٢٣٢٥؛ ئه‌حمه‌د: 25161؛ به‌یهه‌قی: ٧٩٣٩.
[10]. الخرشي: ٢/٢٣٨؛ المجموع: ٦/٢٧٠؛ الروضه الندیة: ٢/٣٥٣؛ المغني: ٣/٢٧.
[11]. الأم: ٢/٩٥؛ المبسوط: ٣/٦٠؛ فتح المالك: ٥/٩٧.
[12]. بوخاری: ٢٠٠٧؛ موسلیم: ١١٢٩.
[13]. الأم: ٢/٩٥؛ المغني: ٣/٢٧؛ ابن قدامة، الکافي: ١/٣٥٠.
[14]. مجموع الفتاوی: ٢٥/١١٠؛ الإختیارات: ١٠٧؛ الشرح الممتع: ٦/٣٤٢.