X

گەڕان




ڕۆژوو

ئه‌وانه‌ی رۆژوو گرتنیان دروست نییه‌و دوایی فه‌رزه ‌بیگرنه‌وه‌

07/04/2025   |   8 :بینراو

ئه‌وانه‌ی رۆژوو گرتنیان دروست نییه‌و دوایی فه‌رزه ‌بیگرنه‌وه‌

ئه‌مانه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ ده‌كه‌ونه‌حاڵه‌تی حه‌یز (سوڕی مانگانه‌) یان زه‌یستانی (دوای منداڵبوون)‍ه‌وه؛‌ شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆن كه‌ ئافره‌ت له‌و دوو حاڵه‌ته‌یدا رۆژووی له‌سه‌ر نییه‌ بیگرێت، ئه‌گه‌ر گرتیشی جێ ناگرێت (واته‌ قبوڵ نابێت) وكارێكی حه‌رامی ئه‌نجام داوه،‌ به‌ڵام دوای پاكبوونه‌وه‌ی ده‌یگرێته‌وه.[1]

١-‌ خاتوو موعازه‌ خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: « سَأَلْتُ عَائِشَةَ فَقُلْتُ: مَا بَالُ الْحَائِضِ تَقْضِي الصَّوْمَ، وَلَا تَقْضِي الصَّلَاةَ. فَقَالَتْ: أَحَرُورِيَّةٌ أَنْتِ؟ قُلْتُ: لَسْتُ بِحَرُورِيَّةٍ، وَلَكِنِّي أَسْأَلُ. قَالَتْ: «كَانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ، فَنُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ، وَلَا نُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ »[2]؛ «پرسیام له‌ خاتوو عائیشه‌ كرد خوا لێی رازی بێت كه‌ بۆچی حه‌یزدار رۆژوو ده‌گرێته‌وه‌ كه‌چی نوێژه‌كان ناگێڕێته‌وه‌ (یان ناكاته‌وه‌)؟ فه‌رمووی ئه‌رێ تۆ حه‌رووریت (واته خه‌واریج)، وتم: نه‌خێر حه‌رووری نیم پرسیار ده‌که‌م. فه‌رمووی: (ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بووین صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌وه‌مان تووش ده‌بوو ئیتر فه‌رمانی گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌مان پێده‌درا بەڵام گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كان، نا».

٢- ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «قَالَ النبيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ للنساء: «أَلَيْسَ شَهَادَةُ المَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ»؟ قُلْنَ: بَلَى، قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا. أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ»؟ قُلْنَ: بَلَى، قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِهَا»[3]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ‌ده‌سته‌یه‌ک ژنی پرسی: مه‌گه‌ر شایه‌تی‌دانی ئافره‌ت به‌نیوه‌ی شایه‌تی‌دانی پیاو حسێب نییه‌؟ وتیان به‌ڵێ وایه‌، فه‌رمووی ده‌ی ئه‌وه‌ له‌به‌ر نوقسانی تێگه‌یشتنێتی. ئه‌دی مه‌گه‌ر كه‌ ئافره‌ت كه‌وته‌ حه‌یزه‌وه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ نوێژ ناكات و رۆژوو ناگرێت؟ ژنه‌كان وتیان: به‌ڵێ وایه،‌ فه‌رمووی ده‌ی ئه‌وه‌ له‌به‌ر نوقسانی دینه‌كه‌یه‌تی». هه‌روه‌ها ئیبنو مه‌سعود وئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ریوایه‌تیان كردووه[4]‌.

 

لاباس- هه‌ندێک بابه‌تی په‌یوه‌ست به ‌حه‌یزو رۆژووه‌‌وه:

یه‌كه‌م- ئه‌گه‌ر له‌رۆژدا پاک بۆوه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خواردن وخواردنه‌وه‌ی و ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی له ‌سه‌فه‌ر هاته‌وه‌ یان نه‌خۆش بوو ده‌توانن سه‌رجێیی بكه‌ن. بۆی نییه‌ خۆی به ‌نییه‌تی به‌ڕۆژووبوون بگرێته‌وه‌ مادام له‌ ده‌سپێكی رۆژووه‌كه‌دا پاک نه‌بووه‌.

دووه‌م- ئه‌گه‌ر پێش سپێده‌ پاک بۆوه‌، ئه‌گه‌ر پێشتر نییه‌تی رۆژوو بوونی هێنابێت خۆ ده‌گرێته‌وه‌‌و به‌ڕۆژووه‌ با هێشتا خۆشی نه‌شێتبێت (واته‌ غوسڵیشی ده‌رنه‌كردبێت) و خستبێته‌ دوای سپێده‌وه؛‌ ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسانه‌.

سێیه‌م- ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ حه‌بی رێگرتن له‌حه‌یز بخوات؟ به‌ڵێ بۆی هه‌یه‌ مادام زیانی بۆ جه‌سته‌ی‌ نه‌بێت یان خراپه‌یه‌كی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌ک زۆر تووڕه‌بوون وگیژبوون و كه‌وتن. چونكه‌ ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌ت له ‌خوێنی حه‌یزو زه‌یستانی پاک بێت حوكمی نوێژو رۆژووه‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ ئه‌میش پاكه؛‌ واللّه أعلم.

چواره‌م- ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاریی داوێن (ئیستیحازه)‍ی هه‌یه پاکه و نوێژ و رۆژووی خۆی ده‌گرێت؛ والله اعلم.

 



[1]. المجموع: ٦/٢٥٦؛ المغني: ٣/١٤٢.

[2]. موسلیم: ٣٣٥؛ ئه‌بو داوود: ٢٥٩؛ ترمزی: ٧٨٤؛ نه‌سائی: 382.

[3]. بوخاری: ١٩٥١.

[4]. نیل الأوطار: ٢٠٠.