ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بن ودوایی ده‌یگرنه‌وه
ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، واته نه‌خۆشییه‌كی كاتیی مووه‌ققه‌تی گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌وی له ره‌مه‌زانه‌كه‌دا كه‌وتۆته سه‌فه‌ره‌وه، مۆڵه‌تیان دراوه‌تێ كه به‌ڕۆژوو نه‌بن به‌ڵام دوای ره‌مه‌زان ده‌بێت بیگرنه‌وه، فیدیه‌شیان له‌سه‌ر نییه مادام پێش ره‌مه‌زانی داهاتوو قه‌رزی رۆژووه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه. چونكه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «وَمَن كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ» [البقرة: ١٨٥]؛«هه‌ركه‌س نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با له رۆژانێكی تردا بیگرێته‌وه». ئێستا به وردی باس له هه‌ر یه‌ک له‌م دوو پله ده‌که‌ین.
یه‌كه‌م- نه‌خۆش:
نه‌خۆش ئه‌و كه‌سه‌یه كه به هۆكارێک له‌ش‌ساغێتی له ده‌ست داوه[1]. شه‌رعناسن به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه نه‌خۆش بۆی هه‌یه رۆژوو‌ی ره‌مه‌زانه‌كه‌ی نه‌گرێت،[2] هه‌ر كاتێک چاک بۆوه ده‌یگرێته‌وه ئایه‌ته‌كه‌ش به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مه که ئاماژه‌مان پێدا، پاشان ئه‌م به‌ڵگانه:
١- سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «لَمَّا نَزَلَتْ: «وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ» [البقرة: 184]. «كَانَ مَنْ أَرَادَ أَنْ يُفْطِرَ وَيَفْتَدِيَ، حَتَّى نَزَلَتِ الآيَةُ الَّتِي بَعْدَهَا فَنَسَخَتْهَا»[3]؛ «كاتێک ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه «ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای رۆژوو گرتنیان نییه با له‌جێی هه‌ر رۆژێک رۆژوو نه‌گرتنیان خۆراكی رۆژانه‌ی هه‌ژار بده‌ن» ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ی بیویستایه رۆژووه‌كه‌ی نه‌گرێت خۆراكه‌كه‌ی ده‌دا تا ئایه‌تی دوای ئه‌و هاته خواره‌وه وئه‌م حوكمه‌ی سڕییه‌وه».
٢- ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بوداوود و به‌یهه‌قی به سه‌نه‌دی سه‌حیح له مو‌عازی کوڕی جه‌به‌له‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه که فه‌رموویه‌تی:« إِنَّ اللهَ فَرَضَ عَلَيْهِ الصِّيَامَ، فَأَنْزَلَ اللهُ «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ » [البقرة: 183] إِلَى هَذِهِ الْآيَةِ «وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ » [البقرة: 184] قَالَ: فَكَانَ مَنْ شَاءَ صَامَ، وَمَنْ شَاءَ أَطْعَمَ مِسْكِينًا، فَأَجْزَأَ ذَلِكَ عَنْهُ قَالَ: ثُمَّ إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ أَنْزَلَ الْآيَةَ الْأُخْرَى «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ » [البقرة: 185] إِلَى قَوْلِهِ «فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ » [البقرة: 185] قَالَ: فَأَثْبَتَ اللهُ صِيَامَهُ عَلَى الْمُقِيمِ الصَّحِيحِ، وَرَخَّصَ فِيهِ لِلْمَرِيضِ وَالْمُسَافِرِ وَثَبَّتَ الْإِطْعَامَ لِلْكَبِيرِ الَّذِي لَا يَسْتَطِيعُ الصِّيَامَ »[4]؛ «خوای په‌روه‌ردگار رۆژوو‌ی له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلّی اللّه علیه وسلّم) به‌وه فه‌رز کرد که فه‌رمووی: «ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه رۆژووتان له سه‌ر فه‌رز کراوه هه‌ر وه‌کو که له سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رز کرابوو، تا به هۆیه‌وه پارێزکاری بکه‌ن»، تا ده‌گاته: «ئه‌وانه‌ش که ناتوانن رۆژووه‌که بگرن به‌ڵام ده‌توانن فیدیه بده‌ن با ژه‌مه خواردنی هه‌ژارێک بده‌ن». ئینجا هه‌ر که‌س ده‌یویست به‌ڕۆژوو ده‌بوو، ئه‌وی نه‌شیده‌توانی ژه‌مه خواردنه‌که‌ی ده‌دایه هه‌ژارێک (فیدیه‌که‌ی ده‌دا)، ئه‌ویشی بۆ ده‌که‌وته بری رۆژووه‌که، پاشان خوای گه‌وره فه‌رمووی: «مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه که قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه»، تا گه‌یشته: «هه‌ر که‌ستان ئاماده‌ی مانگه‌که بوو (واته ره‌مه‌زانی هاته‌وه سه‌ر، یان گه‌یشته‌وه مانگی ره‌مه‌زان) با به‌ڕۆژوو بێت»، به‌مه‌ش رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نیشته‌جێی له‌شساغ فه‌رز کرد و مۆڵه‌تی نه‌خۆش و موسافیری دا که نه‌یگرن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دیاری کرد که ئه‌و پیری بێ توانایه‌ی ناتوانێت پێ بێت (به‌ڕۆژوو بێت)، بۆی هه‌یه نه‌یگرێت به‌ڵام ده‌بێت که‌فاره‌ته‌که‌ی بدات.
حاڵه‌ته‌کانی نه‌خۆشی:
به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆش سێ حاڵه‌تی هه‌یه یان نه‌خۆشییه‌كه‌ی سێ ئاسته:
حاڵه‌تی یه‌که‌م- نه‌خۆشییه‌كی سووكه كه رۆژوو گرتن كاریگه‌ریی له‌سه‌ری نییه، گرتن ونه‌گرتنی؛ وه‌كو هه‌ڵامه‌ت (په‌سیو) یان سه‌رئێشه‌یه‌كی كاتی یان دان ئێشه‌یه‌ک. پێ ناچێت ئه‌وه بۆی جائیز بێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت. ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێک فه‌رموویانه بۆ نه‌خۆشییه‌كی سووكی ئاواش ده‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت وه‌رگرتنێكی گشتییه له‌مانای نه‌خۆشی (فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً)ز كابرا كه دانی دێشێت به‌ٌۆژووش نه‌بێت خۆ نان وئاوی بۆ ناخوات تا چاكی بكاته‌وه! ئه‌گه‌ر ده‌وترێت ده‌شێت حه‌بێكی ئازارغ بۆ قوت دات ده‌ڵێین جا خۆ ده‌شێت سپرایه‌كی پزیشكیشی بۆ به‌كار بهێنێت یان ده‌نكه مێخه‌كێن به‌و مه‌رجه‌ی لێیان نه‌كه‌وێته گه‌روویه‌وه.
حاڵه‌تی دووه‌م- ئه‌وی به به‌ڕۆژووبوون ئه‌گه‌ری دره‌نگتر چاک بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی زیاتره یان نه‌خۆشییه‌كه پێی سه‌ختتر ده‌بێت. به‌ته‌ئكید ئه‌مه نه‌گرتنی بۆ باشتره و گرتنی په‌سه‌ند نییه. هه‌ر نه‌خۆشێكیش كه ده‌بێ حه‌ب وده‌رمان قوت بدات و بۆ ته‌واو بوونی بازنه‌ی كاریگه‌ری (كۆرس)ی حه‌به‌كان هه‌ر ده‌بوو له‌دوای شه‌ش سه‌عات (بۆ نموونه) بیانخوات و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وته رۆژووه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت یان بیشكێنێت.
حاڵه‌تی سێیه‌م- كه‌سێک كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی حه‌تمه‌ن به رۆژووگرتن سه‌ختتر ده‌بێت وله‌وانه‌شه پێی بمرێت. ئه‌مه به‌ته‌ئكید رۆژووگرتنی حه‌رامه، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ «وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ» [النّساء: 29]؛ «خۆتان مه‌کوژن».
به‌ڕۆژوو نه‌بوون له ترسی نه‌خۆشین:
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێت که ئایا رۆژووه‌وان بۆی هه‌یه له‌ترسی نه‌خۆشی بیشكێنێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ڵێ، شه‌رعناسان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌یان فه‌رمووه،[5] به‌ڵام حه‌تمه‌ن باشتر وایه پزیشكێکی جێمتمانه ئه‌وه‌ی بۆ بسه‌لمێنێت نه‌ک خۆی له‌خۆیه‌وه یان له‌ترسی رۆژی درێژ بشكێنێت! واللّه أعلم. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ « يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ» [البقرة: ١٨٥]؛ «خوای گه‌وره ئاسانكاریی بۆتان ده‌وێت نه‌ک سه‌ختكاری». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ » [الحج: ٧٨]؛ «له دینه‌كه‌دا گرێ و گۆڵی سه‌ختی له‌سه‌ر فه‌رز نه‌كردوون». پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ «إِذَا أَمَرْتُكُمْ بِأَمْرٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ»[6]؛ «كه فه‌رمانێكتان پێده‌ده‌م، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن بیكه‌ن».
دووه‌م- موسافیر (گه‌شته‌وان):
وتمان گه‌شته‌وانیش بۆی هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بێت و دوایی بیگرێته‌وه. پاشان له‌به‌ر ورده‌کاری زۆری شه‌رعناسان له‌سه‌ر رۆژوو گرتن و نه‌گرتنی گه‌شته‌وان إن شا‌ء اللّه له چه‌ند خاڵێکدا باسی ئه‌میان ده‌که‌ین.
١- حوكمی رۆژوو‌ی گه‌شته‌وان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی رۆژووه‌وانان وه‌كویه‌ک نییه و له كات وشوێنی جیاوازدا ده‌بن، شه‌رعناسانیش بۆچوونیان بۆته چه‌ند پۆلێک له‌م باره‌وه؛ ده‌شێت بۆچوونیان بكرێته چوار پۆل:
پۆلی یه‌كه‌م- به‌ڕۆژوو نه‌بوون چاكتره:
هه‌ر كه‌سێک موسافیر بوو، رۆژووگرتنه‌كه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ندێ كار‌و چالاكی خێر سستی ده‌كرد ئه‌وه نه‌گرتنی باشتره بۆی، به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تریشدا سه‌فه‌ر بكات چونكه ئه‌وانی تر كه به‌ڕۆژوو نین دۆخی ئه‌م ره‌چاو ده‌كه‌ن و خزمه‌تی ده‌كه‌ن و كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. كۆمه‌ڵێک فه‌رمووده هه‌ن كه ئه‌م بۆچوونه به‌هێز ده‌كه‌ن كه بۆچوونی ئیبنوعه‌بباس وئیبنو عومه‌ره خوا لێیان رازی بێت، له پێشه‌وایانی تابیعین و دواتریش سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و شه‌عبی و ئه‌وزاعی وئه‌حمه‌د و ئیسحاق وئیبنولماجیشون[7] وپه‌سه‌ندكراوی ئیبنوته‌یمییه‌شه؛[8] به‌ڵگه‌ی ئه‌مان:
١- جابر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ، فَرَأَى زِحَامًا وَرَجُلًا قَدْ ظُلِّلَ عَلَيْهِ، فَقَالَ: «مَا هَذَا؟»، فَقَالُوا: صَائِمٌ، فَقَالَ: «لَيْسَ مِنَ البِرِّ الصَّوْمُ فِي السَّفَرِ »[9]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌سه‌فه‌ردا بوو قه‌ره‌باڵغییه‌كی بینی به ده‌وری كابرایه‌كه‌وه كه سێبه‌ریان بۆ دروست كردبوو، فه‌رمووی: ئه‌مه چییه؟ عه‌رزیان كرد: به‌ڕۆژووه. فه‌رمووی رۆژووگرتن له‌سه‌فه‌ردا چاكه نییه».
2- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي السَّفَرِ، فَمِنَّا الصَّائِمُ وَمِنَّا الْمُفْطِرُ، قَالَ: فَنَزَلْنَا مَنْزِلًا فِي يَوْمٍ حَارٍّ، أَكْثَرُنَا ظِلًّا صَاحِبُ الْكِسَاءِ، وَمِنَّا مَنْ يَتَّقِي الشَّمْسَ بِيَدِهِ، قَالَ: فَسَقَطَ الصُّوَّامُ، وَقَامَ الْمُفْطِرُونَ، فَضَرَبُوا الْأَبْنِيَةِ وَسَقَوْا الرِّكَابَ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «ذَهَبَ الْمُفْطِرُونَ الْيَوْمَ بِالْأَجْرِ»[10]؛ «له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌سه‌فه‌ردا بووین، هه‌مانبوو به‌ڕۆژووبوو هه‌شمانبوو به‌ڕۆژوو نه‌بوو، له رۆژێكی گه‌رمادا لاماندایه شوێنێک ئه‌و كه‌سه‌مان كه سایه‌ی زۆری هه‌بوو ئه‌وه‌مان بوو كه عه‌بای پێ‌بوو كردبووی به مایه‌ی سێبه‌ری خۆی، هه‌مانبوو هه‌ر به‌ده‌سته‌كانی خۆی سه‌ری خۆی له تینی خۆر ده‌پاراست، ئه‌وانه به‌ڕۆژوو بوون كه‌وتبوون، ئه‌وانه‌ی پێ نه‌بوون خزمه‌تیان ده‌كرد، سێبه‌ریان بۆ ساز كردن و وشتره‌کانیان ئاو دا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون پاداشته‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد.
٣- ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «كُنَّا نَغْزُو مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي رَمَضَانَ، فَمِنَّا الصَّائِمُ وَمِنَّا الْمُفْطِرُ، فَلَا يَجِدُ الصَّائِمُ عَلَى الْمُفْطِرِ، وَلَا الْمُفْطِرُ عَلَى الصَّائِمِ، يَرَوْنَ أَنَّ مَنْ وَجَدَ قُوَّةً فَصَامَ، فَإِنَّ ذَلِكَ حَسَنٌ وَيَرَوْنَ أَنَّ مَنْ وَجَدَ ضَعْفًا، فَأَفْطَرَ فَإِنَّ ذَلِكَ حَسَنٌ»[11]؛ «له ره‌مه‌زاندا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا–(صلّی اللّه علیه وسلّم) غه‌زامان ده‌کرد، هه‌مانبوو به‌ڕۆژوو بوو، هه‌شمانبوو پێ نه‌بوو، که‌سیش تیر و تانه‌ی له که‌سی تر نه‌ده‌گرت، پێیان وابوو ئه‌وی به‌هێز‌ه‌و رۆژووه‌که‌ی گرتووه چاکی کردووه، ئه‌وی بێهێزیشه‌و رۆژووه‌که‌ی نه‌گرتووه هه‌ر چاکی کردووه».
4- هه‌ر ئه‌بو سه‌عید خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «سَافَرْنَا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى مَكَّةَ وَنَحْنُ صِيَامٌ، قَالَ: فَنَزَلْنَا مَنْزِلًا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّكُمْ قَدْ دَنَوْتُمْ مِنْ عَدُوِّكُمْ، وَالْفِطْرُ أَقْوَى لَكُمْ» فَكَانَتْ رُخْصَةً، فَمِنَّا مَنْ صَامَ، وَمِنَّا مَنْ أَفْطَرَ، ثُمَّ نَزَلْنَا مَنْزِلًا آخَرَ، فَقَالَ: «إِنَّكُمْ مُصَبِّحُو عَدُوِّكُمْ، وَالْفِطْرُ أَقْوَى لَكُمْ، فَأَفْطِرُوا» وَكَانَتْ عَزْمَةً، فَأَفْطَرْنَا، ثُمَّ قَالَ: لَقَدْ رَأَيْتَنَا نَصُومُ مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعْدَ ذَلِكَ، فِي السَّفَرِ»[12]؛ «به‌ڕۆژوو بووین له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (صلّی اللّه علیه وسلّم) سه‌فه‌رمان کرد بۆ مه‌ککه، له شوێنێک لاماندا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) فه‌رمووی: ئێوه وا له دوژمنه‌کانتان نزیک بوونه‌ته‌وه، بۆ به‌هێز بوونتان رۆژووه‌کانتان بشکێنن چاکتره، ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تێک بوو، ئیتر هه‌مانبوو به‌رده‌وام بوو له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی و هه‌شمانبوو شکاندی، دوایی له شوێنێکی تریش لاماندا، فه‌رمووی: ئێوه وا نزیکه بگه‌نه سه‌ر دوژمنه‌کانتان بۆیه رۆژوو شکاندن چاکتره، ده‌ی رۆژووه‌کانتان بشکێنن، ئیتر هه‌موومان رۆژووه‌که‌مان شکاند. پاشان ده‌فه‌رموێ: ده‌بینی که له پاش ئه‌وه رۆژوومان له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلّی اللّه علیه وسلّم) له سه‌فه‌ردا ده‌گرت».
٥- عوبه‌یدی كوڕی جوبه‌یر ده‌گێڕێته‌وه: «كنتُ مع أبي بَصْرَةَ الغفاريِّ صاحبِ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلم في سفينةٍ مِن الفُسْطاطِ في رمضانَ، فرفع، ثم قَرَّبَ غداءه، قال: اقتربْ، قلتُ: ألستَ تر‌ى البيوتَ؟ قال أبو بصرةَ: أتَرْغَبُ عن سُنةِ رسولِ الله -صلَّى الله عليه وسلم-؟»[13]؛ «له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌سره‌ی غیفاری یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) سواری که‌شتی بووم تا له شاری فوستاتی میسره‌وه سه‌فه‌ر که‌ین، ره‌مه‌زانیش بوو، دوای سواربوون خۆراکی نیوه‌ڕۆی بۆ خواردن ئاماده کرد، وتی: فه‌رموو وه‌ره پێش، وتم: هه‌ر ئاوا هێشتا خۆ خانووه‌کانمان لێوه دیاره! فه‌رمووی: بۆچی به ته‌مایت واز له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلّی اللّه علیه وسلّم) بهێنیت؟!». شه‌وکانی ده‌فه‌رموێ: ئه‌م حه‌دیسه ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که موسافیر ده‌توانێت پێش ده‌رچوونی له شوێنی سه‌فه‌ره‌که‌یه‌وه (ماڵه یان جێی تر) رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت.
٦- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ أَنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ تُؤْتَى مَعْصِيَتُهُ »[14]؛ «خوای گه‌وره حه‌ز ده‌كات رێپێدان (مۆڵه‌تدانه‌كانی) وه‌رگیرێت هه‌ر وه‌كو كه‌پێی ناخۆشه سه‌رپێچی له‌فه‌رمانیدا بكرێت».
٧- جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه که: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ إِلَى مَكَّةَ عَامَ الفَتْحِ، فَصَامَ حَتَّى بَلَغَ كُرَاعَ الغَمِيمِ، وَصَامَ النَّاسُ مَعَهُ، فَقِيلَ لَهُ: إِنَّ النَّاسَ قَدْ شَقَّ عَلَيْهِمُ الصِّيَامُ، وَإِنَّ النَّاسَ يَنْظُرُونَ فِيمَا فَعَلْتَ، فَدَعَا بِقَدَحٍ مِنْ مَاءٍ بَعْدَ العَصْرِ، فَشَرِبَ، وَالنَّاسُ يَنْظُرُونَ إِلَيْهِ، فَأَفْطَرَ بَعْضُهُمْ، وَصَامَ بَعْضُهُمْ، فَبَلَغَهُ أَنَّ نَاسًا صَامُوا، فَقَالَ: «أُولَئِكَ العُصَاةُ»[15]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ساڵی فه‌تح به‌ره‌و مه‌ککه ته‌شریفی برد، به‌ڕۆژوو بوو تا گه‌یشته دۆڵی «کُراعُ الغَمیم»[16]، خه‌ڵکه‌که‌ش که له خزمه‌تیدا بوون هه‌ر به‌ڕۆژوو بوون، که گیشته ئه‌وێ پێیان وت: رۆژووه‌که له سه‌ر خه‌ڵکه‌که قورس بوو، ئه‌وانیش هه‌ر سه‌یری جه‌نابت ده‌که‌ن چی ده‌که‌یت، ئه‌ویش داوای په‌رداخێک ئاوی کرد دوای عه‌سریش بوو، نۆشی کرد و خه‌ڵکه‌که‌ش سه‌یریان ده‌کرد، ئیتر هه‌ندێک له‌وانیش رۆژووه‌که‌یان شکاند، که‌چی هه‌ندێ که‌س هه‌ر به‌رده‌وام بوون له سه‌ر رۆژووه‌که! که هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یشتی، فه‌رمووی: ئه‌وانه تاوانبارن».
٨- ئیبنو عه‌بباس خوالێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه « أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ «خَرَجَ فِي رَمَضَانَ مِنَ المَدِينَةِ وَمَعَهُ عَشَرَةُ آلاَفٍ، وَذَلِكَ عَلَى رَأْسِ ثَمَانِ سِنِينَ وَنِصْفٍ مِنْ مَقْدَمِهِ المَدِينَةَ، فَسَارَ هُوَ وَمَنْ مَعَهُ مِنَ المُسْلِمِينَ إِلَى مَكَّةَ، يَصُومُ وَيَصُومُونَ، حَتَّى بَلَغَ الكَدِيدَ، وَهُوَ مَاءٌ بَيْنَ عُسْفَانَ وَقُدَيْدٍ أَفْطَرَ وَأَفْطَرُوا »[17]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ره‌مه‌زاندا له مه‌دینه ده‌رچوو (به‌ره‌و مه‌ككه) ده‌یان هه‌زار كه‌سی له‌خزمه‌تدا بوو هه‌شت ساڵ و نیو دوای ته‌شریف هێنانی بۆ مه‌دینه، خۆی و ئه‌وانه له‌خزمه‌تیدا بوون به‌ره‌و مه‌ككه رۆیشتن، جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌ڕۆژووبوو ئه‌وانیش به‌ڕۆژوون تا گه‌یشته كه‌دید كه كانیاوه‌و وا له نێوان دوو ناوچه‌ی عوسفان و قوده‌یددا، له‌وێ رۆژووه‌كه‌ی شكاند‌و ئه‌وانیش شكاندیان».
ئیمامی شه‌وكانی ده‌رباره‌ی ناوه جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچه که رۆژووه‌که‌یان لێ شکاندووه (كه‌دید و كوڕاعه‌لغه‌میم و ... كه له ریوایاتی تری سه‌حیحدا هاتووه) ده‌فه‌رموێ هه‌موویان لێكه‌وه نزیكن و سه‌ر به عوسفان وقوده‌یدن. پاشان ده‌فه‌رموێ:
١- تووڕه‌بوو له سه‌رپێچی كردنی هه‌ندێكیان كه نه‌یانشكاند.
٢- به‌رهه‌ڵستییه‌كانی رۆژووگرتن له سه‌فه‌ردا ده‌رهه‌ق ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كه‌متوانان.
٣- «لَيْسَ مِنَ البِرِّ» مانای وا نییه رۆژووه‌كه قبوڵ نابێت.
پاشان ده‌فه‌رموێ هه‌ركه‌سێک رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس بێت یان زیانی پێ بگات یان بیه‌وێت مۆڵه‌ته‌كه وه‌رگرێت یان له ریابازی وخۆده‌رخستنی تر بترسێت سا چاكتره به‌ڕۆژوو نه‌بێت، ده‌نا چاكه به‌ڕۆژوو بێت[18].
كه‌وابوو به‌رای ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه رۆژوونه‌گرتن له سه‌فه‌ردا باشتره له گرتنی.
پۆلی دووه‌م- به‌ڕۆژبوون چاكتره:
ده‌سته‌یه‌كی تر له‌شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون مادام له توانایدا هه‌بێت و رۆژووه‌كه سستی نه‌كات و له‌سه‌ر كاری چاكه‌و خێری خۆی به‌رده‌وام بێت رۆژوو گرتنی چاكتره وه‌ک له نه‌گرتنی؛ ئه‌مه‌ش بۆچوونی حوزویفه‌ی كوڕی یه‌مان و ئه‌نه‌سی كوڕی مالیک وعوسمانی كوڕی ئه‌بیلعاسه خوا لێیان رازی بێت. له تابعین و زانایانی دواتریش بۆچوونی عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یرو ئه‌سوه‌دی كوڕی یه‌زیدو ئه‌بوبه‌كری كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی حاریس و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یرو فوزه‌یلی كوڕی عیازو ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیک وسوفیانی سه‌وری وئه‌بو سه‌ور عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌كه؛[19] به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش:
١- حه‌مزه‌ی ئه‌سله‌می خوا لێی رازی بێت عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: «يَا رَسُولَ اللهِ، أَجِدُ بِي قُوَّةً عَلَى الصِّيَامِ فِي السَّفَرِ، فَهَلْ عَلَيَّ جُنَاحٌ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «هِيَ رُخْصَةٌ مِنَ اللهِ، فَمَنْ أَخَذَ بِهَا، فَحَسَنٌ وَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَصُومَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ»[20]؛ «توانای رۆژوو گرتنم له سه‌فه‌ریشدا هه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بم گوناحبار ده‌بم؟ فه‌رمووی ئه‌وه خۆی مۆڵه‌تێکه و خوا داوێتی، هه‌ر که‌س وه‌ری گرێ ئه‌وه کارێکی چاکه، هه‌ر که‌سێکیش هه‌ر حه‌ز کات به‌ڕۆژوو بێت گوناحی ناگاتێ».
٢- خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه «أَنَّ حَمْزَةَ بْنَ عَمْرٍو الأَسْلَمِيَّ قَالَ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَأَصُومُ فِي السَّفَرِ؟ - وَكَانَ كَثِيرَ الصِّيَامِ - فَقَالَ: «إِنْ شِئْتَ فَصُمْ، وَإِنْ شِئْتَ فَأَفْطِرْ»[21]؛ «حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌مری ئه‌سله‌می عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: له‌سه‌فه‌ردا به‌رۆژوو ببم؟ چه‌نكه زۆر به‌رۆژوو ده‌بوو. فه‌رمووی: حه‌ز ده‌كه‌یت به‌ڕۆژووبه‌و حه‌زیش ده‌كه‌یت مه‌یگره».
3- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كُنَّا نُسَافِرُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمْ يَعِبِ الصَّائِمُ عَلَى المُفْطِرِ، وَلاَ المُفْطِرُ عَلَى الصَّائِمِ»[22]؛ «له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ره‌مه‌زاندا سه‌فه‌رمان ده‌كرد، هه‌مانبوو به‌ڕۆژوو بوو، هه‌شمانبوو به‌ڕۆژوو نه‌بوو، نه رۆژووه‌وانه‌كان كاری بێ‌رۆژووه‌كانیان به هه‌ڵه داده‌نا نه ئه‌وان كاری رۆژووه‌وانه‌كانیان به هه‌ڵه داده‌نا».
4-خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «خَرَجْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي عُمْرَةِ رَمَضَانَ فَأَفْطَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَصُمْتُ وَقَصَرَ وَأَتْمَمْتُ , فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِأَبِي وَأُمِّي أَفْطَرْتَ وَصُمْتُ وَقَصَرْتَ وَأَتْمَمْتُ، فَقَالَ: أَحْسَنْتِ يَا عَائِشَةُ»[23]؛ «له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له عومره‌ی ره‌مه‌زاندا چووم جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رۆژوو‌ی نه‌گرت من گرتم، نوێژه‌كانی به كورتكراوه‌یی كرد من به‌ته‌واوكراوی. پاشان عه‌رزم كرد ئه‌رێ به باوک ودایكمه‌وه به‌قوربانت بم تۆ به‌ڕۆژوو نه‌بووی من به‌ڕۆژوو بووم، تۆ نوێژه‌کانت کورت کرده‌وه من به ته‌واوی کردمن، فه‌رمووی: عائیشه چاكت كردووه».
5- ئه‌بو ده‌ڕداء خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي شَهْرِ رَمَضَانَ فِي حَرٍّ شَدِيدٍ... وَمَا فِينَا صَائِمٌ، إِلَّا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَعَبْدُ اللهِ بْنُ رَوَاحةَ»[24]؛ «له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له گه‌رمایه‌كی زۆر به‌تیندا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سه‌فه‌رمان كرد ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و عه‌بدوڵڵای كوڕی ره‌واحه خوا لێی رازی بێت به‌ڕۆژووبوون».
6- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌رباره‌ی رۆژوو‌ی سه‌فه‌ر فه‌رمووی: « إِنْ أَفْطَرْتُ فَرُخْصَةُ اللهِ، وَإِنْ صُمْتُ فَهُوَ أَفْضَلُ»[25]؛ «ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بم ئه‌وه مۆڵه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و وه‌رم گرتووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژووش بم ئه‌وه چاكتره».
7- عوسمانی كوڕی ئه‌بیلعاس خوا لێی رازی بێت ده‌رباره‌ی رۆژووگرتن له‌سه‌فه‌ردا ده‌یفه‌رموو: «الصَّوْمُ فِي السَّفَرِ أَحَبُّ إِلَيَّ»[26]؛ «رۆژووگرتنه‌كه‌م پێ خۆشتره».
8- زۆر له‌شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌سه‌فه‌ری جیهاددا رۆژووگرتنی هانداوه یان له‌كاتی (رباط: سه‌نگه‌ر نشینی)دا، ته‌نها له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن وپێكداداندا پێی شكاندوون، كه‌وابوو رۆژووگرتن به گشتی له‌سه‌رفه‌ردا چاكتره له نه‌گرتنی؛ ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو: «مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ، بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا»[27]؛ «هه‌ر كه‌سێک رۆژێک له‌پێناوی خوادا (له‌جیهاد و سه‌نگه‌رنشینیدا) به‌ڕۆژووبێت خوای گه‌وره ماوه‌ی حه‌فتا پایزه‌ڕێ ده‌م‌وچاوی له ئاگری دۆزه‌خ به‌دوور ده‌گرێت».
پۆلی سێیه‌م- به‌ڕۆژووبوون وبه‌ڕۆژوونه‌بوون وه‌كو یه‌كن:
به رای ئه‌م زانا به‌ڕێزانه ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌فه‌ردا رۆژووه‌که ده‌گرێت کارێکی خێر‌و په‌سه‌ندی کردووه که ته‌نانه‌ت له سه‌فه‌ریشدا وازی له فه‌رزه‌که‌ی نه‌هێناوه. به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ش که رۆژووه‌که ناگرێت ئه‌وه ده‌ستی به مۆڵه‌تی خوای گه‌وره‌وه گرتووه‌و ئه‌ویش هه‌ر کاریکی په‌سه‌ندو چاکه‌ی کردووه. که‌وابوو رۆژوو گرتن و نه‌گرتن له سه‌فه‌ردا هه‌ردوو وه‌کو یه‌ک خێر و پاداشتیان هه‌یه چونكه زۆرفه‌رمووده ئاوا روون ده‌كه‌نه‌وه.[28] به‌ڵگه‌ی ئه‌مان زۆرینه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌کانن که پۆلی یه‌که‌م و دووه‌م پشتیان پێ به‌ستوون، به تایبه‌ت فه‌رمووده‌کانی پۆلی دووه‌م.
پۆلی چواره‌م- نابێت له سه‌فه‌ردا رۆژوو بگیرێت:
ئه‌مه‌ش بۆ چوونی كه‌مێكه له شه‌رعناسان كه ده‌فه‌رموون نابێت رۆژوو بگرێت، ئه‌گه‌ر گرتی جێ ناگرێت وقه‌رزاری ره‌مه‌زانه‌كه‌یه‌و ده‌بێ بیگرێته‌وه. هه‌ندێكیشیان ده‌فه‌رموون ده‌بێ بیگرێته‌وه و فیدیه‌شی بدات! ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: ریوایه‌تی ئه‌مه ده‌به‌نه‌وه سه‌ر سه‌یدنا عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف و ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌و غه‌یری ئه‌مانیش له سه‌له‌ف، ئه‌مه مه‌زهه‌بی زاهییریه‌كانیشه[29].
پێم وایه ئه‌و كه‌سه‌ی له ره‌مه‌زاندا له سه‌رفه‌ردایه سه‌رپشكه له به‌ڕۆژووبوون و به‌ڕۆژوونه‌بووندا؛ ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ بۆچوونی چوارپێشه‌واكه وایه.[30] به‌ڵگه‌كانیش به گشتی ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندتر ده‌كه‌ن. ئه‌و فه‌رموودانه‌ش كه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ن له رۆژووگره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ن كه پێچه‌وانه‌كاریی ره‌فتار (گوفتارو كردار)ی پێغه‌مبه‌ری خوایان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) تێدابووه؛ جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دوای عه‌سر ئاوی نۆش كردووه‌و رۆژووكه‌ی له به‌رچاوی هه‌مووان شكاندووه، دوای ئه‌مه هه‌ندێک هه‌ر به به‌ڕۆژوویی ماونه‌ته‌وه بۆیه فه‌رمووی: «أُولَئِكَ الْعُصَاةُ، أُولَئِكَ الْعُصَاةُ»[31]. یان كابرا له هیلاكی و تینوێتی و په‌رێشانیدا گه‌یاندوویانه‌ته به‌ر سایه‌ی دره‌ختێک و ئاوپڕژێنی ده‌كه‌ن، ئه‌وانی تریش وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌ڕۆژوونین ئێ بۆ چی ئه‌مه هه‌ر سووره له‌سه‌ر رۆژوو گرتنه‌كه‌ی كه ئه‌وه‌نده پێچه‌وانه‌كاره وئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ی به خۆوه ماندوو كردووه‌و گه‌یشتۆته كه‌ناری مه‌رگ؟! كه‌وابوو فه‌رزه له‌سه‌ر كه‌سی حاڵه‌ت ئاوا بیشكێنێت نه‌ک هه‌ر بیگرێت. كه‌وابوو هه‌ر كه‌سێک سه‌فه‌رێكی ئاسان ده‌كات وبه تاقه‌ت و توانایه و رۆژووگرتنه‌كه‌ی وا سستی ناكات چالاكییه دینیه‌كانی بووه‌ستێنێت له خواپه‌رستی وخێرو چاكه به‌ڕۆژووبێت چاكتره؛ واللّه أعلم.
٢- ده‌سپێکی شکاندنی رۆژوو بۆ گه‌شتیار:
له كه‌یه‌وه بۆ گه‌شتیارو موسافیر جائیزه به‌ڕۆژوو نه‌بێت؟ شه‌رعناسان له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا راجوێن چونكه حاڵه‌تی سه‌فه‌ر كردنه‌كه‌ش جیاوازه كه ئایا سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێش سپێده (مه‌لابانگدانی به‌یانی) ده‌ست پێكردووه یان دوای سپێده یان هه‌ر له‌سه‌فه‌ردایه و ده‌یه‌وێت سبه‌ینێ بگرێت و دواتر پێی باشتره نه‌یگرێت و هه‌روه‌ها. که‌واته سێ حاڵه‌ته:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م- پێش سپێده سه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه: بۆ نموونه له پارشێوه‌وه به رێ كه‌وتووه، كه بانگی به‌یانی داوه ئه‌م له سه‌فه‌ره‌كه‌دا بوو. شه‌رعناسان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆیه كه ئه‌م که‌سه بۆی هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بێت چونكه هۆكاره‌كه (سه‌فه‌ركردنه‌كه‌ی) به‌رده‌وامه[32].
حاڵه‌تی دووه‌م- دوای سپێده سه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه: به بۆچوونی ئیمامان ئه‌بو حه‌نیفه ومالیک وشافیعی و رایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆی نییه به‌ڕۆژوو نه‌بێت، چونكه پێش رێکه‌وتنی بۆ سه‌فه‌ر رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشته‌جێ بووه‌و حوكمی خواپه‌رستییه‌كانیش ئه‌گه‌ر كه‌وتنه نێوان نیشته‌جێیی وسه‌فه‌ر حوكمی نیشته‌جێییه‌كه وه‌رده‌گرن كه ئه‌سڵه، بۆیه له نوێژه‌كانیشدا تا له سنوری نیشته‌جێیی ده‌رنه‌چووبێت ده‌بێت چوار ركاتی بكات نه‌ک كورت وكۆ، رۆژووه‌كه‌ش وایه.[33]
حاڵه‌تی سێیه‌م- له سه‌فه‌ردایه‌و نییه‌تی بوو به‌ڕۆژوو بێت به‌ڵام نه‌یگرت: بۆی هه‌یه نه‌یگرێت. ئه‌مه‌ش بۆچوونی شافیعییه‌كان وحه‌نبه‌لییه‌كانه، به‌ڵام مالیكی وحه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون بۆی نییه بیخوات و ده‌بێ به‌ڕۆژووبێت چونكه نییه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر گرتنی بووه[34].
ئیمامان ئه‌حمه‌د وئیسحاق وحه‌سه‌نی به‌سری و شێخولئیسلام ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموون بۆی هه‌یه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت له هه‌ر كاتێكدا سه‌فه‌ره‌كه‌ی كردبێت، ئه‌مه‌شم پێ په‌سه‌ندتره، چونكه به‌ڵگه‌كانیان به‌هێزتره:
١- له ریوایه‌ته‌كه‌ی جابردا هاتووه: «فَدَعَا بِقَدَحٍ مِنْ مَاءٍ بَعْدَ الْعَصْرِ»[35]؛ جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده رۆژه له سه‌فه‌ردایه‌و ره‌مه‌زانه، گه‌یشتوونه‌ته نێوان عوسفان وقوده‌ید له «كراع الغیم»، داوای دۆلكه‌یه‌ک (جامێک) ئاوی كرد که دوای عه‌سریش بوو و نۆشی كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ش سه‌یریان ده‌كرد، ده‌فه‌رموێ: جامه ئاوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه تا خه‌ڵكه‌كه ببینن كه رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنت.
٢- له ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنو عه‌بباسیشدا خوا لێیان رازی بێت هه‌روا ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ دَعَا بِمَاءٍ فَرَفَعَهُ إِلَى يَدَيْهِ لِيُرِيَهُ النَّاسَ، فَأَفْطَرَ حَتَّى قَدِمَ مَكَّةَ، وَذَلِكَ فِي رَمَضَانَ»[36]؛ «پاشان داوای ئاوی كرد گرتی وبه‌رزی كرده‌وه تا خه‌ڵک بیبینن پاشان شكاندی تا گه‌یشتنه مه‌ككه (رۆژه‌كانی تریش)، ئه‌مه له ره‌مه‌زاندا بوو».
٣- وه‌ک پێشتر باسمان کرد ئه‌نه‌سی كوڕی مالیک وئه‌بوبه‌سره‌ی غیفاری خوا لێیان رازی بێت له رۆژدا سه‌فه‌ریان کرد و به‌ر له‌وه‌ی شاره‌که به‌جێ بهێڵن نانیان خوارد و فه‌رمووشیان سوننه‌ت وایه، كه‌وابوو موسافیر بۆی هه‌یه نه‌یگرێت هه‌روه‌كو كه بۆی هه‌یه بیشكێنێت له هه‌ر کاتێکدا سه‌فه‌ره‌که‌ی کردبێت؛ واللّه أعلم.
3- ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی رۆژوو شکاندن بۆ گه‌شتیار:
واته كه‌ی مۆڵه‌تی رۆژوو نه‌گرتنی گه‌شتیارو موسافیر ته‌واو ده‌بێت؟ مۆڵه‌تی رۆژوونه‌گرتن بۆ موسافیر به دوو هۆ نامێنێت:
هۆی یه‌كه‌م- نیشته‌جێی شوێنێک بوو:
له ماڵ و شاری خۆیه‌وه سه‌فه‌ری كرد بۆ شوێنی دووه‌می، ئه‌گه‌ر له‌شوێنی دووه‌م یان شوێنی سێیه‌م ویستی نیشته‌جێ ببێت یان ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه، مۆڵه‌تی رۆژوونه‌گرتنی نامێنێت چونكه له سیفه‌تی موسافیرێتی ده‌رده‌چێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه دوودڵ بوو له سه‌فه‌ر كردنه‌كه‌ی، چونكه كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌ده‌بوو وه‌كو بازرگانی و معامه‌له‌ی دائیره‌و چاوه‌ڕوانی ڤیزه‌و مه‌وعیدی نه‌خۆشخانه و هاوشێوه‌یان ئه‌وه هه‌ر به موسافیر هه‌ژمارد ده‌كرێت تا دڵنیا ده‌بێت.[37] ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غَزَا غَزْوَةَ الفَتْحِ فِي رَمَضَانَ... و صَامَ حَتَّى إِذَا بَلَغَ الكَدِيدَ - المَاءَ الَّذِي بَيْنَ قُدَيْدٍ وَعُسْفَانَ - أَفْطَرَ، فَلَمْ يَزَلْ مُفْطِرًا حَتَّى انْسَلَخَ الشَّهْرُ»[38]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ره‌مه‌زاندا بوو كه غه‌زای فه‌تحی مه‌ككه‌ی ده‌ست پێكرد... به‌ڕۆژوو بوو تا گه‌یشته كه‌دید (كانیاوه‌كانی نێوان قوده‌یدو عوسفان) رۆژووه‌كه‌ی شكاند‌و ئیتر به‌ڕۆژوو نه‌بۆوه تا مانگه‌كه‌ش ته‌واو بوو».
ئه‌گه‌ر زانیمان كه فه‌تحی مه‌ككه كاتێک بوو كه هێشتا ره‌مه‌زان ده رۆژ یان یازده رۆژی به پێی جیاوازیی ریوایه‌ته‌كان مابوو كه‌وابوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌و ماوه‌یه له مه‌ككه مایه‌وه‌و به‌ڕۆژوو نه‌بوو، ئه‌گه‌ر چی ده تا یانزه رۆژیش بوو، چونكه نیازی نیشته‌جێ‌بوونی نه‌بوو. كه‌وابوو هه‌ر كه‌سێک له سه‌فه‌ردا بوو به‌ڵام ویستی له شوێنێک نیشته‌جێ ببێت مۆڵه‌تی رۆژوو شكاندن و كورت و كۆی نوێژی نامێنێت. ئاشكراشه كه شه‌رعناسان له دیاری كردنی ئه‌وكاته‌ی پێی ده‌وترێت نیشته‌جێ بوون (یان بڵێین پێناسه‌ی نیشته‌جێ‌بوون) راجوێن:
مالیكییه‌كان و شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌کان ده‌فه‌رموون له چوار رۆژ زیاتر له شوێنێک بمێنێته‌وه نیشته‌جێ‌بوونه. حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون له پازده رۆژ تێپه‌ڕێت ئینجا به نیشته‌جێ‌بوون حسێبه. به‌ڵگه‌یه‌كی راست و دروست له‌سه‌ر دیاری كردنی ژماره‌ی شه‌و و رۆژی نیشته‌جێ‌بوون نییه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی نه‌بردۆته شوێنێک و فه‌رمووبێتی ئه‌وه‌نده رۆژ ده‌مێینه‌وه، بۆیه ده‌بینیت مانه‌وه‌ی مه‌ككه‌شی كه له ده رۆژ زیاتر بووه كاتیی بووه‌و نه‌یزانیوه چه‌ند رۆژی تری پێده‌چێت؛ واللّه أعلم.
هۆی دووه‌م- گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ وشاری خۆی:
ئه‌گه‌ر شه‌و گه‌ڕایه‌وه شاروماڵی خۆی رۆژوو‌ی سبه‌ینێی كه ره‌مه‌زانه له‌سه‌ر فه‌رزه، راجوێیی له‌مه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر له رۆژدا هاته‌وه راستتر وایه خۆ ناگرێته‌وه له خواردن وخواردنه‌وه؛ ئه‌مه بۆچوونی شافیعییه‌كان و مالیكییه‌كانه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌و ریوایه‌ته‌یه كه له ئیبنو مه‌سعوده‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕراوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: «مَنْ أَكَلَ أَوَّلَ النَّهَارِ فَلْيَأْكُلْ آخِرَهُ»[39]؛ «ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ره‌تای رۆژدا خواردوێتی (كه به‌ڕۆژوو نه‌بووه) له كۆتاییشیدا با بخوات». ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ویاوه‌رانی ده‌فه‌رموون: ده‌بێت باقی رۆژه‌كه‌ی به‌ڕۆژووبێت (واته خۆی بگرێته‌وه) چونكه حاڵی وه‌كو كه‌سێكه كه له رۆژی گومان‌لێكراو (یوم الشك)غ پێش ره‌مه‌زاندا خۆی ده‌گرێته‌وه. شه‌رعناسانی تر ئه‌مه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه چونكه كابرای رۆژی گومان‌لێكراو نازانێت ره‌مه‌زانه یان نا به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕاوه له‌سه‌رفه‌ره ده‌زانێت.[40]
ئه‌مه‌ش حوکمێکی سه‌یری ده‌که‌وێته سه‌ر: ئه‌گه‌ر كابرا له سه‌فه‌ر هاته‌وه‌و رۆژ بوو، ژنه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه له سوڕی مانگانه (حه‌یز) یان زه‌یستانی پاک ببۆوه (واته ئه‌ویش به‌ڕۆژوو نییه) یان نه‌خۆش بوو به‌ڕۆژوو نه‌بوو، چاک بۆته‌وه ده‌توانن كاری سه‌رجێیی بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌فاره‌تیان بكه‌وێته سه‌ر.[41]
خۆ ده‌ربازكردنێک له‌كه‌فاره‌تی جیماع:
كابرایه‌ک له ره‌مه‌زندایه‌و به‌ڕۆژووه، ده‌شیه‌وێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی سه‌رجێیی بكات و تا به‌ربانگ سه‌بر ناگرێ! ئایا بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانی سه‌فه‌رێک بكات تا رۆژوووه‌كه‌یان بشكێنن وبیكه‌ن؟ شه‌رعناسان زۆریان ده‌فه‌رموون به‌ڵێ
ده‌توانێت و كه‌فاره‌تیشی ناكه‌وێته سه‌ر![42]
[1]. المصباح المنیر: (مادة مرض).
[2]. القوانین الفقهیة: ٨٢؛ المجموع: ٦/٢٥٨؛ المغني: ٣/١٦؛ الشرح الممتع: ٦/٣٥٢.
[3]. بوخاری: ٤٥٠٧؛ موسلیم: ١١٤٥؛ ئه‌بوداوود: ٢٢١٥؛ ترمزی: ٧٩٨؛ نه‌سائی: 2316؛ داریمی: 1775.
[4]. ئه‌بوداوود: ٥٠٦؛ ئه‌حمه‌د: ٢٢١٢٤.
[5]. المغني: ٣/٣٦٤؛ المحلّی: ٦/٢٢٨.
[6]. بوخاری: ٧٢٨٨؛ موسلیم: ١٣٣٧.
[8]. مجموع الفتاوی: ٢٥/٩٥.
[9]. بوخاری: ١٩٤٦؛ موسلیم: ١١١٥.
[10]. بوخاری: ٢٨٨٩؛ موسلیم: ١١١٩؛ نه‌سائی: ٢٢٨٣؛ ئیبنو خوزه‌یمه: ٢٠٢٣.
[11]. موسلیم: ٩٦؛ ترمزی: ٧١٣؛ ئه‌حمه‌د: ١١٠٨٣؛ به‌یهه‌قی: ٨١٦٨.
[12]. موسلیم: ١٠٢؛ ئه‌بو داوود: ٢٤٠٦)؛ ئه‌حمه‌د: ١١٣٠٧.
[13]. ئه‌بو داوود: ٢٤١٢؛ ئه‌حمه‌د: 27232؛ به‌یهه‌قی: ٨١٧٨.
[14]. ئیبنو حیببان: ٣٥٦٨؛ ئیبنو خوزه‌یمه: ٢٠٢٧؛ ئه‌حمه‌د: ٥٨٦٦؛ له المجموعه‌وه (٦/٢٦٤).
[15]. موسلیم: ٩٠؛ ترمزی: ٧١٠؛ نه‌سائی: ٢٢٦٣؛ به‌یهه‌قی: ٨١٤٦؛ له‌فزی ترمزی.
[16]. دۆڵێکه که‌وتۆته نێوان مه‌ککه و مه‌دینه‌وه، ٦٤ کم له مه‌ککه‌وه دووره، ئێستا پێی ده‌ڵێن برقا. «الغمیم» له دۆڵی عه‌سفانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و به ده‌ریای سوور کۆتایی دێت له باکووری رۆژئاوای شاری جه‌دده‌وه‌یه.
[17]. بوخاری: ٤٢٦٧؛ موسلیم: ١١١٣؛ ئه‌حمه‌د: 3089.
[18]. نیل الأوطار: ٨١٦-٨١٨.
[20]. موسلیم: ١٠٧؛ نه‌سائی: ٢٣٠٣)؛ به‌یهه‌قی: ٨١٥٨.
[21]. بوخاری: ١٩٤٣؛ موسلیم: ١١٢١؛ ئه‌حمه‌د: ٢٤١٩٦؛ ئه‌بو داود: ٢٤٠٢؛ ترمزی: ٧١١؛ نه‌سائی: ٢٢٩٨؛ ئیبنو ماجه: ١٦٦٢.
[22]. بوخاری: ١٩٤٧؛ موسلیم: ١١١٨؛ مالک: ١٩٧؛ ئه‌بو داود: ٢٤٠٥.
[23]. داره قوتنی: ٢٢٩٣؛ فه‌رمووشیه‌تی حه‌سه‌نه. ئیمامی نه‌وه‌ویش له «صلاة المسافر» و «کتاب الصیام»دا له «المجموع» هێناویه‌تیه‌وه: ٦/١٥.
[24]. بوخاری: ١٩٤٥؛ موسلیم: ١١٢٢.
[25] به‌یهه‌قی: ٨١٧٠؛ نه‌وه‌وی له المجموع (٦/٢٥٩)دا هێناویه‌تیه‌وه.
[26] به‌یهیقی: ٨١٧١؛ ئیمامی نه‌وه‌وی هێناویه‌تیه‌وه له المجموع (٦/٢٦٠).
[27]. بوخاری: ٢٨٤٠؛ موسلیم: ١١٥٣؛ ترمزی: ١٦٢٢؛ نه‌سائی: ٢٢٤٦.
[29]. مجموع الفتاوی: ٢٥/٩٣.
[30]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٢٥/٩٤.
[32]. القوانین الفقهیة: ٨٢.
[33]. حاشیة ابن عابدین: ٢/٤٣١؛ القوانین الفقهیة: ١٠٦؛ المجموع: ٦/٢٦١.
[34]. حاشیة ابن عابدین: ٢/١٢٢؛ القوانین الفقهیة: ٨٢؛ المجموع: ٦/٢٦٠؛ المغني: ٣/١٩.
[35]. بوخاری: ١٩٤٨؛ موسلیم: ١١١٤.
[37]. ئه‌مه مه‌عامه‌له‌ی وه‌رگرتنی مۆله‌تی مانه‌وه له کامپ و ئیقامه و جنسیه وه‌رگرتنی وڵاتان ناگرێته‌وه که زۆر جار ساڵان توول ده‌كێشێت؛ ئه‌مه له یه‌که‌مین رۆژیه‌وه به نیشته‌جێ حسێبه، واللّه اعلم.
[39]. ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه: ٩٠٤٤؛ سه‌حیحیشه (صحیح فقه السنة: ٢/١٢٣).
[40]. بدایة المجتهد: ١/٤٤١-٤٤٢.
[41]. ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی – که ژنیشی نه‌بووه – ئه‌مه‌ی له المجموع (٦/٢٦٨)دا باس کردووه.
[42]. صحیح فقه السنة: ٢/١٢٤.