گوناحی نه‌گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان
١- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی «عُرَى الْإِسْلَامِ وَقَوَاعِدُ الدِّينِ ثَلَاثَةٌ، عَلَيْهِنَّ أُسِّسَ الْإِسْلَامُ، مَنْ تَرَكَ وَاحِدَةً مِنْهُنَّ فَهُوَ بِهَا كَافِرٌ حَلَالُ الدَّمِ: شَهَادَةُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَالصَّلَاةُ الْمَكْتُوبَةُ، وَصَوْمُ رَمَضَانَ»[1] په‌یكه‌رو بونیادی دینه‌كه له‌سه‌ر سێ روكن وه‌ستاوه، هه‌ر كه‌س یه‌كێكیان وه‌ل (ته‌رک) كات پێی كافر ده‌بێت وخوێنی حه‌ڵاڵه: شایه‌تمانه هێنان، نوێژه فه‌رزه‌كان، رۆژووی ره‌مه‌زان».
٢- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « مَنْ أَفْطَرَ يَوْمًا مِنْ رَمَضَانَ مِنْ غَيْرِ رُخْصَةٍ وَلَا مَرَضٍ، لَمْ يَقْضِ عَنْهُ صَوْمُ الدَّهْرِ كُلِّهِ وَإِنْ صَامَهُ»[2]؛ «هه‌ر كه‌سێک رۆژێک له رۆژووی ره‌مه‌زان بخوات به بێ هه‌بوونی عوزرێک كه خوای گه‌وره قبوڵێتی، ئه‌گه‌ر ساڵه‌كه هه‌مووی به‌ڕۆژوو بێته‌وه ناچێته‌وه بری ئه‌و رژووه‌ی به بێ عوزری شه‌رعیی شكاندوێتی». ئیمامی بوخاری ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رموویه‌تی ئه‌بو هوڕه‌یڕه به مه‌رفوعی هێناوێتیه‌وه به‌له‌فزی «مَنْ أَفْطَرَ يَوْمًا مِنْ رَمَضَانَ مِنْ غَيْرِ عُذْرٍ وَلاَ مَرَضٍ، لَمْ يَقْضِهِ صِيَامُ الدَّهْرِ وَإِنْ صَامَهُ»[3]؛ «هه‌ر كه‌س رۆژێک له ره‌مه‌زانه‌كه به بێ هه‌بوونی عوزر (وه‌كو سه‌فه‌ر) یان نه‌خۆشی بخوات ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵه‌كه به‌ڕۆژوو بێته‌وه ناكه‌وێته‌وه بری».
[1]. الهیثمی، مجمع الزوائد: ١٤٠؛ المنذری، الترغیب و التذهیب: ٨١٧؛ شێخی ئه‌لبانی له «تمام المنة»دا ده‌فه‌رموێ: زه‌عیفه.
[2]. ترمزی: ٧٢٣؛ ئه‌بوداوود: ٢٣٩٦.