ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نها بێت و هه‌یڤی ره‌مه‌زان ببینێت پاشان شایه‌تییه‌که‌ی لێ قبووڵ نه‌کرێت، شه‌رعناسان له حوكمی به‌ڕۆژووبوونیدا سێ بۆچوونیان هه‌یه:
بۆچوونی یه‌كه‌م- به‌پێی بینینه‌كه‌ی ده‌كات:
واته ئه‌گه‌ر هه‌یڤی ره‌مه‌زانی بینی به‌ڕۆژوو ده‌بێت، كه هه‌یڤی شه‌ووالیشی بینی به‌ڕۆژوو نابێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: «صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ»؛ «به بینینی هه‌یڤی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن و به بینینی هه‌یڤی شه‌ووال كۆتایی به رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زان بهێنن». به‌ڵام نابێت كۆتایی پێهێنانی ره‌مه‌زانه‌كه‌ی ئاشكرا كات، واته له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی بیكاته جه‌ژن وشت بخوات تا گومانی خراپی پێ نه‌به‌ن و تووشی سزای ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌بێت. ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی شافیعی و ئیبنوحه‌زمه‌و قه‌ولێكی ئیمام ئه‌حمه‌دیشه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوكمی ئایه‌ته‌كه‌ش رۆشنه كه رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی شیاوی خۆی فه‌رزه مادام گه‌یشتۆته‌و ره‌مه‌زان: «فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ» [البقرة: ١٨٥]؛ «هه‌ر كه‌سێكتان گه‌یشته‌وه مانگی ره‌مه‌زان فه‌رزه به‌ڕۆژوو ببێت».
بۆچوونی دووه‌م- به‌ڕۆژوو ده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا جه‌ژنه‌كه‌ی ده‌كات:
مادام هه‌یڤی ره‌مه‌زانی بینیوه به‌ڕۆژوو ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌كو خه‌ڵكه‌كه ده‌یكاته جه‌ژن (رۆژێک له‌و سه‌ره‌وه زیاده ده‌گرێت)؛ ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیک و رای به‌ناوبانگی ئه‌حمه‌ده (رحمهم اللّه).
پۆلی سێیه‌م- كاربه هه‌یڤ بینینی خۆی ناكات:
با هه‌یڤیشی بینیبێت كاری پێناكات، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه به‌ڕۆژوو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش كۆتایی به ره‌مه‌زان ده‌هێنێت؛ ئه‌مه‌ش بۆچوونێکی ئیمامی ئه‌حمه‌د و په‌سه‌ندكراوی ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌شه. به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه ده‌فه‌رموێ: «صَوْمُكُمْ يَوْمَ تَصُومُونَ وَفِطْرُكُمْ يَوْمَ تُفْطِرُونَ وَأَضْحَاكُمْ يَوْمَ تُضَحُّونَ »[1]؛ «رۆژوو گرتنی هه‌ر یه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ رۆژووگرتنی موسوڵمانان هه‌مووتانه، جه‌ژنتان له‌گه‌ڵ جه‌ژنی هه‌مووتانه، قوربانی كردنتان له‌گه‌ڵ قوربانی كردنی هه‌مووتاندایه».
پێم وایه كار به بینینی هه‌یڤی ره‌مه‌زان ده‌كات و به‌ڕۆژووش ده‌بێت با به ته‌نهاش بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یڤی شه‌ووالی به ته‌نها بینی وخه‌ڵكی به‌ڕۆژوو بوون ئه‌میش به‌ڕۆژوو ده‌بێت به مه‌رجێک بۆی نه‌بێته رۆژێک زیاتر له سی رۆژ، ئه‌گه‌ر نا، به‌ڕۆژوو نابێت، به‌ڵام ئاشكراشی ناكات؛ واللّه أعلم.
[1]. ئه‌بوداوود: ٢٣٢٤؛ شێخی ئه‌لبانی (له الأرواء: ٩٠٥) ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه.